سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی پاپا فرانسیس بۆ عێراق و كوردستان، به یه‌كێك له ڕووداوه مێژووییه گرنگه‌كان داده‌نرێت. به تایبه‌تی له مێژووی خه‌بات و تێكۆشان و ئه‌زموونی سیاسی و حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستاندا. بێگومان ڕه‌نگه كه‌ممان ئه‌وه بزانین كه كه‌سایه‌تیی پاپا له‌سه‌ر ئاستی دنیادا گه‌وره و ڕێز لێگیراوه.
پێگه‌ی پاپا له ڕووی ئاینی بێت یان سیاسی و كارگێڕی و حوكمڕانییه‌وه، به‌وپێیه‌ی له وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆی به ناوی ڤاتیكان ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه، پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و له پێشه‌وه‌ی پێگه‌ی سه‌رۆكی وڵاتان، یان هاوتای ئه‌وانه. بۆیه ئه‌گه‌ر ڕه‌وتێكی ئاینی، له په‌راوێزی جیاوازییه‌كانی ئیسلام و كریستیان، هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های ئه‌و سه‌ردانه بدات، ئه‌وا دواجار هاتنی پاپا بۆ ئێمه، ڕووداوێكی مێژوویی گه‌وره و له بیرنه‌كراوه.
گه‌شته‌كه ده‌شێ له چه‌ندان ڕه‌هه‌نده‌وه بایه‌خی خۆی هه‌بێت و ئاماژه بۆ چه‌ندان لایه‌نی سیاسی و ئاینی له هه‌رێمی كوردستان بكات، وه‌ك:
یه‌كه‌م: كولتووری پێكه‌وه‌ژیان
یه‌كێك له ڕووه گه‌ش و جوانه‌كانی گه‌لی كورد به درێژایی مێژوو به ئێسته‌یشه‌وه، ئه‌و پێكه‌وه هه‌ڵكردنه ئاینییه جیاوازانه‌یه كه تێیدا هه‌مووان له‌ژێر یه‌ك سایه و له‌سه‌ر یه‌ك خاك كۆ ده‌كاته‌وه.
له هه‌رێمی كوردستان پێكهاته‌ی ئه‌تنیكی و ئاینی جیاواز هه‌ن، هیچ كاتێك وه‌ك پێكهاته‌ی نامۆ و جیاكه‌ره‌وه، له‌لایه‌ن كورده‌وه سه‌یر نه‌كراون و نه‌بینراون. ئه‌و به‌یه‌كه‌وه‌ژیانه، به‌شێكه له‌و به‌ها و پره‌نسیپه مرۆیی و نه‌ته‌وه‌یی و ئاكارییانه‌ی كه مرۆڤی كورد بڕوای پێیه‌تی و وه‌ك به‌شێك له ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی فه‌رهه‌نگی و نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌خلاقی خۆی ده‌یبینێت.
ئه‌م تێگه‌یشتنه كه له ئاستێكی جه‌ماوه‌ریی و میلی گه‌وره و به‌رفراواندایه (به چاوپۆشین له كه‌مینه‌یه‌كی توندڕه‌و و تیرۆرستی ئیسلامی) ئه‌و هه‌سته‌ی لای كریستیان و ئێزیدی و كاكه‌یی و هه‌موو پێڕه‌وانی ئاینه جیاوازه‌كانی تریش دروست كردووه، كه كوردستان به نیشتمانی خۆیان و گه‌لی كوردیش وه‌ك نه‌ته‌وه و گه‌لێكی جیانه‌كراوه له خۆیان ببینن. بێگومان ئه‌م كولتووره، به‌هایه‌كی گه‌وره‌ی له ئاستی دنیای ده‌ره‌وه‌دا به پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و گه‌له‌كه‌ی داوه، كه كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌ك پاپا به شانازییه‌وه له ڕیزی ئه‌و شوێنانه‌ی دابنێت كه سه‌ردانیان ده‌كات.
