گۆڕان یان به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی داواكارییه‌كانی به‌غدا له شاندی دانوستانكاری هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵگری دوو په‌یامی گرنگه. یه‌كه‌م؛ ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته‌كانی پێشتر كردوویه‌تی، له‌لایه‌ن حكوومه‌تی كازمییه‌وه دانی پێدا نانرێت و به‌پێچه‌وانه‌وه دانوستانه‌كان گه‌ڕانه‌وه خاڵی سه‌ره‌تا. دووه‌م؛ داواكارییه‌كان و هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی ناوه‌ندی به‌ره‌و ده‌ستپێكردنی شه‌ڕێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئابووری دژ به هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوات.
بێگومان نه ده‌وڵه‌تی عێراق ئه‌وه‌نده ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی و سه‌ربه‌خۆی هه‌یه كه بۆ ئه‌م بابه‌ته به ته‌نیا خۆی بڕیارده‌ر بێت؛ هاوكات نه هه‌رێمی كوردستانیش له عێراقدا ته‌نیا بریتییه له دانوستانێكی تاكڕه‌هه‌ندی ئابووری و كێشه‌ی مووچه و بودجه، بۆیه بۆ هه‌ردوولاش كۆمه‌ڵێك فاكته‌ری تری ناوخۆیی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیش هه‌ن كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئاراسته و ئه‌نجامی دانوستانه‌كان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌بێت.
هه‌رێمی كوردستان له عێراقدا قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستوورییه و كۆمه‌ڵێك مافی ده‌ستووری و ڕه‌وای خۆی هه‌یه و ئه‌وه‌ی له پێشتر و ئێسته‌ش داوای ده‌كات و هه‌وڵی بۆ ده‌دات، مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه كه له ده‌ستووردا گره‌نتیكراوه. له ساڵی ٢٠١٤ و هاوكات له‌گه‌ڵ بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن نووری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاته‌وه، به‌غدا هه‌وڵ ده‌دات چۆنیه‌تی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌رێم ته‌نیا له بابه‌تی مووچه و بودجه‌دا كورت بكاته‌وه. ئه‌مه‌ش بێگومان هیچ پێوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ ده‌ستوور نییه و به ئاشكرا پێشێلی ده‌ستووره.
عێراقی نوێ به‌پێی ده‌ستووری ساڵی ٢٠٠٥ ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵییه و ده‌بوو به‌و شێوه‌یه‌ش هه‌نگاو بنێت، به‌ڵام ئاشكرایه كه لایه‌نی سیاسیی ده‌سه‌ڵاتدار له ناوه‌ند ئه‌م چه‌مكه‌ی قبووڵ نه‌كردووه و هه‌ركاتێك ده‌رفه‌تی بۆ ڕه‌خسابێت به هه‌نگاوی پێچه‌وانه به‌ره‌و ناوه‌ندگه‌رایی ده‌ڕوات، به‌تایبه‌تی له به‌رانبه‌ر سوننه و كورد چه‌مكی شۆڤێنی و تایفی پێڕه‌و ده‌كات.
كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا به‌شێكی گه‌وره‌ی پێوه‌ستن به بابه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، ئه‌وه‌ش وه‌ك پرسی كورد له كۆی ناوچه‌كه‌دا دژایه‌تی ده‌كرێت. ده‌بینین كه توركیا و ئێران و سووریاش هه‌ركامه به‌شێوه‌یه‌ك له بڵندترین ئاستدا دژی جووڵانه‌وه‌ی كورد خه‌ریكی ئۆپراسیۆنی تایبه‌ت و هاوبه‌شن، هیچ رۆژێك نییه شاهیدی كوشتن و بۆمباران و گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌ی خه‌ڵكی كورد نه‌بین. بێگومان كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غداش له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌وه قووڵتر ده‌كرێنه‌وه و ڕێ له چاره‌سه‌ربوونیان ده‌گیرێت. هاوكات پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی گه‌وره له عێراق ده‌كه‌ن بۆ سنوورداركردن و یانیش ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێت له‌باربردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان ئێسته سه‌رقاڵی كێشه‌ی كۆرۆنا و گرفته ناوخۆییه‌كانی خۆیانن، به‌شێوه‌یه‌ك پاشه‌كشه‌یان له گۆڕه‌پانی سیاسیی ناوچه‌كه‌دا كردووه، یان لانی كه‌م قورسایی جارانیان نییه، دوور نییه ئه‌م سه‌رقاڵییه‌ی زلهێزه‌كان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌وه وه‌ك ده‌رفه‌تێك دژ به ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد له كۆی ناوچه‌كه و به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان بقۆزرێته‌وه.
ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانی له خاكی عێراق زۆر كه‌م كردووه‌ته‌وه و له هه‌رێمی كوردستان جێگیری كردوون. بێگومان ئه‌مه ڕووداوێكی ساده نییه و پێشبینی ده‌كرا و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێ چه‌ندان كاردانه‌وه له ئاستی ناوچه‌كه‌دا به‌دوای خۆیدا بێنێت. شیعه‌ی عێراق و كۆماری ئیسلامیی ئێران و ده‌سه‌ڵاتی سووریا و بگره رووسیاش ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان نابینن. بۆیه ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه شیعه‌ی ناوه‌ندی عێراق و ئێرانیش، هه‌رێمی كوردستان به به‌شێك له به‌ره‌ی سوننه و به‌ره‌ی رۆژئاوا ده‌بینن و له‌وانه‌یه شه‌ڕی دژی هێز و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه بگوازنه‌وه هه‌رێمی كوردستان، ته‌نگاوكردنی هه‌رێم له‌ڕووی ئابووری و یاساییه‌وه، سه‌ره‌تای ئه‌و قۆناغه‌یه. توركیاش هه‌بوونی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان و له رۆژئاوای كوردستانی پێ خۆش نییه و له‌م دژایه‌تیكردنه‌دا به ئاسانی ده‌چێته به‌ره‌ی ئێران و سووریا و عێراقه‌وه، چونكه پێی وایه هه‌بوونی ئه‌مه‌ریكا له كوردستان، كورد به‌ره‌و ده‌وڵه‌تبوون ده‌بات (له‌كاتێكدا ئه‌م گریمانه‌یه هیچ ڕاستییه‌كی نییه). بێگومان سووریاش ئه‌مه‌ریكا وه‌ك داگیركه‌ر ده‌بینێت و رووسیاش هه‌مان بۆچوونی هه‌یه. به‌تایبه‌تی رووسیا پلانی جێگره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه پێڕه‌و ده‌كات.
ئه‌وه‌ی له‌م بابه‌ته‌دا به‌تایبه‌تی مایه‌ی سه‌رنجه، هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكایه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا خۆی مایه‌ی به‌شێكی گرنگی ئه‌و پاڵه‌په‌ستۆیانه‌یه كه به‌غدا له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانی ده‌كات، به‌ڵام تا ئێسته هه‌ڵوێستێكی به‌رچاو و كاریگه‌ری نه‌بووه. ئه‌گه‌ر جاروبار قسه‌یه‌كیشی كردبێت، ئه‌وا له چوارچێوه‌ی ئامۆژگاری زیاتر نه‌بووه و بێگومان كاریگه‌ریشی نه‌بووه.
دۆخی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هه‌رزانبوونی نرخی نه‌وت و ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه‌ی به‌رۆكی زۆربه‌ی وڵاتانی گرتووه‌ته‌وه، له عێراقدا كاریگه‌ریی زۆر زیاتره، چونكه ئه‌وه‌ی هه‌یه و نییه هه‌ر پشت به نه‌وت ده‌به‌ستێت كه ئه‌ویش له قه‌یراندایه. بێگومان ئه‌مه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه وه‌ك په‌رده‌پۆشكردنی زۆر چه‌مكی شۆڤێنی و تایفی و پێشێلكاریی ده‌ستوور سوودی لێ ده‌بینرێت و وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی سیاسی به‌كار ده‌هێنرێت.
دۆخی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستانیش سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه‌یه. به‌داخه‌وه ناوماڵی كورد له‌م قۆناغه‌دا یه‌كده‌ست و یه‌كهه‌ڵوێست نییه. ئاراسته‌یه‌ك هه‌یه كه كێشه‌كه به‌لاڕێدا ده‌بات و هه‌وڵ ده‌دات كۆی بابه‌ته‌كه له هاتن و نه‌هاتنی مووچه‌ی مانگانه‌دا كورت بكاته‌وه. هه‌ندێكیش له كاتی ته‌نگانه یان قه‌یراندا لاقی ئۆپۆزسیۆنبوونیان زیاتر ده‌خه‌نه گه‌ڕ. بۆیه؛ ده‌بێ بزانین كه به‌غدا سه‌ره‌ڕای ئه‌جێندای تایفی و ناوچه‌یی خۆی، به وردی چاودێری هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كات و ئه‌و په‌رته‌وازه‌ییه وه‌ك خاڵی لاوازی كورد و خاڵی به‌هێزی خۆی لێكده‌داته‌وه و به‌و پێیه‌ش مامه‌ڵه ده‌كات. ئه‌مه به‌ڕوونی له شێوه‌ی دانوستانه‌كانی لایه‌نی عێراقیدا دیاره.