مووشه‌كی میلان و پێكوته‌ی كۆڕۆنــــا
PM:07:14:17/03/2020
مامۆستای كۆلێژی پزیشكی/ زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی
ڤایرۆسی كۆڕۆنــــا میوانێكی ناوه‌خته و نه‌ناسراوه، له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر زۆر به ئاسانی ده‌گوازرێته‌وه و پڕ به‌گۆی زه‌وی بڵاو بووه‌ته‌وه، میوانێكی ناوه‌ختی هه‌مووانه كه هه‌موو سه‌عاتێك له میدیا ناوخۆییه‌كان و تا میدیا جیهانییه‌كان قسه‌ی له‌باره‌وه ده‌كرێت، ئێسته پتر له سیاسه‌ت باسی لێوه ده‌كرێت و هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ هێشتنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبووانه بۆ كه‌مترین ئاست. له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به شێوازی جۆراوجۆر له ترسناكی ئه‌و ڤایرۆسه ده‌ڕوانرێت و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له ولاَتان له ئاست خێرایی بلاَوبوونهوهی ئه‌م په‌تایه ته‌واو حاڵی نه‌بوون.
میوانێكی ناوه‌خته كه زۆر به ئاسانی بلاَو ده‌بێته‌وه له ڕێی پژمه و كۆكه و به‌ڕووی ته‌نه‌كانی ده‌وروبه‌رمان ده‌مێنێته‌وه و ده‌گوازرێته‌وه بۆ كه‌سه‌كان، ته‌واو نه‌ناسراوه بۆ پزیشكان و زانستخوازان و توێژه‌ران، له‌كاتێكدا نیشانه‌كانی له‌سه‌ر مرۆڤـــ ته‌نیا وه‌ك په‌تایه‌كی وه‌رزی ده‌رده‌كه‌وێت، خۆشبه‌ختانه هه‌لی ده‌ستنیشانكردنی ڤایرۆسی كۆڕۆنــــا له مرۆڤـدا كه‌وته به‌رده‌ست و به‌مه‌ش توانرا كه‌سانی تووشبوو له كه‌سانی ئاسایی جیا بكاته‌وه، دواتر چی؟
هه‌رێمی كوردستان له ده‌ستپێكی په‌یتا په‌یتا سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنــــا تا تۆماركردنی حاڵه‌تی تووشبوون تێیدا، به گرنگییه‌وه كاری بۆ پێش‌گرتن له بهربلاَوی ئه‌م په‌تایه كردووه له چه‌ندان ڕووه‌وه، له ئاستی حكوومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌كانی پێوه‌ست له ته‌ندروستی و ناوخۆ و پاڵپشتی پارێزگاكان و وه‌زاره‌تی خوێندنی بالاَ و توێژنه‌وه‌ی زانستی و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و فێركردن، چ له ڕێی پابه‌ندبوون به ڕێنوێنییه‌كانی سه‌رچاوه جیهانییه‌كانی هاوشێوه‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به مه‌به‌ستی خۆپارێزی و ئاماده‌باشی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تایه‌كی جیهانی. ئه‌مه‌ش له ڕێی كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی ته‌ندروستی تایبه‌ت به چاودێریكردنی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆڕۆنــــا و بلاَوكردنهوهی هوشیاری ته‌ندروستی له ناو كۆمه‌ڵگه و دووركه‌وتنه‌وه و پشوودان به قوتابیان له‌سه‌ر ئاستی زانكــــۆ و قوتابخانه‌كان و داخستنی هاتوچۆی هاوولاَتییان له ڕێی خاڵه سنوورییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، تا ئاستی قه‌ده‌غه‌ی هــــاتوچۆ له ناو شاره‌كان كه ئه‌مه‌ش وه‌ك گرنگترین ڕێكاری خۆپارێزی له بلاَوبوونهوهی په‌تای كۆڕۆنــــایه، مه‌به‌ستی ته‌واو كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌ركه‌وتن له‌ناو هاونیشتمانیان و كه‌ره‌نتینه‌كردنی گومان لێكراوان و ئاسانتر ده‌ستنیشانكردنی تووشبووان و چاودێریكردنیان.
هه‌موو ئه‌م ههولاَنه له كاتێكدایه كه هه‌مووان ئه‌و ڕاستییه ده‌زانین كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڤایرۆسێكی گواستراوه له مرۆڤــ بۆ مرۆڤــ ده‌كه‌ین، هه‌رچی بكه‌ین تا كه‌مترین تووشبوو یا قوربانی هه‌بێت، ئێسته هه‌ر ته‌واو نابێت، ڕه‌نگه بڵێین ژێرخانی ئابووری و توانای چاودێری ته‌ندروستی له ئاستێكدایه كه پتر ڕێگری له بلاَوبوونهوه باشترین هه‌ڵبژارده‌یه، یا له ئه‌گه‌ری فریادڕه‌سی وه‌رزه‌كانی به‌هار و هاوین بین به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ناوچه‌كه ئه‌گه‌ر له ڕووی زانستییه‌وه دروست بێت بۆ ڤایرۆسێكی ته‌واو نوێ، ئه‌ی كه‌واته بۆ مانگه‌كانی ۱۰ و ۱۱ و دواتـــــر چی بكه‌ین؟ كاتێك ئێمه باس له په‌تایه‌كی جیهانی ده‌كه‌ین، ڕه‌نگه بڵێین تا پێكوته/ڤاكسین ده‌دۆزرێته‌وه با كه‌مترین قوربانی بده‌ین، چ پێكوته‌یه‌ك؟ كه‌ی دروست ده‌بێت؟ نرخی چه‌ند ده‌بێت؟ كه‌ی به‌ده‌ستمان ده‌گات ... دواتر؟
"یــان دوا بڕیار بۆ دووباره ئاساییبوونه‌وه‌ی ژیان له ناوچه‌كه و به‌رگریی جه‌سته‌ی مرۆڤه‌كان ده‌یده‌ن، به ڕێژه‌ی جۆراوجۆر له كه‌سانی ته‌ندروست و قوربانیان له هه‌رێمه‌كه‌مان".
بۆیه ده‌كرێ په‌تای كۆڕۆنــــا بكرێت به ئه‌زموون و سه‌ركه‌وتن له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌زموونێك له بواری ته‌ندروستی و توێژینه‌وه و په‌روه‌رده و كولتوور، وه‌ك پێشتر توانرا هه‌رێمه‌كه‌مان له ڕێی به‌رگریی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و مووشه‌كی میلانی رۆژئــاوایی ناوچه‌كه‌مان بپارێزن له دوژمنان، هاوكات ده‌كرێت به‌رگری جه‌سته‌مان و پێكوته‌ی كۆڕۆنــــای رۆژئــاوایی گیانی هاونیشتمانیانمان پارێزراو بكه‌ن.