سمكۆ محه‌مه‌د
به‌ده‌ر له هه‌موو كێشه گه‌وره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كه به سیاسه‌تى ناوخۆیى حزبه كوردستانییه‌كانى ناو پارله‌مانه‌وه گرێ دراون و هه‌ر ئه‌وان بوون به داڕێژه‌رى بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووسى ئێمه، پرسێكى تر هه‌میشه به‌رۆكى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى و ده‌سته‌بژێره نووسه‌ر و رۆشنبیره‌كه‌ى گرتووه، ئه‌ویش پرسى "ته‌كفیر و تفكیر"ـه كه مه‌لاكان یان ئه‌وانه‌ى مافیان به‌خۆیان داوه له جیاتى هه‌مووان بیر بكه‌نه‌وه و تیرۆرى فكرى بكه‌ن و ترس له جیاتى هۆشیارى و موناقه‌شه بڵاو بكه‌نه‌وه، بۆیه ئه‌م بابه‌ته بووه‌ته بابه‌تى میدیا، ئه‌وانیش له‌برى ئه‌وه‌ى كێشه‌كه وه‌ك كێشه‌ى گشت ته‌ماشا بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌ناوى ئازادیى بیروڕاوه ده‌یانكه‌ن به به‌شێك له چاره‌سه‌رى كێشه‌كه و به‌ناوى باڵانس كردنه‌وه، كێشه گه‌وره‌كه‌یان نزم كردووه‌ته‌وه بۆ ئاستێك كه زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى قسه له‌سه‌ر سیكیۆلاریزم و ئاینگه‌رایى و تاك مه‌رجه‌عى ئاین ده‌كه‌ن بۆ ده‌ستوورى كوردستان، چونكه نه ته‌واو تێگه‌یشتوون و نه پێیان خۆشه ململانێكه بچێته ئاستى موناقه‌شه‌یه‌كى فكرى به‌هاداره‌وه.
بۆیه ئه‌مان واته خاوه‌ن بیرى توندڕه‌و له برى فه‌زایه‌ك بۆ بیركردنه‌وه وه‌ك چۆن جامیعه‌ى ئه‌زهه‌ر كردیان به‌مدواییه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌مانه‌ى ئێمه ته‌كفیریان له به‌رانبه‌ر ته‌فكیر راگرتووه.
دنیا بریتییه له پێكه‌وه‌یى دژه‌كان و له‌ناو فه‌لسه‌فه و ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تیشدا ئه‌مه سه‌لمێنراوه كه ئه‌گه‌ر هه‌مووان وه‌ك یه‌ك بین، بوارێك نامێنێته‌وه بۆ جێى دژه‌كان له یه‌ك قه‌واره‌دا، چونكه ده‌ركه‌وتووه هیچ هێزێكى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئاینى و سیاسى، له ده‌ره‌وه‌ى هاوكێشه‌ى سیاسى ناتوانێ ئه‌ویترى جیاواز له بیروڕاى خۆى بسڕێته‌وه، ئه‌گه‌ر به كاتیش بێت. وه‌ك چۆن عه‌ره‌ب و ئیسلامى توندڕه‌و كردیان و سه‌ری نه‌گرت.
یه‌كێك له هۆكاره‌كانى به‌لاڕێدابردنى ئه‌و موناقه‌شه‌یه له‌سه‌ر ئاینى زاڵ و ئاینه‌كانى تر و بێ ئاینى ده‌كرێت له كوردستان، له‌باره‌ى تێگه‌یشتنیان له چه‌مكه‌كانه‌وه كه موناقه‌شه‌ى سیكیۆلاریزم و ئاینگه‌راكانى كوردستانه كه تا ئێسته هیچ ململانێیه‌كى فراوان و پشتگیرى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌و جۆره بوونى نه‌بووه و دروست نه‌بووه، مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ى به وه‌هم بوون به پێشڕه‌وى ئه‌و جه‌نگه فكرییه و له‌ناو هۆڵه‌كان قسه ده‌كه‌ن، به‌ڵام چونكه بیانووه‌كه ئه‌وه‌یه ته‌كفیر دژایه‌تى ته‌فكیر ده‌كات له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانى كۆمه‌ڵگه، خه‌ریكن بابه‌تى ماف و ئه‌ركى هاووڵاتییان له هه‌موو بواره‌كان پشتگوێ ده‌خه‌ن كه به‌شێكى زۆرى به‌نده به ئازادیى بیروڕاوه.
