پایزی ساڵی 2014 پاش ئه‌وه‌ی له "ئونی كلینك"ی شاری "كۆڵن" نه‌شته‌رگه‌ریم بۆ كرا، بۆ ماوه‌یه‌كی كورت گه‌ڕامه‌وه كوردستان. ئه‌و ده‌مه شه‌ڕ له كۆبانی هه‌بوو، هه‌ڵبه‌ته پێش نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه بۆ پرۆتستۆی شنگال به‌شداریی زۆرینه‌ی خۆپێشاندانه‌كانم كرد هه‌ر له سوێد و ئه‌ڵمانیاوه بگره تا هۆڵه‌ندا و به‌لجیكا، به‌ڵام بۆ پشتیوانی كۆبانی ته‌نیا به‌شداریی ئه‌و خۆپێشاندانانه‌م ده‌كرد كه له شاری "كۆڵن" به‌ڕێوه چوون، ئه‌ویش له نه‌خۆشخانه‌وه ده‌چووم.
تا ئه‌و كاته‌یش دۆستایه‌تییه‌كی زۆرم له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه هه‌بوو، به‌تایبه‌ت زۆر هاوكاری پارتی چاره‌سه‌ری ئه‌وسا بووم له بواری راگه‌یاندندا، یه‌كێك له‌و نووسه‌رانه‌یش بووم زۆرترین به‌شداریم هه‌بوو به نووسین له رۆژنامه و بڵاوكراوه‌كانی نزیك له په‌كه‌كه و پارتی چاره‌سه‌ری، چه‌ندان جاریش به‌مه‌به‌ستی كاری رۆژنامه‌وانی چووبوومه قه‌ندیل، ته‌نانه‌ت زۆرترین جار له ئاسایشی رانیه كێشه‌مان بۆ دروست ده‌كرا.
پێشتریش ئه‌و ده‌مه‌ی كتێبی "كورد و تورك.. له ململانێی مێژووییه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش"م له ساڵی 2013 چاپ كرد، مێژووی نووسینی به‌شه‌كانی بۆ ساڵانی 2006-2009 ده‌گه‌ڕایه‌وه، هه‌ڤاڵانی په‌كه‌كه پێشوازیی باشیان له‌و كتێبه كرد به‌تایبه‌ت له‌و روانگه‌یه‌ی پشتیوانیم له خه‌باتی گه‌لی كورد و په‌كه‌كه كردبوو له باكور.
جارێك ره‌وانشاد "م. فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی" پێی گوتم "كتێبه‌كه‌تم سه‌رله‌به‌ر خوێنده‌وه، ئه‌گه‌ر بێ ناوی تۆ بڵاو بكرایه‌ته‌وه، كه‌س گومانی له‌وه نه‌ده‌كرد نووسه‌ری كتێبه‌كه یه‌كێكه له ئه‌ندامانی كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌كه‌كه".
له ژیانی رۆژنامه‌وانیشمدا دووجار چاوپێكه‌وتنم له‌گه‌ڵ "موراد قه‌ره‌یڵان" كردووه و جارێكیش له‌گه‌ڵ "جه‌میل بایك". كۆتا جار "قه‌ره‌یڵان"م بینییه‌وه ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی ساڵی 2014 بوو. سه‌ره‌تا كتێبه‌كه‌ی به‌رز نرخاندم، هه‌رچه‌ند خۆی نه‌یخوێندبووه‌وه، به‌ڵام ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌یان بۆ باس كردبوو، دواتر بۆ نزیكه‌ی 15 خوله‌ك گفتوگۆمان كرد، ئه‌وه‌ی ئه‌و چاوه‌ڕێی نه‌ده‌كرد نووسه‌ری كتێبی "كورد و تورك" به‌و زمانه ره‌خنه‌ییه سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ودواییه‌ی په‌كه‌كه هه‌ڵبسه‌نگێنێت. كرۆكی ره‌خنه‌كانم له چوار خاڵدا چڕ كردنه‌وه:
یه‌كه‌م: سڕكردنی چالاكی "پژاك" له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، هیچ پاساوێكی نییه، ئه‌گه‌ر پرسه‌كه كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ره‌ی شه‌ڕ بووایه، یان تاكتیكێكی قۆناغ بووایه، ده‌بوو "پژاك" له رووی سیاسیی و راگه‌یاندنه‌وه به‌هێز بكرایه، به‌و پێیه‌ی باڵی په‌كه‌كه له رۆژئاوا "په‌یه‌ده" له شه‌ڕێكی ده‌سته‌ویه‌خه‌دا بوو له‌گه‌ڵ داعش، هه‌ڵبه‌ته من ئه‌وسا به وردی سه‌یری جموجووڵی داعشم ده‌كرد و دواتریش بوو به هه‌وێنی كتێبه‌كه‌م له‌سه‌ر داعش.
