مێژووی پێوه‌ندییه‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر، هه‌وراز و نشێوی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه و هیچ كات بارودۆخێكی ئاسایی هاوشێوه‌ی وڵاته فیدراڵییه‌كان له نێوانیاندا به‌دی نه‌كراوه. به‌غدا كه خاوه‌ن هزرێكی پاوانخواز و له هه‌مان كاتدا دژه كورده، له‌لایه‌ن چه‌ندان وڵاتی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هان ده‌درێت مافه‌كانی كورد سنووردار بكاته‌وه و ته‌نانه‌ت كاریش بۆ زه‌وتكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا به‌غدا له ساڵی ٢٠١٤ كه ده‌كرێ وه‌ك قۆناغی وه‌رچه‌رخان له پێوه‌ندییه‌كانی دوو لایه‌ن هه‌ژمار بكرێت، ده‌ستی به جووڵه‌یه‌كی ستراتیجی كرد. وه‌ك یاری شه‌تڕه‌نج به ئابووری -مووچه و بودجه، هه‌رێمی كوردستانی كش مه‌لیك كرد و مه‌ترسییه‌كی راسته‌قینه‌ی خسته سه‌ر هه‌ولێر.
له یاریی شه‌تڕه‌نجدا واباوه كاتێك كش ده‌كه‌یته سه‌ر مه‌لیك، ده‌بێ هه‌وڵ بدرێت كشهكه پووچه‌ڵ بكرێته‌وه و ئاسایشی مسۆگه‌ر بكرێت، ئه‌گه‌رنا مات ده‌بێت، به‌ڵام كوردستان نه‌یتوانی ئه‌م كاره بكات. كورد تا ئاستێكی زۆر توانای جووڵه‌ی له‌م بواره‌دا نه‌ماوه و له شوێنی خۆی چه‌قیوه، به‌ڵام به‌غدا خێرا به یارمه‌تی هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌جووڵێته‌وه، له یه‌ك كاتدا ده‌یه‌وێ كشه ئابوورییه به‌هێزه‌كه‌ی بپارێزێت و ئه‌وه‌نده قووڵی بكاته‌وه چه‌ندان به‌رهه‌می سیاسی و كارگێڕی و دیمۆگرافی لێ بچنێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ش بكات به كشی زۆر گه‌وره‌تر و له كۆتایی یارییه‌كه‌دا كشماتی كوردستان بكات.
ئه‌وه‌تا سه‌یر بكه‌ن به‌غدا له رێی كشه ئابوورییه‌كه‌وه كار له‌سه‌ر چوار دۆسیه‌ی هه‌ستیار ده‌كات:
•قووڵكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزی سیاسی به ئاراسته‌ی ئه‌وه‌ی ناوه‌ندێكی بڕیاری یه‌كگرتوو له هه‌رێمی كوردستان دروست نه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له كوردستان هاوشێوه‌ی وڵاتانی ئاسایی له ناوه‌ندێكی بڕیار به‌ناوی حكوومه‌ت كۆ نه‌كراوه‌ته‌وه و به‌هۆی حزبه‌كانه‌وه به په‌رته‌وازه‌یی ماوه‌ته‌وه. له هه‌موو دنیا باوه حكوومه‌ت ده‌بێت ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو جیۆگرافیای سیاسی ژێر ده‌سه‌ڵاتی بگات و بڕیار له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه ده‌ربكات و هه‌ر هه‌موو كۆمه‌ڵگا گوێڕایه‌ڵی بێت. به‌ڵام ده‌سه‌ڵات له كوردستان هه‌ر هیچ نه‌بێت به ئه‌ستوونی له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه له نێوان دوو زۆن و بگره چه‌ندان حزبدا دابه‌ش بووه. حكوومه‌ت ده‌ستی به هه‌موو جیۆگرافیای به‌ناو ژێر ده‌سه‌ڵاتی ناگات، هه‌ر ئه‌مه‌ش دروستكردنی كۆده‌نگی و بڕیاری یه‌كگرتووی ستراتیجی كردووه به شتێكی مه‌حاڵ. ئه‌گه‌ر كارێكی هاوبه‌شیش بكرێ له نیوه‌ی رێ، حزبه نزیكه‌كانی به‌غدا لێی په‌شیمان ده‌بنه‌وه و تێكی ده‌ده‌ن.
