بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵه نه ناردنی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له به‌غداوه، كارتێكی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق بووه، به‌رده‌وام وه‌ك ڤیتۆیه‌كی به‌هێز به‌رزیان كردووه‌ته‌وه. نه ناردنی مووچه به‌تایبه‌تیش دوای شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و دابه‌زینی نرخی نه‌وت، گرفتێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و كارگێڕیی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، چونكه زۆرینه‌ی خه‌ڵك له كوردستاندا به‌داخه‌وه بێ ئه‌وه‌ی پێویست بێت، فه‌رمانبه‌رن و مووچه وه‌رده‌گرن، بۆیه به‌غدا له‌م ساڵانه‌ی دواییدا نه ناردنی مووچه‌ی وه‌ك كارتێكی به‌هێز، له ململانێ و ناكۆكییه سیاسی و ده‌ستوورییه‌كانی نێوان خۆی و هه‌ولێر، له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بینیوه و به‌كاری هێناوه.
به‌ڵام دابه‌شكردنی مووچه (ئه‌گه‌رچی به لێبڕینیشه‌وه) له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و به‌سیستمكردنی، به بڕوای من كۆتایی به‌و كارته به‌هێزه هێنا و چیتر هه‌ولێر چاوه‌ڕێی به‌غدا ناكات، ده‌توانێ به داهاته ناوخۆییه‌كانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دابین بكات. بێگومان سه‌ربه‌خۆیی ئابووریش به مانای سه‌ربه‌خۆیی سیاسییه و هه‌ر كه‌سێك له ڕووی داهات و سه‌رمایه‌وه وا به‌سته‌ی یه‌كێكی تر بوو، به‌دڵنیاییه‌وه سه‌ربه‌خۆ و ئازاد نابێت.
چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له په‌رله‌مانی عێراق بودجه په‌سند كرا و ده‌بوو هه‌نگاوه كرده‌ییه‌كانی به‌تایبه‌تیش ناردنی پشكی هه‌رێم، بكه‌وتایه واری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام پێده‌چێت حكوومه‌تی هه‌رێم له نیازه‌كانی به‌غدا گه‌یشتبێت، بۆیه چاوه‌ڕوانی به‌غدای نه‌كرد و لیستی مووچه‌ی ڕاگه‌یاند.
به بڕوای من، هه‌ولێر له‌و ڕێیه‌وه مه‌سجێكی بۆ به‌غدا نارد كه ئیتر سه‌رده‌می گاڵته‌كردن به فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم (وه‌ك ئه‌وه‌ی عه‌بادی له 2018 كردی) به‌سه‌ر چووه، كوردگوته‌نی گۆشتی لاڕانی خۆت بخۆیت، باشتره له‌وه‌ی منه‌تی قه‌ساب هه‌ڵبگریت. ڕاگه‌یاندنی لیستی مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی فه‌رمانبه‌ران، به‌بێ چاوه‌ڕوانكردنی گه‌یشتنی پاره له به‌غداوه، په‌یامێكی ڕاشكاو، ڕوون و زۆر بێ منه‌تانه بوو كه هه‌ولێر ئاراسته‌ی به‌غدای كرد، به‌وه‌ی كه چاوه‌ڕێی پاره‌ی ئه‌وان بۆ دابه‌شكردنی مووچه ناكات.
راستییه‌كه‌ی له ماوه‌ی ئه‌و چوار مانگه‌ی كه مووچه به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك دابه‌ش ده‌كرێت، تا ئاستێكی زۆر سێكته‌ره‌كانی ژیان بووژاونه‌ته‌وه و چیتر دابه‌شكردنی مووچه، هه‌واڵ و سه‌ردێڕی گه‌رمی ڕاگه‌یاندنه‌كان نییه و پرسیاری هه‌میشه‌یی فه‌رمانبه‌رانیش نییه. به هیواین لێبڕینی مووچه‌ش كۆتایی پێ بێت و گرفتی مووچه به ته‌واوه‌تی نه‌مێنێت.