گومان له‌وه‌دا نییه ئه‌مڕۆ به هۆی پێوه‌ندی به‌ربڵاوی كۆمه‌ڵگه مرۆییه‌كان و ئاسانی هاتوچۆ له نێوان وڵاتانی دنیا، گۆی زه‌وی ژینگه‌یه‌كی گشتییه بۆ ژیانی هه‌موو مرۆڤه‌كان. بۆیه جیاوازی له نێوان باكور و باشوور و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوادا نییه و پاراستنی زه‌وی و مرۆڤ له هه‌ندێ دۆخ و هه‌لومه‌رجی دیاریكراودا ده‌بێته به‌رپرسیارێتی هه‌موو ده‌وڵه‌تان. هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ هاووڵاتییانی وڵاتێكی دیاریكراو، ده‌توانێ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌موو دنیا هه‌بێت و مافی ژیان و ته‌ندروستی ئه‌وانیش بخاته مه‌ترسییه‌وه، وه‌ك چۆن له نموونه‌ی ڤایرۆسی كۆڤید-١٩ به‌دیمان كرد. له دۆخێكی له‌م جۆره‌دا ئه‌ركی ئه‌خلاقی و یاسایی ده‌وڵه‌تان پتر له هه‌ر كاتێكی تر له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌ستی پێ ده‌كرێت.
شه‌فافییه‌ت له خستنه‌ڕووی هه‌ر ئامار و زانیارییه‌كی دروست له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ر نه‌خۆشییه‌ك، جگه له‌وه‌ی متمانه‌ی هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته‌ی به دواوه ده‌بێت، له هه‌مان كاتیش‌دا ڕێز و ستایشی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و پاراستنی بنه‌ماكانی ته‌ندروستی گشتی به دواوه ده‌بێت و دنیا له ئه‌گه‌ری ڕوودانی هه‌ر كاره‌ساتێك ده‌پارێزێت.
له پاڵ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆناڤایرۆس له دنیادا هه‌یه، به هۆی زۆربوونی ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌م ڤایرۆسه و ئه‌و زیانه كه‌مه‌رشكێنه‌ی كه له ئابووری دنیای داوه، مشتومڕه‌كان له‌باره‌ی ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی یاسایی ده‌وڵه‌تی چین تا دێت گه‌رمتر ده‌بێت. هه‌ندێ ده‌وڵه‌ت و لایه‌ن وه‌ك ئه‌مه‌ریكا و ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی ئه‌وروپی وه‌ك به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا، په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ ده‌وڵه‌تی چین درێژ ده‌كه‌ن و به‌وه تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن كه كه‌مته‌رخه‌میی كردووه له گه‌یاندنی زانیاری دروست له كاتی خۆیدا و مه‌ترسیی په‌ره‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنای له سه‌ره‌تادا به بێ بایه‌خ داناوه و ڕاستییه‌كانی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شاردووه‌ته‌وه. له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ڤایرۆسه تا ئێسته بۆچوونی جیاواز ده‌خرێنه ڕوو، هه‌ر له ته‌شه‌نه‌كردنی له بازاڕی ئاژه‌ڵانی شاری ووهان تا دزه‌كردنی له تاقیگه‌یه‌كی ڤایرۆسی ئه‌و شاره و هتد كه تا ده‌وڵه‌تی چین ئاماده نه‌بێت له‌مباره‌یه‌وه زانیاریی دروست بخاته ڕوو یا ده‌رگه‌ی تاقیگه‌كانی به‌سه‌ر لێكۆڵه‌رانی نێوده‌وڵه‌تیدا بكاته‌وه، له‌وانه‌یه ڕاستییه‌كان هه‌ر به ناڕوونی بمێننه‌وه.
