كۆرۆنا ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی جیهانییه. له‌وانه‌یه ته‌مه‌نی كورت بێت، به‌ڵام له گه‌وره‌ترین ته‌نگژه‌كانی سه‌ده‌یه‌ك كاریگه‌ری گه‌وره‌تری هه‌یه و پێ ده‌چێت به‌رده‌وامیش بێت. له‌پاڵ ته‌نگژه‌ی ته‌ندروستی، ئابووری، سیاسی؛ كۆرۆنا ته‌نگژه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره‌شی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه كه كارتێكه‌ری درێژخایه‌نی ده‌بێت.
ئه‌و ڕێكارانه‌ی كه ده‌وڵه‌ته‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌یگرنه‌به‌ر وه‌ك قه‌ده‌غه‌ی هاتۆچو و كه‌ره‌نتینكردن له‌لایه‌ك و ئه‌و ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌ی كه له‌ناو مرۆڤه‌كاندا ته‌شه‌نه‌ی كردووه، له‌لایه‌كی تر؛ كارتێكه‌ری گه‌وره‌یان له‌سه‌ر پێوه‌ندی و ڕه‌فتاری كۆمه‌ڵایه‌تیی تاكه‌كان ده‌بێت. دیمه‌نه‌كه تاك و خێزان هان ده‌دات كه خۆی گۆشه‌گیر بكات و خۆی له پێوه‌ندییه‌كانی داببڕێت. ئه‌مه واتا شێوه‌یه‌كی نوێ له ژیان و پێوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی.
پێوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی تاكه‌كان یان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی شێوه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك له‌سه‌ر چه‌ند كۆڵه‌كه‌یه‌كی سه‌ره‌كی داده‌ڕێژرێت. داونه‌رێتی كۆمه‌ڵگا، كولتوور، ئاین، پرۆسه‌ی په‌روه‌رده، چالاكی ئابووری، پێویستی مرۆڤ به پڕكردنه‌وه‌ی كاته‌كانی له‌ڕێی وه‌رزش، سه‌یران، چالاكی له شوێنه گشتییه‌كان و... كه بێگومان ئاستی به‌شداری كۆمه‌ڵایه‌تی تاك به‌پێی تایبه‌تمه‌ندێتی كۆمه‌ڵگاكان جیاوازی هه‌یه و مه‌به‌ستی ئێمه‌ش ڕاڤه‌ی ئه‌م دۆخه‌یه له وڵاتی خۆماندا.
ڕێك به‌پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌ی كاریگه‌ری و بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كه ده‌بێ مرۆڤ خۆی هه‌موو جۆره به‌ریه‌ككه‌وتنێك بپارێزێت؛ كۆمه‌ڵگای كوردستان به داونه‌ریت و كولتووره‌كه‌شیه‌وه، به كۆمه‌ڵگایه‌كی تێكه‌ڵاو و پێوه‌ندی هه‌مه‌چه‌شن هه‌ژمار ده‌كرێت. خێزانی گه‌وره و قه‌ره‌باڵغ، پێوه‌ندی عه‌شیره‌یی، خزمایه‌تی نزیك و دوور له برا بگره هه‌تا شه‌ش بن ئامۆزای خوارتر، شایی و شیوه‌ن، بۆنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك جه‌ژن و ئاهه‌نگگێڕان و هاوكات بۆنه‌ی ماته‌مینیش، هه‌موویان شێوه‌یه‌ك له پێوه‌ندی گه‌رموگوڕ بۆ تاك و خێزانی كورد ده‌ستیان لێ به‌رنابێ، له ئاستێكدا كه خۆ لێ به‌دوورگرتنیان وه‌ك عه‌یبێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بینرێت.
ئاین، كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردستان هه‌یه. ئاین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆی خزاندووه‌ته ناو زۆربه‌ی بواره كولتووری و داونه‌ریته‌كانیشه‌وه؛ به‌ڵام بۆ خۆشی زنجیره‌یه‌كی فراوانی ڕاسپارده و بۆنه و رێوڕه‌سم و شوێنی گشتی هه‌یه كه پێوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێزیان لێ ده‌رده‌كه‌وێت.
