بیرمه منداڵ بووم ساڵی ١٩٩٣ برسێتی و قاتوقڕی كوردستانی گرتبووه‌وه, نان و گه‌نم و برنج زۆر به ئه‌سته‌م ده‌ست ده‌كه‌وتن. بۆیه خه‌ڵكی چاوی له‌سه‌ر كڕینی گه‌نم قووڵ كردبووه‌وه. باشترین جۆری گه‌نم ئه‌وكات، گهنمهسوورهی شاره‌زوور بوو.
ئه‌وكات ماڵمان له‌سه‌ر شه‌قامی شه‌ست مه‌تری سلێمانی بوو. خاڵێكم بازرگان بوو. ئێسته‌یش گه‌وره بازرگانێكی گه‌وره‌ی شار و هه‌موو ساڵێكیش ده‌چێته ماڵی خوا و خۆی كردووه‌ته (حاجی).
له‌و سه‌رده‌می قاتوقڕییه‌دا ماوه‌یه‌ك شه‌وان چاوه‌ڕێی ده‌كرد تا تاریك دابێت، جا گه‌نمی به (تۆن) ده‌هێنا له‌سه‌ر شۆسته‌كه‌ی ئێسته‌ی به‌رانبه‌ر (چێشتخانه‌ی مهنۆلیا) هه‌ڵیده‌ڕشت و به ته‌نه‌كه گڵی سووری ده‌هێنا و به منداڵه‌كانی ده‌گوت وه‌رن بۆ خۆتان یاریی به‌و (گه‌نم و گڵه) بكه‌ن، ئه‌وه به مه‌به‌ستی قورسبوونی كێشی گه‌نمه‌كه له‌كاتی فرۆشتنه‌وه و گۆڕینی جۆره‌كه‌ی به گهنمهسووره له چاوی كڕیاردا. ئه‌م یارییه به‌رده‌وام ده‌بوو تا ته‌واو ته‌واو تێكه‌ڵ ده‌بوو، دواتر پێی كۆ ده‌كردنه‌وه.
بۆیه به منداڵه‌كانیشی ده‌كرد له ترسی مه‌فره‌زه‌ی شه‌وانی پێشمه‌رگه كه به شاردا ده‌گه‌ڕان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پرسیان ئه‌وه چییه؟ بڵێ منداڵن له‌ناو گه‌نمه‌كه‌دا یاریی ده‌كه‌ن.
به‌ڵام منیش هه‌ستم به فێڵ و تاوانه‌كه‌ی كرد، شه‌وێكی تر به‌هه‌مان تاوان هه‌ستایه‌وه، ئه‌مجاره بانگی منیشی كرد، به‌ڵام من زۆر نیگه‌ران بووم و نه‌چووم، چونكه منداڵێكی هار و هاج و بێ‌ئاگا نه‌بووم وه‌ك ئه‌وانی تر، بگره منداڵێكی سه‌ركزی وریا بووم كه‌م ده‌جووڵام به‌ڵام تێده‌گه‌شتم.
خاڵم كه به منی گوت نه‌چووم و كاره‌كه‌م بۆ نه‌كرد، لێم تووڕه بوو، منیش ڕامكرد باوكمم بانگ كرد، كه باوكم هات و له كاره‌كه‌ی تووڕه بوو، خاڵم به باوكمی گوت (كچه‌كه‌ت زۆر قه‌حپه‌یه). به‌ڵام باوكم گوتی قه‌حپه ئه‌وه‌یه كه نانی حه‌رام ده‌خوات.
باوكم و خاڵم بوو به ده‌مه‌بۆڵه‌یان و شه‌ڕێكم بۆ باوكم نایه‌وه و خۆم بۆی ده‌رچووم، زانیم باوكم پشتم ده‌گرێت و له‌وكاته‌دا بۆم بوو به (قه‌ڵا). له‌و ڕۆژه‌وه ئیتر من عاشقی قهحپهیهتی له‌و جۆره‌م.