له كاتێكدا هه‌ریه‌ك له میرنشینه یه‌كگرتووه‌كانی عه‌ره‌ب، به‌حرێن، سوودان و مه‌غریبیش به نهێنی، پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ زایۆنیزمه‌كه‌یان ئاسایی كردووه‌ته‌وه، له كاتێكدا 22 وڵاتی عه‌ره‌بی هه‌یه و ئه‌گه‌ر بوێری و جوامێرییه‌كیان هه‌بێت، ده‌توانن به چه‌ند ڕۆژێك ئیسرائیل له‌سه‌ر نه‌خشه بسڕنه‌وه، له كاتێكدا میسر چه‌ند مه‌ترێك له ئیسرائیله‌وه دووره و ده‌توانێ سوپاكه‌ی بنێرێت و قودس ڕزگار بكات، ئا له‌و كاتانه‌دا حزبه ئیسلامییه‌كانی ئێمه كه‌وتوونه‌ته شین و لاوانه‌وه و گریان بۆ قودس، به‌رگری له سه‌ركێشی و هه‌ڵه و بزۆزییه‌كانی ڕێكخراوێكی توندڕۆی سیاسی و ئاینی وه‌ك حه‌ماس ده‌كه‌ن كه ڕێكخراوی ڕزگاریخوازی فه‌له‌ستینیش به به‌رپرسیاریه‌تی كاره‌ساته‌كانی غه‌زه‌ی ده‌زانێت.
كێشه‌ی قودس و فه‌له‌ستین، كێشه‌ی ئێسته نییه و هه‌موومان ده‌زانین عه‌ره‌ب سێ شه‌ڕی له‌سه‌ر فه‌له‌ستین كردووه و له هه‌رسێكیشیان دۆڕاون، ئیتر كورد گوته‌نی ده‌ستێك كه نیه‌ته بڕین، ده‌بێ بێته ماچكردن.
ئه‌و نیگه‌رانییه‌ی ئیسلامییه‌كانی ئێمه به تایبه‌تیش (كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و سه‌رۆكه‌كه‌ی) له‌باره‌ی ڕووداوه‌كانی غه‌زه و دژ به ئیسرائیل هه‌یانه، ڕاستییه‌كه‌ی هه‌ڵوێستێكی سیاسی دروست و لۆجیكی و له‌جێی خۆشی نییه؛ ئه‌و نیگه‌رانییه له كاتێكدایه كه نیو سه‌ده زیاتره قودس داگیر كراوه و عه‌ره‌به‌كان وه‌ك ته‌ماشاكه‌ر، سه‌یری قودس و غه‌زه ده‌كه‌ن و هیچ كاتێكیش كوچك له ئاگر گه‌رمتر نابێت.
كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و ئیسلامییه‌كانی كوردستان به گشتی، له بری ئه‌وه‌ی بكه‌ونه شین و واوه‌یلا بۆ قودس، با هێزێكی سه‌ربازی له چه‌كداره‌كان و ئه‌ندامه‌كانیان دروست بكه‌ن و بچنه سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه و له دژی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش بوه‌ستنه‌وه، كه بێگومان ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه و خوێنی پیرۆزی ئه‌وان نه‌بێت، نه من و نه ئه‌وانیش بۆیه ڕۆژ به ئارامی، له‌سه‌ر خاك و نیشتمان و به شكۆوه ناژین، با هاوكاریی لۆجستی و سه‌ربازی پێشمه‌رگه بكه‌ن و به‌رگری له ئه‌زموونه‌كه و ده‌ستكه‌وته‌كان و قه‌واره‌ی هه‌رێم بكه‌ن، نه‌ك بۆ قودس بكه‌ونه شین و ڕۆڕۆ.
كێشه‌ی فه‌له‌ستین و قودس، بۆ عه‌ره‌به‌كان له پێش و گرنگتره نه‌ك بۆ ئێمه‌ی كورد، هه‌ر كاتێك مۆریتانی، فه‌له‌ستینی، سوودانی یان میسرییه‌ك، فرمێسكیان بۆ كه‌ركووك ڕشت، شینیان بۆ خوێنی به ناهه‌ق ڕژاوی هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی ئێمه به ده‌ستی داعشی تیرۆریست كرد، ئه‌وكات ئێمه‌ش ده‌چین به‌رگری له قودس ده‌كه‌ین، ئه‌وان ئازادن بۆ قودس بگرین و زامی فه‌له‌ستیینییه‌كان ئازاریان بدات، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و مافه‌یان نییه، داوا له هه‌موومان بكه‌ن وه‌ك ئه‌وان شین بۆ قودس بكه‌ین.