دووه‌م: ساردبوونه‌وه له پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا و هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سوپای تورك، دیسان هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده بوو. كورد ده‌بوو تا ئاستی بنبه‌ست له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورك بڕۆیشتایه، مادام سیاسه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ره‌ی جه‌نگ له ئارادا بوو، پێویستی نه‌ده‌كرد په‌كه‌كه ده‌ستپێشخه‌ریی شه‌ڕ بكات له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورك، وه‌ك ئه‌وسا پێشبینیم كرد و به "قه‌ره‌یڵان"یشم گوت، ئه‌م كرده‌یه خۆكوژییه‌كی گه‌وره‌یه، چه‌ندان هه‌نگاو دۆزی كورد ده‌باته‌وه دواوه، ئه‌مه بێ نكۆڵی‌كردن له سیاسه‌ته توندئاژۆكانی ئاكه‌په و ئه‌ردۆغان.
سێیه‌م: ئه‌و هاوپه‌یمانییه رانه‌گه‌یه‌نراوه‌ی نێوان ئێران و سووریا و په‌كه‌كه هه‌ڵه‌بوو، وه‌ك ده‌بینین له قۆناغی تێكچوونی ره‌وشی سووریا، په‌كه‌كه زیاتر خۆی به‌لای به‌ره‌ی ئێران‌دا شكانده‌وه، هه‌ڵبژاردنی جه‌میل بایك وه‌ك كوردێكی عه‌له‌وی به سه‌رۆكی كۆما چڤاكێن كوردستان، بۆ نیشاندانی به‌تینی هاوپه‌یمانییه‌كه بوو له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د و ئێران.
دواتر په‌كه‌كه به ته‌واوه‌تی چووه ژێر هه‌ژموونی ئێران، له رۆژئاوا به رێككه‌وتن له نێوان رژێمی ئه‌سه‌د و په‌یه‌ده و به رێنوێنی په‌كه‌كه، شاره كوردنشینه‌كان راده‌ستی په‌یه‌ده و یه‌په‌گه كران، هه‌رچه‌نده ئه‌و ده‌سته‌واره‌یه "سه‌فقه" جێی گومان بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌یه‌ده یه‌كه‌م كاری سڕینه‌وه‌ی ناوی كوردستان بوو له جێیدا زاراوه‌ی "كه‌نتۆن"ی جێگیر كرد، دواتر یه‌په‌گه بوون به پاسه‌وانی رژێم و په‌یكه‌ری ئه‌سه‌د، به‌ڵام به بیانووی لاواز كه‌وتنه سه‌ركوتی ئه‌ندامانی "ئه‌نه‌كه‌سه".
ئه‌م بادانه‌وه‌یه به لای ئێران و ده‌ست خستنه ژێر باڵی ئه‌سه‌د تا نه‌ڕووخێت، هه‌ڵه‌یه‌ك نییه، به‌ڵكو جۆرێكیش بوو له خیانه‌ت.
چواره‌م: دژایه‌تیكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حزبێكی گه‌وره‌ی وه‌ك پارتی هه‌ڵه‌یه‌كی تر بوو، به‌تایبه‌ت هه‌ر ئه‌و رۆژانه بوو هێزی پێشمه‌رگه به‌ناو خاكی باكوردا په‌ڕینه‌وه بۆ كۆبانی، ئه‌مه ده‌رفه‌تێك بوو بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان، پێم وابوو ده‌بێت په‌كه‌كه كه‌ڵكی لێ وه‌ربگرێت، ته‌نانه‌ت به "قه‌ره‌یڵان"م گوت "ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا وه‌ك ساڵی 1975 خیانه‌ت له هاوپه‌یمانی كوردیش بكات، هێشتا زیانه‌كانی كه‌متره له هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئێران و رژێمێكی پاشه‌ڕۆژ نادیاری وه‌ك رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د".
پێشنیارم كرد له یه‌په‌گه و هاده‌پ بگه‌ڕێن سه‌ربه‌خۆ سیاسه‌ت بكه‌ن و كه‌ڵك له ئه‌مه‌ریكا وه‌ربگرن، په‌كه‌كه‌یش نێوانی خۆی له‌گه‌ڵ پارتی ئاسایی بكاته‌وه.
ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانم نه‌ده‌كرد، قه‌ره‌یڵان هه‌ر چوار بۆچوون و ره‌خنه‌كه‌ی من ره‌ت بكاته‌وه، لانیكه‌م پێم وابوو هیچ نه‌بێت له‌گه‌ڵ دووانیان ته‌بایه و پاساو بۆ دووانه‌كه‌ی تریان دێنێته‌وه، كه‌چی به پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانیی منه‌وه قه‌ره‌یڵان پاساوی زۆر لاوازی داتاشی بۆ هاوپه‌یمانی ئێران و هه‌ڵه‌كانیان له پرۆسه‌ی ئاشتی كورد و تورك. جگه له‌وه‌یش، به‌بێ دوودڵی نه‌ك هاوپه‌یمانی، به‌ڵكو دانیشتنیشی له‌گه‌ڵ پارتی ره‌ت كرده‌وه.
له مێشكی خۆمدا به‌و خه‌یاڵه دڵخۆشیی خۆم ده‌دایه‌وه، قسه‌كانی رووكه‌شی سیاسه‌تی په‌كه‌كه‌ن، له پشتی په‌رده‌وه وا نییه به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی من گوێم لێی بوو. دوای ئه‌م ره‌خنانه ته‌نانه‌ت به ده‌موچاوییه‌وه ساردییه‌كی سه‌یرم بینی، ئه‌و گه‌رموگوڕییه‌ی جارانی نه‌ما، هه‌ڵبه‌ته من دوای دیداره‌كه زیاتر ره‌شبین بووم به‌رانبه‌ر ماڵی لێكترازاوی كورد.
ئیتر كتێبی "داعش لووتكه‌ی تیرۆریزمی ئیسلامی"م نارد بۆ چاپخانه و خۆم گه‌ڕامه‌وه ئه‌ڵمانیا. له فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی به‌ره‌و "دوسڵدۆرف" ده‌هاتمه‌وه، وا رێكه‌وت ئه‌ندازیار "كه‌مال غه‌ریب" كه كه‌سێكی نه‌ته‌وه‌ییه و له هۆڵه‌ندا ده‌ژی، هاوسه‌فه‌ر بووین، له‌ناو فڕۆكه‌دا به‌درێژایی چوار سه‌عات و نیو باسی ئه‌و بابه‌ته‌مان كرد، ئه‌گه‌ر ئه‌و گه‌واهییه‌م بۆ بدات، گوتم ئێسته كاتی به‌رخۆدانی كۆبانییه، هه‌موو سۆزمان جووڵاوه، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م سۆزه و بۆ یه‌ك چركه به به‌كارهێنانی عه‌قڵ تێده‌گه‌ین، په‌كه‌كه باجی ئه‌م سیاسه‌ته هه‌ڵانه‌ی زۆر زوو ده‌دات.
كه هاتمه‌وه ئه‌ڵمانیا زیاتر له جارێك به‌شداریی خۆپێشاندانه‌كانی پشتیوانی "كۆبانی"م كرد، ته‌نانه‌ت بۆ هه‌ر سه‌ركۆنه‌كردنێكی په‌كه‌كه له دژی ده‌وڵه‌تی تورك تا به‌م هاوینه‌یش ده‌گات، به‌شدار بووم. به‌ڵام هه‌میشه ئه‌وه‌م له‌به‌رچاو بوو، ئه‌م سیاسه‌ته‌ی په‌كه‌كه و خۆبه‌ستنه‌وه به ئێرانه‌وه، باجی قورسی له‌دوایه، به‌تایبه‌ت كاتێك گه‌ریلا و حه‌شدی شه‌عبیم بینی دژی كوردستان له یه‌ك سه‌نگه‌ردا بوون.
ئێسته ئه‌و رۆژه‌یه چوار ساڵه لێی ده‌ترسام، له‌گه‌ڵ توندكردنه‌وه‌ی گه‌مارۆی سه‌ر ئێران، سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه نرخیان له‌سه‌ر دانرا بۆ راده‌ستكردن وه‌ك تیرۆریست، هێشتا تا ئێره‌یش باشه، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه له‌سه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئێسته‌ی به‌رده‌وام بێت، دڵنیام رۆژێك دێت وێنه‌ی زۆرینه‌ی سه‌ركرده‌كانی ده‌خرێته سه‌ر كاغه‌زی كۆنكه‌ن، ئه‌وه‌ش هه‌مان دیمه‌نی سه‌رانی به‌عسم بیر دێنێته‌وه به‌سه‌ر كاغه‌زی كۆنكه‌نه‌وه.