شه‌ماڵ نووری
(من خه‌ونێكم هه‌یه) ناونیشانی یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین گوتاره‌كانی (مارتن كینگ)ی سه‌ركرده‌ی به‌ناوبانگی ره‌شپێسته‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كه له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی مافی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری له ساڵی 1963 له واشنتن له به‌رده‌م 250 هه‌زار هاووڵاتیی ئه‌مه‌ریكی پێشكه‌شی كرد.
پاش تێپه‌ڕبوونی ئه‌و هه‌موو ساڵه به‌سه‌ر گوتاره‌كه‌یدا، هێشتا به كاریگه‌رترین و پڕ گوێگرترین گوتاره‌كانی دنیا داده‌نرێت، مالكوم له قۆناغێكی هه‌سته‌وه‌ر و ناهه‌مواردا كه به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌یدا ڕاده‌بوورا، له ڕێی ئه‌و گوتاره‌یه‌وه ویستی به سیاسه‌توانانی وڵاته‌كه‌ی بڵێت خه‌ونی میله‌ته‌كه‌ی چییه.
ئه‌مڕۆ ئێمه‌یش دوای له‌باربردنی مافی ڕه‌وای سه‌ربه‌خۆیی و له‌ده‌ستانی نیوه‌ی خاكی كوردستان و نه‌هامه‌تییه‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، لای زۆربه‌ی دۆستانی گه‌لی كورد له خانه‌ی میله‌تێكی بێ دۆستی ڕاسته‌قینه و رووخا‌و و پارچه پارچه‌دا دانراوین، زۆربه‌ی زۆری تاكه‌كانی كورد هیچ بڕوایه‌كیان به‌و هه‌موو وه‌هم و درۆ قه‌بانه‌ی ئایدیۆلۆجیاپه‌رستانی جیهانی و وڵاتانی ئیسلامی و به‌ڵێنه‌كانی مافی مرۆڤی ناو دیباجه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نه‌ماوه، به‌ڵام هێشتا خه‌ون به ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و خۆشگوزه‌رانه‌وه زه‌ینمانی به‌رنه‌داوه وه‌ك بارزانی گوتی (خه‌ونی من ئه‌وه‌یه كوردستان سه‌ربه‌خۆ بێت).
ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆ نه‌بیت چۆن خه‌ون به په‌روه‌رده و خوێندن و ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه ده‌بینیت. به‌ڵام ئێسته زۆربه‌ی سیاسه‌توانان خه‌ونێكی جیاوازیان هه‌یه، خه‌ونی ئه‌وان وه‌ك خه‌ونی شیرین و ساده‌ی جه‌ماوه‌ر نییه، زۆربه‌یان به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی لایه‌نی كه‌سیی و حزبیی پێش به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی ده‌خه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌و گه‌ڕه‌لاوژه سیاسییه‌ی له پاش كۆبوونه‌وه‌ی 18ی شوباتی په‌رله‌مان ده‌گوزه‌رێت، میدیاكانیش ئێمه‌یان پێوه سه‌رقاڵ كردووه و بوونه‌ته میدیایه‌كی بێزاركه‌ری باركراو به كۆمه‌ڵێك گرێی ده‌روونی په‌نگخواردوو، (مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی به لای سیاسه‌ته‌وه گرنگه، لای خه‌ڵكیش گرنگ بێت)، مه‌رج نییه به كۆمه‌ڵێك هزر و بۆچوونی كۆپیكراوی وڵاتانی دێرینه‌ی خاوه‌ن ده‌ستوور و قه‌واره‌ی پارێزراوی بیانیی تێكه‌ڵ به حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانی سه‌رده‌می شه‌ڕی براكان و تێكشكانی په‌نجه‌كان بكرێت و بڵێین ئه‌وه‌تا ئه‌وه‌ی لای گه‌لانی خاوه‌ن ئه‌زموونی دیموكراتی چه‌سپاوه، لێره‌ش ده‌چه‌سپێت و هه‌مان حه‌ز و ئومێدمان به هه‌مان میكانیزم و ئه‌ته‌كێتی ژیانی ئه‌وان ده‌بێت. یا به هێنانی بیردۆز و هاوكێشه ئابوورییه‌كانی سه‌رده‌می ئابووریناسه كۆن و كلاسیكییه به‌سه‌رچووه‌كانه‌وه یاخۆ به‌رنامه و پرۆگرامه‌كانی ئابووریناسانی جیهانی ره‌فاهیه‌تی رۆژئاواوه، ئێمه‌یش كۆپی هه‌مان هزر و بۆچوونه‌كانیان بكه‌ینه‌وه و ده‌ستبه‌رداری خه‌ونی له مێژینه‌ی خه‌باتی یه‌ك سه‌ده تێكۆشان بۆ سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی و یه‌كسانی بین.
