خه‌ونى میتافیزیكى و خه‌ونى ئه‌رخه‌وانى كۆن كه پشتى به واقیعگه‌رایى ده‌به‌ست و هه‌موو خه‌یاڵێكى بۆ داهاتوو بوو، خه‌ونێكى پووچه‌ڵ ده‌رچوو. ئه‌و قودره‌ته‌ى كه شانازى به‌خۆى ده‌كرد به‌هۆی زانینه‌وه ده‌توانێ رۆژێك واقیعگه‌رایى واقیع بگۆڕێ، ئێسته ئیتر كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌رى سروشتێكى هه‌ڵوه‌شاوه‌ى پرسه‌كه خۆى، خێرابوونى كات و گۆڕینى ده‌موچاوه‌كان به ماسكه‌وه، گۆڕینى ستایلى ململانێكان له ده‌وڵه‌ته‌وه بۆ كۆمپانیا و نه‌مانى به‌هاى سونه‌تى كۆمه‌ڵایه‌تیى و هه‌وره‌ها به داتاكردن و پێوه‌ندیگرتن و پیشه‌سازى له‌رێى ته‌كنۆلۆجیاوه.
له به‌رانبه‌ریشدا جێكه‌وته‌بوونى زانینى ته‌كنۆلۆجیا و ده‌موچاوى ئه‌لیكترۆنى و ململانێى میدیایى و به‌هاى فۆڕمێكى نوێ كه بازاڕى پێ به‌ڕێوه ده‌چێت، هه‌روه‌ها دروستبوونى ڤیگه‌رى كارتۆنى وه‌ك رۆشنبیر و مه‌لا و میدیاكار و سیاسى هه‌رزه و دروستكراو، له‌ڕووى هونه‌ریشه‌وه جێگرتنه‌وه‌ى ده‌نگى ره‌سه‌ن به پۆپ و راپ، بووه‌ته باو له هه‌موو ماڵێك و هه‌موو گه‌نجێك خه‌ونى پێوه ده‌بینێ، دنیایه‌كى جاڵجاڵۆكه‌یى خوڵقاندووه كه وه‌ك "بۆدریار" ده‌ڵێ، سه‌یره تا ئێسته ماوین كه هه‌موو شتێك قڵپ بووه‌ته‌وه و شته ره‌سه‌نه‌كان شوێنیان گیراوه، وه‌ك ئه‌وه‌ى حه‌كایه‌تى نۆستالیجی بووه به مێژووى بچووكى درۆینه، باوك و سه‌رگه‌وره بوونه به موقه‌ده‌سى درۆینه، پلاندانان بووه به سوتفه و رووداوى له‌ناكاو یان چانس، هه‌ڵبژاردن بووه به تێكه‌ڵكردن و رێككه‌وتنى سیاسى و حكوومه‌ت و كۆمپانیاكان و مافیاكان.
بۆ ئه‌وه‌ى تێبگه‌ین له چ سه‌رده‌مێكدا ده‌ژین و چ شتێك ئاراسته‌مان ده‌كات، ده‌بێ له‌و سێكوچكه‌یه بكۆڵینه‌وه كه دنیا ئاراسته ده‌كه‌ن به خزمه‌تى كۆمپانیا و دنیاى سه‌رمایه‌دارى پۆست مۆدێرنه. بۆ نموونه، ستیف جۆبز كه دامه‌زرێنه‌رى ئه‌پڵ و دكتۆر لارى بریلینیت كه دامه‌زرێنه‌رى گووگڵ و مارك روكربێرگ دامه‌زرێنه‌رى فه‌یسبووك، ئه‌مانه له دواجاردا سێكوچكه‌ى راگرى ئه‌و سه‌قفه‌ن كه فه‌زاى واقیعى وه‌همى دروست كردووه و ئینسانى كردووه به فیگۆرێكى وه‌همى بێ ئایكۆن.
