له یادى هه‌شتی مارسدا
چه‌ند جارێك ویستوومه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ژن بكه‌م، چونكه بنه‌چه‌كه ژان و دووانیان ژنه و سێیه‌م پیاو، بنه‌چه‌كه به‌هێزه و قورسترینیانه له نێوان ره‌گه‌زه‌كاندا كه ژیان و پیاوه، به‌وپێیه‌ى كه له رێى ئه‌م ره‌گه‌زه‌وه دێنه بوون، واته ئاو به‌بێ بنه‌چه مانایه‌كى نییه، وه‌ك چۆن ئاو بۆ خۆى له به‌رهه‌مى دووانه، واته ئۆكسجین و هایدرۆجین، بۆیه نه‌متوانیوه ئه‌م هاوكێشه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كتر بگونجێنم.
له‌لایه‌ك ژن وه‌ك چه‌وساوه له‌بارى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى، له‌لایه‌كى تره‌وه وه‌ك نه‌ریت و ئاین كه به پله دووى كۆمه‌ڵگه ته‌ماشا كراون، بۆیه به ناچارى ئه‌مجاره قسه له‌سه‌ر شێوازێكى تر‌ى پرسى ژنان ده‌كه‌م كه ژنانى جیاوه‌بوو له پیاو یاخۆ ته‌ڵاق دراون. واته ئه‌وانه‌ى له چاوى چالاكه‌كانى بواره‌كه‌یشیانه‌وه له‌ژێر پرسیارى ئه‌خلاقیدان.
لێكۆڵینه‌وه‌كه‌م تایبه‌ت ده‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌و ژنانه‌ى گوایه تۆمه‌تبارن به زمانى گشت، به‌وه‌ى دوو شوویان كردووه، یان ته‌ڵاق دراون و جیا بوونه‌ته‌وه له چوارچێوه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى، هێشتا ناگوترێ كه پیاوێك دوو ژنى هێناوه. با وا بڵێین، كه‌وابوو كۆمه‌ڵگه هێشتا ژنێك دووجار هاوسه‌رگیریى بكات به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت، تۆمه‌تبار بكرێت به‌وه‌ى دوو شووى كردووه و نه‌گوترێ پیاوێك بۆچى دووجار ژنى هێناوه، ماناى خۆى هه‌یه.
ماناكه‌ى ته‌نیا ئه‌وه نییه كه هێشتا زمانى كۆمه‌ڵگه له‌ژێر گوتارى زاڵى باودایه، به‌ڵكو به‌و مانایه دێت كه هێشتا ژن وه‌ك بنه‌چه ته‌ماشا ناكرێت، له كاتێكدا بنه‌چه‌یه، چونكه زمان موڵكى دیاریكه‌رى شوناسى كۆمه‌ڵگه‌یه، موڵكى دایكه، خاكیش كه بنه‌چه‌ى نه‌ته‌وه‌یه، دیسان موڵكى دایكه، نه‌ته‌وه له منداڵدانى دایكه‌وه هاتووه، چونكه موڵكیه‌تى كۆمه‌ڵه‌كه له ژنه‌وه هاتووه و زمانیش كه یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی مانه‌وه‌ى نه‌ته‌وه، ژن بزوێنه‌رێتى، واته داینه‌مۆى ژیانه له نێوان نێر و مێ.
بۆچى گوتمان بنه‌چه‌كه سییانه و سێیه‌میان پیاوه، به‌وپێیه‌ى یه‌كه‌میان شتێكى سه‌ره‌تاییه كه ژن واته مێیه‌كه‌یه و تواناى به‌سه‌ر هاوسه‌نگكردنی نێر و مێدا هه‌یه، به‌وپێیه‌ى خاك وه‌ك بنه‌چه بۆ هه‌ر گیاندا‌رێك و دره‌ختێك بنه‌چه‌یه بۆ به‌هه‌رمهێنانى كه‌شوهه‌وا، له كاتێكدا دایك واته ژن دڵڕه‌قه به‌رانبه‌ر به‌وه‌ى خۆى ده‌یهێنێته بوون كه نێر یان پیاوه، دواتریش هه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مهاتووه كه منداڵى خۆیه‌تى، ده‌بێ به‌دژى و هه‌موو ماف و ئازادییه‌كى لێ سنووردار ده‌كات، به‌بێ ئه‌وه‌ى منداڵه‌كه بیر له‌وه بكاته‌وه كه بوونى ئه‌و، بوونى دایكه.