راسته ئه‌مڕۆ رۆژگاره‌كه به جۆرێك گۆڕاوه ته‌نانه‌ت جڵه‌و له ده‌ستی حزب و حكوومه‌ت نه‌ماوه، دنیایش وه‌ك پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا ناكات، ئه‌وانه‌ی دوێنێ حیسابیان بۆ قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی داعش و هه‌یبه‌تی كوردستان ده‌كرد، ئه‌مڕۆیش دووباره به‌دوای سه‌ركرده و كه‌سێكی كاریزمادا ده‌گه‌ڕێن كه له (بارزانی)دا خۆی ده‌بینێته‌وه، بارزانی له به‌غدا وه‌ك سه‌رۆكی پارتی پێشوازی لێ نه‌كرا، كاتێك وه‌زیره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئێران سه‌ردانی ده‌كه‌ن وه‌ك مه‌رجه‌عێكی نه‌ته‌وه‌یی كورد سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
ئه‌ركی ئه‌و زۆر له‌وه قورستره كه سه‌رقاڵی پێكهێنان و ئاشتكردنه‌وه‌ی ئه‌و حزبانه بێت كه 145 رۆژه ناتوانن كۆ ببنه‌وه و حكوومه‌تێكیان پێ دانامه‌زرێت، یاخۆ له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا به كۆمه‌ڵێك گرێی ده‌روونی و ئه‌جێندای نانیشتمانییه‌وه هۆڵی په‌رله‌مان به‌جێ دێڵن، سیاسه‌ت له كوردستان به كۆمه‌ڵێك ژێده‌ر و ڕێڕه‌وی سه‌قه‌ت حزووری هه‌یه، بۆیه پشێوی ناوخۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تیشی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، له زۆربه‌ی شوێنه گه‌رمه‌كانی دنیادا ئه‌م پشێوییه بوونی هه‌یه، چونكه سیسته‌مه كۆنه‌كه به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت و هێشتا تازه‌كه‌یش دانه‌مه‌زراوه.
كه‌واته چی بكرێت و خه‌ڵكی ئاسایی چاوه‌ڕوانی چی له سیاسه‌توانان ده‌كه‌ن؟ ئه‌وان چاوه‌ڕوانی به‌دیهێنانی مۆته‌كه‌ی دووبه‌ره‌كی و ناكۆكی و دژایه‌تی نێوان لایه‌نه‌كان نین، چاوه‌ڕوانی پێكهێنان و كاركردنن بۆ دامه‌زراندنی حكوومه‌تێك، ئیتر گرنگ نییه به لایانه‌وه (حكوومه‌ته‌كه به‌هێزه) یا (دادپه‌روه‌ره و هه‌لی كارمان بۆ ده‌هێنێت) یا (دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌كات)، گرنگ ئه‌وه‌یه ژیانی خه‌ڵك له‌ژێر ده‌ستی مافیا و بازرگانه چاوچنۆكه‌كان ده‌ربهێنێت، ژیانی خه‌ڵك نه‌كرێت به كاڵایه‌ك بۆ خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردنی پزیشك و مامۆستای قوتابخانه ئه‌هلییه گرانجانه‌كان.
خه‌ڵك ئێسته مووچه و خزمه‌تگوزارییان پێویسته، با حزبه‌كانی دوێنێی ئۆپۆزسیۆن بێنه حكوومه‌ت و با خۆشیان سه‌رقاڵی دووفاقێتی نه‌كه‌ن و به‌رۆژ به دوای پۆست و پارووی چه‌وره‌وه نه‌بن و به‌شه‌ویش له‌سه‌ر شاشه‌ی تیڤی فرمێسكمان بۆ هه‌ڵنه‌ڕێژن، با ئه‌وان له‌و وه‌زاره‌ت و بواره‌ی كاری تێدا ده‌كه‌ن به‌ڕاستی و به زانستی و به‌و دروشمانه‌ی پروپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌كه‌ن كار بۆ دامه‌زراوه‌یی وه‌زاره‌ته‌كه بكه‌ن و ئه‌و بواره‌مان بۆ چاك بكه‌ن كه شێواوه.
تۆ كه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ وه‌رده‌گریت، میله‌ت حوكمی باشبوونی دۆخی جووتیار و كشتوكاڵ و به‌رهه‌مت له‌گه‌ڵ ده‌كات نه‌ك خۆتیان لێ بكه‌یت به ئه‌ندازیاریی نه‌وتی بێ بڕوانامه‌ی ئه‌ندازیاریی، ئێمه به وشه‌ی باق و بریقه‌داری سیستم سیستمێنه و پاكێچ و ماڵه‌باجێنه هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێنن و نمایشی بازووی خۆتمان بۆ مه‌كه له ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه و سه‌رتاپاگیرانه ئه‌و زاراوانه‌مان بۆ فڕێ مه‌ده، چونكه خه‌ڵكی ئاسایی زۆر له‌وه وریاتره كه تۆ درۆ و فێڵی لێ بكه‌یت، هه‌ر كارێك نیه‌تی خه‌ون و ئومێده‌كانی خه‌ڵكی له پشته‌وه نه‌بێت، خه‌ڵكی ژێر پرده‌كه‌ی بازاڕی سلێمانی و شێخه‌ڵا و بادینان یه‌ك فلسی پێ ناده‌ن، داخۆ كه‌ی بێ كه‌سانی سیاسه‌توان له ده‌زگا و دامه‌زراوه نیشتمانیه‌كانه‌وه فێر ده‌بن، سیاسه‌ت له‌پێناو راستكردنه‌وه‌ی بواری ئابووری و دادپه‌وه‌ری و چاكسازیی بكه‌ن.