دوو لاقی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان كه هۆی له‌سه‌رپێ مانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌واره‌یه بریتین له:
لاقی یه‌كه‌م: ئه‌و پره‌نسیپ و ڕێككه‌وتن و هاوسه‌نگییانه‌ن كه هه‌رێمه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ هه‌یه‌تی.
لاقی دووه‌م: دۆخی ناوماڵی كورده له هه‌موو ڕووه‌كانی سیاسی، جڤاكی، ئابووری و كولتووری و.. تاد.
ئه‌نجامی گفتوگۆی چه‌ند رۆژه‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا، به ڕوونی ده‌یسه‌لمێنێت كه هیچ كام له‌و لاقانه‌ی هۆی له‌سه‌رپێ مانه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كه‌ن، ته‌واو نین. نه‌خۆشن و به‌داخه‌وه گریمانه‌ی له‌كاركه‌وتنیان زۆره، ئه‌مه واته سه‌قه‌تبوون یان بێ كاریگه‌ربوونی.
هه‌وڵی تێكدانی هه‌رێمی كوردستان زۆر ڕژده و ده‌بێ نه‌ك ته‌نیا بۆ موزایه‌ده و دروشم، به‌ڵكو واقیعیانه و به‌رپرسیارانه هه‌ڵسه‌نگێنرێت و ته‌كبیری پێویستمان هه‌بێت. به‌مشێوه‌یه ده‌چمه ناو بابه‌ته‌كه‌وه و هه‌وڵ ده‌ده‌م هۆكاره بنه‌ڕه‌تییه‌كان و مه‌ترسییه‌كان بخه‌مه ڕوو.
له نێوان كورد و به‌غدا
یه‌كه‌م: ده‌ستووری كۆماری عێراقی فیدراڵ
ده‌ستوور چه‌ترێكه بۆ دیموكراتیزه‌كردنی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و ده‌وڵه‌ت و سیستمی سیاسیی عێراق، نه‌هێشتنی عه‌قڵییه‌ت و سیاسه‌تی شۆڤێنیستی و تایفی، له‌لایه‌كی تریشه‌وه گره‌نتیكردنی ماف و ئازادی و كه‌رامه‌تی نه‌ته‌وه و ئاین و ڕه‌نگه جیاوازه‌كانی تر له عێراقدا مسۆگه‌ر ده‌كات. ده‌ستوور گره‌نتی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه و ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی جیاوازییه‌كانه له‌ناو سیستمێكی دموكراتیدا.
كورد له عێراق مافه‌كانی و قه‌واره سیاسییه‌كه‌ی له‌و ده‌ستووره‌دا گره‌نتی كراون. ئێسته‌یش بۆ چاره‌سه‌ری هه‌موو گرفتێك ده‌ستوور وه‌ك مه‌رجه‌ع ده‌بینێت و په‌نای بۆ ده‌بات، به‌ڵام گرفته‌كه ئه‌وه‌یه حكوومه‌تی فیدراڵ و هێزه سیاسییه‌كان باوه‌ڕیان به‌و ده‌ستووره نییه و نایانه‌وێ به‌وپێیه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورد و هه‌رێمی كوردستاندا بكه‌ن. بێگومان ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستووریش ده‌مێنێته‌وه، پاشاگه‌ردانی و شۆڤێنیزم و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سه‌رده‌مانی پێشتر.
خاكی كوردستان
هه‌رچه‌نده كێشه‌ی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پشتگوێ خراوه، به‌ڵام دوای ڕووداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر، به كرده‌وه نیوه زیاتری خاكی كوردستان داگیر كراوه و له دۆخێكی نائاساییدایه، ئێسته‌یش رۆژانه شاهیدی ته‌عریب و قه‌ڵاچۆكردنی كوردین له‌و ناوچانه‌دا. حكوومه‌تی عێراقیش به شه‌ڕێكی قورسی یاسایی له هه‌وڵی تێكدانی هه‌رێمی كوردستانیشدایه. رۆژێك وه‌ك پارێزگا به‌ناوی ده‌كات، رۆژێك به نیازه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بگوازێته‌وه، رۆژێك په‌لاماری ده‌دات، رۆژێك گه‌مارۆی ده‌خاته سه‌ر.
ئابووری كوردستان
سیاسه‌تی به‌غدا له بڕینی بودجه و گه‌مارۆی ئابووری خستنه‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئامانجه‌كه‌ی زۆر ڕوونه. له‌لایه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێم بێكاریگه‌ر بكات و له‌لایه‌كی تریشه‌وه خه‌ڵك و حكوومه‌ت بێنێته به‌رانبه‌ر یه‌كتر. به‌وه‌ش ئیراده‌ی خه‌ڵك و حكوومه‌ت بشكێنێت و زیاتر ناچارییان بكات. بۆیه هه‌ر رۆژه‌ی به بیانوویه‌ك گه‌مارۆكان سه‌ختتر ده‌كاته‌وه. هاوكات له‌ڕێی ده‌ركردنی یاسا و شه‌ڕێكی یاساییه‌وه، ڕێیه‌كانی به‌رده‌م هه‌رێم بۆ ڕێككه‌وتن ئاڵۆزتر و سه‌ختتر ده‌كه‌ن.
