له هه‌رێمی كوردستاندا ڕاستییه‌ك هه‌یه كه ده‌بێ ئاماژه‌ی پێ بكه‌ین و ددانی پێدا بنێین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هاووڵاتیی كورد چونكه له ڕابردوودا ئه‌زموونێكی زۆر سه‌ركه‌وتوو بێ گرفت و گه‌نده‌ڵیی له كابینه‌كانی پێشوو نه‌بینیوه، ئیتر هه‌مووان له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دان ئه‌م كابینه‌یه ئه‌زموونێكی جیاوازتر بێت، به چه‌ند مانگێك كێشه و گرفته خزمه‌تگوزاری و كارگێڕییه‌كانی ساڵانی ڕابردوو چاره‌سه‌ر بكات و له ڕه‌گه‌وه بگۆڕێت.
بێگومان هاووڵاتییان مافی خۆیانه ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌یان له كابینه‌ی نۆیه‌م هه‌بێت، وه‌لێ هه‌ڵه‌كه له‌وه‌دایه، بمانه‌وێ به‌شه‌و و ڕۆژێك هه‌موو شتێك بگۆڕێت. له كاتێكدا هه‌موو گۆڕانكارییه‌ك ده‌بێ له سه‌ره‌تاوه به پلان و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و ورد بكرێت.
لێره‌وه ده‌كرێ بڵێین، حكوومه‌تی هه‌رێم مه‌به‌ستیه‌تی گۆڕانكارییه‌ك ئه‌گه‌ر بچووك و سنوورداریش بێت، وه‌لێ له خزمه‌تی هاووڵاتییاندا بێت بیكات. كابینه‌ی نۆیه‌م له‌م ڕووه‌وه چه‌ند هه‌نگاوێكی گرتووه‌ته‌به‌ر كه ده‌كرێ فراوانتر بكرێن و پڕۆژه و گۆڕانكاری تری له سێكته‌ره‌كانی تریشه‌وه به‌دواوه بێت.
بۆ نموونه، پێدانی لۆگۆی تایبه‌ت به ئۆتۆمبێلی تاكسی، مه‌گه‌ر كارێكی گرنگ نییه له‌پێناو ڕێكخستنه‌وه‌ی كه‌رتی هاتوچۆ؟ چۆن ده‌بێ هه‌موو كه‌سێك به‌وانه‌یش كه مووچه‌كه‌یان له سه‌رووی ملیۆنێكه كاری تاكسی بكه‌ن؟ ئایا شۆفێری تاكسی (هه‌موویان نا) كاری ئه‌وه‌یه هاووڵاتی له شوێنێكه‌وه بگه‌یه‌نێته شوێنێكی تر، یا له ئاوێنه‌دا چاوبازی له‌گه‌ڵدا بكات؟ ئاخۆ ده‌كرێ مامۆستای پله یه‌ك، كارمه‌ندی ئاسایش، پۆلیس، ئه‌فسه‌ری پێشمه‌رگه به نموونه، كاری تاكسی بكه‌ن؟ كه ئه‌گه‌ر ڕاستگۆ و خاوه‌ن ویژدان بن، ته‌نیا به مووچه‌كانیان ده‌توانن ژیانێكی ئاسایی بژین.
ده‌كرێ حكوومه‌ت سه‌دان ملیۆن دینار بۆ ده‌رهێنه‌رێكی فیلم ته‌رخان بكات و كاره هونه‌رییه‌كه‌ش بوونی نه‌بێت؟ له‌م ڕۆژانه‌دا له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی گوێبیستی ئه‌وه بووم كه وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری داواكاری هونه‌رمه‌ندێكی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه كه داوای ده‌یان ملیۆن دیناری كردووه بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلمێك؟ ده‌ستی وه‌زیری ڕۆشنبیری و سه‌رۆكی حكوومه‌ت خۆش بێت. به‌هه‌مانشێوه هه‌واڵێكم خوێنده‌وه ده‌ڵێت كابینه‌ی نۆیه‌م ئاماده نییه قه‌رزه‌كانی په‌رله‌مان بداته‌وه. له جیاتی جارێك سه‌ت جار ده‌ستی حكوومه‌ت و سه‌رۆكی حكوومه‌ت خۆش بێت.
حكوومه‌ت بۆ قه‌رزی په‌رله‌مان بداته‌وه؟ مه‌گه‌ر ساڵانه په‌رله‌مان ده‌یان ملیار دینار بودجه‌ی نییه؟ مووچه‌ی په‌رله‌مانتار به‌شی هه‌موو شتێك ناكات؟ خانوویان پێ نه‌دراوه؟ بگره ده‌بێ په‌رله‌مان قه‌رزی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت و ده‌رچووانی بێ كار و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تیش بداته‌وه، نه‌ك سه‌ره‌ڕای چه‌ندان ملیار دیناری بودجه، چاوی له‌وه بێت حكوومه‌ت قه‌رزی بۆ بداته‌وه. له كاتێكدا حكوومه‌ت خۆی قه‌رزاری فه‌رمانبه‌رانی بۆ به‌جێهێڵراوه. له كاتێكدا فه‌رمانبه‌ر جگه له مووچه، خاوه‌ن هیچ پاشه‌كه‌وت و بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆیشیان نین.
ده‌بێت هه‌مووان بزانن، ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچوو حكوومه‌ت بۆ هه‌موو شتێك پاره هه‌ڵڕێژێت. كارێك ئه‌گه‌ر گونجاو، یاسایی و پێویست نه‌بێت، بۆچی پاره‌ی بۆ به‌هه‌ده‌ر بدرێت؟ ئه‌وه نییه ده‌یان فێستیڤاڵی شانۆ و سینه‌ما ده‌كرێن و خه‌رجییان بۆ دابین ده‌كرێت، كه‌چی له‌به‌ر دراما توركییه‌كان، خه‌ریكه كه‌س هونه‌ری كوردیی له بیر نه‌مێنێت، بۆیه لێگه‌ڕێن با حكوومه‌ت كاری خۆی بكات، چونكه من یه‌كه‌م كه‌سم حكوومه‌تێكم ناوێ پاره ببه‌خشێته‌وه.