حكوومه‌تی مسته‌فا كازمی یه‌كه‌مین حكوومه‌ته دوای خۆپێشاندانه‌كانی عێراق دروست بووه. هاوكات دوای قوڵبوونه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی ئێران و ئه‌مه‌ریكا تا ئاستی شه‌ڕ و پێكدادانی ڕاسته‌وخۆ و كوژرانی قاسم سلێمانی و مووشه‌كبارانی ئێران بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و په‌سه‌ندكردنی یاسای ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له عێراق، یه‌كه‌مین حكوومه‌تی فه‌رمیی عێراقه. هه‌روه‌ها یه‌كه‌مین حكوومه‌ته كه له‌ناو چه‌قی ته‌شه‌نه‌كردنی په‌تای كۆرۆنا هاتووه‌ته كایه‌وه، بابه‌تی تریش دابه‌زینی نرخی نه‌وته كه عێراق ٩٥%ی ئابوورییه‌كه‌ی پشت به داهاتی نه‌وت ده‌به‌ستێت. سه‌رباری ئه‌وانه‌یش، بابه‌تی خۆڕێكخستنه‌وه‌ی داعش كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و بۆشاییه سیاسی و ته‌ناهییانه به‌كار بهێنێت.
جیا له‌وانه، كۆمه‌ڵێك ناكۆكی و ئاڵۆزی سیاسی و ئایدۆلۆجی و تایفی لایه‌نه سیاسییه‌كان، په‌ره‌سه‌ندنی جۆرێك له چه‌مكی تایفی كه په‌ره به شۆڤێنیزم و ناوه‌ندگه‌رایی و خۆبواردن له ده‌ستوور و جێبه‌جێكردنی ده‌دات، جۆرێك له پێكهاته‌ی میلیشیایی و بڵاوبوونه‌وه‌ی هێز و چه‌ك و ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر چه‌ندان گرووپدا كه ده‌وڵه‌ت كۆنتڕۆڵی له‌سه‌ریان نییه، ناكۆكی و خۆدزینه‌وه له به‌رانبه‌ر مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و...تاد.
ئه‌م حكوومه‌ته له دۆخێكی وه‌ها قورس و ئاڵۆزدا متمانه‌ی وه‌رگرتووه. هاوكات خۆیشی خاوه‌نی كارنامه‌یه‌كه و كۆمه‌ڵێك ئه‌ركی بۆ خۆی دیاری كردووه. بێگومان سه‌ركه‌وتن یان سه‌رنه‌كه‌وتنی ئه‌م حكوومه‌ته له‌سه‌ر چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن یان به ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌م مه‌له‌فانه‌یه. به‌ڵام هه‌رچی سه‌یر ده‌كه‌ین، ئاسته‌نگه‌كان له ئه‌ركه‌كان زۆر زۆرتر و گه‌وره‌تر ده‌نوێنن و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی هیچكام له‌و بابه‌تانه، كارێكی ئاسان نابێت.
دوو میكانیزمی گوشار له‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراق ده‌بینرێت كه مومكین نییه كازمی بتوانێت خۆیانی لێ ببوێرێت. یه‌كه‌م، گوشاری ئێران و ئه‌مه‌ریكا. بێگومان هه‌ر كه‌س یان حكوومه‌تێك له عێراق ده‌بێ یان ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولای له‌گه‌ڵ بێت، یان توانای پاراستنی جۆرێك له هاوسه‌نگی نێوانیانی هه‌بێت.
بۆ كازمی ئه‌وه تا ئاستێك ئاسانتره چونكه دۆخی ناوخۆی ئێران له جاران زۆر ئاڵۆزتره و ئه‌مه‌ریكایش له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی نزیكه. بۆیه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی كاتیش بێت، له عێراق جۆرێك له هاوسه‌نگییان به‌لاوه باشتره تا قووڵبوونه‌وه‌ی ئاڵۆزیی نێوانیان. هاوكات هه‌ردوو وڵات به‌ده‌ست ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆناوه له قه‌یرانی قووڵدان.
دووه‌م، داواكاری خۆپێشانده‌رانی عێراق، له‌به‌ر پێداگری خۆپێشانده‌ران حكوومه‌تی رابردوو ناچاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه بوو. كازمیش سێیه‌م كه‌س بوو ئه‌ركی پێكهێنانی حكوومه‌تی وه‌رگرت و توانی پێكی بێنێت. گرنگترین داواكاری خۆپێشانده‌ران خزمه‌تگوزاری، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یه. ئاشكرایه كۆرۆنا سه‌رجه‌م كایه‌كانی ژیانی ڕاوه‌ستاندووه و كه‌رتی ئابووری ئیفلیج كردووه. عێراق له ڕیزی یه‌كه‌مین ئه‌و وڵاتانه‌یه كه له‌م دۆخه زیانمه‌ند ده‌بن، چونكه ئابوورییه‌كه‌ی پێوه‌سته به بازاڕی نه‌وته‌وه و ئه‌ویش ئێسته تووشی داڕمان بووه. ئه‌م دۆخه له‌وانه‌یه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی تری خۆپێشانده‌ران هه‌بێت.
