به‌رایی
له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠١٩ په‌تای كۆرۆناڤایرۆس له چین سه‌ریهه‌ڵدا و ڕێكخراوی جیهانی ته‌ندروستی له ٢١/١/٢٠٢٠ یه‌كه‌مین ڕاگه‌یه‌نراوی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه بڵاو كرده‌وه. سه‌رئه‌نجام له ١١/٣/٢٠٢٠ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، به‌گوێره‌ی داتا و زانیارییه‌كانی به‌رده‌ستی نه‌خۆشیی كۆرۆنای وه‌ك په‌تایه‌كی پانادمیك ڕاگه‌یاند، داوای له ده‌وڵه‌تانی دنیا كرد كه هه‌نگاوی به‌په‌له و توندتر هه‌ڵبگرن بۆ ڕێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه. ئه‌م بابه‌ته‌ش جارێكی تر ئه‌و بابه‌ته‌ی هێنایه به‌رباس كه ئایا له كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تایه‌كی جیهانیی له‌و جۆره، مافی ته‌ندروستی بۆ هه‌موو مرۆڤه‌كان وه‌ك مافێكی بنچینه‌یی تا چ ئاستێك پارێزراوه؟ ئایا ده‌وڵه‌ته‌كان له‌مباره‌یه‌وه چ ئه‌رك و پابه‌ندییه‌كی یاساییان هه‌یه؟ له‌م وتاره ئه‌م بابه‌ته له ڕوانگه‌یه‌كی یاساییه‌وه ده‌خه‌ینه به‌رباس و گفتوگۆ.
ته‌ندروستی وه‌ك مافێك
مافی ته‌ندروستی (Right of Health) له سیستمه یاسایی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ، مافێكی ددان پێدانراوه و گرنگیی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و به یه‌كێك له مافه‌كانی نه‌وه‌ی دووه‌می مافی مرۆڤ داده‌نرێت. ته‌ندروستی تاك، یه‌كێكه له گرنگترین پێكهێنه‌ره‌كانی شكۆ و كه‌رامه‌تی هه‌موو مرۆڤێك، بۆیه مافی ته‌ندروستیش وه‌ك یه‌كێك له مافه سه‌ره‌كییه‌كانی مرۆڤ له سیستمی نێوده‌وڵه‌تی مافی مرۆڤدا ددانی پێدانراوه. یه‌كه‌مین دیكۆمێنت كه ئاماژه‌ی به‌م بابه‌ته كردووه چارتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه، كه له به‌ندی (٥٥) خۆیدا ئه‌و ڕێكخراوه به پابه‌ند ده‌زانێ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی به‌رزترین ستاندارده‌كانی ژیان و دۆزینه‌وه‌ی ڕێچاره بۆ پرسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پێوه‌ست به ته‌ندروستی. هه‌روا له پێشه‌كی پێڕه‌وی ڕێكخراوی جیهانی ته‌ندروستی له ساڵی ١٩٤٦ باس له‌وه ده‌كات كه "به‌هره‌مه‌ندبوون له به‌رزترین ستاندارده‌كانی ته‌ندروستی، یه‌كێكه له مافه بنچینه‌ییه‌كانی هه‌ر مرۆڤێك".
هه‌روا له به‌ندی (١٢/١) له په‌یماننامه‌ی مافه ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیرییه‌كانی ساڵی ١٩٦٦ ده‌ڵێت، "ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام له‌م په‌یمانه ددان ده‌نێن به مافی هه‌موو مرۆڤێك بۆ سوودوه‌رگرتن له به‌رزترین ئاستی ته‌ندروستی جه‌سته‌یی و عه‌قڵی كه ده‌كرێ پێی بگه‌ن". هه‌روا له بڕگه‌ی (٢)ی هه‌مان به‌ند، باس له‌و ڕێكارانه ده‌كات كه ده‌وڵه‌تان ده‌بێ بیگرنه‌به‌ر بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌م مافه وه‌ك دابینكردنی هه‌موو هه‌لومه‌رجی پێویست بۆ خزمه‌تگوزاریی و چاودێرییه پزیشكییه‌كان له كاتی نه‌خۆشییه‌كان به‌تایبه‌ت په‌تاكان. جگه له‌مه‌ش، ئه‌م مافه له چه‌ندان ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تریش ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه وه‌ك به‌ندی (٥) له ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌هێشتنی هه‌موو جۆرێك له جیاكاری و ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی ساڵی ١٩٦٩ كه ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام پابه‌ند ده‌كات به ده‌سته‌به‌ركردنی مافی ته‌ندروستی گشتی بۆ هه‌موو تاكه‌كانی، چاودێریی پزیشكی، ده‌سته‌به‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی و خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. هه‌روا به‌ندی (٢٤) له ڕێككه‌وتننامه‌ی مافی منداڵان، به‌ندی (١٢) له ڕێككه‌وتننامه‌ی نه‌هێشتنی هه‌موو جۆره جیاكارییه‌ك دژ به ژنان، به‌ندی (٢٦) له ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌مه‌ریكی مافی مرۆڤ، به‌ندی (١٦) له چارتی ئه‌فریقی مافی مرۆڤ، به‌ندی (٢٥) له جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ، به‌ندی (١٧) له ڕاگه‌یه‌نراوی قاهیره بۆ مافی مرۆڤ له ئیسلام و چارتی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وروپی دووپاتیان له‌سه‌ر مافی ته‌ندروستی بۆ هه‌موو مرۆڤێك كردووه‌ته‌وه.