چالاكی ئابووری له كۆمه‌ڵگای كوردستاندا به‌شێكی پێوه‌سته به ده‌زگا و فه‌رمانگه حكوومی و كۆمپانیا و كۆمه‌ڵێك كارگه‌ی گه‌وره و بچووكه‌وه كه خه‌ڵكێك تێدا كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام زۆرینه‌ی بۆ بازاڕ و شێوه‌ی بازاڕكردنی رۆژانه و هاوكات ئه‌و كه‌سانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌شێوه‌ی رۆژانه كار ده‌كه‌ن (كه ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆره)، هه‌مووشی زه‌وینی به‌ریه‌ككه‌وتنی ناچاری له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێت. له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌و ته‌نگژه ئابوورییه‌یه كه به هۆی كۆرۆناوه له هه‌موو دنیادا دروست بووه. بێگومان وڵاتی ئێمه‌ش له‌و ته‌نگژه‌یه بێبه‌ری نابێت.
له زیادبوونی ڕێژه‌ی بێكارییه‌وه بگره تا داخستنی ناچاری زۆربه‌ی سێكته‌ره ئابوورییه‌كان، بێكاری له نێوان ئه‌و توێژه‌ی كه به‌شێوه‌ی رۆژانه كار ده‌كه‌ن و...، لێكه‌وته‌ی هه‌ژاری و ته‌نگژه‌ی ئابووری تا ئاستی خێزان و له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه كارتێكه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو جۆره پێوه‌ندییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی تاك و خێزان ده‌كات. به‌ڕێوه‌بردنی خێزان، هه‌ڵكشانی توندوتیژی خێزانی و جیابوونه‌وه، كێشه‌ی گه‌نجان و هاوسه‌رگیری و خوێندن و... وه‌ك دیارده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی چاوه‌ڕوانكراوی ئه‌و قۆناغه‌ن.
پرۆسه‌ی په‌روه‌رده له هه‌موو ئاسته‌كاندا؛ یه‌كێكی تر له‌و گۆڕه‌پانانه‌یه كه زیاترین به‌ریه‌ككه‌وتن له نێوان چه‌ندان توێژی وه‌ك قوتابی، مامۆستا، فه‌رمانبه‌ر، خێزان و سێكته‌ری خزمه‌تگوزاریی تردا دروست ده‌كات. جێی سه‌رنجه كه له زۆربه‌ی وڵاته‌كاندا یه‌كه‌مین ته‌گبیر به‌رانبه‌ر به كۆرۆنا وه‌ستانی پرۆسه‌ی خوێندن بووه. له‌وه گرنگتریش ئه‌وه‌یه كه تا ئه‌مڕۆ هه‌رچی باسی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ژیانی خه‌ڵك ده‌كرێت؛ له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی په‌روه‌رده یان گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنێكی جیاواز بۆ په‌كنه‌خستنی ئه‌م سێكته‌ره، شتێكی شیاوی گوتن نه‌كراوه. له‌كاتێكدا پرۆسه‌ی په‌روه‌رده وه‌ك ده‌ماری ژیان و گره‌نتی داهاتووی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كه؛ كه‌چی پێ ده‌چێت یه‌كه‌مین گۆڕه‌پانی زیانمه‌ندی قۆناغی كۆرۆنا بێت.
بێگومان كارتێكه‌ری درێژخایه‌نی ده‌بێت و یه‌كێك له گرنگترین و درێژخایه‌نترین شوێنه‌واره‌كانی كۆرۆنا له‌م سێكته‌ره‌دا به‌جێ ده‌مێنێت. ئه‌وه‌ش واتای گۆڕینی نه‌وعی یان بنه‌ڕه‌تییه له دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تیدا.