ئه‌گه‌رچی گه‌لێك جار هه‌وڵی تێكدانی ئه‌و كه‌شی برایه‌تی و لێبورده‌ییه دراوه، بۆ نموونه (تیرۆركردنی فره‌نسۆ هه‌ریری و جینۆسایدكردنی ئێزیدییه‌كان و وێرانكردنی ژینگه و شوێنی ژیانی كریستانه‌كان)، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و هه‌وڵه ده‌مارگیریی و تیرۆرستییه‌ی له په‌نای به‌ناو ئایندا كردوویانه، نه‌یانتوانیوه ئه‌و باوه‌ڕه لای مرۆڤی كورد كاڵ بكه‌نه‌وه، یاخۆ بسڕنه‌وه كه به چاوێكی كه‌متر و بێ به‌ها، بڕوانێته ئێزیدی یان كریستیانێك. ته‌نانه‌ت كورد زۆرجار قوربانی گه‌وره‌ی به خۆی داوه، له‌پێناو پاراستنی ئه‌وان، كه ڕزگاركردنی شنگال وه‌ك زێدی ڕاسته‌قینه‌ی ئێزیدییه‌كان گه‌واهیده‌ری ئه‌و قوربانیدانه‌یه. ته‌نیا له‌و شاره‌دا ٥٠٠ پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان خۆیان كرده قوربانی ڕزگاركردنی شنگال. بۆیه كولتووری به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی ئاینه جیاوازه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا، كولتوورێكه ڕه‌گی له قووڵایی هزر و هۆشیاریی كۆمه‌ڵایه‌تی و میلی و ئاینی كه‌سه‌كاندایه و به ئاسانی ئه‌و گیانی به‌یه‌كه‌وه‌ژیانه تێك نادرێت، ئه‌گه‌ر هه‌وڵی دوژمنكارانه‌یش هه‌بن.
دووه‌م: ته‌ناهی كوردستان
پاپا سه‌ردانی هیچ شوێنێك ناكات ئه‌گه‌ر دڵنیا نه‌بێت له‌وه‌ی ئارامی خۆی و شوێنه‌كه زۆر پارێزراوه. له دوای هه‌وڵی تیرۆركردنی پاپای پێشوو له ئایاری ساڵی 1981 له پۆڵۆنیا، ئیتر هه‌میشه سه‌ردان و گه‌شته فه‌رمییه‌كانی پاپا، له ڕێوشوێنێكی ته‌ناهیی توند ده‌كرێن و ئه‌نجام ده‌درێن.
به‌ر له سه‌ردانه‌كه‌ی، ناوه‌نده سیاسی و ڕاگه‌یاندنه‌كان به دوودڵییه‌وه باسی ئه‌و سه‌ردانه‌یان ده‌كرد و هۆشدارییان به پاپا ده‌دا كه دۆخی ئاسایشی عێراق به گشتی له‌بار نییه، ئه‌و وڵاته یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی بارودۆخێكی ناوخۆیی پڕ له شه‌ڕ و ململانێ و ته‌قینه‌وه و كوشتنی هه‌یه، به‌ڵام دواجار پاپا وه‌ك ئه‌وه‌ی بڕیاری دابوو، سه‌ردانی عێراق و كوردستانی كرد.
هه‌ڵبه‌ته له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه، ئه‌زموونی ئێمه له گه‌لێك ڕووه‌وه كه‌موكورتی و كێماسی خزمه‌تگوزاریی و كارگێڕی هه‌یه، به‌ڵام دیارترین لایه‌نی ئه‌م ئه‌زموونه، ئه‌و ته‌ناهی و ئارامییه‌یه كه له ئاستی ناوخۆدا هه‌یه، وایكردووه شانده فه‌رمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، بێ دوودڵی سه‌ردانی كوردستان بكه‌ن. گه‌لێك جار ئه‌و بارودۆخه ته‌ناهییه كه‌وتووه‌ته ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان، به‌ڵام چاوكراوه‌یی ده‌زگاكانی ته‌ناهیی و هاوكاریی هاووڵاتییانی كوردستان بۆ ئه‌و ده‌زگایانه، شكستی به‌و پیلانه دوژمنكارییانه هێناوه.
كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی پاپا له یاریگای فره‌نسۆ هه‌ریری، جارێكی تر خه‌ڵكی كوردستانی دڵنیا كرده‌وه له‌وه‌ی دۆخی ئارامی و ئاسایش كوردستان له ڕووی ناوخۆییه‌وه، گه‌وره‌تره له پیلانی هه‌موو دوژمنان و ئه‌و بڕوا و متمانه‌یه‌ی لای هه‌مووان به هێزتر كرد كه كوردستان ئارامه و له‌ژێر مه‌ترسیدا نییه. ئاسان نییه پێشوازییه‌كی جه‌ماوه‌ری گه‌وره، بۆ كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌ك پاپا ڕێك بخه‌یت و تێشیدا سه‌ركه‌وتوو بیت. ئه‌مه له‌و وڵاتانه‌یش له دۆخێكی یه‌كجار پێشكه‌وتوو دیموكراسی و مافی هاووڵاتیبووندان، ئه‌سته‌مه و به ئاسانی ناكرێت.
