كه‌ركووك و كرماشان دوو شاری مێژوویی كوردستانن، یه‌كێكیان له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و ئه‌وی تریان له كوردستانی باشووره. جگه له‌وه‌ی ناوی هه‌ردووكیان له حه‌وت پیت پێك دێت، به پیتی (ك) ده‌ست پێ ده‌كه‌ن كه پیتی یه‌كه‌می ناوی كورد و خاكه‌كه‌یه‌تی، له زۆر شتی تردا له یه‌ك ده‌چن، لێره‌دا ئاماژه به چه‌ند سیفه‌تێكی هاوبه‌شی ئه‌م دوو شاره دڵگیره‌ی كوردستان ده‌ده‌ین.
1- كه‌ركووك له ڕووی ستراتیجه‌وه له شاره دێرینه‌كانی كوردستانه، مێژووی بۆ زیاتر له پێنج هه‌زار ساڵ پێش ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه، ڕووبه‌ری خاكه‌كه‌ی زیاتر له نۆ هه‌زار چوارگۆشه‌یه، دانیشتووانه‌ی نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن كه‌سن به خه‌مڵاندن، پایته‌ختی ویلایه‌تی شاره‌زوور بووه له سه‌رده‌می عوسمانییه‌كاندا . له هه‌مان كاتدا كرماشان مێژووی پێنج هه‌زار ساڵی دیاره، ڕووبه‌ری خاكه‌كه‌ی زیاتر له نۆ هه‌زار چوارگۆشه‌یه، دانیشتووانه‌كه‌ی زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌سن، ماوه‌یه‌ك پایته‌ختی دووه‌می ده‌وڵه‌تی ساسانی و ئه‌خمینی بووه.
2- كه‌ركووك ناوی جۆراوجۆری هه‌بووه وه‌ك كارڵۆك سه‌رده‌می ساسانی، كرخا سه‌رده‌می ئاشوورییه‌كان، ئارابخا، عه‌ره‌فه، كرمكان، جرمقان یا جرمیق كه مانای ناوچه‌ی گه‌رمی یا گه‌رمیان ده‌گه‌یه‌نێت، چه‌ند ناوێكی تری به خۆیه‌وه دیوه تا له كه‌ركووكدا جێگیر بووه، له هه‌مان كاتدا كرماشان ناوه‌كانی كامبادن، كارمیسین، كارمیشین، قرمیسین، كرمینشای به‌خۆیه‌وه دیوه تا له كرماشان‌دا ناوه‌كه چه‌سپیوه.
3- كه‌ركووك له لایه‌ن ڕژێمی سه‌دام حوسێنه‌وه ناوه‌كه‌ی گۆڕا بۆ (التامیم) كه ویستیان سیمای كوردانه‌ی شاره‌كه بگۆڕن، به‌ڵام دانیشتووانه‌كه‌ی هه‌ر ده‌یانگوت كه‌ركووك، تا دووباره ناوه‌كه گه‌ڕایه‌وه بۆ شاره‌كه. له هه‌مان كاتدا كرماشان له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا ناوی نرا قاره‌مان شه‌هر دوایی بوو به باختران، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه هه‌ر ده‌یانگوت كرماشان تا به فه‌رمی ناوه‌كه كرایه‌وه به باڵای شاره‌كه‌دا له‌سه‌ر داوای خه‌ڵكی شاره‌كه.
4- كه‌ركووك خاوه‌نی چه‌ندان شوێنه‌واری دێرینی وه‌ك قه‌ڵای كه‌ركووك، قشڵه‌ی كه‌ركووك، مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر دانیاڵ و زۆر شوێنی تر. له هه‌مان كاتدا كرماشان خاوه‌نی شوێنه‌واره دێرینه‌كانی تاق وه‌سان، نه‌قشه‌كانی كێوی بێستوون، په‌رستگای ئه‌ناهیتا له كنگاور، په‌یكه‌ری هه‌رقل و زۆر شوێنه‌واری تر كه هه‌ندێكیان به‌ربژێرن له لیستی شوێنه‌واره جیهانییه‌كاندا تۆمار بكرێن.
