جاران و تا ئه‌م ساڵانه‌ش به‌ریتانیا له یادگه‌ی گشتیی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌تایبه‌ت كوردستاندا، شوێنێكی تایبه‌تی هه‌بووه. به چاك یان به خراپ چی له‌م ناوچه‌یه رووی بدایه، ئینگلیز تۆمه‌تبار ده‌كرا و ده‌یانگوت ده‌ستی ئه‌وانی تێدایه و له مه‌تبه‌خی ئه‌واندا ئه‌م پلانه داڕێژراوه.
راسته به‌شێكی ئه‌م تێگه‌یشتن و روانگه‌یه ده‌چووه خانه‌ی تیۆری پیلانگێڕییه‌وه و بێ به‌ڵگه لایه‌ن یان وڵاتێك تۆمه‌تبار ده‌كرێ به ئه‌نجامدانی كار و كرده‌وه‌یه‌ك، به‌ڵام هه‌ر هیچ نه‌بێ له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستان رۆڵ و پێگه و سیاسه‌تی به‌ریتانیا حاشاهه‌ڵنه‌گره و به‌شی زۆری ئه‌و دۆخه ناهه‌مواره‌ی كورد له سه‌ده‌ی رابردوودا تا ئێسته به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت، ده‌رئه‌نجامی سیاسه‌ت و پلانی ئه‌وان بووه.
هه‌ر له پێوه‌ستكردنی زۆره‌ملێی كوردستان به عێراقه‌وه تا دژایه‌تیكردنی شۆڕشه‌كانی مه‌لیك مه‌حموود و بارزان، تا یارمه‌تیدانی به‌غدا بۆ هه‌ڵته‌كاندنی پرسی كورد و لووشدانی نه‌وتی كه‌ركووك، هه‌مووی جێی ده‌ستی به‌ریتانیای پێوه دیاره.
له دوایی ئازادی عێراقیش له ساڵی ٢٠٠٣دا، رۆڵی كارای گێڕاوه له راده‌ستكردنی به‌غدا به لایه‌نێكی تایفی و بڕینی مووچه و بودجه‌ی كوردستان و له دوا نموونه‌یشدا پاش ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، به‌ریتانیا یه‌كێك له پلانداڕێژه‌رانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر و كه‌رتكردنی ناوماڵی كورد و یارمه‌تیدانی به‌غدا دژ به هه‌ولێر بووه.
ئه‌مه‌م بۆ ئه‌وه باس نه‌كرد ببین به دژی به‌ریتانیا و ده‌رگای پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دابخه‌ین و وه‌ك دوژمن بیخوێنینه‌وه. به پێچه‌وانه‌وه له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكی تر ئه‌م باسه‌م ورووژاند له‌وانه:
یه‌كه‌م: به‌ریتانیا وه‌ك زلهێزی سه‌ده‌ی پێشوو و هێزی گه‌وره‌ی جیهانی، ئێسته رۆڵێكی گه‌وره له‌م ناوچه‌یه ده‌گێڕێ، خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كجار زۆره و پێویستی به وزه و بازاڕی ئه‌م ناوچه‌یه‌یه و ئاماده‌ییه‌كی یه‌كجار فراوانیشی لێره هه‌یه.
دووه‌م: له‌وه گرنگتر، له‌نده‌ن كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سیاسه‌ت و جیهانبینی واشنتنیش هه‌یه كه گه‌وره‌ترین و كاریگه‌رترین ئه‌كته‌ری ئێسته‌ی دنیایه. نابێ ئه‌وه له بیر بكه‌ین هاتنی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌م ناوچه‌یه له‌چاو به‌ریتانیا زۆر تازه‌یه، ئه‌و له‌ڕووی سایكۆلۆجی و كۆمه‌ڵناسی و سیاسی و مێژوویی و... خه‌ڵك و گه‌لانی ئه‌م ناوچه‌یه و جۆری بیركردنه‌وه‌یان، به وردی نازانێت، بۆیه ناچاره بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌لێنه، به‌رده‌وام روو له سندووقی پڕ زانیاری متمانه پێكراوترین به‌ریتانیای هاوپه‌یمانی بكات.
دوور نابێت بڵێین چه‌كی زانیاری ده‌ستی ئینگلیز، ناڕاسته‌وخۆ ده‌ستی له ئاراسته‌كردنی ئه‌مه‌ریكادا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌بووه و هه‌یه.