ئه‌مڕۆ به‌گشتی له‌سه‌ر ئاستی دنیا، گه‌لێك وڵات له بارودۆخێكی سیاسی و دژواری ناوخۆیی وادان و ڕۆژانه دیمه‌نه‌كانی كوشتن و ته‌قینه‌وه و خوێن ده‌بینرێن. وه‌ك ئه‌وه‌ی له (سووریا، یه‌مه‌ن، لیبیا، عێراق، ئه‌فغانستان، پاكستان، لبنان، نایجیریا و كۆنگۆ) هه‌یه. بۆیه به‌گشتی، ته‌ناهی ناوخۆیی پرسێكی له پێشینه‌یه و پاپا سه‌ردانی وڵاتێك ناكات ئه‌گه‌ر نه‌زانێت مه‌ترسی تێدایه.
سێیه‌م: هه‌رێمێكی جیا له عێراق
ئاماژه‌یه‌كی تری سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا، دووپاتكردنه‌وه بوو له‌و دیفاكتۆ سیاسی و مێژوویی و جیۆگرافیایه‌ی كه پێشانی ده‌دات هه‌رێمی كوردستان، به‌شێكی جیایه له عێراق و گه‌لی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی خۆی هه‌یه، ئه‌گه‌ر زه‌بری مێژوو و پیلانی دوژمنانیش به زۆر به عێراقه‌وه لكاندبێتیان، ئه‌وا هیچ له‌و ڕاستییه مێژووییه ناگۆڕێت كه كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیایه له نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كانی تری ئه‌و وڵاتانه‌ی كوردیان به‌سه‌ردا دابه‌ش كراوه.
پاپا ده‌یتوانی به ته‌نیا بێته عێراق و سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان نه‌كات، ده‌یتوانی ته‌نیا سه‌ردانی مووسڵ و ناوچه كریستیانه‌كان بكات، به‌ڵام كاتێك سه‌ردانی فه‌رمیی هه‌رێم ده‌كات، مانای وایه ددان به‌وه‌دا ده‌نێت كه كوردستان، هه‌رێمێكی فیدراڵی جیایه له عێراق و خاوه‌ن سه‌روه‌ری و پێگه‌ی سیاسی و كارگێڕی خۆیه‌تی و هیچ پێوه‌ندییه‌كی به عێراقه‌وه نییه. بۆ یه‌كه‌م جاره له دوای ٣٠ ساڵ له ڕاپه‌ڕینی گه‌لی كورد، پاپا سه‌ردانی كوردستان ده‌كات و داوده‌زگا فه‌رمی و ئاینییه‌كانی به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه. به‌مه‌ش ده‌رده‌كه‌وێ پاپا هه‌رێمی كوردستان له ڕیزی ئه‌و هه‌رێم و وڵاتانه داده‌نێت كه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات و پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵیدا په‌ره پێ ده‌دات.
چواره‌م: دووپاتكردنه‌وه‌ی دۆستایه‌تی
به‌ر له سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا و له ساڵانی ڕابردوودا، چه‌ندان جار بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌ت، له په‌راوێزی سه‌ردانه‌كانیان بۆ ئیتاڵیا، سه‌ردانی ڤاتیكان و پاپایان كردووه. ئه‌م سه‌ردانانه بناغه‌ی دۆستایه‌كی پته‌و و هه‌میشه‌ییان داڕشت، به‌رچاوڕوونیه‌كیان له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دایه پاپا، كه بێ دوودڵی و سڵكردنه‌وه ئه‌ویش له داهاتوودا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات. بۆیه له‌و ماوانه‌ی ڕابردوودا، سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌نجام دا و جارێكی تر ئه‌و دۆستایه‌تی و پێوه‌ندییه سیاسی و ئاینی و فه‌رمییه، توندوتۆڵ و نوێ كرایه‌وه. بۆ ئێمه وه‌ك گه‌لێك و هه‌رێمێكیش كه تا ئێسته قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆیی خۆمان نییه، ئه‌و دۆستایه‌تییه و ئه‌و پێوه‌ندییه گرنگ و جێی بایه‌خه. بۆیه ده‌بێت به‌رده‌وام بین و په‌ره‌ی زیاتریشی پێ بده‌ین.
