وه‌ك حكوومه‌ت ڕای گه‌یاندبوو، له مه‌ودوا 30 ڕۆژ جارێك مووچه دابه‌ش ده‌كرێت، دوای 30 رۆژ، مووچه‌ی مانگی شوبات دابه‌ش كرا و بڕیاڕیشه له 25ی ئه‌م مانگه‌دا، مووچه‌ی مانگی ئادار دابه‌ش بكاته‌وه. بێگومان گرفتی دواكه‌وتنی مووچه و لێبڕینی، گرفتێكی دارایی گه‌وره‌یه و له‌و كاته‌ی شه‌ڕی داعش دروست بوو، هه‌روه‌ها نرخی نه‌وت دابه‌زی، ئیتر كابینه‌ی هه‌شته‌م ده‌ستی به كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه و پاشكه‌وت و دواخستنی دابه‌شكردنی له‌كاتی خۆیدا كرد.
له‌و كاته‌وه و تا ئێسته، ئه‌مه گرفتێكی گه‌وره‌ی حكوومه‌ته. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئێسته لێبڕینی مووچه، به‌راورد بكه‌ین به لێبڕینی كابینه‌ی هه‌شته‌م، ئه‌وه‌ی ئێسته لێبڕینێكی كه‌مه (هه‌رچه‌نده مووچه‌خۆر مافی خۆیانه مووچه‌ی ته‌واوه‌تی وه‌ربگرن). بۆ نموونه: ئه‌گه‌ر مامۆستایه‌ك مووچه‌كه‌ی یه‌ك ملیۆن دینار بووایه، له سه‌رده‌می كابینه‌ی پێشوو، ته‌نیا 400 هه‌زار دیناری وه‌رده‌گرت، ئێسته خاوه‌نی هه‌مان مووچه، 800 هه‌زار دینار، واتا دوو ئه‌وه‌نده‌ی پێشتر وه‌رده‌گرێت.
بڕوام وایه كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ته‌نیا له لێبڕینه‌كه‌یدا نییه، به‌ڵكو نه‌بوونی واده‌یه‌كی دیاریكراوی مانگانه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌یش، گرفته. هه‌ر ئه‌مه ناڕه‌زایی فه‌رمانبه‌رانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه كه مووچه‌ی مانگانه زۆر دوا ده‌كه‌وێت. بۆیه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكوومه‌ت، به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگانه و هه‌ر 30 ڕۆژ جارێك، هه‌نگاوی یه‌كه‌می بێ منه‌تبوون و چاوه‌ڕوانی هاتنی پاره‌یه له به‌غدا و هاوكات به دڵنیاییشه‌وه له ڕووی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كارگێڕییه‌وه، زۆر كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دامركاندنه‌وه‌ی تووڕه‌یی فه‌رمانبه‌ران له حكوومه‌ت و دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان ده‌بێت.
له هه‌رێمی كوردستاندا، زۆرینه‌ی توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست بێت، به‌داخه‌وه كراونه‌ته فه‌رمانبه‌ر و نه‌بوونی مووچه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بژێوی ژیانیان ده‌بێت، ڕه‌نگه ببێته سه‌رچاوه‌ی ئاریشه‌ی گه‌وره‌ی خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تی. بۆیه گرنگه واده‌یه‌كی دیاریكراو كه فه‌رمانبه‌ر له دڵه‌ڕاوكێ و چاوه‌ڕوانی ڕزگار بكات، بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگانه هه‌بێت.
ئێسته حكوومه‌ت له به‌رده‌م به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره‌دایه، چه‌ند بتوانێ چاره‌سه‌ری گرفتی دواكه‌وتنی مووچه بكات و مانگانه له واده‌ی دیاریكراوی خۆی دابه‌شی بكات، ئه‌وه‌نده به‌ر به ناڕه‌زایه‌تیی مووچه‌خۆر ده‌گرێت و به پێچه‌وانه‌یشه‌وه.
هیوادارم ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكوومه‌ت، به‌رده‌وام بێت و به ته‌واوه‌تی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگانه، ئاسایی بكرێته‌وه و چیتر مووچه نه‌بێته هه‌واڵ و چاوه‌ڕوانی خه‌ڵك. ئه‌وكات بازاڕ و بژێوی ژیان و جموجووڵی بازرگانی و بازاڕكردنیش له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، بووژانه‌وه‌ی تێده‌كه‌وێت و ده‌گه‌شێته‌وه.