شه‌ماڵ نووری
دانانی بناغه‌ی تۆكمه و سه‌ره‌كی بۆ هه‌ر حكوومه‌ت و حوكمڕانییه‌كی سه‌ركه‌وتوو، بریتییه له سه‌نگ و قورسایی ئابووری، ئابووریش هه‌ر له‌خۆڕا بونیات نانرێت، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك نه‌خشه و كار و بیره كه پێویستیان به بڕیاری بوێر و داوده‌زگای كارا و كادری به‌توانا هه‌یه، تا به‌و هۆیانه‌وه بتوانێ ژیانێكی خۆشگوزه‌ران بۆ هه‌موو هاووڵاتییانی كوردستان فه‌راهه‌م بێت و داهاتوویه‌كی باشیش بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو گره‌نتی بكات.
هه‌ر هه‌نگاوێكی نادروست هه‌ڵهێنرابێت یان كارێكی ناڕێك له ماوه‌ی 27 ساڵی حوكمڕانی كوردیدا تێبینی كرابێت، ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌ی ئێسته‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، كه نه خه‌ڵكی كراوه‌ته ئامانجی یه‌كه‌می حكوومه‌ت و نه كه‌رتێكی ته‌ندروستی باش و په‌روه‌رده‌یه‌كی هاوچه‌رخی لێ به‌رهه‌م هاتووه، ئه‌گه‌ر وا نییه بۆ هه‌موومان له‌كاتی نه‌خۆشییه‌كدا په‌نا بۆ نۆرینگه و نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان ده‌به‌ین، كه ئه‌مانیش له رووی نرخ و كوالێتییه‌وه به‌پێی پێویست سه‌لامه‌ت و پێشكه‌وتوو نین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بته‌وێت پاشه‌ڕۆژێكی باشتر بۆ منداڵه‌كانت مسۆگه‌ر بكه‌یت، بێگومان ده‌بێت هه‌رچی پاره و پوولت هه‌یه بیخزێنیته گیرفانی قوتابخانه و زانكۆ ئه‌هلییه‌كانه‌وه كه ئه‌وانیش هیچ حیسابێكیان بۆ داهاتی تاكه‌كه‌سی ئه‌م نیشتمانه‌یان نه‌كردووه، به لاشیانه‌وه گرنگ نییه چ كادرێكی دڵسۆز به نیشتمان له داهاتوودا به‌رهه‌م بهێنن.
له‌باره‌ی ژێرخانی ئابووری كوردستانیش له‌م وتاره‌مدا دوور و نزیك نامه‌وێ خۆم له هه‌ردوو كه‌رتی كشتوكاڵی و كانزاكان بده‌م كه هه‌موو كه‌سێك ده‌زانن چه‌نده گرنگن بۆ په‌ره‌پێدانی ئابوورییه‌كی نیشتمانیی ساغڵه‌م، به‌تایبه‌ت له بواره‌كانی كێڵانی زه‌وی و ده‌رهێنانی كه‌ره‌سته‌ی خاو و دابینكردنی خۆراكی پێویست كه پێویستیان به چالاككردنی كشتوكاڵی بازرگانیی و ڕه‌ز و دارستانیی و شوانكاره‌یی و ڕاووشكار و كۆكردنه‌وه‌ی به‌روبووم و ڕاوه‌ماسی و ده‌رهێنانی به‌رد و چاره‌سه‌ركردنی زانستییانه‌یه به گۆڕینیان بۆ كه‌ره‌سته‌ی سه‌ره‌كی له ڕێی توانه‌وه‌ی ئاسن و به پیشه‌سازیی جلوبه‌رگ و مافوور و دروستكردنی كه‌ره‌سته‌ی كاره‌بایی ناو ماڵ و قوتووبه‌ندكردنی میوه و گۆشت و ڕێكخستنی ده‌رمان و شیره‌مه‌نی و تاد، به‌ڵام ئه‌وه‌تا ته‌نانه‌ت به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمه‌كه‌ش ددانیان به‌و راستییه تاڵه‌دا ناوه كه له‌م رووه‌وه كه‌موكورتی زۆر گه‌وره هه‌یه، هه‌رچی یاسا و رێنوێنییه‌كانیشه به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان به‌سه‌ر هاووڵاتییان وه‌ك یه‌ك جێبه‌جێ ناكرێن.
