سمكۆ محه‌مه‌د
داعش هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هێزێكى ئاینى كۆمه‌ڵایه‌تى دروستكراو بوو، بۆ ئه‌وه‌بوو هه‌م پاره سپی بكاته‌وه و هه‌م ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌كه دووچارى له‌به‌ر رۆیشتنى ماڵیات و ئابوورى بكات تا ئیفلاس بكه‌ن، ئه‌مه‌ریكا هه‌رزوو گوتى نه‌هێشتنى داعش 25 ساڵى ده‌وێ، ئه‌مه هه‌واڵێكى ترسناك بوو بۆ كه‌سانێك تێبگه‌ن له سیاسه‌تى زلهێز و كۆمپانیاكانى زه‌به‌لاحی دنیا، دروستكردنى نه‌خۆشییه‌كه‌یش روون و ئاشكرابوو كه بۆچى ته‌نیا سووریا و عێراق ده‌گرێته‌وه، چونكه ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته به‌رگه‌ى نه‌زیفى ئابوورى ده‌گرن و به‌رگه‌ى ئه‌وه‌ش ده‌گرن چه‌كدار دروست بكه‌ن و خوێنیان له‌به‌ر بڕوا، بۆیه كه داعش له شوێنێكیان كۆن ده‌بێ، له شوێنێكى تریان نوێ ده‌بێته‌وه.
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه داعش كێ بوو؟ بۆچى ئه‌وه‌نده ساڵى ده‌ویست وه‌ك ئه‌مه‌ریكاییه‌كان گوتیان، له كاتێكدا هه‌موو دنیا له دژى ده‌جه‌نگان و له پشتیشه‌وه سیناریۆ هه‌بوو بۆ مانه‌وه‌یان، ئایا ئه‌وه خه‌ڵكى توندڕه‌وى ئیسلام بوو له ناوچه‌كه له دژى ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و سیستمى ده‌سه‌ڵاتدارێتى ناوچه‌كه شه‌ڕیان به‌رپا كرد و ویستیان تۆڵه‌ى به‌عه‌رببوون بكه‌نه‌وه؟. یان ئه‌وه دیارده‌یه‌كى تری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا بوو كه له دواى به‌ناو به‌هارى عه‌ره‌بى و رێكنه‌كه‌وتنى خۆیان له‌سه‌ر دابه‌شبوونى ناوچه‌كه، ئه‌وه‌یان خوڵقاند، بۆ ئه‌وه‌ى ناوچه‌كه له په‌نای نه‌زیفى ئابوورى، دووچارى نه‌زیفى مرۆییش ببێته‌وه. كه‌وابوو تا داعش وه‌ك هه‌واڵ بمێنێته‌وه، ناوچه‌كه له‌و به‌ربوونه ئابوورى و مرۆییه به‌رده‌وام ده‌بێت و سامانى ناوچه‌كه‌یش ده‌بێته نه‌گبه‌تى بۆ دانیشتووانه‌كه‌ى، بۆیه هه‌رگیز له‌ناو ناچن و نوێ ده‌كرێنه‌وه به بیانوویه‌كى تر‌ى واقیعى.
جگه له‌وه‌ى داعش شوناسى دیار نه‌بوو، كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیشیان نه‌بوو له‌گه‌ڵ هیچ هێزێكى تر، چونكه ئیسلام بوون و ناوچه‌كه‌یش هه‌موو ئیسلامن، له بوارى ئابووریشدا هیچ خه‌مێكى گه‌وره‌یان نه‌بوو، دیاریش نه‌بوو كێ هاوكاریان ده‌كات له رووى سه‌ربازییه‌وه، به‌ڵام ئه‌و ستراتیجه‌یان هه‌بوو كه جگه له دروستكردنى كێشه‌ى ئابوورى و سیاسى و جیۆگرافى بۆ وڵاتانى عه‌ره‌بى، به‌نیازبوون خه‌لافه‌تى مێژوویى ئیسلام دووباره بكه‌نه‌وه كه دژى سیناریۆ داڕێژراوه‌كه بوو، ئه‌وه‌بوو به‌و ویسته لۆكاڵییه‌ى فكرى خۆیان، خه‌ریك بوو كێشه‌یه‌كى گه‌وره بۆ ئه‌م ناوچه‌یه دروست بكه‌ن كه ئه‌ویش كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تی بوو.
