محه‌مه‌د ساڵح محه‌مه‌د
ته‌نگژه‌ی ئیدلب له سووریا، ئه‌وه چه‌ندان مانگه وه‌ك ناوه‌ندێكی گه‌رم و شه‌ڕی یه‌كلاكه‌ره‌وه له ڕۆژه‌ڤی دنیا و ناوه‌نده سیاسییه گرنگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا جێی گرتووه. چه‌ندان ڕه‌هه‌ندی وه‌ك شه‌ڕی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی گێڕانه‌وه‌ی هه‌ژموونی ڕژێمی سووریا بۆ ته‌واوی خاكی ئه‌و وڵاته، ته‌نگاوكردن و له‌ناوبردنی هێزی چه‌كداری به‌رهه‌ڵستكاری ڕژێم، هه‌وڵی تێكدانی هاوسه‌نگی سیاسی و هه‌ژموونی توركیا له‌ناو خاكی سووریا و له‌لایه‌نی مرۆییشه‌وه كوژران و برینداربوونی هه‌زاران خه‌ڵكی سڤیل، ئاواره و بێ ماڵ و حاڵبوونی سه‌دان هه‌زار كه‌س، شه‌پۆلێكی یه‌كجار گه‌وره‌ی كۆچبه‌ری، به‌گشتی لێكه‌وته‌كانی شه‌ڕی ئیدلبی وه‌ك تراجیدیایه‌كی جیهانی وێنا كرد.
لایه‌نه‌كانی شه‌ڕ هه‌موو كارت و ده‌رفه‌ته‌كانی خۆیان خسته‌گه‌ڕ و دۆخه‌كه زۆر قورس و ئاڵۆز بوو، به‌جۆرێك له ماوه‌ی ١٠ ساڵی ته‌نگژه‌ی سووریادا، ئه‌وه جاری یه‌كه‌مه دوو ده‌وڵه‌ت به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ هاتنه به‌رانبه‌ر یه‌كتر و شه‌ڕی قورس له نێوانیاندا ڕووی دا. چونكه تا ئه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ی توركیا و سووریا له ئیدلب، زۆرتر شه‌ڕی وه‌كاله‌ت و ناڕاسته‌وخۆ و هاوكات به‌كارهێنانی هێزه ناوخۆییه‌كان له ئارادا بووه.
ڕێككه‌وتنی پوتین و ئه‌ردۆغان و ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی له ئیدلب ڕاگه‌یه‌نرا، له چه‌ندان ڕووه‌وه جێی سه‌رنجه. له‌م ڕێككه‌وتنه‌دا ئه‌جێندای توركیا بۆ پاڵپشتی گرووپه چه‌كداره‌كانی دژ به ڕژێمی سووریا، به‌شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر كراوه كه به‌شێكیان وه‌ك ئۆپۆزیسیۆن بكه‌ونه ناو پرۆسه‌یه‌كی سیاسی و نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور و به‌شداریی ده‌سه‌ڵات بكرێن، به‌شێكی تریشیان وه‌ك تیرۆریست مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت و پرۆسه‌یه‌كی هاوبه‌شی سووری – توركی – رووسی بۆ بێ كاریگه‌ركردنیان به‌ڕێوه بچێت.
لایه‌نێكی تری گرنگ له‌م ڕێككه‌وتنه‌دا، ئه‌جێندای دژه كوردی توركیایه كه جێی سه‌رنجه به‌ره‌و كوێ بڕوات؟ ده‌وڵه‌تی تورك و پوتینیش هیچ باسێكیان له كورد و ئه‌و ئیداره خۆجێیه‌ی رۆژئاوا نه‌كرد، به‌ڵام ڕێك له هه‌مان رۆژی ڕێككه‌وتنی پوتین و ئه‌ردۆغاندا، به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا كۆمه‌ڵێك لێدوان و قسه‌ی له‌سه‌ر كورد كرد كه له مێژووی ده‌وڵه‌تی سووریادا هیچ كاتێك ئه‌وه‌نده به ئاشكرا و به وردی، هیچ به‌رپرسێكی سووریا به‌و شێوه‌یه نه‌یكردووه.
لێدوانه‌كه‌ی ئه‌سه‌د له‌سه‌ر كورد، پێویسته به وردی شیكار بكرێت. به‌پێی گوته‌ی سه‌رۆكی سووریا، كورد له ماوه‌ی دوو سه‌ده‌ی ڕابردوو له‌به‌ر سته‌می ده‌وڵه‌تی تورك هاتوونه‌ته سووریا و وڵاته‌كه‌ی وه‌ك میوان له‌خۆی گرتوون. ئه‌مه واتای ئه‌وه‌یه له‌ڕووی جیۆگرافییه‌وه له سووریا خاكێك به ناوی كوردستان نییه، ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و تێزه سیاسییه‌ی كورده كه له پارچه‌كردنی كوردستاندا، به‌شێك له كوردستان به سووریاوه لكێنراوه و كورد وه‌ك پارچه‌ی رۆژئاوای كوردستان پێناسه‌ی ده‌كات.
هاوكات ڕه‌وایه‌تیدانه به سه‌رجه‌م سته‌م و زۆری به‌عسی سووریا و پرۆسه‌ی ته‌عریب و بێ ناسنامه هێشتنه‌وه‌ی سه‌دان هه‌زار كورد له‌و به‌شه‌ی كوردستان.
