ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه ماوه‌ی مانگێكه مێشكی زۆر ناوه‌ندی سیاسی و كۆی شه‌قامی عێراق و ناوچه‌كه‌ی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه. به‌ڵام بابه‌تی مانه‌وه یان نه‌مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، پرسێكی به دڵ و ویستی ئه‌مه‌ریكا نییه، به‌ڵكو پرسێكی سه‌پێنراوه به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكادا. ئه‌م بابه‌ته هه‌رچه‌ند بۆ عێراقه و له‌سه‌ر عێراق چڕ بووه‌ته‌وه، راستییه‌كه‌ی پڕۆژه‌یه‌كه به ئاشكرا و نهێنی و به یاسایی و بانگه‌شه‌ی ئایدۆلۆجیشه‌وه، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
ئه‌مه‌ریكا له شه‌ڕی كه‌نداوه‌وه تا ئێسته به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له عێراقدا بوونی هه‌یه، ساڵی ٢٠٠٣ حوكمی سه‌دامی ڕووخاند و عێراقی نوێی دامه‌زراند.
عێراقی نوێ به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها درایه ده‌ستی شیعه و هێزه سیاسییه‌كانیان. ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه‌ی كه هه‌ر هه‌موویان ماوه‌ی زیاتر له 20 ساڵ له ئێران بوون و جگه له هاوبه‌شی ئایدۆلۆجی، هاوكات خۆیان به قه‌رزداری ئێران ده‌زانن، بۆیه دوای گه‌یشتنیان به ده‌سه‌ڵات، ده‌رگه‌یان بۆ ئێران خسته‌سه‌ر پشت.
به‌ڕاستی ئایا ئه‌مه‌ریكا ئه‌م ڕاستییه‌ی نه‌ده‌زانی و حیسابی بۆ نه‌كردبوو؟ یان له‌به‌رئه‌وه بوو له‌ناو شیعه‌ی عێراقدا كه‌س یان لایه‌نێكی متمانه پێكراوی نه‌بوو؟ هه‌ركام له‌مانه یا هه‌ر هۆكارێكی تریش بێت، ئه‌نجامه‌كه ناگۆڕێت و دوای ١٧ ساڵ، عێراق بوو به‌و شوێنه‌ی ئه‌مه‌ریكای لێ وه‌ده‌ر بنرێت.
به‌مشێوه‌یه هه‌بوونی ئێران له عێراقدا هۆكاره‌كانی دیارن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێسته ته‌نیا هه‌بوونێكی سه‌ربازی یان له‌ڕێی میلیشیای چه‌كداره‌وه نییه، به‌ڵكو پانتاییه‌كی گه‌وره‌ی سیاسی له جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌سه‌ڵات و هه‌روه‌ها قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌ی بازرگانی و كۆمه‌ڵێك كه‌رتی گرنگی وه‌ك گاز، كاره‌با، پێداویستی رۆژانه‌ی خۆراكی له‌خۆ گرتووه، شێوه‌یه‌ك له وابه‌سته‌یی عێراق به ئێرانه‌وه له ئارادایه كه ئه‌مه‌ریكایش ناچاره هه‌ر ٤٥ رۆژ جارێك به‌خشین بۆ عێراق ده‌ربكات، بۆ بازرگانی و كڕینی شتومه‌ك له‌و ئێرانه‌ی به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریكا خۆی گه‌مارۆی ئابووری دنیای له‌سه‌ره.
هه‌بوونی ئه‌مه‌ریكایش له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ته‌كانه‌وه تا ئه‌مڕۆ، له سه‌رده‌می حكوومه‌تی كۆن و دوای ساڵی ٢٠٠٣یش، عێراق یه‌كه‌مین مه‌یدانی هه‌بوونی ڕاسته‌وخۆی سیاسی – سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا بووه و واشنتن رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی له عێراقه‌وه ئیداره كردووه.
له هه‌موو ئه‌و ماوه‌یه‌دا هه‌رچی ده‌زگه و دامه‌زراوه‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی عێراق هه‌بێت، هه‌رچی بڕیاری نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر عێراق درابێت، هه‌رچی پێوه‌ندیی سیاسی و سه‌ربازی عێراق له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه هه‌بێت، هه‌رچی ڕێككه‌وتنی ئابووری عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتان هه‌بێت، هه‌مووی مۆر و واژوو و ڕه‌زامه‌ندی ئه‌مه‌ریكای له‌سه‌ر هه‌بووه و كه‌مترینی به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ كراون. بۆیه وابه‌سته‌یی عێراق به ئه‌مه‌ریكایشه‌وه، زۆر له‌وه زیاتره كه ته‌نیا به هه‌بوون یان نه‌بوونی چه‌ند هه‌زار سه‌ربازێكه‌وه گرێ بدرێت.
له عێراقی ئه‌مڕۆدا خزمه‌تگوزاری له لاوازترین ئاستدایه، خه‌ڵك ئه‌وه چه‌ندان مانگه خۆپێشاندان ده‌كه‌ن و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن، وڵات تازه له شه‌ڕی دژ به داعش ده‌رچووه و هێشتا چه‌ندان ملیۆن ئاواره‌ی ناوخۆیی هه‌یه له كه‌مپه‌كاندا ده‌ژین، چه‌ندان ناوچه و شار و هه‌رێم له شه‌ڕدا وێران بوونه و ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه، هاوكات عێراق توانای دابینكردنی گاز و كاره‌با و پێداویستی تری سه‌ره‌كی ژیانی هاووڵاتییانی خۆی نییه، قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ره، له ئاستی ڕه‌هادا پشت به هاورده‌كردنی كاڵا ده‌به‌ستێت، دۆخی سیاسی و لێكترازانی لایه‌نه سیاسی و پێكهاته‌كان له بڵندترین ئاستدایه، چه‌ندان گرووپی میلیشیای چه‌كدار ته‌نگیان به دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵچنیوه.