پێنجه‌م: گه‌ڕانه‌وه‌ی هیوا بۆ كریستیانه‌كان
له دوای شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و به ئامانجگرتنی ناوچه‌كانیان له ده‌شتی مووسڵ و ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌كه‌ونه سنووری ناوچه دابڕێنراوه‌كان، كۆچێكی گه‌وره و به كۆمه‌ڵی مه‌سیحییه‌كان ده‌ستی پێ كردووه و به‌داخه‌وه هه‌زارانیان له‌پێناو پارێزگاریكردن له خۆیان و ئاینه‌كه‌یان، كوردستان و عێراقیشیان جێهێشت. ئه‌م دۆخه جۆرێك له نائومێدی و ڕه‌شبینی لای مه‌سیحییه‌كان دروست كرد، كه هیوایان به ژیانێكی ئارام و تازه‌ی پاش نه‌مانی تیرۆریستانی داعش و ڕزگاركردنی ناوچه‌كانیان نه‌مێنێت. ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و به خوێنی سه‌تان شه‌هید، جارێكی تر ئه‌و ناوچانه ئازاد كرانه‌وه و خاچه‌كان گه‌ڕێنرانه‌وه سه‌ر كه‌نیسه‌كان و تا ئاستێك ژیان له‌و ناوچانه ده‌ستی پێ كرده‌وه، به‌ڵام هاتنی پاپا، ئومێدێكی تری دایه ئه‌و پێكهاته ئاینییانه كه ئیتر سه‌رله‌نوێ ژیان له‌و ناوچانه ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه و تیرۆریستان ناتوانن گه‌شه‌ی ژیان و خزمه‌تكردن بوه‌ستێنن. هاتنی پاپا و سه‌ردانی بۆ ئه‌و ناوچانه، په‌یامێك بوو كه ئیتر سه‌رده‌می چه‌وسانه‌وه و كوشتن به بیانووی ئاینی جیاواز و ته‌قاندنه‌وه‌ی كه‌نیسه‌كان كۆتایی هاتووه. هه‌رێمی كوردستان وه‌ك چۆن له ڕابردوودا شوێنی مانه‌وه و پارێزگاری له بوون و ژیانی ئه‌وان بووه، ئێسته و داهاتووش به‌و شێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه و نه تیرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و نه هیچ هێزێكی تاریكپه‌رستی تر، ناتوانن ئه‌و كه‌شه برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانه تێك بده‌ن كه خه‌سڵه‌تێكی جوانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه.
بۆیه پاپا به‌و سه‌ردانه‌ی جارێكی تر، گوزارشتی له گیانی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان له هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و دڵنیایشی دایه كریستیانه‌كان كه ده‌توانن له‌سه‌ر خاك و له‌ناو ئاین و نیشتمانی خۆیاندا بژین.
به‌رله كۆتایی
بێگومان هاتنی پاپا بۆ هه‌رێمی كوردستان، ڕووداوێكی مێژوویی گرنگ بوو له مێژووی قۆناغی دوای ڕاپه‌ڕیندا. چونكه پێگه‌ی پاپا گرنگ و گه‌وره‌یه و ئه‌و ئاماده نییه سه‌ردانی هه‌موو وڵاتێك بكات، له كاتێكدا ده‌یان وڵات ئاره‌زوو ده‌كه‌ن پاپا سه‌ردانیان بكات. بۆیه به هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ له بایه‌خی ئه‌و سه‌ردانه كه‌م بكه‌نه‌وه، یا به دیدێكی ئاینی ته‌سكه‌وه خوێندنه‌وه بۆ سه‌ردانه‌كه بكه‌ن، ئه‌وه له پێگه‌ی پاپا و كه‌سایه‌تی ئه‌و نه‌گه‌یشتوون. ده‌بێت وردتر مێژوو بخوێننه‌وه و زیاتر چاو‌دێر بن، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن پاپا كێیه و سه‌ردانی بۆ وڵاتان، چ بایه‌خێكی سیاسی و دیپلۆماسی و ئاینی هه‌یه.