سه‌رۆكی سووریا ده‌ڵێت، شتێك به‌ناوی دۆزی كورد له سووریا بوونی نییه، وه‌همه، خه‌یاڵه، درۆیه، ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه له هه‌شتاكانه‌وه له‌ژێر كاریگه‌ری كوردی توركیا دروست بووه. به‌و واتایه‌ی كاتێك نیشتمان نكۆڵی لێ كرا، ئیتر بابه‌تی ئازادی نه‌ته‌وه‌یی واتای نامێنێت. كورد ئه‌گه‌ر له سووریا وه‌ك میوان بێت، ئه‌وكاته نیشتمانی نییه و نه‌ته‌وه‌یش نییه، بێگومان دۆزی نه‌ته‌وه‌یشی نابێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له كۆتایی نه‌وه‌ته‌كاندا (خۆییبوون) له‌وێ دامه‌زرا و له شه‌سته‌كانیشدا چه‌ندان حزبی سیاسی دامه‌زراون و خاوه‌نی تێكۆشانێكی درێژخایه‌نن، ئه‌سه‌د نكۆڵی له سه‌رجه‌می ئه‌وانه ده‌كات و دۆزی كورد ده‌به‌ستێته‌وه به هه‌شتاكان و ده‌ركه‌وتنی په‌كه‌كه و ڕێك گرێ ده‌داته‌وه به توركیاوه. كرۆكی ئه‌م بۆچوونه ئه‌مه‌یه، بۆ نموونه كورد له زۆر وڵاتی ئه‌وروپا وه‌ك په‌نابه‌ر و میوان هه‌ن، خۆ ئه‌م كورده كۆچبه‌رانه له ئه‌وروپا ناتوانن دۆزی نیشتمان و نه‌ته‌وه داوا بكه‌ن.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا گوتی، كورد له سووریا زۆرینه‌یان خه‌ڵكێكی نیشتمانپه‌روه‌رن و له‌گه‌ڵ ئێمه‌دان، ته‌نیا چه‌ند گرووپێكی بچووك و له‌ژێر كاریگه‌ریی توركیا و زلهێزه‌كانی رۆژئاوا كه دوژمنی ئێمه‌ن، به‌و شێوه‌یه بیر ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه تا خۆیان یه‌كلا نه‌كه‌نه‌وه، ئێمه هیچ قسه و ڕێككه‌وتنێكمان له‌گه‌ڵ ئه‌وان نابێت.
لێره‌دا ده‌بێ ئه‌م ناكۆكییه باش ببینین كه سه‌رۆكی سووریا له‌لایه‌ك كورد به میوان ده‌بینێت و بێ نیشتمان و به‌بێ دۆزی نه‌ته‌وه‌یی، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ده‌ڵێت، ده‌بێ له ئه‌مه‌ریكا دوور بكه‌ونه‌وه. واتا كورد له‌پێناوی ئه‌م بۆچوونه‌ی ڕژێم ده‌بێ له هه‌موو پێوه‌ندییه‌ك خۆی داببڕێت.
ئه‌سه‌د كه له‌ژێر حوكمه‌كه‌یدا وڵاته‌كه‌ی بووه به كه‌لاوه، ئه‌وه‌یشی گوت كه هۆی داگیركاری توركیا بۆ سه‌ر باكوری سووریا، ئه‌و گرووپه بچووكه كوردییانه‌ن كه خۆیان وه‌ك نوێنه‌ری دۆزی كورد ده‌ناسێنن، ئه‌وان ده‌بێ له‌گه‌ڵ توركیا شه‌ڕ بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێسته هه‌ر به دروشم و به‌یاننامه دژایه‌تی توركیا ده‌كه‌ن. هاوكات بۆ پێوه‌ندیی كورد و ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت، كورد له به‌ره‌ی داگیركه‌ر و دزی نه‌وت و سامانی سووریا جێیان گرتووه، نابێت هه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بن و هه‌م داوای دانوستان له ئێمه بكه‌ن. ده‌بێ خۆیان یه‌كلا بكه‌نه‌وه.
ڕێك چوار رۆژ دوای ئه‌م گوتاره شۆڤێنییانه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، ئه‌ردۆغانیش به گوتارێكی هانده‌رانه دیوه‌كه‌ی تری دراوه‌كه‌ی نه‌خشاند، كاتێك گوتی ئیدلب و ئه‌و گرووپانه‌ی له‌وێن، هیچ مه‌ترسی بۆ یه‌كپارچه‌یی سووریا دروست ناكه‌ن و جوداخواز نین، به‌ڵكو مه‌ترسی بنه‌ڕه‌تی دابه‌شبوونی سووریا له رۆژهه‌ڵاتی فورات، واته رۆژئاوای كوردستان و هێزه كوردییه‌كانن كه به پشتبه‌ستن به ئه‌مه‌ریكا، سووریا به‌ره‌و پارچه‌بوون و دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌به‌ن.
به‌مشێوه‌یه ده‌بینین هه‌رچه‌نده له دیداره‌كه‌ی پوتین و ئه‌ردۆغاندا باسی كورد و رۆژئاوای كوردستان به ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام ڕاستییه‌كانی پشتی په‌رده‌ی ئه‌م ڕێككه‌وتنه زۆر جیاوازترن.
ده‌وڵه‌تی تورك له پرۆسه‌ی سیاسیی سووریادا، له‌وانه‌یه نه‌یتوانیبێ ئه‌جێندای خۆی به ته‌واوه‌تی بسه‌پێنێت، به‌ڵام له ئه‌جێندای دژه كورددا، توانیویه‌تی بگات به‌و ئه‌نجامه‌ی كه داوای ده‌كرد.
ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌م گوتاره‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له‌سه‌ر كورد، ڕێك ئه‌و شته‌یه كه ده‌وڵه‌تی تورك كاری بۆ كردووه و ده‌یكات. واته گوتاره شۆڤێنییه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له دژی كورد، دیوی شاراوه‌ی ڕێككه‌وتنی ئیدلبه.