ئیتر عێراقێكی به‌مشێوه‌یه له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك بانگه‌شه‌ی سه‌ربه‌خۆیی له ئێران یان ئه‌مه‌ریكا ده‌كات؟ ئایا به چه‌ند بانگه‌شه‌یه‌كی ئایدۆلۆجی توندڕه‌وانه‌ی هه‌ندێ گرووپی میلیشیایی ئه‌م ئامانجه ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت؟ بێگومان عێراقی ئه‌مڕۆ هیچ جێگره‌وه‌یه‌كی نییه و ناتوانێ به‌و ئاراسته‌یه بڕوات و له‌سه‌ر پێی خۆی ڕاوه‌ستێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌مه‌ریكای ئه‌مڕۆ زلهێزێكی ئابووری، سیاسی، سه‌ربازی، ته‌كنۆلۆجی، هه‌واڵگری و ته‌نانه‌ت كولتووریشه. له یه‌ك ساڵی دواییدا وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا چوار هێنده‌ی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌و وڵاته له به‌رانبه‌ر نه‌یاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا قسه‌ی كردووه و هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه. واته هه‌بوونی ئه‌مه‌ریكا له عێراقدا ته‌نیا سه‌ربازی نه‌بووه و نییه. له‌وانه‌یه به ڕواڵه‌ت هێزه‌كانی بخاته سه‌رناوی ناتۆ كه ئه‌ویش هه‌رخۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و گه‌وره‌ترین هێزی ئه‌و ڕێكخراوه سه‌ربازییه‌یه. به‌ڵام خۆ عێراق چه‌ند به‌رگه‌ی گه‌مارۆی ئابووری، گۆشه‌گیركردنی سیاسی، ڤیتۆی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و زۆر كارتی تری گوشاری ئه‌مه‌ریكا ده‌گرێت ئه‌گه‌ر به‌نیازی سه‌پاندنیان بێت؟.
بۆیه ئه‌گه‌رچی له‌وانه‌یه له ڕواڵه‌تدا ئه‌مه‌ریكا گۆڕانكاری به‌سه‌ر قه‌باره یان ناو و ناتۆره یان ئه‌ركی هێزه‌كانی له عێراقدا بهێنێت، به‌ڵام عێراقی بێ ئه‌مه‌ریكا له‌وانه‌یه قه‌ت نه‌بینین.
دژایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، خولیا و دروشمێكی كۆنه و په‌نجه‌ره‌ی ئه‌و تێڕوانینه ته‌نیا دیمه‌نی سه‌ربازی ده‌بینێت و به‌س. سه‌ركه‌وتنی خۆیشی هه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌وه لێك ده‌داته‌وه. واته چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی ئێرانی، چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی عێراقی توندڕه‌و و چه‌ندێكی تریش له لبنان و سووریا بڵێن ئێمه ئه‌مه‌ریكامان ده‌ركرد، یان ناچارمان كرد ناوی هێزه‌كانیان بگۆڕن، ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی سه‌رخۆشی و سه‌ركه‌وتنی ئه‌وانه. له كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا و رۆژئاوا به ده‌یان و سه‌دان شێوه‌ی سه‌قامگیر و به‌بێ جێگره‌وه له ناوچه‌كه‌دان و كلیلی هه‌موو كایه‌كانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه. له عێراقیش ئه‌وه‌ی ڕوو بدات، هه‌ر ئه‌وه‌یه كه ناوی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌شێك له هێزی ناتۆ بگۆڕێت. ئه‌وه‌ش نه‌ریته باوه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكایه كه له جێی هه‌بوونی ڕاسته‌وخۆ، سه‌رپه‌رشتی هێزی هاوپه‌یمانان ده‌كات و له عێراقیش به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕوات و له‌وانه‌یشه به‌و ناوه تازه‌یه‌وه ڕۆڵی هێشتا كاریگه‌رتر بگێڕێ.
عێراق به‌م دۆخه‌ی ئێسته‌یه‌وه له كرده‌وه و واقیعدا، توانای دابڕان له ئێران و ئه‌مه‌ریكایشی نییه و پێویستی به هه‌ردووكیانه. چونكه ئێران ناتوانێ شوێنگره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بێت له عێراقدا، چونكه له كایه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا گۆشه‌گیره. ئه‌مه‌ریكایش ناتوانێ شوێنگره‌وه‌ی ئێران بێت له عێراق، چونكه پێداویستی رۆژانه‌ی خه‌ڵكی عێراق له ئه‌مه‌ریكای هه‌زاران میل دوور و له‌وسه‌ری دنیاوه دابین ناكرێت، بۆیه جارێ عێراق هه‌ر زه‌وینی هه‌ردوو هێزه‌كه ده‌بێت و هه‌ر گۆڕه‌پانی ململانێش ده‌مێنێته‌وه.