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان
سه‌رچاوه‌ی وره و هاوكات گره‌نتی و شكۆی خه‌ڵك و هه‌رێمی كوردستان، هێزی پێشمه‌رگه‌یه. به‌غدا چاوی به‌وه هه‌ڵنایه‌ت و تا ئێسته‌یش له كرده‌وه‌دا وه‌ك هێزێكی میلیشیا حیساب بۆ پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن. چۆن ده‌رفه‌تی به‌شداری كوردی له‌ناو سوپای عێراقدا بۆ كه‌مترین ئاست دابه‌زاندووه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه له دابینكردنی بودجه و پێداویستی سه‌ربازی پێشمه‌رگه‌وه، بگره تا پێوه‌ندی و ئاستی به‌شداری و هاوئاهه‌نگی و پاڵپشتی یاسایی، به‌غدا هه‌رچی پێی كرابێت له دژی پێشمه‌رگه، كردوویه‌تی و ئێسته‌یش به‌رده‌وامه.
ئه‌مه و كۆمه‌ڵێك بابه‌تی تریش، ده‌ریده‌خه‌ن كه ئه‌م لاقه ده‌مێكه سه‌قه‌ت بووه و به‌غدا ده‌مێكه بڕیاری خۆی داوه و نابێ بۆ چاكبوونه‌وه‌یشی زۆر ئومێدمان هه‌بێت.
دۆخی ناوماڵی كورد
له‌ڕووی سیاسییه‌وه، ناوماڵی كورد یه‌ك نییه و ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه. به‌شێك له لایه‌نه‌كان پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێم به پیرۆز ده‌زانن، به‌شێكیش هه‌ن كار بۆ تێكدانی ده‌كه‌ن، به‌شێكیش له‌وه خراپترن و بێ هه‌ڵوێستن و چاوه‌ڕێن بزانن به كام لادا ده‌شكێته‌وه. ئه‌وه چه‌ند بۆ خۆمان عه‌یبه‌یه، به‌ڵام چه‌ند ئه‌وه‌نده عه‌یبه‌ش ئه‌وه‌یه كه به‌غدا ئه‌م ناته‌باییه‌ی ئێمه له دژمان به‌كار ده‌هێنێت.
له‌ڕووی ئابووری و ئیدارییه‌وه
ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ خۆمان ڕاشكاو بین، ده‌بینین له ماوه‌ی نزیكه‌ی ٣٠ ساڵدا وڵاتێكمان بنیات ناوه كه هاورده‌كاره، پشت به یه‌ك سه‌رچاوه ده‌به‌ستێت، ئه‌ویش گرفتی زۆره، كۆمه‌ڵێك كه‌رتی گرنگمان پشتگوێ خستووه كه ئه‌مڕۆ ده‌یانتوانی له به‌رانبه‌ر به‌غدا بێ منه‌تمان بكه‌ن. گرفتی دیموكراسی و شه‌فافییه‌تمان هه‌یه و به كورتییه‌كه‌ی هێشتا ناچاری به‌غداین و خه‌ڵكه‌كه‌شمان بۆ دۆخی دابڕانی پێویست ڕانه‌هێناوه.
ئه‌مه‌و زۆر گرفتی تری ناوخۆییش كه ده‌یسه‌لمێنێت لاقی ناوخۆییشمان ناته‌واوی زۆره.
كه‌واته به‌ڕاستی دۆخێكی سه‌ختمان له پێشه، له‌وانه‌یه پێویستی به بڕیاری چاره‌نووسساز هه‌بێت. بۆیه سه‌ره‌تا ده‌بێ واقیعییانه خه‌ڵك له‌م دۆخه تێبگه‌یه‌نین و ئاماده‌ی بكه‌ین. قۆناغی سه‌خت به‌بێ تێگه‌یشتنی ڕاست و هاوكاری و پاڵپشتی خه‌ڵك تێپه‌ڕ ناكرێت.
ده‌بێت خه‌ڵك و لایه‌نه سیاسییه‌كان بڕوا به‌وه بێنن كه كێشه گه‌وره‌كه ته‌نیا مووچه نییه، به‌ڵكو له‌ڕێی مووچه‌بڕینه‌وه تێكدانی قه‌واره‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان ئامانجه‌كه‌یه. ئه‌وه له یه‌ك ئاستدا و یه‌كسان بۆ هه‌موو كه‌سێك و هه‌موو لایه‌ك مه‌ترسییه. ئه‌وه‌مان له ده‌ست بچێت، به سه‌ده‌یه‌كی تریش بۆمان دروست ناكرێته‌وه.