بۆ نموونه: له‌و رۆژه‌وه‌ى جه‌نگى داعش ده‌ستی پێ كردووه و ده‌یان گرووپى تر‌ى بێ ناسنامه و شه‌ڕى جیاوازى راگه‌یاندن و سیاسى ده‌ستی پێ كرد و ترسى بۆ خه‌ڵك په‌یدا كردبوو بۆ ژیان. جگه له‌وانه، به‌هۆى شه‌هیدبوونى پێشمه‌رگه و مردنى بێ گوناهى خه‌ڵك، سه‌دان ژنیش بێوه‌ژن بوون، هه‌روه‌ها پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى كه پێشتر به‌هۆى نه‌بوونى بارى ئابوورى باش و نه‌بوونى شوێنى نیشته‌جێبوون و ده‌یان نه‌بوونى تر، كاریگه‌رى نه‌رێنی خوڵقاند، ئه‌وه‌بوو كوڕ و كچانیش راوه‌ستان له هاوسه‌رگیرى، ئه‌مه ترسێكى كۆمه‌ڵایه‌تى و گرفتێكى ئابوورى گه‌وره‌ى خوڵقاندووه كه ئه‌گه‌ر به وردى لێكۆڵینه‌وه له مانه‌وه‌ى ئه‌و هه‌موو گه‌نجه نه‌كرێت، نازانرێت چى رووی داوه له پاش داعشى كۆن، واته ئه‌و دیارده‌یه شێوه‌یه‌كى تر‌ى له‌به‌ر رۆیشتنى خوێن و ئابوورى و فه‌رهه‌نگى كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌شه‌ی دانیشتووان بوو كه چاره‌سه‌رى ئاسان نییه.
ئه‌گه‌ر كوردستان خاوه‌نى سه‌نته‌رێكى ستراتیجى لێكۆڵینه‌وه بوایه، له هه‌موو بوارێك و به‌تایبه‌تى ئه‌و كێشانه‌ى له پاشماوه‌ى جه‌نگ جێده‌مێنن، له هه‌موو ده‌زگه‌كان بێخه‌متریش زانكۆكانى كوردستان بوون كه ده‌بوو خوێندنه‌وه‌ى جیاوازیان بۆ كێشه‌كان بكردایه، لێره‌وه تێده‌گه‌یشتین چه‌ند داعش كاریگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر بارى كۆمه‌ڵایه‌تى كردووه و ئاگامان لێى نییه. ئه‌مه‌ش به‌شێكى تر‌ى له‌به‌ر رۆیشتنى ماتریالی بوو له چه‌ند ساڵى داهاتوو، له‌و ترسه‌ش تێده‌گه‌یشتین كه له داهاتوودا چۆن ده‌بێته هۆكارێك بۆ دروستبوونى ته‌نگژه‌ی مرۆیی و كێشه‌یه‌ك بۆ به‌رگرى له‌و جه‌نگه‌ى گوایه ده‌یان ساڵ ده‌خایه‌نێ و كوردستانیش یه‌كێكه له ئامانجه‌كان كه ده‌بێ باجى ئه‌و خۆشگوزه‌رانییه‌ى رابردوو بداته‌وه كه چه‌ند ساڵێكه به‌خۆیه‌وه بینی، بۆیه ده‌بوو ئه‌و نه‌زیفه كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى و فه‌رهه‌نگییه بیگرێته‌وه له هه‌موو بارێكدا، كه‌وابوو داعش یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانى ئه‌وه‌بوو به‌جێی هێنا و ره‌نگه له داعشى نوێ‌دا دیارده‌ى تر به‌رهه‌م بێ.