ئاماژه بۆ ژنان وه‌ك سیمبۆلی خۆشه‌ویستی، پاكی، جوانی، چاكه و ته‌نانه‌ت بوونی مرۆڤایه‌تی له به‌رگه‌كانی په‌رتووكی حكوومه‌تی پۆزتیزمیدا زۆر به ڕوونی دیار ده‌كه‌وێت، ئه‌و كاریگه‌رییه كه كۆنت ده‌یداته پاڵ ژنان له ڕاستكردنه‌وه‌ی حكوومه‌تێكی پیاوسالاری، ڕه‌نگه زیاتر له‌م تێكسته‌ی خواره‌وه ڕه‌نگی دابێته‌وه.
هیچ كه‌موكوڕییه‌ك له‌ناو وێنه‌ی خه‌سڵه‌ته چاكه‌كانی مرۆڤ له دنیادا، به‌رجه‌سته‌ی زیندووبوونێكی چاكتر به‌دی ناكرێت، به‌و جۆره ده‌كرێت هه‌موو مرۆڤێكی خاوه‌ن مه‌عریفه و خاوه‌ن هه‌ست، به‌و تایبه‌تمه‌ندی و خه‌سڵه‌ته تایبه‌تانه‌ی ژن بناسێته‌وه. ئێمه ئه‌مانه به تایبه‌تمه‌ندیی هه‌موو ژنێكی به‌شه‌ره‌ف ده‌زانین، كاتێك له ڕێی سیستمێكی ڕاسته‌قینه‌وه، ڕوانین و غه‌ریزه‌ی ئێمه گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت و به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات له هه‌مبه‌ر ژن‌دا.
ئه‌گه‌ر كاری مرۆڤ ته‌نیا ئه‌وین و خۆشه‌ویستی بووایه، واتا هه‌ر ئه‌و جۆره‌ی كه له شوێنه نادیاره‌كانی مهسیحهتی ژیانی داهاتوو كه هیچ جۆره پێویستییه‌كی مادیی تێدا نییه، به‌ڵێن دراوه ژنان به‌رزترین پێگه‌یان هه‌بێت، ژنان به هه‌موو هه‌وڵ و كۆششیان هیچ كات ناتوانن كارێكی زیاتر له هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و توندوتیژییانه بكه‌ن، پیاوانیش به تێگه‌یشتن له‌وه‌ی كه ژنان له به‌رزترین تایبه‌تمه‌ندی مرۆیی‌دا له پیاوان باشترن، به ئاسانی راده‌ستی كاریگه‌رییه‌كانی ئارامیی ژن ده‌بن.
ئێدوارد سه‌عید له كتێبی به‌رپرسیارێتی ڕۆشنبیریدا باس له‌وه ده‌كات، "رۆشنبیریی كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ و به ئیراده، ئه‌گه‌رچی ڕه‌نج ده‌بات، به‌ڵام توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه باوه‌ڕ و ئایدیای خۆی بێنێته مه‌یدان"، له‌م كۆپله شیعره‌دا ده‌بینن شاعیر چۆن له ژیانی ژنان ده‌دوێت. شاعیر له‌باره‌ی فیزیكییه‌وه بێ توانایه و چه‌كبه‌ده‌ست نییه و شه‌ڕ ناكات، به‌ڵام به وشه و بیری خۆی ده‌سه‌ڵاتی چهكبهدهستان و پیاوان دێنێته ژێر ڕه‌خنه. به‌ڵام ده‌بینی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا كولتوور و داونه‌ریتی دژ به ژن ته‌نگیان به ژن هه‌ڵچنیوه، به‌ڵام سیستم و كولتوور به‌ڕۆژێك ناگۆڕێت، به‌ڵكو پرۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌نه.
به تێگه‌یشتنێكی ڕاسته‌قینه له ماف و خواست بۆ ڕۆڵی ژن له‌ناو سێكته‌ره‌كاندا، چونكه ئێسته دنیای ژن به‌گشتی بووه‌ته دنیایه‌ك كه زیاتر ئاراسته ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خۆی له ده‌ست داوه، وه‌ك كاڵا یان وه‌ك به‌كارهاتوو له پێناو ماده یان له پێناو بینه‌ری زیاتر یان له پێناو گه‌یشتن به شتێك، له كایه‌كانی ژیان و سێكته‌ره‌كاندا به‌كار دێت. بۆ نموونه، له ڕاگه‌یاندن و كاری بازرگانی و سیاسه‌ت و سۆشیال میدیا و.. هتد. كه‌وایه ئێمه وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌و مانا ڕاسته‌قینه‌یه‌ی كه له سه‌ره‌تا باسم لێوه كردووه، له مانای ژن نه‌گه‌یشتووین، بگره ده‌شێت ژنی كوردیش خۆی به‌و واتایه له خۆی نه‌گه‌یشتبێت.
كاریگه‌رییه‌كانی ژن به‌سه‌ر كه‌رتی په‌روه‌رده‌وه‌یه، ژن به‌و پێیه‌ی دایك و مامۆستایه، ده‌توانێت زۆرترین كاریگه‌ریی له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی په‌روه‌رده ببینێت، به‌و پێیه‌ی ژن هه‌م نهرمونیانتره، هه‌م ئه‌وه‌ی كه دایكیش بێت زیاتر كاته‌كانی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی ده‌باته سه‌ر، ده‌توانێ ڕۆڵ ببینێت له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده به‌و شێوه‌یه‌ی كۆمه‌ڵگه پێویستی به وشیاریی تاكێكی ته‌ندروست و ده‌روون دروسته، پێم وابێت ژنان ده‌توانن به تێگه‌یشتن و ڕۆچوون له مه‌عریفه، نه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگه بكه‌ن. چونكه دایك وه‌ك یه‌كه‌م پرۆسه‌ی قۆتابخانه‌یه به پرسیاری سه‌ره‌كی ده‌بینن له‌وه‌ی چۆن تاكێك پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگه ده‌كات، كه‌واته ئه‌ركه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی ژن له بوون به دایكه.
وه‌ك جان جاك ڕۆسۆ پێی وایه، "منداڵ په‌ڕه‌یه‌كی سپییه، چی له‌سه‌ر بنووسیت ده‌بێت به‌وه"، به‌ڵێ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ماف و خواسته‌كانی ژنان به واتا ڕاستهقینهكانیهوه، نه‌ك ئه‌وی ئێسته ژنان تێیدا خۆیان ون كردووه، نه به‌و پێیه‌ی ئازادییه و نه به‌و پێیه‌ی ئاسووده‌ییشه، چونكه هه‌میشه له‌ژێر فشاردان كه ئه‌وه‌ش وا ده‌كات هه‌میشه گرێی ده‌روونییان بۆ دروست بێت. ڕه‌نگه ئه‌وه‌ی من باسی ده‌كه‌م چه‌ند ساڵی تر به ڕوونی به‌ده‌ر بكه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی ئێسته وه‌ك ژن ڕۆڵ ده‌بینن له سێكته‌ره‌كانی به‌ناو مۆدێل، بازرگان، ڕاگه‌یاندن و.. هتد.