سێیه‌م: له هه‌موو ئه‌مانه‌یش گرنگتر، ره‌وتی به‌ره‌وپێشچوون پرسی كورد و په‌ره‌سه‌ندنی ده‌سه‌ڵات و توانای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تا ئاستێكی زۆر له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا هاوئاراسته نه‌بووه. به دیوێكی تردا هاوكێشه‌یه‌ك خۆی ده‌رده‌خات، به‌ریتانیا كه‌یفی به گه‌وره‌بوونی كورد له عێراقدا نه‌هاتووه، بگره گه‌وره‌بوونی كوردی به بچووكبوونه‌وه‌ی رۆڵ و پێگه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی و هاوپه‌یمانانی خوێندووه‌ته‌وه. بۆیه ده‌بینین له‌نده‌ن به‌رده‌وام ئالنگاری و ئاسته‌نگی بۆ داتاشیوه و تێچووی به‌ره‌وپێشچوونی كوردی زیاتر و قورس‌تر كردووه.
ئه‌مه بابه‌تێكی زۆر گرنگ و هه‌ستیاره، له زانستی گه‌شه‌سه‌ندندا ده‌ڵێن ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وانه به‌ختیارن كه ره‌وتی گه‌شه‌سه‌ندنیان هاوئاراسته و ته‌بایه له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی زلهێزه‌كاندا. واته زلهێزه‌كان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان نایانوه‌ستێنن، كه‌چی كورد بێ ئه‌وه‌ی رۆڵی له‌م هاوكێشه‌یه‌دا هه‌بووبێ و ته‌نیا له‌به‌ر پێگه جیۆگرافییه‌كه‌ی و جۆری دابه‌شبوونی له نێوان وڵاتانی هه‌رێمیدا، كراوه به قوربانی و هه‌ر كاتیش ویستی به‌ره‌وپێشچوونی هه‌بووبێت، كێڵگه‌یه‌كی پڕ له مینیان بۆ چاندووه، یان رێ‌یان لێ داخستووه یان به‌ره‌وپێشچوونیان خاو كردووه‌ته‌وه.
به‌ڵام ڕێ و رێڕه‌وی گه‌لان هه‌میشه یه‌ك ئاراسته نه‌بووه، جاری وا هه‌بووه هاوكێشه‌یه‌كی نوێ هاتووه‌ته پێشه‌وه و هه‌لومه‌رجه بابه‌تییه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك گۆڕاون، ده‌رگای داخراوی پێشوو كراوه‌ته‌وه؛ دژایه‌تی زلهێزه‌كان بووه به لێكتێگه‌یشتن و هاوكاری و بگره هاوپه‌یمانیش. ئه‌مه ئه‌و چركه‌ساته‌یه پێداچوونه‌وه به رابردوو و داڕشتنی دووباره‌ی داهاتوو، ده‌بێت به پێویستی.
له مێژوودا ئه‌م بابه‌ته زۆر دووپات بووه‌ته‌وه، هه‌ر بۆ نموونه ئه‌مه‌ریكا له شه‌ست و حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا په‌لاماری ڤێتنامی دا و خاپووری كرد، كه‌چی ئێسته گه‌وره‌ترین و نزیكترین هاوبه‌شی ئابووری و بگره سیاسیی ڤێتنامه.
ئه‌گه‌ر تۆزێ به پارێزه‌وه بنووسم و هه‌ندێ ده‌سته‌واژه‌ی وه‌ك پێده‌چێت و له‌وانه‌ی بۆ دابنێم، زیاده‌ڕۆیی نابێ بڵێین دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی پێوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و ئینگلیز /وه‌ك نوێنه‌ری به‌ژه‌وه‌ندییه‌كانی جیهانی رۆژئاوا سه‌ره‌ڕای ئه‌و مێژووه ناخۆشه‌ی ئاماژه‌ی پێ درا/ ده‌كرێ بناغه‌یه‌كی تازه بۆ پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا دابنێت و ئه‌و چركه‌ساته بێت كه پێداچوونه‌وه ده‌كات به‌و تێگه‌یشتنه كلاسیكییه‌ی كه به‌رانبه‌ر پێگه هه‌رێمی كوردستان له رۆژئاوادا به‌تایبه‌ت له له‌نده‌ن هه‌یه، به‌گشتی ده‌توانێ لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌م بواره‌دا هه‌ڵبداته‌وه.