گه‌نده‌ڵی له عێراقدا بابه‌تێكی ڕیشه‌داره. به‌شێكی له‌ناو داوده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدایه، به‌شێكی له‌لایه‌ن میلیشیای چه‌كداره‌وه ده‌كرێت كه هێز و ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه و ملكه‌چی ده‌وڵه‌ت و یاساكانی نین، به‌شێكی به‌رچاویشی له‌ڕێی هێزی سیاسییه‌وه له‌لایه‌ن وڵاتانی تره‌وه، واتا له ده‌ره‌وه ئاراسته ده‌كرێت. بۆیه به ڕاستی به‌گژداچوونی گه‌نده‌ڵی له عێراقدا كارێكی ئاسان نییه و ته‌نیا كات ده‌یسه‌لمێنێت كه چه‌ند له توانای كه‌سێكی وه‌ك كازمیدایه به‌گژ ئه‌م دیارده‌یه‌دا بچێت و ئه‌گه‌ر پێی بكرێت، چه‌ند سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.
چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، یه‌كێك له گرنگترین و هاوكات پڕ لق و پۆپترین مه‌له‌فه‌كانی به‌رده‌ستی كازمییه. بێگومان ئه‌مه ته‌نیا یه‌ك كێشه یان یه‌ك مه‌له‌ف نییه، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك گرفتی كه‌ڵه‌كه‌بوون كه بوونه‌ته هۆی چه‌ندان ده‌رهاوێشته‌ی تر و ئێسته‌یش ئه‌گه‌ر به‌ره‌و چاره‌سه‌ر بڕوات به‌هه‌مانشێوه چه‌ندان شتی‌تر و دیارده‌ی تر له‌گه‌ڵ خۆی چاره‌سه‌ر ده‌كات.
چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا بۆ رووی ده‌ره‌كی عێراق زۆر گرنگه، چونكه دنیا هیچ ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه‌ی عێراق بۆ دۆخی ناوه‌ندێتی و تایفی و دیكتاتۆری ناكات. قه‌واره‌ی ده‌ستووریی كوردستان بۆ عێراقی نوێ ته‌نیا ئه‌زموونی دیموكراسییه و پله‌ی دیموكراسی له عێراقدا به دڵنیاییه‌وه به‌و پێیه چاودێری ده‌كرێت. ئه‌زموونی دوای ساڵی ٢٠٠٣ ده‌ریخستووه كه حكوومه‌تی هه‌رێم پشتی هه‌ر حكوومه‌ت و سه‌رۆك وه‌زیرانێكی عێراقی گرتبێت، به‌هێز بووه و پشتی له كامه‌یش كردبێت، بێگومان كه‌وتووه. كازمی ده‌بێ ئه‌م ڕاستییه به باشی بزانێت و به‌و پێیه‌ش هه‌نگاو بنێت.
نزیكبوونه‌وه له هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق، واتا به‌ربه‌ستدانان بۆ چه‌مكی تایفی، شۆڤێنی و ناوه‌ندگه‌رایی. ئه‌وه شێوه‌یه‌كه له هه‌وڵدان له پێناوی دیموكراسی و به‌ربه‌ستكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی عێراق بۆ دواوه. بێگومان پێكهاته‌ی تری وه‌ك سوننه‌كانی عێراق و كه‌مینه‌كانی تریش به‌مشێوه هه‌وڵدانه دڵخۆش ده‌بن و له‌وانه‌یه ببن به پاڵپشتێكی باش بۆ حكوومه‌ت و به چاوێكی كراوه و تێگه‌یشتنی زیاتره‌وه سه‌یری كه‌موكوڕییه‌كانی بكه‌ن.
ئه‌زموونی شه‌ڕی داعش له ٢٠١٤ تا كۆتایی، سه‌لماندوویه‌تی به‌شداری هێزه ته‌ناهییه‌كانی عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پێكه‌وه، توانی داعش بشكێنێت و ده‌ستكه‌وتی زۆر گه‌وره‌ی هه‌بوو. ئێسته داعش خۆی ڕێكخستووه‌ته‌وه و له هه‌مان ئه‌و ناوچانه‌ی پێشتردا چالاكیی زیاد كردووه، ئه‌وه ته‌نیا شۆڤێنییه‌تی سیاسییه كه ده‌رفه‌ت به به‌شداری هێزی پێشمه‌رگه نادات له كاتێكدا هێزه‌كانی عێراق به‌ته‌نیا ناتوانن ئه‌و ناوچانه بپارێزن. بێگومان ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا، ده‌كرێت ده‌رگا بۆ به‌شداری هێزی پێشمه‌رگه بكاته‌وه و ئه‌وه‌ش سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا مسۆگه‌ر ده‌كات.
ئێسته ده‌رده‌كه‌وێت ڕێی ئه‌م حكوومه‌ته هه‌وراز و نشێوی زۆری تێدایه. دۆخه‌كه‌یش تا سه‌رئێسك له به‌رژه‌وه‌ندی كازمی نییه. بۆیه گرنگترین چاره‌سه‌ر و ڕێی ده‌ركه‌وتن له‌و كۆمه‌ڵه قه‌یرانه كه‌ڵه‌كه بووه، پێویستی به حیكمه‌ت و دۆزینه‌وه‌ی شاكلیل هه‌یه كه كردنه‌وه‌ی هه‌ر ده‌رگایه‌ك له‌گه‌ڵ خۆی چه‌ندان ده‌رگای تریش بكاته‌وه. كه‌واته بۆ كازمی و حكوومه‌ته‌كه‌ی باشتره به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند شتێكی تری هاوبایه‌خ، ڕێی داهاتوویان و سه‌ركه‌وتنیان مسۆگه‌ر بكه‌ن.