له ڕووی ناوخۆییه‌وه به‌پێی به‌ندی (٣١/یه‌كه‌م) له ده‌ستووری عێراقی، "هه‌موو عێراقییه‌ك مافی چاودێریی ته‌ندروستی هه‌یه و ده‌وڵه‌ت گرنگی ده‌دات به ته‌ندروستی گشتی و پێداویستییه‌كانی خۆپارێزیی و چاره‌سه‌ركردن دابین ده‌كات له ڕێی بنیاتنانی نه‌خۆشخانه و داوده‌زگا ته‌ندروستییه جۆراوجۆره‌كان".
به‌مجۆره گومان له‌وه‌دا نامێنێ كه مافی ته‌ندروستی وه‌ك یه‌كێك له مافه بنچینه‌ییه‌كانی مرۆڤ له دیكۆمێنت و ڕێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ده‌ستووردا ددانی پێدانراوه، بۆیه ئه‌مه‌ش ئه‌رك و پابه‌ندیی بۆ ده‌وڵه‌تان دروست ده‌كات بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌و مافانه بۆ هه‌موو مرۆڤێك خۆیان به‌بێ هیچ جۆره جیاكارییه‌ك له ڕووی ئاین، زمان، ڕه‌نگ و جۆر و هتد.
ئه‌رك و پابه‌ندیی ده‌وڵه‌تان له‌م بواره‌دا
وه‌ك باسمان كرد مافی ته‌ندروستی یه‌كێكه له مافه بنچینه‌ییه‌كانی مرۆڤ، بۆیه ئه‌م مافه چوارچێوه‌یه‌كی زۆر فراوانی هه‌یه و چه‌ندان بواری جیاواز له خۆ ده‌گرێت، به جۆرێك كه ده‌كرێ بڵێین مافی ته‌ندروستی بریتییه له مافی هه‌موو شتێك، بۆیه ئه‌مه‌ش وا ده‌خوازێت كه ده‌وڵه‌تان ئه‌رك و پابه‌ندییان بۆ دروست ببێت به مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌م مافه.
هه‌روا ئه‌م مافه مافێكی گشتگیره، واته به‌پێی دیكۆمێنته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌ر مرۆڤێك له هه‌موو شوێنێكی دنیا ئه‌م مافه‌ی هه‌یه. هه‌روا ئه‌م مافه به‌وپێیه‌ی كه یه‌كێكه له مافه بنچینه‌ییه‌كانی مرۆڤ و مافی هه‌مووانه ته‌نیا ئه‌ركی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام له ڕێككه‌وتنه‌كان نییه، به‌ڵكو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ش كه ئه‌ندام نین له‌و ڕێككه‌وتنانه ئه‌م ئه‌رك و پابه‌ندییانه هه‌ر ده‌یانگرێته‌وه.
ئه‌رك و پابه‌ندیی ده‌وڵه‌تان له‌مباره‌یه‌وه سێ ئاست له خۆ ده‌گرێت كه بریتین له پابه‌ندبوون به ڕێزگرتن، پابه‌ندبوون به پاراستن و پابه‌ندبوون به ئه‌نجامدان. ناوه‌ڕۆكی پابه‌ندبوون به ڕێزگرتن بریتییه له‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌تان بۆ سوودوه‌رگرتنی هه‌موو مرۆڤێك له‌م مافه، نابێ هیچ ئاسته‌نگ و به‌ربه‌ستێك له به‌رده‌م تاكه‌كاندا دروست بكه‌ن و له‌سه‌ریانه به‌ربه‌سته‌كان هه‌ڵبگرن. جگه له‌مه‌ش، هه‌ندێ حاڵه‌تی تریش له خۆ ده‌گرێت وه‌ك ڕه‌خساندنی هه‌ل بۆ هه‌مووان بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كی پێشگیرانه، داوده‌رمان و سووككه‌ره‌وه كه پێوه‌ندیی به مافی ته‌ندروستییه‌وه هه‌یه. هه‌روا نابێ هیچ ده‌سته و توێژێك له‌م خزمه‌تگوزارییانه بێبه‌ش بكرێن وه‌ك كۆچبه‌ران، كه‌مینه‌كان و گیراوه‌كان و هتد.