تاك و خێزانیش له چوارچێوه‌یه‌كی كراوه‌تردا كۆمه‌ڵێك پێداویستی وه‌ك كاری هونه‌ری، پشوودان، وه‌رزشكردن، سه‌یران، گه‌شتكردن، چوونه شوێنی گشتی وه‌ك بازاڕ و مۆڵ و كافیتریا، قاوه‌خانه و... به به‌شێكی گرنگی ژیان ده‌بینن. كۆمه‌ڵگای كورد له‌و بابه‌تانه‌دا پشكێكی گه‌وره‌ی هه‌یه. ئه‌وانه‌ش هه‌موویان زه‌وینی به‌ریه‌ككه‌وتنن و ئێسته دوورن له چوارچێوه‌ی ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان. ئه‌مه جگه له ڕووه كۆمه‌ڵایه‌تی و زیانه ئابوورییه‌كه‌ی، مرۆڤه‌كان له یه‌كتر داده‌بڕێت و چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تییان زۆر كه‌م ده‌كاته‌وه، بێگومان له درێژخایه‌ندا دیمه‌نێكی تری كۆمه‌ڵایه‌تی جیاوازمان پێشان ده‌دات.
به‌كورتی سه‌رجه‌م كۆڵه‌كه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌م چه‌ند مانگه كورته‌ی هێرشی كۆرۆنادا، كه‌وتوونه‌ته له‌رزین و هیچ كامه‌یان له جێی خۆدا نه‌ماون. ئه‌وه‌ی پشتی به زانست به‌ستبوو، ئێسته ده‌بینێت كه زانست به‌و هه‌موو هه‌یبه‌ته‌ی كه بۆی دروست كراوه ده‌سته‌وه‌ستانه. ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی به ئاینه، دیسان ده‌بینێت كه زۆربه‌ی ئه‌و پیرۆزییانه‌ی كه له مێشكی‌دا دروستیان كردبوون، ئه‌مڕۆ دادی نادات. سیستمه حوكمڕانییه پێشكه‌وتووه‌كان كه زۆرترین شانازیان به سیستمه‌كه‌یانه‌وه ده‌كرد، ئێسته كه‌وتوونه‌ته سه‌ر ئه‌ژنۆ و بگره خوارتریش. ئه‌وه‌ی كه خاوه‌نی زۆرترین ماڵ و سامانه و له خۆشگوزرانیدا(چه‌شنی به‌هه‌شتی سه‌رزه‌وی) نوقم بووه و ئاگای له كه‌س نه‌ماوه، ئه‌مڕۆ ناتوانێت له ماڵ بێته ده‌رێ.
له واقیعی ژیانی مرۆڤدا؛ چوار فاكته‌ری سه‌ره‌كی هه‌ن. مرۆڤ یان ده‌ترسێت، یان باوه‌ڕ ده‌كات، یان په‌نا ده‌بات و پشت ده‌به‌ستێت و یانیش به ئه‌زموون و به چاو ده‌بینێت و تێده‌گات. ئه‌مانه‌ن كه مرۆڤ له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ئاراسته ده‌كه‌ن یان راستتر بڵێین به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن. هه‌ژانی هه‌ركام له‌وانه لێكه‌وته‌ی قورسی ده‌بێت. ئه‌ی ئێسته چۆنه و داخۆ قۆناخی كۆرۆنا چی لێ ده‌كه‌وێته‌وه؟
ترس؛ له لووتكه‌دایه و بووه‌ته تایبه‌تمه‌ندییه‌كی جیهانی. هه‌رچی كه‌سه، كه‌سی تر به مه‌ترسی ده‌بینێت. باوه‌ڕ؛ له‌ق بووه. مرۆڤ له زانست و یاسا و ڕێسای پێشكه‌وتووترین سیستمه‌كان، نائومێده. ئه‌وه‌ی با چاوی خۆی و به ئه‌زموون و واقیعی رۆژانه‌ش ده‌یبینێت، زۆر قورس و ئاڵۆزه و نازانێ چۆن سه‌رده‌ری له‌گه‌ڵ بكات.
به‌مشێوه‌یه؛ دنیای ژیانی تاك و كۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤ، له سه‌رده‌می كۆرۆنا و دوای كۆرۆناش، كراوه‌یه بۆ ته‌شه‌نه‌كردنی دیارده‌ی نائومێدی، بێباوه‌ڕی، پووچگه‌رایی و له‌وانه‌یه یاخیبوون و ئانارشیزم.