وشه‌یه‌كى ئه‌خلاقى هه‌یه به‌رانبه‌ر به ژن، ئه‌ویش به‌كارهێنانى وشه‌ی شه‌ریف و پاك و بێگه‌رد و داوێنپاك و رووسوورن، ئه‌م زاراوه ئه‌خلاقییانه له‌وێوه سه‌رچاوه‌یان گرتووه گوایه ژنێك ئه‌گه‌ر پێوه‌ست بوو به پیاوێكه‌وه، سابا ئه‌و پیاوه كوڕ یان مێرد یان باوكى بێت، ئیتر ئه‌وه كه‌سێكى خاوه‌ن هه‌ڵوێست و به‌حه‌یایه، یان به‌مانایه‌كى تر گوایه ژنه‌كه جه‌سته‌ى خۆى پاراستووه له‌وانى تر‌ى نامه‌حره‌م، تا ئه‌وكاته‌ى مه‌حره‌م دێت و ده‌بێته موڵكیه‌تى نێره‌كه، له كاتێكدا باس له‌و سزا نهێنییه ناكرێت كه له سه‌ره‌تاى هێنانى كه‌سى سێیه‌مه‌وه كه مێ یان نێر بێت بۆ بوون، ئه‌و سزایه‌ى كه به‌سه‌ر ژناندا سه‌پێنراوه به‌بێ ئه‌وه‌ى خۆى قبووڵى بێت، واته هه‌ڵگرتن و پێكهێنان و سه‌پاندنی كه‌سێكه ته‌نیا موڵكى ژنه‌كه‌یه، چونكه تا ده‌سه‌لمێنرێت منداڵه‌كه سپێرمى كێیه، به‌ڵام له سه‌ره‌تاوه موڵكى ژنه‌كه‌یه.
ئه‌مه له كاتێكدا ئێمه باس له‌و ژنه دڵڕه‌قانه ناكه‌ین كه منداڵ به هۆكارى جیاواز، فڕێ ده‌ده‌نه ناو زبڵ و ده‌یكوژن یان له وێستگه‌یه‌ك یان سه‌ر شه‌قامێك فڕێی ده‌ده‌ن، یان ده‌یكه‌ن به دیارى بۆ كه‌سێك یان ده‌یفرۆشنه‌وه به‌هۆى نه‌بوونى و ژیانى شایسته، یاخۆ وه‌ك ئه‌و ژنه ئاسیاییانه‌ى له رێى سپێرمه‌وه به بلوور منداڵێك بۆ ماڵباتێك ئاماده ده‌كه‌ن، پاشان وه‌ك دیارى ده‌یده‌ن و له‌برى ئه‌وه‌ش بڕه پاره‌یه‌ك وه‌رده‌گیرێت، له‌كاتێكدا ئه‌مه ویستێكى ئه‌به‌دى نییه یان كرده‌وه‌كه ئاره‌زوومه‌ندانه نییه، به‌وپێیه‌ى ئه‌وه‌ش وه‌ك ئه‌ركی بایۆلۆجى سه‌پێنراوه به‌بێ ویستى خۆى، بۆیه كه‌سه‌كه‌ى ناو هه‌ناوى خۆى له ده‌ست ده‌دات، به‌ڵام هه‌ر كاتێك منداڵه‌كه گه‌وره ده‌بێت، یه‌كه‌م كه‌س لێى ده‌پێچێته‌وه دایكێتى، چونكه ئه‌و ده‌یسه‌لمێنێت له چ باوكێكه، ئایا باوكه‌كه ماوه یان نا؟ ئایا پیاوه‌كه مه‌حره‌م بووه یان حه‌رام و نائاسایى؟ به‌پێى ئه‌وه‌ى شه‌رع و یاسای كۆمه‌ڵگه قبووڵى كردووه، هێشتا ئه‌م پرسیارانه نه‌كراوه، كه‌سه‌كه‌ى سێیه‌م به‌بێ هیچ موناقه‌شه‌یه‌ك له‌سه‌ر داهاتووى منداڵه‌كه و شوناسه‌كه‌ى له‌سه‌ر دایكى بۆ كێ ده‌بێ، ئه‌مه سه‌ره‌تاى بنه‌چه‌بوونى دایك یان ژنه بۆ بوون و ره‌چه‌ڵه‌كی مرۆڤ.
