خوێندنه‌وه پرۆسه‌یه‌كی عه‌قڵی و هه‌ستییه، بنه‌مای مه‌عریفه و جوانی و چێژه. له دنیادا له‌هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ئاستی پێشكه‌وتن به‌نده به ئاستی هۆشیاری تاك، بۆ هۆشیاربوونه‌وه‌ی تاك و به‌ره‌وپێشچوونی كۆمه‌ڵگه، پێویسته خوێندنه‌وه بكرێته كولتوور.
ئێسته دنیای مرۆڤایه‌تی به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا و ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان، كاری كردووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له دنیادا خوێنه‌ر كه‌متر بێته‌وه، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی گه‌وره دروست ده‌كات.
له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا پێویسته هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ین خوێندنه‌وه بكه‌ینه كولتوورێك كه خوێندنه‌وه ته‌نیا كتێب و نووسین نییه، به‌ڵكو گه‌ڕان و توێژینه‌وه و وردبینی و تێبینی و بیركردنه‌وه ده‌گرێته‌وه، ده‌توانین به‌باشی سوودی لێ ببینین وه‌ك هه‌ر بوارێكی تری خوێندنه‌وه كه وامان لێ بكات زیاتر به‌ره‌وپێش بچین.
ئێمه له هه‌ر بوارێكدا بخوێنینه‌وه، له‌و بواره‌دا شاره‌زایی په‌یدا ده‌كه‌ین، بۆیه ده‌توانین له‌و بواره‌ی كاری تێدا ده‌كه‌ین یان پێمان خۆشه بخوێنینه‌وه ئیتر هه‌ر بوارێك بێت، ئاینی، سیاسی، فه‌لسه‌فی، كۆمه‌ڵایه‌تی، گرنگ ئه‌وه‌یه بتوانین بیرمان فراوان بكه‌ین و خوێندنه‌وه‌مان زیاتر بكه‌ین تا بتوانین پسپۆڕ بین له‌و بواره‌دا.
پێویسته له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه به‌رژدی كار بكرێت تا خوێنه‌ری باشتر هه‌بێت، ئه‌مه‌ش به چه‌ند شێوه‌یه‌ك ده‌بێت وه‌ك:
۱ _ خوێندنه‌وه له ناو خێزانه‌كانه‌وه ده‌ست پێ بكات، دایك و باوك ئه‌م ئه‌ركه له ئه‌ستۆ بگرن و هانی منداڵه‌كانیان بده‌ن بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی تایبه‌تن به منداڵان بۆ نموونه چیرۆك.
۲_ مامۆستاكانی خوێندنگه به‌گشتی له ناو خوێندنی كوردیدا، به‌كه‌می هانی خوێندكار ده‌درێ بۆ خوێندنه‌وه، ئه‌مه وا ده‌كات خوێندكار جگه له‌میتۆدی خوێندنگه هیچیتر فێر نه‌بێت.
۳_ پێویسته خوێندكارانی زانكۆ خوێنه‌ری باش بن، به‌ڵام به‌داخه‌وه شته‌كه پێچه‌وانه‌یه، بۆیه ده‌بێت له ڕێی كۆڕ و سیمیناره‌كانه‌وه هانی خوێندكارانی زانكۆ بدرێت بۆ خوێندنه‌وه و توێژینه‌وه.
٤ _نووسه‌ران له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا ڕۆڵی به‌رچاو ده‌بینن له هاندانی تاك بۆ خوێندنه‌وه، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر نووسه‌ره‌كانمان هانی تاك بده‌ن بۆ خوێندنه‌وه و نووسینه‌كانیان به جۆرێك بێت سه‌رنجی خوێنه‌ر ڕابكێشێت.
٥ _ تاك ده‌بێت د‌رك به‌وه بكات چه‌ند بخوێنێته‌وه، ئه‌وه‌نده زیاتر پێش ده‌كه‌وێت و ئه‌وه‌نده زیاتر زانیاری كۆ ده‌كاته‌وه.
به جێبه‌جێبوونی ئه‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه، ئه‌وا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی هۆشیارترمان ده‌بێت، له كۆمه‌ڵگه‌ی هۆشیار و تێگه‌یشتوودا كه‌سانی زانا و فه‌یله‌سووف دروست ده‌بن كه سوود به كۆمه‌ڵگه ده‌گه‌یه‌نن، هه‌رچه‌نده ئاستی مه‌عریفه‌ی خوێنه‌ر له‌رووی هونه‌ری و رۆشنبیریی به‌گشتی به‌هێز بێت، ئه‌وه‌نده توانای به‌شداریكردنی له‌رووی تێگه‌یشتن و وه‌رگرتن به‌هێزتر ده‌بێت.
بۆیه ده‌بێ به‌رژدی هه‌وڵ بدرێت بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و ئاشناكردنیان به خوێندنه‌وه و كتێب و كردنی به كولتوورێك بۆ هه‌میشه كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی به‌ره‌وپێشچوونی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی.