گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی, پرۆسه‌یه‌كه له نێوان هه‌ركام له نموونه‌كانی هه‌ڵسوكه‌وتی كۆمه‌ڵایه‌تی یان پێوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و سیستمانه‌ی له چه‌ند چین پێكهاتوون, له حاڵی گۆڕاندان، گۆڕانكاری له ره‌وتی زماندا گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی دروستبوونی وه‌ڵامێكه له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵگه كه چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له كۆمه‌ڵایه‌تییه تاكه‌كه‌سی، دامه‌زراوه و كۆمه‌ڵگه له‌خۆ ده‌گرێت.
گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌توانێت گۆڕانی (ئینتما و هه‌ڵسوكه‌وته‌كان، یاساكان، سیاسه‌ت و دامه‌زراوه‌كان) بۆ باشتر ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌هاكان له گشتگیربوون و یه‌كسانی و فره‌چه‌شنی بگۆڕێت، بۆیه گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی بریتیه له كۆی كرده‌وه‌ی كۆمه‌ڵه كه‌سێك بۆ ئه‌و گرفتانه‌ی بوونیان هه‌یه، به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی ڕێگه‌چاره بۆ چاره‌سه‌ر كردنی مه‌سه‌له كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
سه‌رده‌می ئه‌مڕۆ سه‌رده‌می گۆڕانكارییه, خێرای گۆڕانه‌كان وای كردووه هه‌ر ڕۆژه‌و ئێمه له گشت بواره‌كاندا شاهیدی گۆڕانكاری بین، واته گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌موو شوێنێكدا بوونی هه‌یه و له هه‌موو ئاستێكدا روو ده‌دات.
له هه‌ندێك له كۆمه‌ڵگه‌كاندا خێرایی گۆڕانه‌كه زۆره، بۆ نموونه ئه‌مه‌ریكا، كاتێك ئه‌مڕۆ باڵه‌فڕێك ده‌كڕیت، ڕه‌نگه پێش ده‌رهێنانی له پاكه‌ته‌كه‌ی كۆن بێت، به‌ڵام له هه‌ندێ ناوچه‌ی تر گۆڕانكارییه‌كان له‌سه‌رخۆن، بۆ نموونه له ئاسیا، ئه‌فه‌ریقا و ئوسترالیا، خه‌ڵكی خۆجێی هێشتا راوی ماسی و گیانله‌به‌ر ده‌كه‌ن و نه‌ریتێك پێڕه‌و ده‌كه‌ن كه باوباپیرانیان پێڕه‌ویان كردووه.
كاتێك باس له گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ین، ده‌بێت ئاوڕێك له مێژووه‌كه‌ی بده‌ینه‌وه، فه‌یله‌سوفی چینی (لائۆتسه) ٦٠٠ ساڵ پێش زاین، له نووسینه‌كانیدا به وردی ئاماژه به گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌دات. فه‌یله‌سوفی یۆنانیش ته‌نانه‌ت پێش سۆقرات دركیان به ئاڵوگۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كردبوو، ئه‌وان كاروباره‌كانیان بۆ دوو جۆر دابه‌ش كردبوو، ئه‌وانیش ئه‌و كاروبارانهن كه گۆڕانیان به‌سه‌ردا نایه‌ت و ئه‌و كاروبارانه‌ی له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری سه‌رده‌م ده‌گۆڕێن.
(هراكلیت) فه‌یله‌سوفی ناسراوی یۆنانی، گشت جیهانی به له‌خۆگری گۆڕانكاری ده‌زانی و هه‌وڵی داوه له چوارچێوه‌یه‌كی فه‌لسه‌فیدا كۆمه‌ڵێ یاسای گشتی بۆ گۆران دابڕێژێت. ئه‌و پێی وایه، گۆران یه‌كێكه له یاسا بنه‌ڕه‌تییه‌كانی هه‌بوون، هه‌بوونیش "وجود" له ساتێكه‌وه بۆ ساتێكی تر له جووڵه و گۆڕانی به‌رده‌وامدایه.
له وڵاتانی ئیسلامیشدا (ئیبن خه‌لدوون) وه‌ك گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵناسی رۆژهه‌ڵات، له به‌رانبه‌ر گۆڕانكارییه گرنگه‌كاندا له ئه‌ندێشه‌ی گه‌ڕان به‌دوای بنه‌چه‌كانی گۆڕاندا، بووه.
به‌گشتیی كۆمه‌ڵناسی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ دوو ده‌سته دابه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش گۆڕانی پاژه‌كی و گۆڕانی گشتی.
گۆڕانی پاژه‌كی ئه‌و گۆڕانه‌یه كه له به‌شێك له سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ڕوو ده‌دات. به‌ڵام له گۆڕانی گشتیدا گۆڕان له كۆی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ڕوو ده‌دات .
هۆكاری گۆڕان له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا ڕه‌نگه ناوخۆیی بێت یان ده‌ره‌كی، پڕۆفیسۆر (كینسبرگ) ئاماژه به حه‌وت خاڵ ده‌كات كه ده‌بنه هۆی گۆڕانی به‌ربڵاو، له‌وانه:
۱ _ ڕووداوه مێژووییه‌كان، ده‌بنه هۆی گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی، بۆ نموونه نه‌خۆشییه‌كی وه‌ك تاعوون ببێته هۆی خه‌سار و گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی كه ئه‌مه ته‌نیا ڕووداوێكه .
۲ _ بوونی مه‌به‌ستی هاوبه‌ش لای تاك یان گرووپێك ڕه‌نگه ببێته هۆی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی.
۳ _ ڕاپه‌ڕین یان شۆڕش.
٤ _ ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تیی كۆمه‌ڵگه‌دا ڕوو ده‌ده‌ن، ده‌بێته هۆی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی، بۆ نموونه گۆڕان له ژێرخانی كۆمه‌ڵگه‌دا، سه‌رخان ده‌گۆڕێت.
٥ _ ڕێبه‌ر و كه‌سایه‌تییه دیاره‌كان ئه‌دیب و نووسه‌ران، ڕۆڵی گرنگیان هه‌یه له گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا.
٦ _ مه‌یل و بڕیاری ئاگاییانه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه، بۆ نموونه كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بڕیار ده‌دات ئازادییه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی پێ بدرێت، یان به‌پێی پلان بگاته گه‌شه‌ی ئابووری.
۷ _ كرده‌وه و هه‌ڵسوكه‌وتی تاكه‌كان كه له هه‌لومه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تیدا گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، هه‌ڵسوكه‌وتی نوێ په‌یدا ده‌بێت كه به تێپه‌ڕینی كات ده‌بنه هۆی گۆڕانی نوێ، بۆ نموونه یاخیگه‌ری لاوان و خوێندكار بووه هۆی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌وانه وهڕێكهوتنی ئامرازه‌كانی پێوه‌ندییه گشتییه‌كان. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی خێرای تاكه‌كان و له دوای ئه‌وه هه‌ڵسوكه‌وتی كۆمه‌ڵگه ده‌گۆڕێت و ده‌بێته هۆی گۆڕانی ئه‌وانیتریش.
گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی گرنگه له كۆمه‌ڵگه‌دا، به مه‌رجێك ئه‌و گۆڕانه ببێته هۆی به‌ره‌وپێشچوون و ده‌رچوون له و چوارچێوه‌ی ساڵانێكه كۆمه‌ڵگه‌ی تێدایه له‌هه‌ر بوارێكدا، گرنگ به‌ره‌وپێشچوونێك هه‌بێت به به‌راورد به رابردوو.