له دووتووێی ئه‌م پلانه‌دا هه‌ر هه‌وڵێك به ئاراسته‌ی دروستكردنی حكوومه‌تێكی ناوه‌ندی، تۆكمه و یه‌كگرتووی كوردی بكرێت، به‌غدا كار بۆ ئه‌وه ده‌كات له‌باری ببات. به پێچه‌وانه‌یشه‌وه یارمه‌تی ئه‌و حزب و لایه‌نانه ده‌دات دژ به یه‌كڕیزی كورد ده‌وه‌ستنه‌وه له‌ژێر سێبه‌ری حكوومه‌تێكی یه‌كگرتوودا، كشه ئابوورییه‌كه‌ش ئه‌م دوو هه‌وڵه‌ی خێراتر كردووه.
•لێكترازانی كارگێڕی، له ده‌رئه‌نجامی ئاڵۆزی سیاسی و قه‌یرانی ئابووری، به‌غدا كه‌شی لێكترازانی كارگێڕیشی خۆش كردووه. ئه‌گه‌رچی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ناوهڕۆك یه‌كگرتوو نییه، به‌ڵام به رووكه‌ش یه‌ك حكوومه‌ته و نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كوردستانی عێراق له ناوچه‌كه و دنیا ده‌كات و خاوه‌ن ره‌وایه‌تییه‌كی ناوخۆیی، ده‌ستووریی و تا ئاستێكیش پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تییه، ئه‌مه ئه‌ركی به‌غدای بۆ پیلانه‌كانی قورس‌تر كردووه.
ئه‌گه‌ر كوردستان له ناوخۆ له‌ت ببێت و به‌سه‌ر چه‌ند هه‌رێمێكدا دابه‌ش ببێت، كاری به‌غدا زۆر ئاسانتر ده‌بێت و ئه‌وكات هه‌رێم و پارێزگا لێكترازاوه‌كان یه‌ك له دوای لووش ده‌دات، ئه‌مه وا ده‌كات به‌غدا به به‌رده‌وام خه‌ون به هه‌ڵته‌كاندنی یه‌كگرتوویی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ببینێت.
•له‌قكردنی شه‌رعییه‌تی جه‌ماوه‌ری دۆزی كورد، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك نۆبه‌ره‌ی كوردایه‌تی، به‌رهه‌می خوێن و فرمێسكی یه‌ك سه‌ده خه‌باتی بێوچانی ئه‌م گه‌له بووه، ئه‌مه وایكردووه خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی یه‌كجار به‌هێز بێت له‌ڕووی ره‌وایه‌تی جه‌ماوه‌رییه‌وه. به‌غداش هیچ كات نه‌یتوانیوه جگه له كۆمه‌ڵێ مشه‌خۆر و شڕه‌خۆر، دڵی كوردستانیان و سۆز و دڵسۆزی ئه‌وان بۆ لای خۆی رابكێشێت، به‌ڵام له چوارچێوه‌ی پلانه تازه‌كه‌یدا، ده‌یه‌وێ ئه‌گه‌ر كوردستانیان دڵیان به به‌غدا خۆش نه‌بێت به‌رانبه‌ر دۆزی كورد و حكوومه‌تی كوردستانیش دڵ‌سارد بن، بۆیه له رێی چه‌ندان كارتی ئابووری و هه‌روه‌ها شه‌ڕێكی ده‌روونی قورسه‌وه، كار له‌سه‌ر دابه‌زاندنی و له‌قكردنی شه‌رعیه‌تی جه‌ماوه‌ی حكومه‌تی كوردستان ده‌كات.
4- ده‌ستكه‌وتی دیمۆگرافی، پاش ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌ستی به‌غدا له سنووری ماده‌ی ١٤٠ به‌تایبه‌ت كه‌ركووك ئاوه‌ڵا بووه، سیاسه‌تی ته‌عریبی كۆنی زیندوو كردووه‌ته‌وه و هه‌ندێ فۆرمی تازه‌یشی پێ به‌خشیوه. به‌غدا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات تا كورد به كشه ئابووری و كێشه سیاسی و كارگێڕییه‌كانیه‌وه سه‌رقاڵه، گورزی گه‌وره له كوردی سنووری خانه‌قین تا شنگال بوه‌شێنێت. ئه‌وه‌تا رۆژ نییه باس له داگیركردنی زه‌ویوزاری كورد، راگواستن و ده‌ركردن و به‌عه‌ره‌بكردنی ئه‌م ناوچانه نه‌كرێت.
ئه‌گه‌ر كورد به خێراییش فریا نه‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ری تێكدانی جیۆگرافیای ئه‌و سنووره هاوشێوه‌ی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو هه‌یه و له دایكبوونی چه‌ندان پارێزگای نوێ له‌سه‌ر خاكی كورد، به‌ڵام بۆ توركمان و عه‌ره‌ب شتێكی دوور نابێت.