مه‌به‌ست له‌و رسته‌یه كه زمانێكى باو نییه و خوێنه‌رى ئاسایى تێی ناگه‌ن، به‌ڵام راسته‌وخۆ گرێدراوى ژیانیانن، به‌بێ ئه‌وه‌ى پێى بزانن هه‌میشه به‌بێ ئه‌وان ناژین، ئه‌وه‌یه ئینسانى ئه‌م سه‌رده‌مه له‌و دوێنێیه‌دا ناژى كه خاوه‌ن ئایكۆنێكى ئاینى یا سیاسى یان كۆمه‌ڵایه‌تى بوو، خاوه‌نى پره‌نسیپێكى جێگیر و به‌رگرى لێ ده‌كرد و به خه‌یاڵى فریادره‌سه‌كه‌ی ئه‌و بوو، خاوه‌نى بۆچوونێك بوو بۆ پاڵپشتى له ویسته ئایدیۆلۆجی و فكرییه‌كانى، ئه‌م سێكوچكه‌یه مرۆڤ له ئالووده‌بوونى له‌و شته غه‌ریزییانه‌وه گۆڕى بۆ ئالووده‌یى ته‌كنۆلۆجیا و مه‌سره‌فگه‌را له ئینته‌رنێت و دووركه‌وتنه‌وه له عه‌قڵ و بیركردنه‌وه. دووركه‌وتنه‌وه له هه‌موو ئه‌و ویسته راسته‌قینه و ئیستاتیكییانه‌ى كه واقیعى سروشتى خوڵقاندوونى و ئینسان له‌ڕێیه‌وه كێبه‌ركێى پێ ده‌كات، دووچار مانی مرۆڤ به دڵه‌ڕاوكێ له‌وكاته‌ى راسته‌وخۆى كۆمه‌نیكه‌یشن نامێنێت، دڵه‌ڕاوكێ له‌وكاته‌ى هیچ به‌رهه‌مێكى نامێنێت بۆ ئه‌وه‌ى شانازى پێوه بكات، وه‌ك پێشتر كه‌سێكى داهێنه‌ر له بواره جیاجیاكان ده‌یكرد، نه‌خۆشكه‌وتن و به‌تاڵ بوونى مێشكى ئینسان له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانى ته‌كنۆلۆجیا، به‌و هیوایه‌ى داتاى به په‌له‌ى ده‌ست بكه‌وێت كه داتاى خوڵقاوه نه‌ك داتاى زانستى.
ترس له تاكگه‌رایى و به‌ته‌نیا ژیان له‌ناو گشتێكى پارچه پارچه‌بوو، یان بێ ئاگا له قه‌ره‌باڵغى بازاڕ و بۆنه‌كان به‌بێ هیچ مه‌به‌ستێك، هه‌روه‌ها ئه‌وكاته‌ى به‌كارهێنه‌رى فه‌یسبووك و گووگڵ له‌هه‌ر هه‌واڵ و فیلمێكى درۆینه و ترسناك ده‌بێته بوونه‌وه‌رێكی ترسنۆك، تا پێوه‌ندیى كۆمه‌ڵایه‌تیى سنووردار ده‌بێت، ئالووده‌بوونى به‌كارهێنه‌رى ئینته‌رنێت له‌وكاته‌ى كه نه ژوورى تایبه‌ت و نه شوێنى تایبه‌ت و نه كاتى تایبه‌تى هه‌یه و خۆى به تاكێكى سه‌ربه‌خۆ ده‌زانێت، ئه‌مه‌ش به بۆنه‌ى ئه‌و كورته فیلمانه‌ى له تیك توك به‌كاری دێنن یان له یوتوب وه‌رده‌گیرێت و لاسایی ده‌كرێنه‌وه، ته‌نیا له‌پێناو سه‌لماندنى بوونێكى وه‌همی بۆ كاتێكى نه‌مرى وه‌همى.
هه‌موو ئه‌مانه ئه‌و دنیا و فه‌زایه‌ى خوڵقاندووه كه مرۆڤی ئێسته له بێ مه‌رجه‌عیدا بوونه‌وه‌رێكی ترسا‌و و بێ هیوا و بێ چاره‌نووسه، له به‌رانبه‌ر ئه‌و واقیعه وه‌همییه‌ى بۆى دروست كراوه و بووه به به‌شدار تێیدا.
ته‌مێك به‌سه‌ر ئاسمانى ژیانه‌وه دێت و ده‌چێت له تارماییه‌كه‌ی ماركس ده‌چێت، ئه‌و ته‌مه‌ى له مانیفێستدا باسى كراوه و دنیاى سه‌رمایه‌دارى له سه‌ده‌ى نۆزده ترسى لێ نیشتبوو، ئه‌م ته‌مه به‌شێوه‌یه‌ك ئاسۆكانى بینینى واقیعى راسته‌قینه‌ى گرتووه و مه‌وداى بینینى كورت كردووه‌ته‌وه، تا ئه‌و جێیه‌ى رێى له هه‌رچى توانا و هێزى عه‌قڵى هه‌یه گرتووه، ئینسانى ئێسته له‌ناو داهاتوویه‌كى نه‌بینراودا ده‌ژى، نه‌ك له ئێسته‌یه‌كى واقیعی كه خۆى كۆمبارسه تێیدا.