نه‌خۆشی كۆڤید-١٩ نه ته‌نیا بووه‌ته مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی گشتی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵكو بووه‌ته گرفتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، ڕۆشنبیری، سایكۆلۆجیی، ئابووری، سیاسی و یاسایی. به هۆی كاریگه‌رییه وێرانكه‌ره ئابوورییه‌كانی ئه‌م په‌تایه، له ڕوانگه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بابه‌تی وه‌رگرتنی قه‌ره‌بوو له ده‌وڵه‌تی چین گرنگیی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه. بۆ نموونه یه‌كێتیی ئه‌وروپا نزیكه‌ی سێ تریلیۆن یۆرۆی بۆ ده‌رچوون له ته‌نگژه‌ی كۆرۆناڤایرۆس ته‌رخان كردووه و ئه‌مه‌ریكا دوو هه‌زار ملیار دۆلاری بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی ئه‌م ته‌نگژه‌یه له‌به‌رچاو گرتووه. كۆی ئه‌م بابه‌تانه، ده‌وڵه‌ته زیان لێكه‌وتووه‌كانی بۆ ئه‌و بیرۆكه‌یه هان داوه، ئایا به ڕاستی په‌كین كه‌مته‌رخه‌م نییه له په‌ره‌پێدانی ئه‌م په‌تایه و ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه ئه‌رێنییه، ئایا به‌رپرسیارێتی نێوده‌وڵه‌تی ناكه‌وێته ئه‌ستۆی له‌م بواره‌دا؟
به‌رپرسیارێتیی یاسایی ده‌وڵه‌تی چین
یه‌كێك له‌و سه‌رچاوه سه‌ره‌كییانه‌ی كه ده‌توانین له‌مباره‌یه‌وه پشتی پێ ببه‌ستین، ڕێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ته‌ندروستییه كه له ساڵی ٢٠٠٥ له لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه ده‌رچووه INTERNATIONAL HEALTH REGULATIONS 2005)) كه ده‌وڵه‌تی چینیش واژووی له‌سه‌ر كردووه و له ساڵی ٢٠٠٧ه‌وه به‌ركاره. به‌پێی ماده‌ی (٦)ی ئه‌م ڕێككه‌وتنه، ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام هه‌ر له‌گه‌ڵ بینینی هه‌ر مه‌ترسییه‌ك كه ببێته هۆی دۆخێكی نائاسایی بۆ ته‌ندروستی گشتی، ده‌بێ به خێرایی و به‌شێوه‌ی شه‌فاف و كاتبه‌ندیكراو له ماوه‌ی (٢٤) سه‌عاتدا، ڕێكخراوی ته‌ندروستی دنیای له‌م مه‌ترسییه‌وه و ورده‌كارییه‌كانی ئاگادار بكه‌نه‌وه. ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه ده‌گوترێ ده‌وڵه‌تی چین وه‌ك پێویست و به دروستی پێی هه‌ڵنه‌ستاوه و خۆی له‌م به‌ڵێنه نێوده‌وڵه‌تییه دزیوه‌ته‌وه.
هه‌روا به‌پێی ڕێنوێنییه‌كانی ڕێكخراوی ئیكائۆ (ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی فڕۆكه‌وانی شارستانی)، له كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه پانادمیكه‌كان وه‌ك ئه‌نفله‌وه‌نزا یا كۆرۆنا ده‌بێ ده‌وڵه‌تان به شێوه‌ی پێویست خۆیان ئاماده بكه‌ن و كۆنترۆڵی فڕینه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكه‌ن و ڕێگریی بكه‌ن له‌وه‌ی كه په‌تایه‌كی لۆكاڵی ببێته مه‌ترسییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌روا ده‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی نێوده‌وڵه‌تی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی (یاتا) و ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر له‌وباره‌یه‌وه هاوكاری بكه‌ن. هه‌روا به‌پێی ماده‌ی (٥٦) له پێڕه‌وی WHO له‌باره‌ی ڕێكاره‌كانی چاره‌سه‌ری كێشه و ناكۆكییه‌كان، ئه‌وا ده‌بێ له قۆناغی یه‌كه‌م به گفتوگۆ یا هه‌ر ڕێكارێكی ئاشتییانه‌ی تر