له‌وه تێده‌گه‌م كه كابینه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ئه‌م حكوومه‌ته دووچاری زنجیره‌یه‌ك له كاره‌سات و شه‌ڕ و گه‌مارۆ و هاتنی به‌لێشاوی ئاواره و بڕینی بودجه و جه‌نگی ئابووری بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌وه تێناگه‌م بۆچی جارێكی تر په‌نا ده‌برێته به‌ر حكوومه‌تی حزبه‌كان، له هه‌موو دنیادا ئه‌و ئه‌زموونه تاقی كراوه‌ته‌وه كه سیستمی حكوومه‌تی فره‌حزبی و ئایدیۆلۆجیای جیاواز له‌بری ئه‌وه‌ی ببێته فاكته‌رێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ته‌حه‌دییه‌كان و ته‌نگژه‌ی دارایی و گه‌مارۆی ئابووری، كه‌چی ده‌بێته به‌ردی بناغه بۆ هه‌ڵچنینی كه‌ڵه‌كی حكوومه‌تێكی ناسه‌قامگیر له ڕووه‌كانی سیاسی و ئابوورییه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ره‌نگه بۆ ئه‌م قۆناغه گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا وه‌ك فریاكه‌وتنێكی په‌له و خێرای دۆخه‌كه كارێكی باش بێت، به‌ڵام وه‌ك ستراتیج خۆكوشتنێكی له‌سه‌رخۆیه، كاتێك به‌غدا تاكلایه‌نه ده‌ستی به راگرتنی به‌شه بودجه‌ی كوردستان كرد و دواتر گه‌مارۆ و جه‌نگی ئابووری له دژی خه‌ڵكی كوردستان راگه‌یاند، ئه‌مه سیاسه‌تێك نه‌بوو هه‌روا له‌خۆڕا هاتبێت، ئه‌مه بۆ به‌غدا و سه‌رجه‌م پایته‌خته‌كانی دنیا ستراتیجێكی دوورمه‌ودایه و هه‌رچی پلان و پێوه‌ندییه‌كانی به‌غدا و پایته‌خته‌كانی تری تاران و ئه‌نكه‌ره و دیمه‌شق هه‌یه، له‌گه‌ڵ كورد له‌سه‌ر ئه‌م ستراتیجه‌ی كه هه‌وڵی به كۆیله‌كردنی كورد بونیات نراوه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و كه‌موكورتییه ئابوورییه زه‌قه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی ئابووری كوردستاندا بوونی هه‌یه، له پێش هه‌مووانه‌وه نه‌بوونی به‌رهه‌مهێنان و به‌ڕێوه‌بردنێكی باشی ئابوورییه.
ئه‌مه جه‌ده‌لی گفتوگۆ و بیروبۆچوونه دژ به‌یه‌كه‌كان نییه یان جه‌ده‌لی لێدوان و قسه‌كانی سه‌رمێزی سیاسه‌تمه‌داران و حزبه كوردستانییه‌كان نییه به‌وه‌ی ئاخۆ چی باشتره بكرێت؟ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا یان ئابووری سه‌ربه‌خۆ؟ حكوومه‌تی حزبه‌كان و حكوومه‌تی خه‌ڵك له چیدا یه‌ك ده‌گرنه‌وه؟ به‌ڵكو ئه‌مه زانستی ئابوورییه كه پێمان ده‌ڵێت ئه‌زموونه سه‌ركه‌وتووه‌كان له مه‌عریفه‌ی ئابووری و توێژینه‌وه‌كانیه‌وه گه‌ر گلۆبالیزمیش بن، به‌ڵام هه‌ر له بنه‌چه‌وه لۆكاڵین و كۆپی هیچ وڵات و بیروزهنی ته‌نیا تاكه‌كه‌س و حزب و گرووپێكی دیاریكراو نین، به‌ڵكو هه‌ڵقوڵاوی واقیعی هه‌رێمه‌كه و حزب و حكوومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت و ده‌زگه ته‌شریعی و جێبه‌جێكاره‌كانه، له زانستی نوێی ئابووریدا گرنگ نییه چۆن ئابووری به‌ڕێوه ده‌به‌یت، یان سه‌ر به‌چی سیستمێكیت، ئابووری بازاڕیی یان سه‌رمایه‌داریی یا سۆشیالیستیی و تێكه‌ڵاویی یان سه‌ر به چی قوتابخانه‌یه‌كی مۆدێرن و رێی سێیه‌م و ده‌یان ناوی تری، به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌زموونه‌كه‌ت سه‌ركه‌وتوو بێت و له ئاستی خواست و ویستی ده‌نگده‌ران و هاووڵاتییاندا بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و ئاراسته ئابوورییه چی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و تا چه‌ند حكوومه‌ت خۆی بۆ ئه‌گه‌ری روودانی ته‌نگژه‌كان ئاماده كردووه، له ساڵانی رابردوودا حزبه‌كان و حكوومه‌ته‌كان نه‌بوون كه باجی شكسته‌كانیان داوه‌ته‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه هاووڵاتی و گه‌نجی كورد بووه باجی سیاسه‌ت و به‌رنامه و ره‌فتاره سه‌قه‌ته‌كانی فه‌رمانڕه‌واكانیان داوه‌ته‌وه، بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت به ته‌نیا بیر له جۆر و شێوازی سیستم و فه‌لسه‌فه و دنیابینیی ئابووری نه‌كاته‌وه، به‌ڵكو بیر له‌وه بكاته‌وه چی باشه بۆ میله‌ته‌كه‌ی و له ئاست خواست و داواكارییه‌كانیدایه تا به‌بێ منه‌ت پێكردن بۆیانی ئه‌نجامی بدات و بزماری كۆتایی له تابووتی ئه‌و حزبه شه‌عبه‌وییانه‌ش بدات كه له‌سه‌ر شكسته‌كان و كه‌موكورتییه‌كان ده‌له‌وه‌ڕێن و كه‌موكورتییه‌كانیان كردووه‌ته بنێشته‌خۆشه‌ی سه‌رزار و ماكینه‌ی ئیعلامی پێ ده‌سووڕێنن و لایه‌نگرانی خۆیان و خه‌ڵكی ساده‌ی سه‌ر شه‌قامی پێ فریو ده‌ده‌ن.
كه‌واته وه‌ك به‌ری ڕۆژ ڕوونه ئه‌وه‌ی له‌م كابینه‌یه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا له‌رووی ئابوورییه‌وه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت چین؟ خواست و داواكاری خه‌ڵكه.