ئه‌و ئه‌نتى تێزه‌ى ئێسته خۆى به‌رهه‌م دێنێته‌وه له هه‌موو كه‌ره‌سته و پێداویستییه‌كان له هه‌موو كایه‌كاندا و به‌رانبه‌ر سێنتێزى رابردوو وه‌ستاوه، له‌رێى كۆپی و په‌یستكردنى بابه‌ت و توڕهه‌ڵدانى خاوه‌ندارێتى مه‌عریفه، ئینسانى كردووه به فیگه‌رێك هه‌م خۆى له‌بیر بچێت و هه‌م ده‌سته‌وه‌ستان بێت به‌رانبه‌ر به واقیعێك كه سه‌رسامه به به‌رده‌وامییه‌كه‌ى و به‌رهه‌مه بێ خاوه‌نه‌كه‌ى.
چالاكى داواكراو
پێشتر ئه‌و موناقه‌شه‌یه زۆر باو بوو كه خاوه‌ن مه‌عریفه و به‌هره‌دار و داهێنه‌ره‌كان، ئه‌وانه‌ن وا دنیا و كۆمه‌ڵگه ئاراسته ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ن كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دۆخ و ململانێ و ئاڵوگۆڕه سیاسیى و رۆشنبیری و ئاینییه‌كان هه‌یه. ئێسته به پێچه‌وانه‌وه ئه‌م كایه چالاكه بووه‌ته گۆرانیى داواكراو وه‌ك چۆن پێشتر له رادیۆ هه‌بوو، ئێسته له یوتوب ئاسانتر هه‌یه و داواكارییه‌كه ئه‌گه‌رى تێدا نییه ده‌بێ یان نا، به پێچه‌وانه‌وه هه‌موو شتێك به‌ئاسانى و به‌خۆڕایى وه‌رده‌گیرێت.
ئه‌و كتێبخانه‌یه‌ى پێشتر به ده‌گمه‌نیش كتێبى سه‌رچاوه‌ى تێدا به‌ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت، ئێسته ویكیپیدیا به‌ئاسانى مه‌عریفه‌ى بیژى و بێ دایك و باوك پێشكه‌ش ده‌كات به خۆڕایى، ئه‌م فه‌زایه قه‌ینا له ئاستى كۆمه‌ڵایه‌تى و شوێنه بازاڕییه‌كان كارى پێ بكرێ، له‌وه ناخۆشتر ئه‌وه‌یه كاره‌كته‌رى سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ى دروست كردووه. بۆ نموونه، كۆمه‌ڵێك كاره‌كته‌رى چالاكى كارتۆنى وه‌ك مه‌لا و رۆشنبیر و نووسه‌ر و سیاسی رۆژانه به‌ر خه‌ڵك ده‌كه‌ون و به زۆر ده‌چنه ماڵه‌كانه‌وه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و سێ كاره‌كته‌ره‌ى باسمان كرد، ئه‌وانه نین كه خۆیان بوون به ناو، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ن وه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیر و مامۆستاى زانكۆ بۆ راسپارده‌یه‌كى دیاركراو ده‌ركه‌وتوون بۆ مه‌به‌ستێكى سیاسى و بازرگانى، بۆیه به‌پێى داواى خه‌ڵكى ئاسایى هه‌ڵده‌سووڕێن و گوتار ده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌ى به دیمه‌نێكى بچووك و گاڵته‌جاڕى دڵخۆش ده‌بن و ئیكتیفا ده‌كه‌ن و ده‌كه‌ونه فه‌زایه‌كى خوڵقێنراو و واقیعه وه‌همییه‌كه‌یان لێ بووه‌ته هه‌قیقه‌ت، چونكه به‌و پێوه‌ره چالاكى ده‌كه‌ن و دڵى خه‌ڵك رازى ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه گه‌مه‌یه‌كى پۆپۆلیستیانه‌یه.
ئه‌گه‌رچى له‌لایه‌كى تره‌وه هه‌ریه‌ك له‌و چالاكانه ده‌زانن مه‌عریفه و چالاكی له ده‌ره‌وه‌ى چالاكى كۆمه‌ڵگه و عه‌قڵ و بیرۆكه و تواناى كۆمه‌ڵگه‌یه، به‌ڵام كه به ویستى خه‌ڵك ئه‌و گه‌مه‌یه ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ك فه‌رمان پێدراون و له‌لایه‌كى تر خوازیاره‌كان ئه‌و فه‌زایه‌یان ده‌وێت، بۆیه ته‌نیا له‌پێناو ئه‌وه‌ى بۆ كاتێكى كورتخایه‌ن كه‌ڵك له‌و پۆپۆلیزمییه وه‌رده‌گرن، تا ده‌گه‌ن به ئامانجێك وه‌ك ئه‌وه‌ى پێیان ده‌گوترێ پراگماتیزم، یان هه‌لپه‌رسته‌كان، چونكه ئه‌وان ئه‌و هه‌له ده‌قۆزنه‌وه كه خه‌ڵك وه‌ك فیگه‌رێك بۆ كاتێكى دیاریكراو یان بۆ بابه‌تێك به‌كاریان دێنن و ململانێ‌یان پێ ده‌كه‌ن. به‌و پێیه‌ى كه قومارى ئێسته وه‌ك دوێنێ نییه شاراوه بێت، به‌ڵكو به‌ئاشكرا وه‌ك میسى و رۆناڵدۆ و چاڤى و زێدان، له وه‌رزشى وه‌همیدا ده‌یكه‌ن و شه‌وانه كاره‌كته‌رى سه‌ره‌كى و پاڵه‌وانى قومارخانه و گازینۆ و چایخانه‌كانن، به‌بێ ئه‌وه‌ى بزانن ئه‌وان خۆیان كۆیله‌ن له بازاڕێكى وه‌همیدا، بوون به كاڵاى به‌رهه‌مهێنانى ئه‌و كۆیلانه‌ى وه‌ك كارت به‌كاریان دێنن.
كوشتنى ئایكۆن
نه‌مانى ئایكۆن و نه‌مانى حه‌ز و غه‌ریزه، له‌وێوه ده‌ستی پێ كرد كه ئه‌وروپا له برى به‌هه‌شتى ئاینى، بوو به ئه‌لته‌رناتیڤى دواڕۆژ، نه‌مانى شێخ و سه‌ركرده‌ى كاریزمى نه‌ته‌وه و رۆشنبیرى هه‌موو شتزان وه‌ك پاڵه‌وانى رۆمانه پۆست مۆدێرنه‌كان، هه‌روه‌ها نه‌مانى سه‌نته‌رێك بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك كۆبوونه‌وه‌ى پره‌نسیپه‌كانى خۆى تێدا ببینێته‌وه، جۆرێك له كوشتنى ئایكۆنى ئاینى و سیاسى و فه‌رهه‌نگى و كۆمه‌ڵایه‌تیشى كرده باو.
له‌لایه‌كى تریشه‌وه ئه‌و به‌هه‌شته‌ى خه‌یاڵى هه‌موو كه‌سێك بوو به‌هۆیه‌وه بگات به ئه‌وروپا، مه‌به‌ست دامركاندنه‌وه‌ى غه‌ریزه سێكسییه‌كانه، ئێسته له شه‌قامى 100 مه‌تریى هه‌ولێر و له چه‌ق چه‌ق و هۆتێله ناوداره‌كانى سلێمانى، كپى كرده‌وه.
دروستبوونى گرووپى ژن به ستایلى ناشایسته و گه‌شتى گرووپى كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ى ڤیزایان ئاسان وه‌رده‌گیرێت، هه‌روه‌ها به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه‌ى ساخته له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیانه‌ى خوێندكار به‌و هیوایه به‌ڕێ ده‌كه‌ن، گه‌یشتنى هه‌رزه‌ى سیاسى كه ته‌نیا پاڵپشتى كه‌سانى گه‌وره ده‌كه‌ن بۆ ناوه‌ندى بڕیار یان كاربه‌ده‌ستى حكوومه‌ت، به‌شێكن له كوشتنى ئه‌و ئایكۆنه وه‌همییه‌ى پێشتر مانا و سیمایه‌كى جیاوازى هه‌بوو.
ئێسته ئایكۆن له‌ناو جانتاكان و گیرفانه، یان له جه‌سته‌یه‌كدایه كه سیحرى بینین له‌وانیتر جیا ده‌كاته‌وه، ئه‌م فه‌زایه هه‌رچى شتى پیرۆزه كردى به په‌شمه‌ك، هه‌رچى مانایه كردى به نوكته و بازاڕى گاڵته‌جارى، ئه‌م مرۆڤه وه‌همییه نه ئێسته‌ى هه‌یه و نه ده‌شتوانێ به نۆستالۆجیاى رابردوو بژى.
هه‌موو ئه‌مانه جۆرێكن له كوشتنى باوك یان ئایكۆنى رابردوو كه پیرۆزى خۆى هه‌بوو، ئێسته وه‌همى ئایكۆنى ته‌كنۆلۆجی جێى گرتووه‌ته‌وه.