5- كه‌ركووك زۆر شوێنی لێ دابڕاوه وه‌ك شاره كوردییه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ، خورماتوو. له سه‌رده‌می به‌عسدا تكریت بووه پارێزگا و بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بایه‌خی شاری كه‌ركووك و بچووكبوونه‌وه‌ی ڕووبه‌ره‌كه‌ی كه هه‌ندێ شوێن و شاری خرایه سه‌ر تكریت، له هه‌مان كاتدا له ساڵی ١٩٦١ ڕه‌زاشا ناوی كرماشانی كرده كرماشانهان، ویستی ئیلام و خرامابادی پێوه بلكێنێ و له‌گه‌ڵ شاری سنه‌دا وه‌ك دوو پارێزگا بناسرێ! به‌ڵام سنه بكرێته مه‌ڵبه‌ندی سه‌ره‌كی، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه‌ی نه‌چووه سه‌ر و له ساڵی ١٩٦٧دا پارێزگای لوڕستان دروست بوو له ناوچه لوڕنشینه‌كان و كرماشان گه‌ڕایه‌وه دۆخی جارانی، وه‌ك یه‌كێك له شاره كۆن و دێرینه‌كانی وڵاتی ئێران.
6- هه‌ردوو شاره‌كه زۆر هه‌وڵی شێواندنی سیمای كوردانه‌یان ده‌درێ، به‌ڵام هێنده لای گه‌له‌كه‌یان خۆشه‌ویستن، هه‌وڵه‌كان سه‌ر ناگرێ، زۆر له هونه‌رمه‌ندان بۆ ئه‌م دوو شاره گۆرانی‌یان تۆمار كردووه كه به‌ڵگه‌یه‌كی زیندووی كوردستانبوونی شاره‌كانن له مێژوودا، وه‌ك گۆرانیی (كرماشان شاری كوردنشینم)ی حه‌سه‌ن زیره‌ك، جگه له هایده، مه‌هه‌ستی، شه‌هرامی نازری كه له بنه‌ڕه‌تدا كوردی كرماشانین. له‌ولاشه‌وه كه‌ركووك خاوه‌نی هونه‌رمه‌ندی وه‌ك حوسێن عه‌لی و عه‌لی مه‌ردانه، هه‌روه‌ها عه‌دنان كه‌ریم، ناسر ڕه‌زازی له گورانییه‌كانیاندا ناوی شاری كه‌ركووكیان هێناوه، جگه له چه‌ندان هونه‌رمه‌ندی تری ڕۆڵه‌ی شاری كه‌ركووك.
هه‌ردوو شاره‌كه بایه‌خی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه له ئابووریدا، كه‌ركووك ئێسته یه‌كێكه له شاره پڕ داهاته‌كانی عێراق و نموونه‌ی بچووككراوه‌ی عێراق وپێكه‌وه‌ژیانه، به‌هه‌مانشێوه كرماشان له شاره گه‌وره‌كانی ئێرانه و له گه‌لی جۆراوجۆر و ئاین و مه‌زه‌وی جیاجیا پێك هاتووه، نموونه‌ی بچووككراوه‌ی وڵاتی ئێرانه له گه‌ل و ئاین و مه‌زه‌وی جیاجیا. هه‌ردوو شاره‌كه ئازاری زۆریان له كوردبوونی خۆیاندا بینیوه، هه‌وڵی زۆری گۆڕینی سیمای كوردانه‌یان دراوه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه‌كان، به‌ڵگه‌ی كوردستانبوونی ئه‌م دوو شاره هێنده زه‌ق و ئاشكران، زۆر له نه‌یارانی كوردیش ددان به‌كوردستانیبوونی ئه‌م دوو شاره‌ی كوردستاندا ده‌نێن. نه‌یارانی كورد چی به‌سه‌ر ئه‌م دوو شاره‌دا بێنن، به‌ڵگه‌ی كوردستانبوونی خاكه‌كه‌یان له مێژوودا پێ لا ناچێ، هه‌روه‌ك كه‌ركووك، هه‌میشه خاڵی سه‌ره‌كی دانیشتنه‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌نده، بێگومان هه‌ر گفتۆگۆیه‌ك له نێوان نوێنه‌رانی كورد و حكوومه‌تی ئێران‌دا بكرێ، كرماشان خاڵی گه‌وره‌ی مشتومڕه‌كان ده‌بێت.
تێبینی:
بۆ نووسینی ئه‌م بابه‌ته سوود له ویكی پیدیا و ئینته‌رنێت وه‌رگیراوه .