ڕه‌هه‌ندی پابه‌ندبوون به پاراستن له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تان، بریتییه له‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌ت ڕێ نه‌دات كه كه‌سان یا داوده‌زگا حكوومی و تایبه‌ته‌كان مافی ته‌ندروستی تاكه‌كان پێشێل بكه‌ن، بۆیه ئه‌م بابه‌ته ده‌توانێ دیوێكی نه‌رێنی هه‌بێت، چونكه بریتییه له خۆبواردن له پێشێلكردنی ماف و ڕێگریكردن له كه‌سانی تر بۆ پێشێلكردنی ئه‌م مافه. له‌مباره‌یه‌وه هه‌ندێك له ئه‌ركه‌كانی ده‌وڵه‌تان بریتییه له په‌سندكردن هه‌ر یاسایه‌ك یا گرتنه‌به‌ری هه‌ر ڕێكارێك بۆ گره‌نتیكردنی ده‌ستڕاگه‌یشتنی یه‌كسانی هه‌مووان بۆ چاودێریكردنی ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزارییه پێوه‌ندیداره‌كان كه له‌لایه‌ن كه‌سی سێیه‌مه‌وه ده‌خرێته‌ڕوو. هه‌روا گره‌نتیكردنی ئه‌وه‌ی كه به تایبه‌تیكردنی كه‌رتی ته‌ندروستی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ته‌ندروستی تاكه‌كان و جێی بڕوابوونی كاڵا و خزمه‌تگوزاریی و ڕێكاره ته‌ندروستییه‌كان دروست ناكات.
پابه‌ندیی ده‌وڵه‌تان بۆ ئه‌نجامدانی مافی ته‌ندروستی به واتای ئه‌نجامدانی هه‌موو كردارێكی پێویسته بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستی تاكه‌كان له بواری ته‌ندروستی، واته ده‌وڵه‌تان له‌سه‌ریانه زه‌وینه‌ی له‌بار بڕه‌خسێنن بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن و ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌موو پێداویستییه‌كان بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتنی هه‌مووان له مافی ته‌ندروستی. ئه‌م پابه‌ندییه‌ش ده‌كرێت له چوارچێوه‌ی سیستمی سیاسی و یاسایی وڵات به‌گوێره‌ی پلانی نیشتمانی ته‌ندروستی جێگیر بكرێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م پابه‌ندییه كه كۆمه‌ڵێك كردار و ڕێكار له خۆ ده‌گرێت وه‌ك: گره‌نتیكردنی چاودێرییه ته‌ندروستییه‌كان، پلانی پێكوته بۆ هه‌مووان له به‌رانبه‌ر په‌تاكان، خواردنی پێویست، ئاوی پاك، دابینكردنی ژێرخانه ته‌ندروستییه پێویسته‌كان، په‌روه‌رده‌كردنی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و هتد.
دوا گوته
له كۆتادا ده‌توانین بڵێین مافی ته‌ندروستی وه‌ك یه‌كێك له مافه بنچینه‌ییه‌كانی مرۆڤ له ڕێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به مافی مرۆڤ و هه‌روا له ده‌ستوور و یاسا ناوخۆییه‌كانیش ددانی پێدانراوه، ساده‌ترین ده‌ره‌نجامی ئه‌م مافه‌ش دروستكردنی پابه‌ندییه بۆ ده‌وڵه‌تان له بواری ڕێزگرتن و پاراستن و ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌م مافه بۆ هه‌موو مرۆڤه‌كان به‌بێ هیچ جۆره جیاكارییه‌ك. گرنگیی ئه‌م ئه‌رك و پابه‌ندییانه به‌تایبه‌ت له كاتی پانادمیكبوونی نه‌خۆشییه‌كان، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئێسته هه‌یه له‌باره‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنا پتر له هه‌ر كاتێكی تر به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت.