له گۆشه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا ئاماژه‌م به‌وه دا، گرنگ ئه‌وه نییه ئه‌مه‌ریكا له كۆتایی ٢٠٢١دا عێراق چۆڵ ده‌كات یا نا، گرنگ ئه‌وه‌یه ئاراسته‌ی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له ده‌ستێوه‌ردان بۆ دروستكردنه‌وه و رێكخستنه‌وه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌وانه عێراق گۆڕاوه، بۆ خۆدزینه‌وه له‌هه‌ر بابه‌تێك كه وا ده‌كات ئه‌م وڵاته زیاتر بخزێته ناوچه‌كه‌وه. له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌م خاڵه، پرسیار ده‌كه‌ین له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا چ سنیاریۆیهك چاوه‌ڕێی كورد له عێراق ده‌كات؟
پاش نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق و پێكهێنانی حكوومه‌ت و كابینه‌ی نوێ له ساڵی ٢٠٠٥دا، هه‌ست به‌وه كرا پێكهاته عه‌ره‌بییه‌كانی عێراق، زۆر له ماف و ئیمتیازه‌كانی كورد ناڕازین و به‌رانبه‌ر به‌مه تووڕه دیار بوون. تازه بۆ ئه‌وان كار له كار ترازابوو و نه‌یانده‌توانی مێژوو بۆ دواوه بگه‌ڕێنه‌وه و كورد زیاتر له قاڵب بده‌ن و سنووری داواكارییه‌كانی به‌رته‌سك بكه‌نه‌وه. به‌ڵام ئه‌وان ده‌رفه‌تی داهاتوویه‌كی دوور و درێژیان له به‌رده‌مدا بوو، هه‌ر له‌و قۆناغه‌وه كه‌وتنه پیلان و پلان دژ به كورد و كاریان بۆ ئه‌وه كرد ده‌سه‌ڵاتیان له‌سه‌ر حسێبی كورد زیاتر بكه‌ن.
به دیوێكی تردا، له‌وساڵه‌وه تا ئێسته، كورد له هه‌وڵی پاراستنی مافه دهستوورییهكانیدایه و به‌غدایش له هه‌وڵی كهمكردنهوهیدایه. هه‌ر له كابینه‌كه‌ی ئیبراهیم جه‌عفه‌رییه‌وه ئه‌وه كرا به سیاسه‌ت و پێڕه‌و كراوه، هه‌ر ئه‌مه‌یش به‌شی زۆری ناوه‌ڕۆكی ململانێی به‌غدا و هه‌رێمی كوردستانه. به گشتی ئه‌وان له دۆخی هێرشبردن و په‌لاماردان و كوردیش كه‌وتووه‌ته دۆخی به‌رگرییه‌وه.
به‌غدا و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌م پێناوه‌دا ته‌نانه‌ت بچووكترین ده‌رفه‌تیش ده‌قۆزنه‌وه و هه‌موو كێشه و گرفت و ئاسته‌نگ و قه‌یرانێكیش دروست ده‌كه‌ن، به‌و هیوایه‌ی تا كورد زیاتر ده‌رپه‌ڕێنن و شوێنی له گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت و هێزی عێراقدا لێژ بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر بۆ دواوه بگه‌ڕێینه‌وه، كۆتایی ساڵی ٢٠١١ گه‌وره‌ترین وێستگه‌ی ئه‌م ستراتیجه بووه. هه‌ر كه ئه‌مه‌ریكا عێراقی چۆڵ كرد، به‌غدا به سه‌رۆكایه‌تیی نووری مالیكی به‌ر بووه گیانی كورد و سوننه. گه‌وره‌ترین گورزیان له بوون و ئاماده‌یی ئه‌م دوو پێكهاته‌یه له به‌غدا وه‌شاند، هه‌ردوو لایه‌نیان گه‌یانده لێواری بێ ده‌سه‌ڵاتی یان ده‌سه‌ڵاتی كارتۆنی.
لێره‌دا پێش ئه‌وه‌ی درێژه به بابه‌ته‌كه‌م بده‌م، كه‌وانه‌یه‌ك ده‌كه‌مه‌وه: (راسته ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له ململانێی به‌غدا و هه‌ولێردا له پێش ساڵی ٢٠١١، له زیانی كورد زیاتر پشتی به‌غدایان ده‌گرت، به‌ڵام بوونی ئه‌مه‌ریكا نه‌یهێشت هاوسه‌نگی ناوخۆیی عێراق به ته‌واوه‌تی دژ به كورد تێكبچێت).
ئێسته‌یش وا دیاره كاربه‌ده‌ست و بڕیاربه‌ده‌ستی به‌غدا چاوه‌ڕێی گه‌ڕێكی تر، یا پاژێكی تری ئه‌م پیلانه ده‌كه‌ن. هیواخوازن ئه‌مه‌ریكا چۆڵی بكات یا باری سه‌رنجی زۆر له‌سه‌ر ئه‌م وڵاته نه‌مێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی بێنه سه‌ر كورد و ئه‌و تۆزه هێز و ده‌سه‌ڵاته‌ی لای كورد ماوه، ئه‌وه‌ش به لایه‌كدا بخه‌ن.
ئه‌گه‌ر سه‌یری نه‌خشه‌ی سیاسیی عێراق پاش ساڵی ٢٠١٤ بكه‌ین، سوننه هیچ رۆڵ و كاریگه‌رییه‌كی نه‌ماوه و داعش دوا بزماری له تابووتی به‌شداری و ئاماده‌یی سوننه له ده‌سه‌ڵاتی عێراق دا. ئێسته به‌شداریی سوننه له به‌غدا له به‌شدارییه‌كی كارتۆنی ده‌چێ و چه‌ندان كه‌سی بێهێز و به‌ده‌ر له ئیراده‌ی سوننه، كراون به نوێنه‌ریان كه دوور و نزیك پێوه‌ندییه‌كی ئه‌وتۆیان به به‌رژه‌وه‌ندیی سوننه‌وه نییه و زیاتر ئاو به ئاشی به‌غدا و هاوپه‌یمانه‌كانیدا ده‌كه‌ن.
له‌م نێوانه‌یشدا ناوماڵی كورد كه‌رت بووه. كورد له سنووری 140 واته په‌رژینه ته‌ناهی و سیاسییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا نه‌ماوه و ده‌ریانپه‌ڕاندووه. جارێ دیاریش نییه به‌م ئاسانییه بۆی بگه‌ڕێته‌وه.
له دوو زۆنهكهیش، زۆنێكیان خه‌ریكی گۆڕانكاری و ئاڵوگۆڕی ناوخۆییه و هێشتا فۆرمی نوێی زۆنه‌كه‌یان دیار نییه چۆن ده‌بێت، واته به‌ریه‌ككه‌وتنێكی ناوخۆیی له نێوان هێزه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی و بكه‌ره ته‌ناهییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا هه‌یه. ئه‌مه‌یش هیچ توانای ئه‌م زۆنه بۆ داكۆكی له خۆی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌غدای كه‌م كردووه‌ته‌وه، بگره دووریی گه‌یشتن به جۆره رێككه‌وتنێكی ناوخۆییشی له هه‌رێمی كوردستاندا زیاتر كردووه.
واته ئه‌گه‌ر كورد له ٢٠١٢دا ده‌یتوانی به یه‌كگرتوویی به‌رانبه‌ر به به‌غدا بوه‌ستێت، ئێسته ئه‌وه‌ش هه‌ر به ناو و له‌سه‌ر كاغه‌ز ماوه و به كردار ئه‌وه شك نابه‌ین.
له پاڵ ئه‌م راستییانه‌دا ئه‌گه‌ر ئێمه سایكۆلۆجیای سه‌ركرده بڕیاربه‌ده‌سته‌كانی به‌غدا، عه‌قڵی حزب و داوده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كانیان و كولتووری ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه تاوتوێ بكه‌ین و لێكی بده‌ینه‌وه، ترووسكایهكیش به‌دی ناكه‌ین و بچووكترین هیوا نابینین، هه‌رچییه‌ك هه‌یه كولتووری فراوانخوازی و خۆسه‌پێنی و دیكتاتۆریی و بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتا‌ر و گێڕانه‌وه‌ی عێراق بۆ سه‌رده‌می سه‌دامه. پاشخانێكی وایان هه‌یه، ته‌نیا حكوومه‌تێكی ناوه‌ندی به‌هێز له ژێر هه‌ژموونی ئه‌واندا ئۆقره‌یان پێده‌به‌خشێت.
به‌غدا یه‌ك كه‌سی تێدا نییه له دڵه‌وه بڕوای به مافی كورد هه‌بێت
سه‌یركه‌ن به‌غدا یه‌ك كه‌سی تێدا نییه له دڵه‌وه بڕوای به مافی كورد هه‌بێت، یه‌ك حزبی تێدا نییه پاشخانێكی دیموكراتی بێت و بڕوای به فره‌یی هه‌بێت. له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا كات چه‌ندان شتی ناوخۆ و مه‌ترسیداری له‌لای یه‌ك ریز كردووه. هه‌موویانی له یه‌ك ساته‌وه‌ختدا به‌یه‌ك گه‌یاندووه:
0-ئه‌مه‌ریكا چۆڵیشی نه‌كات، ئاماده نییه ئه‌وه‌نده گرنگی به عێراق بدات.
1-سوننه كراوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی بازنه و هیچ بڕیارێكی له‌لا نییه.
2-كورد له‌وپه‌ڕی په‌رته‌وازه‌ییدایه.
3-شیعه‌ی عێراقیش له هه‌ڵپه‌ی ده‌ست به‌سه‌رداگرتن به‌سه‌ر هه‌موو عێراقدایه.
نزیكترین سیناریۆ له‌م دۆخه‌دا ئه‌مه‌یه: شیعه‌ی عێراق كه زۆر له مێژه له بۆسه‌دایه و چاوه‌ڕێی كاتی گونجاو ده‌كات و به‌ربه‌سته ده‌ره‌كی و ناوخۆییهكانیشی زۆر كه‌متر بوونه‌ته‌وه، پێده‌چیت ئه‌م هه‌له له ده‌ست نه‌دات و به‌ختی خۆی سه‌رله‌نوێ تاقی بكاته‌وه، گه‌ڕێكی تازه‌ی بچووككردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌ست پێ بكات. به پشتبه‌ستن به‌م راستییانه، ده‌توانین پێشبینی بكه‌ین ئه‌م گه‌ڕه بۆ كورد، زۆر ئه‌سته‌م و قورس‌تر له جاران ده‌بێت.