خوێندن ئه‌و پرۆسه پڕ چێژه‌ى كه نه‌وه یه‌ك له دواى یه‌كه‌كانى له ڕێى په‌روه‌رده و فێركردنه‌وه پێ گه‌یاندووه و هۆشیارى كۆمه‌ڵگه و خۆشه‌ویستى ڕاسته‌قینه‌ى نیشتمانى پێ بنیات نراوه. كه‌ره‌سته‌كانى خوێندن له دێرزه‌مانه‌وه بریتى بوون له پێڕه‌و و پڕۆگرامى خوێندن له ڕێى كتێبه‌وه، قوتابیان و مامۆستایان و ته‌لارى قوتابخانه و په‌یمانگه و زانكـــۆكان، هه‌مووان پێكڕا ته‌واوكارین بۆ پرۆسه‌ى خوێندن. له هه‌مووان گرنگتر كه پرۆسه‌ى خوێندنى پڕ چێژ كردووه و ده‌كات، بریتییه له هه‌ستكردن به پێوه‌ندى بینراو و بیستراو و هه‌ستى بوون به مامۆستا و به قوتابى له‌و ته‌لاره‌ى كه زانست و زانیاریى تێدا ده‌به‌خشرێت. كه‌واته هه‌مـــووان هاوڕاین له گرنگى ئه‌و هه‌سته له‌كاتى تێكه‌ڵبوون به ته‌واوى كه‌ره‌سته‌كانى پرۆسه‌ى خوێندن و پێدانى چێژى فێربوون.
داڕشتن و ڕێكخستنه‌وه‌ى هه‌ر پرۆسه‌یه‌كى خوێندن وێڕاى بوونى ته‌واوى كه‌ره‌سته‌كانى فێربوون، هیچ كات هێنده شپرزه‌یى پێوه نابینرێت هێنده‌ى كاتى له ده‌ستدانى هه‌ستى خۆ نه‌دۆزینه‌وه له‌و ته‌لاره‌ى كه هه‌موو كه‌ره‌سته‌كان له خـــــۆ ده‌گرێت. ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كان په‌رته‌وازه ده‌بن، ناونیشان و هه‌ڵسه‌نگاندن تا ئاستێك ون و نه‌بینراو ده‌بن. هه‌موو ئه‌مانه له‌و كاته‌ى كه ده‌رگاى ته‌لارى
قوتابخانه و په‌یمانگه و زانكـــۆكان داخـــــــراو ده‌بن!
له چ سه‌رده‌مێك ده‌كرێت ئه‌مه ڕوو بدات؟ هۆكاره‌كان ده‌بێت چی بن؟ چۆن ونبوونى هه‌ست قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه؟
ده‌كرێ فێربوون له هه‌واى كۆڕۆنــــادا به‌ره‌و هه‌ڵدێر یا به‌ره‌و وه‌رچه‌رخانێكى په‌روه‌رده و فێركردنمان ببات، ده‌كرێت كه‌ره‌سته‌كانى فێربوون گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا بێت و ماڵه‌كانمان ببن به ته‌لارى قوتابخانه و په‌یمانگه و زانكـــۆكان، ده‌كرێ ته‌خته‌ى نووسینى دیواره‌كان له شاشه‌یه‌كى بچووك چڕ بكرێنه‌وه، ده‌كرێت هه‌ستى بوون به مامۆستا و به قوتابى ته‌واو دوورمه‌ودا بێت، ده‌كرێ فێربوون ته‌واو چێژ له ده‌ست بدات!
ده‌كرێ بڵێین..!
"هه‌موو كات گۆڕانكارییه‌كان هه‌ستى نه‌رێنى دروست ده‌كه‌ن، هه‌ستێكى پڕ له ترس و تۆقین و هه‌نگاوه‌كانى به‌ره‌و وه‌رچه‌رخـــان له‌بار ده‌به‌ن"
هاوكات ده‌كرێت، هه‌سته‌كان دروست نه‌بن!
ترس و تۆقین له پــای چى؟ له كاتى خۆدۆزینه‌وه له ڕاستییه‌كى سه‌پێنراو، له نێوان خۆدانه به‌ر جه‌نگ و په‌تـــــــا، ئایا ده‌كرێ دۆزینه‌وه‌ى هه‌سته‌كان شیرینتربن له رۆح!
بۆیه ده‌كرێ خوێندنى دوورمه‌ودا له هه‌واى كۆڕۆنــــادا به وه‌رچه‌رخانى ناو بنێم له ئێسته‌وه بۆ ئێسته له‌گه‌ڵ بوونى پلانێكى ڕشت به سوودوه‌رگرتن له سه‌ركه‌وتنى وڵاتان له پێناو به‌رده‌وامیـــدا، گۆڕانكارییه‌ك كه بۆ یه‌كه‌مجار به‌رپرسیاریه‌تییه‌كانى تالیبى مه‌عریفه‌ت ڕوونتر ده‌ركه‌ون به ڕژدبوون و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ دۆخــه كاتى و نه‌خوازراوه‌كان، به‌رپرسیاریه‌تی ژیرانه له پێناو شیرینبوونى ڕۆح و فێربوون له‌م دۆخــه‌دا.
به‌ڵێ ونبونى هه‌ست قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه، چـــۆن؟.. ئه‌وكاته‌ى به ڕۆح چێژ له فێربوون وه‌رده‌گرێ.