ئه‌م هه‌وڵه له‌وێوه سه‌رچاوه‌ى گرتووه كه به‌شى زۆریان ناخوێننه‌وه و نازانن بۆچى یاسایه‌ك هه‌یه به‌ناوى (نه‌فى نه‌فى)، له‌لایه‌كى تریشه‌وه ئه‌وه‌یه له‌لاى ئه‌وانه‌ى ته‌كفیركردن ئاسانه به‌رانبه‌ر به ته‌فكیر، پرسى مانه‌وه‌ى خۆیانه له دۆخێكى وه‌ها ناجێگیردا كه ده‌سه‌ڵاتى سیاسى وه‌ك ده‌ستكه‌لا به‌كاریان دێنن، بۆیه خراپ كه‌ڵكیان له‌و ناهۆشیارییه‌ى كۆمه‌ڵگه وه‌رگرتووه له‌باره‌ى هه‌ردوو چه‌مكه‌كه‌وه كه دژى پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵگه و تاكه‌كانیه‌تى بۆ ئاینده، چونكه هه‌م ته‌كفیر پێویستى به تێگه‌یشتنه له ته‌فكیر و له سه‌ریانه بیر بكه‌نه‌وه بۆ كێ و چۆن و له چ كاتێكدا به‌كار دێت، هه‌م ته‌فكیرییه‌كان له سه‌ریانه بیر له ته‌فكیر بكه‌نه‌وه، به‌تایبه‌تى له كاتێكدا ململانێكان له بازنه‌یه‌كی به‌رته‌سكدا كۆ نه‌كه‌نه‌وه و گه‌مه له‌سه‌ر چاره‌نووسى سیاسیى خه‌ڵكه به‌ناو خه‌ڵكه‌كه نه‌كه‌ن و ته‌فكیر و ته‌كفیر تێكه‌ڵ نه‌كه‌ن له‌پێناو سه‌ركه‌وتنى هاوكێشه‌یه‌كى سیاسی‌دا كه هه‌مووان تێیدا ده‌دۆڕێین.
پرسى دانان و ددان پێدانانى ده‌ستوورى كوردستان به‌نده به یه‌كلاكردنه‌وه‌ى دۆخى سیاسیى كوردستان له‌گه‌ڵ عێراق و بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووسى یه‌كپارچه‌یى عێراق له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانى زلهێزه‌وه، به‌ڵام پرسى ده‌ستوورى كوردستان ئایا سیكیۆلار بنووسرێته‌وه كه بۆ هه‌مووان سوودى هه‌یه و جێى هه‌مووانى تێدا ده‌بێته‌وه، یان پشت به تاك مه‌رجه‌عى ئاینى ببه‌ستێت، بووه‌ته كێشه‌یه‌كى لاوه‌كى و هه‌م به‌ناو شاره‌زاكان و هه‌م میدیاكاران بازاڕى پێوه ده‌كه‌ن و جار به‌جار كه پرسى ده‌ستوور ده‌خرێته ناو میدیاوه، ده‌نا میدیاكاران خۆیان بیر له‌م بابه‌ته ناكه‌نه‌وه، به‌مه‌ش خه‌ڵكیان فریو داوه گوایه له‌ڕێى به‌ندى شه‌شه‌مه‌وه مه‌ترسى ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌ستوورێكى سیكیۆلار كه وا نییه.
راستییه‌كه‌ی ده‌ستوور هه‌ر ده‌بێ سیكیۆلار بێت، ئه‌گه‌رنا وه‌ك ده‌ستوورى كۆمارى ئیسلامیى ئێرانى لێ دێت، چونكه هه‌موو ئه‌و چه‌مكانه‌ى له سیاسه‌ت و ده‌وڵه‌تدارى و ژیانى رۆژانه‌ماندا كارى پێ ده‌كه‌ین، ته‌نانه‌ت دانانى ده‌ستوور بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان كه زیاتر له ئاینێك و كولتوورێكى تێدایه و به‌ندى شه‌ش كراوه به بیانوو، بۆ ئاینده خراپ ده‌كه‌وێته‌وه.
هه‌موو ئه‌مانه به‌بێ ئه‌وه‌ى ململانێى له‌سه‌ر بكرێ، ده‌بێ له په‌راوێزى چه‌مكى عه‌لمانییه‌تدا كارى پێ بكرێت، چونكه هه‌ر بۆ خۆى دیموكراسیی ماناى جێكردنه‌وه‌ى چه‌مكه‌كانى تره، په‌رله‌مان و ده‌زگه‌كانى تر‌ى حكوومه‌ت و هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى سیاسى و حزبیبوون به حزبى ئیسلامیشه‌وه، مانایه‌كى سیكیۆلاریستانه‌ی هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆى ناحاڵیبوونى به‌شێكى زۆر له‌و كه‌سانه‌ى جه‌نگه‌كه تێرتر ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ جه‌نگه ئه‌سڵه‌كه بزر بكه‌ن كه ماف و ئه‌ركى خه‌ڵكه و پرسێكى بنه‌ڕه‌تییه، ئه‌و كێشه‌یه دروست ده‌كه‌ن گوایه جه‌نگێكه له نێوان ته‌كفیر و ته‌فكیر كه دوو ده‌سته‌بژێر هه‌ڵیانگیرساندووه.
راستییه‌كه‌ی ئه‌مه بچووككردنه‌وه‌ى كێشه‌ى سیاسى و چاره‌نووسى ناوچه‌كه‌یه و پێوه‌ندى راسته‌وخۆى به گشت خه‌ڵكه‌وه هه‌یه، بۆیه ده‌بینین به‌شێكى زۆر له نووسه‌ر و رۆشنبیرى كوردى له ترسى ئه‌وه‌ى نه‌خزێننه ناو جه‌نگه‌وه كه مه‌لاكان و فكرى توندڕه‌وى، شانى خۆیان لێ خاڵى كردووه‌ته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان، ته‌نیا بڕیارده‌رى سیاسى و مه‌لا و پیاوانى ئاینى بن كه ئه‌مه هه‌ڵه تێگه‌یشتنه، بۆیه ئه‌وانیش له برى ستایشكردنى ته‌فكیر، په‌نا بۆ ته‌كفیركردن ده‌به‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتى سیاسى به‌رپرسیاره له ده‌ره‌نجامه‌كه‌ى.