شه‌فیق بانیشارى
له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانى ڕابردووى پاش پرۆسه‌ى ئازادیى عێراقه‌وه، تا دێت كورد ژماره‌ى كورسییه‌كانى كه‌م ده‌كات، له‌گه‌ڵیشیدا هه‌یبه‌ت و سه‌نگى نه‌ته‌وه‌یی و ده‌ستكه‌وت و شایسته‌كانى له ته‌رازووى سیاسی ئه‌و وڵاته‌دا دێته وه‌رین و به ده‌ركه‌وتنى هه‌ر ئه‌نجامێكى هه‌ڵبژاردن له عێراقدا، قورسایى كورد له ئاستى پێكهاته ڕكابه‌ره سیاسییه‌كانى، زیاتر ده‌پووكێته‌وه. بۆیه هێزه عێراقییه‌كانیش له هه‌ناوى ده‌سته‌ڵاتدا سزاكانی سه‌ر گه‌لى كوردیان زیاتر كردووه و ده‌یكه‌ن و به پێچه‌وانه‌وه كه‌مى ناكه‌نه‌وه، چونكه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كورد له‌ڕووی یاسایییه‌وه ناتوانێت هیچ بڕیارێك بگۆڕێت كه له دژی مه‌زه‌وی شیعه‌ی باڵاده‌ست بێت و له به‌رژه‌وه‌ندی كورد بكه‌وێته‌وه. به‌و پێیه‌ی زۆربه‌ی بڕیاره‌كانى دژه كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه‌یه، ته‌نیا شوێنێكیش بتوانێت ته‌رازووى بڕیاره‌كانى ده‌سته‌ڵات بگۆڕێت، په‌رله‌مانى عێراقه كه كورد سه‌ربارى ناته‌بایى ناوخۆیی له به‌رانبه‌ر هێزه ڕكابه‌ره عێراقییه‌كان، كورسییه‌كانی كه‌من و هیچ بڕیارێكى پێ ناگۆڕێت.
له عێراقدا هه‌رچه‌ند مه‌زه‌وگه‌رایی تا ئاستى شه‌ڕی تایفى و مه‌زه‌وی هاتووه و كوشتاری مه‌زه‌وی بێ شوومار كراوه، به‌ڵام هه‌ركات بابه‌ته‌كه هاتووه‌ته سه‌ر لایه‌نى نه‌ته‌وه‌یی، ناكۆكیی مه‌زه‌ویی سڕ كراوه و یه‌كگرتوویى نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب ده‌ركه‌وتووه له به‌رانبه‌ر كورددا. كه‌چی كورد تا دێت لێكترازانه‌كان له‌ناو حزبه‌وه ده‌رده‌چێت و بازنه‌ى كوردبوون و كوردستانیبوونیش، ڕێ به‌و ناكۆكی و جیاوازییه ئایدیایی و كاركردنانه ناگرێت و هه‌ر لاینه و به راكردن ڕووه‌و به‌غدا ده‌چن، خۆ ناكرێت گومانیش له ده‌ستوه‌ردانى بێگانه و دوژمنانى نه‌ته‌وه نه‌كه‌ین كه پلان و ژه‌هرى دوژمنانه بۆ ناو یه‌كڕیزیی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌ڕێژن.
ئاخر نازانم ناوى ده‌نێی چی كاتێك كه‌سێك په‌ی به‌وه نه‌بات فره‌لیستى كوردى زیان له دۆزی نه‌ته‌وه‌یمان ده‌دات، هه‌رچه‌ند بۆ خۆیان ددان به‌وه‌دا ده‌نێن كه فره‌لیستى كوردی هێزى ئه‌و بڕیارانه كه‌م ده‌كاته‌وه كه له به‌غداوه ده‌رده‌چن دژی كوردستان و چیتر ناتوانن به ویستى خۆی و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بڕیار بدات، به مانایه‌كى تر ژماره‌ى كورد كه‌م ده‌كات له هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراق، كه‌چی به‌رده‌وامى به بانگه‌شه‌ى لیستی حزبی ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش گه‌واهیده‌رى ئه‌و ڕاستییه‌یه كه ده‌گوترێت حزبی كوردی هێنده په‌رۆشی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌تى، نیو هێنده په‌رۆشی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یییه‌كانى نییه له هه‌مبه‌ر نه‌یاران و دوژمنانى كورد.
به‌داخه‌وه ئێسته واى لێ هاتووه له‌برى شاندى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یی هاوبه‌ش یان لایه‌نی كه‌م شاندی فه‌رمی حكوومه‌ت، سه‌ردانى به‌غدا بكه‌ن و گفتوگۆى چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ن، ده‌بینین له‌سه‌ر ئاستى حزبی هه‌ندێ لایه‌ن ده‌چنه به‌غدا و به‌ناوى گفتوگۆوه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عه‌ره‌بی عێراقی كۆ ده‌بنه‌وه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌و كۆبوونه‌وه یه‌كلایه‌ن و دوولایه‌نانه‌ى ده‌كرێن، به‌شێكه له پڕوپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردن و هه‌روه‌ها رێخۆشكردنه بۆ وه‌رگرتنى پله و پۆست له عێراقی پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئایاری داهاتوو. به‌ڵام پرسی كورد له‌م وڵاته به ته‌واوی نه‌ته‌وه‌ییه و پێویستی به هه‌ڵوه‌سته‌ی رژده نه‌ك ئه‌و ده‌ركه‌وتنه لابه لا و سووكه‌ی هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن ده‌یكه‌ن.
بۆیه هێشتا كارتی به‌هێز و كاریگه‌ر ماوه به‌وه‌ی نابێت كورد به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى عێراق بكات و پێویسته بایكۆتى ئه‌و پرۆسه بكات، تا كێشه‌كانى چاره‌سه‌ر ده‌كرێن له‌لایه‌ن به‌غداوه، به‌تایبه‌ت كه‌ركووك و ناوچه داگیركراوه‌كان و بودجه‌ى كوردستان، گرنگه لۆجیكی نه‌ته‌وه‌یی پێش بخرێت و ئه‌م كارته كه ره‌نگه دواین كارتیش بێت هه‌روا ئاسان و به‌بێ به‌رانبه‌ر نه‌ده‌ین به ده‌سته‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر له‌ژێر فشاری نێوده‌وڵه‌تى و ئه‌مه‌ریكاش ناچار كرا به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بكات، ئه‌وا ده‌بێت به یه‌ك لیست به‌شدارى ئه‌و پرۆسه ڕكابه‌رییه‌ى بكردایه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانى كورد به‌هه‌ده‌ر نه‌چن و كورد یه‌ك لیست و یه‌ك ده‌نگ بێت له به‌رامبه‌ر به‌غدا و نه‌بێت به دارده‌ست و داشی دوژمنانى كوردستان.