به‌گشتی به‌غدا بتوانێ له سنووری 140 به ئاسووده‌یی بمێنێته‌وه و پێگه‌ی خۆی جێگیر بكات، به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان لاواز ده‌كات. بۆ نموونه چیای قه‌ره‌چووغ سه‌ر به مه‌خموور كاتێك له ده‌ستی به‌غدا بێت، ئاسایشی رۆژئاوای هه‌ولێری پایته‌خت له مه‌ترسیدایه. له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌شته‌كانی خوارووی شاخه‌كه له‌ژێر ركێفی تۆپخانه‌ی سه‌ربازانی عێراقدا ده‌بن و ئاگری ئه‌وان هێڵه‌كانی به‌رگری پیشمه‌رگه لاواز ده‌كه‌ن. ئه‌م هاوكێشه‌یه له هه‌موو ناوچه‌كانی تردا به‌دی ده‌كرێت.
ئێسته ئه‌گه‌ر سه‌یری تابلۆ گه‌وره‌كه بكرێت، روون ده‌بێته‌وه كه به‌غدا له درێژخایه‌ندا پلانی كشماتی كوردستانی داناوه و یاریی كۆی سفر ( Zero Sum Game) ده‌كات، واتا یه‌كێك دۆڕاو و یه‌كێك براوه. به‌غدا هیچ جۆره باوه‌ڕێكی به دابه‌شكردنی كێكی ده‌سه‌ڵات نییه و به راشكاوانه ده‌ڵێت: "به‌شی خۆم بۆ خۆم، به‌شی تۆش ده‌خۆم". به‌ڵام ئاخۆ كورد توانای نه‌هێشتنی كشهكان و كشكردنی به‌غدای هه‌یه؟ ئه‌ی بۆ نا؟
با سه‌یری نموونه‌یه‌كی زۆر ساده بكه‌ین، جاران وا هه‌ست ده‌كرا به‌غدای پاش سه‌دام پابه‌ندی هه‌ندێ به‌ڵێن و رێككه‌وتن و پره‌نسیپه، به‌ڵام ده‌ركه‌وت سڵ له هیچ ناكاته‌وه و هه‌موو ئامرازێك بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی ده‌باته كار. كاتێك وای لێ هات پێویست ناكات كورد زۆر ئاسایی مامه‌ڵه بكات، به‌ڵكو ده‌توانێ هه‌ندێ كارتی نائاساییش بجووڵێنێت.
ناوچه‌كه به میلیشا ته‌نراوه، زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه ته‌نانه‌ت دنیایش بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان كۆمه‌ڵێ میلیشیایان دروست كردووه. واتا شه‌ڕ به بریكار ده‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ی خۆیان بكه‌ن به خاوه‌نی. ئه‌وه‌تا سه‌یری توركیا بكه‌ن، ته‌نانه‌ت میلیشیاشی گه‌یاندووه‌ته لیبیا و ئه‌جێندای خۆی جێبه‌جێ ده‌كات و نكوڵی له شته‌كه‌ش ده‌كات.
كوردیش با پاڵپشتی له شه‌ڕێكی چه‌كداری پارتیزانی له سنووری 140 بكات بێ ئه‌وه‌ی خۆی بكات به خاوه‌نی، به‌ڵام كۆنترۆڵكراو، مه‌به‌ستدار و به تێچوویه‌كی كه‌م.
به‌دڵنیاییه‌وه ستراتیجی و پێكهاته‌ی ته‌ناهیی به‌غدا له سنووری 140 ئه‌وه‌ند فشه و درزداره، كورد زۆر به ئاسانی ده‌توانێ ئه‌وێ بكات به دۆزه‌خ لێیان و نه‌هێڵێت به ئاسانی لێی جێگیر ببن. ناڕاسته‌وخۆش ئه‌وه به به‌غدا بگه‌یه‌نێت كه كاتێك پاڵپشتی له‌و چه‌كدارانه كۆتایی پێ ده‌هێنێت، بودجه به سیاسی نه‌كرێت و دۆخی سنووری 140 دەستوور پێوه‌ری چاره‌سه‌ری بێت.
به دیویكی تردا، به‌م جووڵه‌یه مه‌ترسی گۆڕینی دیمۆگرافی لا ده‌بات و ئه‌وه‌نده تێچووی سه‌ربازی به‌غدا زۆر ده‌كات كه ناچار بێ له كشه ئابوورییه‌كه‌ی ده‌ست هه‌ڵبگرێت.