كه پێشبینی كراوه ناكۆكییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێكاره ئه‌نجامی نه‌بوو، ئه‌وا داواكه له ڕێی سكرتێری گشتی WHO چاره‌سه‌ر ده‌بێت، هه‌روا به‌پێی پێڕه‌و له هه‌ر قۆناغێكدا ده‌وڵه‌تی ئه‌ندام ده‌توانێ به نووسراو سكرتێری گشتی ئاگادار بكاته‌وه كه مل بۆ ناوبژیوانی ناچاری (تحكیم اجباری) ده‌دات. له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌نجامی ده‌بێ دوو لا پابه‌ند بن به ئه‌نجامی ناوبژیوانییه‌كه. جگه‌له‌مه‌ش، ماده‌ی (٥٦) ڕێ ده‌دات كه ده‌وڵه‌تان له كاتی ناكۆكی په‌نا بۆ ئه‌و ڕێكارانه‌ی تر ببه‌ن كه له میكانیزمی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تر ئاماژه‌ی پێ كراوه. ئه‌گه‌ر بۆ بابه‌تی ناكۆكیی نێوان چین و ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوایی بڕوانین، ئه‌وا په‌نابردنه به‌ر ڕێكاره دیپلۆماسییه‌كان و ناوبژیوانی ناچاریی بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كان، بێگومان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی چین ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه، كه‌واته له‌م حاڵه‌ته‌دا ته‌نیا ڕێكاری دادوه‌ری ده‌مێنێته‌وه كه ئه‌ویش بریتییه له تۆماركردنی داوا له دادگای نێوده‌وڵه‌تی داد.
هه‌روا هه‌ندێكی تر له‌مباره‌یه‌وه باس له ڕێككه‌وتنی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كه بایۆلۆجییه‌كان ساڵی ١٩٧٢ ده‌كه‌ن كه ده‌وڵه‌تی چین تێیدا ئه‌ندامه. به‌پێی ئه‌م ڕێككه‌وتنه، هه‌ر جۆره به‌رهه‌مهێنان، گه‌شه‌پێدان و هه‌ڵگرتنی چه‌كی میكرۆبی، ژه‌هراویی و بایۆلۆجیی كه بۆ ئامانجی ئاشتییانه نه‌بێت، قه‌ده‌غه‌یه. له پاڵ ئه‌مه‌شدا به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی، ده‌وڵه‌ته‌كان له‌سه‌ریانه پابه‌ندبن به بنه‌ماكانی زیان نه‌گه‌یاندنی سنووریی به دانیشتووانی وڵاتانی تر. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی مشتومڕه ئه‌وه‌یه، ئایا ده‌كرێ په‌تای كۆرۆناڤایرۆس به چه‌كی بایۆلۆجیی له قه‌ڵه‌م بدرێت؟
له‌م نێوانه‌دا، وڵاتانی ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵ ده‌ده‌ن په‌رده له‌سه‌ر كه‌مته‌رخه‌می و هه‌ڵاتنی چین له ئه‌رك و به‌ڵێنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بخه‌نه ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دۆسیه‌یه‌كی یاسایی ئاماده بكه‌ن دژ به چین، به‌ڵام بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌نده‌ش ئاسان نییه، به سه‌رنجدان به كاریگه‌ریی و ده‌ستڕۆیی سیاسی، سه‌ربازیی و ئابووری چین و به‌و پێیه‌ی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه و مافی ڤیتۆی هه‌یه، بردنی ئه‌م دۆسیه‌یه بۆ دادگای نێوده‌وڵه‌تی داد ئاسان نییه. جگه له‌وه‌ش، ده‌وڵه‌تان له به‌رانبه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕیاری دادگا ناوخۆییه‌كانی وڵاتانی تر پارێزراوییان هه‌یه، جێبه‌جێكردنی بڕیاری دادگا ناوخۆییه‌كانی بۆ نموونه وڵاتێكی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه دارایی و ئابوورییه‌كانی چین له ئه‌مه‌ریكا كاردانه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی به دواوه ده‌بێت و به كرده‌وه ئه‌نجامی نابێت.