به‌ڵێ ژن بنه‌چه‌یه، چونكه شارستانییه‌ت به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت كه زیادى كردووه و تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر بوونه، سه‌ره‌تاكه‌ى له ژنه‌وه هاتووه و ژن رۆڵی كاریگه‌رى هه‌بووه له ئاراسته‌كردنى گوتارى سۆسیۆلۆجى و سیاسی ده‌وڵه‌ت و قه‌واره‌كه، چونكه پرسیارى سه‌ره‌كى له‌سه‌ر دایكه له كوێوه ئه‌م گشته‌ى هێناوه‌ته بوون؟ له كوێوه ئه‌م شارستانییه‌ته‌ى شه‌رعییه‌ت پێ داوه له‌پێناو خۆى؟ فۆڕمى ده‌موچاو و شێوازى قسه‌كردن و زمانى ره‌سه‌ن و ویست ۆ شوێنى ژیان و یاده‌وه‌رى و هتد، گرێ دراوه به بوونى دایكه‌وه كه ژنه.
چه‌ند پێكه‌نیناوییه وه‌ختێك منداڵ هێشتا نه مێیه و نه نێر، هه‌ر به منداڵ هه‌ژمار ده‌كرێت، باس له توخمه‌كه‌ى بكرێت كه موڵكى پیاوه‌كه‌یه، له كاتێكدا جگه له پرسه بایلۆجییه‌كه و پێكهاته‌ى منداڵ كه له سكى دایك نه‌بێ، نامێنێ، له‌ڕووى موڵكایه‌تیشه‌وه دواجار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دایك یان ژن، وه‌ختێك نهێنییه‌ك هه‌یه و بنه‌ماڵه‌كه و قه‌واره‌كه پێى نازانن، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌و ره‌گه‌زه ژن دێته گۆ بۆ قسه‌كردن.
شازاده دایانه‌ى به‌ریتانى كه ژنى یه‌كه‌مى چاڵز بووه و دواتر له‌گه‌ڵ جێمس هیوت هاوسه‌رگیرى كردووه، تا مردنیش هاوسه‌رگیرى تر‌ى كردووه، ده‌بێ چۆن ئه‌و دۆسیه‌ی یه‌كلا كردبێته‌وه؟. ژنه هونه‌رمه‌ندى میسرى میرڤه‌ت ئه‌مین حه‌وت جار له ژیانى خۆى شووى كردووه. مادۆنا یه‌كێكى تر له‌و ژنانه‌یه كه چه‌ند جارێك هاوسه‌رگیرى كردووه و له‌وانه‌یش هونه‌رمه‌ندى ناسراوى سینه‌ماى هۆڵیوود شین بین بوو. هایدى كلوم نمایشكارى جلوبه‌رگى ئه‌مه‌ریكایى، زیاتر له جارێك به ده‌رهێنه‌ره‌كانى هاوسه‌رگیرى كردووه و جیا بووه‌ته‌وه لێیان. ژنى یه‌كه‌مى عومه‌ر به‌شیر سه‌رۆكى پێشووی سوودان، تا ئێسته‌یش كه‌س نازانێ ناوى چى بووه و چى به‌سه‌ر هاتووه، كاتێك ژنى به‌سه‌ر هاتووه و قبووڵى نه‌كردووه.
ئه‌م بابه‌ته قابیلى خوێندنه‌وه‌ى قووڵه كه تاكه پرسێكى ئه‌كادیمى و بایۆلۆجى و چینایه‌تییه بۆ كێشه‌ى بنه‌چه و ململانێى نێوان پیاو و ژن، ئه‌گه‌ر ململانێكه له نێوان دوو ره‌گه‌ز قه‌تیس بكه‌ین، نه‌ك بیگه‌ڕێنینه‌وه بۆ سیستم و كولتوور و ئاین، به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه ئه‌م بابه‌ته زیاتر جێى مشتومڕه، نه‌ك كێشه‌یه‌كى دروستكراو به‌ناوى كێشه‌ى ژن.