شه‌ماڵ نووری
له پاش جینۆسایدكردنی پۆلێك سه‌ركرده و كادری حزبی دیموكراتی كوردستان به‌هۆی مووشه‌كه‌كانی ئێرانه‌وه، پێ ده‌چێت به‌ره‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له ناوچه‌كه‌دا له دژی یه‌كتر زیاتر تاو بسێنن، ئه‌مه دووه‌مین هێرشی مووشه‌كیی ئێرانییه پاش ئه‌وه‌ی له وه‌ڵامی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر هێزه‌كانی حه‌ره‌سی سه‌وری، ئێران هێرشێكی هاوشێوه‌ی به مووشه‌ك كرده سه‌ر جۆلان، ئه‌گه‌رچی له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر جۆلاندا، ئێران نه‌یوێرا به ئاشكرا و به فه‌رمی خۆی لێ بكاته خاوه‌ن، كه‌چی له‌سه‌ر زه‌وینی واقیعدا ئه‌وه یه‌كه‌مین هێرشی ڕاسته‌وخۆی ئێرانی بوو بۆ سه‌ر ئیسرائیل، به‌ڵام له هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر دیموكرات به ئاشكرا ددانی نا به هێرشێكی مووشه‌كیدا بۆ سه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی كوردستانیی له‌ناو هه‌رێمی كوردستاندا.
كه‌واته ده‌رگه‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی كه‌وتوونه‌ته سه‌ر پشت بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانی تاوسه‌ندنی زیاتری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه، له كاتێكدا هێشتا ئه‌مه‌ریكا نه‌كه‌وتووه‌ته خۆی بۆ بژارده‌ی سه‌ربازیی گورچكبڕ وه‌ك ئه‌لته‌رناتیڤێك له‌م دۆخه‌ی ئێسته‌دا، به‌ڵكو ئه‌مه‌ریكا پاش ئه‌وه‌ی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی هاته ده‌ره‌وه، ڕۆژ دوای ڕۆژ له ڕێی گه‌مارۆدانی توندتره‌وه فشاره سیاسی و ئابوورییه‌كانی له‌سه‌ر ئێران زیاتر ده‌كات، تا له ناوخۆیدا گڕی تێ به‌ردا و به‌های تمه‌نی ئێرانی هاڕی و كارخانه‌كانی په‌یداكردنی دۆلاری له‌ژێر پێی پاسداران‌دا ده‌رهێنا. ئێسته له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه به ده‌ستی ئهوروپایییهكانهوه، فه‌رشه گوڵگوڵییهكهی ژێرپێی تاران ڕابكێشێت و ویلایه‌تی فه‌قی به پشتهسهردا بدات.
پێش ماوه‌یه‌ك بینیمان كه چۆن به فشارێكی ئه‌مه‌ریكی نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی گه‌وره پشكنه‌ری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی (تیرۆ فارخورانتا) فڕێ درایه سه‌ر مێزی پێشبڕكێی قۆڵشكانهوه، ئه‌وه‌ش له دوای چه‌ند ڕۆژێك له كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ركه‌وت له‌و ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌ی كه ئێران پێی مه‌غروور بووبوو، له‌به‌رئه‌وه ئێسته ئێران وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و فشاره ئهمهریكایییانه، ماوه‌یه‌كه فێی گرتووه و كه‌وتووه‌ته گه‌رمتركردنی به‌ره‌كانی خۆی له به‌غدا و دیمه‌شق و به‌یرووت و یه‌مه‌ن و كوردستانه‌وه و هه‌موو كارته‌كانی فشاری ئاماده كردووه، هه‌موو به‌رپرسه ئێرانییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ئێمه شه‌ڕمان ناوێت، به‌ڵام شه‌ڕ بهردهرگهمان لێ بگرێت، به‌ره‌ی شه‌ڕه‌كه‌مان ده‌خه‌ینه ناو پایته‌ختی ئه‌و وڵاتانه‌ی پشتگیریی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن.
ئه‌مه بۆ پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانیش وا به‌ئاسانی بۆی ناچێته سه‌ر، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌رقاڵی دروستكردنی گه‌وره‌ترین كونسوڵگه‌ی خۆیه‌تی كه به‌بێ دانانی سیسته‌می دژه‌مووشه‌كی كارمه‌نده‌كانی خۆی دانانێت. چونكه كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ڕه‌شه‌كانی به كڵاوه‌ی مووشهكهكانیهوه ئاراسته‌ی ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی خۆی ده‌كات، له‌سه‌ر ئه‌و په‌نده‌ی "گۆم تا قووڵ بێت مه‌له‌ی خۆشتره". نازانێت كه له‌و گۆمه قووڵانه‌دا ته‌نیا گێژاوێك به‌سه بۆ نغرۆكردنی، سوپرایزه‌كانی داهاتووی نزیك نزیكتر ده‌بنه‌وه، هه‌ر هه‌مووی ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه زه‌به‌لاحه‌كه‌ی ناوخۆی ئه‌و وڵاته پێش ده‌خه‌ن.
كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌و مووشه‌كانه ویستی په‌یامێك به ناوخۆ و ده‌ره‌وه بدات، به‌وه‌ی توانای كۆماره‌كه‌ی هێشتا ماوه، به‌ڵام ئه‌و راستییه‌ی له‌بیر كردووه كه گه‌لی كورد هه‌ر كاتێك سته‌م و جینۆساید و ئه‌نفال و كیمیابارانت كردبێت، ئه‌وكات نه‌یاره‌كان یه‌ك ده‌گرن و پێكه‌وه به‌ره‌یه‌ك دروست ده‌كه‌ن و هه‌ست و سۆزی 10 ملیۆن كوردی ئێران بۆ دۆزه ره‌واكه‌یان زیاتر ده‌بێت، سنووره‌كانی ئێران كه ئێسته سه‌رچاوه‌ی بژێوی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئێرانن، له توانای كۆڵبهرهكاندا نییه بارێكی قورس‌تر بخرێته سه‌ر شانیان، بۆیه هه‌ر ئاژاوه و پشێوییه‌ك له‌و سنوورانه دروست بێت، ئه‌وه‌نده‌ی تر دۆخی ئابووری ئێران تێكده‌چێت، به‌تایبه‌تی دۆخی كوردستانی رۆژهه‌ڵات كه چیتر خه‌ڵك له توانایدا نه‌ماوه ته‌حه‌مولی به‌فیڕۆدانی ملیاران دۆلاری هه‌بێت له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كان. په‌تی سێداره‌دانه‌كانیش ته‌نیا په‌یامێك بوو بۆ خێراكردن و ته‌قینه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، به‌تایبه‌تی دوای بینینی خه‌ڵتانی خوێنی رۆڵه‌كانیان.
وا دیاره ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ئه‌زموونیان له بۆردمانكردنی ئۆردوگای زێوێ وه‌رنه‌گرتبێت كه پێش 33 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رژێمی به‌عسی سه‌دام ئۆردوگاكه‌یان بۆمباران كرد و 140 كه‌سیان شه‌هید كرد و 400 كه‌سی تریش بریندار بوون، به‌ڵام ئه‌م ئۆردوگایه بووه شوێنێك بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شۆڕشی گوڵان و دواتر ناوێك بۆ مێژووی جینۆسایدكردنی گه‌لی كورد و ره‌مزێك بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شۆڕش و شكست پێهێنانی پیلان و دوژمنكاری.