هه‌رێمی كوردستان له ئه‌كته‌رێكی لاوه‌كی ناوخۆی عێراقه‌وه، بكات به یاریزانێكی جێی بایه‌خ له ئاستی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
له‌م دۆخه‌دا ناكرێ ئه‌وه له بیر بكه‌ین حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا، سه‌ره‌ڕای چه‌ندان ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی تاقه‌تپڕووكێن، به‌ڵام به بیركردنه‌وه‌یه‌كی درێژخایه‌ن و عه‌قڵێكی ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه وه‌به‌رهێنانی بۆ ئه‌وه كردووه، كارتی سیاسیی به‌رده‌ستی كورد زیاتر بكات و له ئه‌نجامدا هه‌رێمی كوردستان له ئه‌كته‌رێكی لاوه‌كی ناوخۆی عێراقه‌وه، بكات به یاریزانێكی جێی بایه‌خ له ئاستی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
هه‌ولێر له دوای ٢٠٠٣دا باش له‌و گه‌یشتبوو ئه‌گه‌ر كورد خۆی نه‌كات به ئه‌كته‌رێكی جێ بایه‌خی ستراتیجی و جیۆسیاسی، زۆر له هاوكێشه‌كاندا نامێنێته‌وه و رۆژئاوا كه جارجار به روانگه‌یه‌كی ئه‌خلاقییه‌وه یارمه‌تی ده‌دات، دواجار پشتی تێده‌كات. ئه‌وه‌بوو سه‌ركێشییه گه‌وره‌كه كرا. سه‌ره‌ڕای دانانی ئاسته‌نگی زۆر، كورد بوو به خاوه‌نی پیشه‌سازیی نه‌وت و بگره غازیش.
ئێسته پێده‌چێ بۆ جاری یه‌كه‌م بێت له مێژوودا، رۆژئاوا و كورد به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له یه‌ك كاتدا یه‌كانگیر بووبێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مه روو بدات، كورد به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی به‌هێز ده‌بێت، به‌ڵام تا ئه‌وكاته سێ به‌ربه‌ستی سه‌ره‌كی له‌م بواره‌دا به‌دی ده‌كرێن:
یه‌كه‌م: له ناوخۆدا ره‌وتێك كه خاوه‌ن هیچ تێڕوانین و بۆچوونێكی ستراتیجی نین، ته‌نیا به ته‌كتیك ده‌ژی و له بازنه‌ی یاریكردن له هاوكێشه بچووكه‌كانی عێراقدا ده‌خولێته‌وه و خه‌ون به‌وه‌وه نابینێت زیاتر له‌مه بچێته پێشه‌وه، زۆر كه‌یفی به‌م ئاڵوگۆڕه نایه‌ت، ئه‌وان خوویان به‌وه‌وه گرتووه له به‌غداوه شتێكیان بۆ بێت و له‌مه زیاتریان بۆ كورد پێ نییه.
دووه‌م: له ئاستی هه‌رێمیشدا زۆر لایه‌ن و وڵات پێشوازی له‌م ده‌ستپێشخه‌رییه ناكه‌ن. ده‌بێ ئه‌مه‌یش به وردی بخوێنرێته‌وه.
سێیه‌م: راسته له‌نده‌ن ئاماده‌یی زۆری لێره هه‌یه، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر واشنتنیش هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م مه‌تبه‌خه تا ئێسته به ده‌م كورده‌وه پێنه‌كه‌نیوه و هه‌میشه‌یش ناشیرین‌ترین رووی سیاسه‌تی پێ پێشان داوین، كه‌وابوو له‌م بواره‌شدا كورد ده‌بێ به پارێزه‌وه سیاسه‌ت بكات.
وه‌ك قسه‌ی كۆتایی، كورد ئێسته له دووڕیانێكی زۆر سه‌ختدایه، دووڕیانی بوون به ئه‌كته‌رێكی گرنگی هه‌رێمی و متمانه‌پێكراوی رۆژئاوا، یان مانه‌وه له بازنه‌یه‌كی به‌رته‌سكی سیاسه‌تكردن له ته‌ك به‌غدا و هه‌ندێ وڵاتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. له‌م نێوانه‌دا جۆری بڕیاری ناوه‌ندیی كورد، كاریگه‌ری له‌سه‌ر جۆری پێگه‌ی كورد له داهاتوودا ده‌بێت.