سمكۆ محه‌مه‌د
هه‌موو كه‌س له هێڵى سوور تێناگات ماناى چییه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه ناسراوه به‌و شتانه‌ى قه‌ده‌غه‌ن به‌پێى ئاین و یاسا، به‌ڵام كه گفتوگۆ قه‌ده‌غه كرا، ئه‌وكات تێده‌گات هیچ شتێك قه‌ده‌غه نییه ئه‌گه‌ر به لۆژیك گفتوگۆت كرد، ئه‌و گفتوگۆیه‌ى له‌ناو ناوه‌ندی به‌ناو رۆشنبیرى و سیاسى هه‌یه و ناوى لێ نراوه هێڵى سوورى بابه‌تى و فكرى، جگه له خۆدزینه‌وه له فكر و ئه‌ده‌ب و سیاسه‌ت، هیچ شتێكى تر نییه، هه‌ڵبه‌ت بابه‌تى یه‌كه‌م پرسى پیرۆزییه ئاینییه‌كانه، بابه‌تى دووه‌م پرسى تۆپ سیاسییه كه هیچ كام له به‌ناو ئازادیخواز و بوێره‌كانیش ناتوانن گفتوگۆى بكه‌ن، ئه‌مه ئه‌و گفتوگۆیه‌یه كه میدیا به خزمه‌تى سیاسه‌ت كارى پێ ده‌كات و ئه‌و هێڵه سووره‌یشه كه خۆشى پابه‌ندێتى.
جارێ ده‌بێ له‌وێوه ده‌ست پێ بكه‌ین بابه‌تێك یان گفتوگۆى نه‌كه‌ین، یان كه گفتوگۆمان كرد كه‌س بۆى نییه بڵێ هێڵى سووره، هێڵى سوور له هیچ كونجێكى دنیادا بۆ مه‌به‌ستى سیاسى به‌رته‌سك نه‌ماوه مه‌گه‌ر به‌یاسا و به‌ده‌ستوور دانرابێت، ئه‌م زاراوه‌یه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى نه‌بێت كه ماناى پیرۆزكراوى پێ دراوه و هه‌ندێك جاریش به‌پێچه‌وانه‌وه و له بنه‌ڕه‌تدا له عه‌ره‌ب و كولتوورى عه‌ره‌بیدا وه‌رگیراوه، ده‌نا نه‌بووه هێڵى سوور بۆ لۆژیك بێت مه‌گه‌ر بۆ سیاسه‌ت، له به‌رامبه‌ر ئه‌م لۆژیكه‌یشدا جۆرێكى تر‌ى سیاسه‌ت هه‌یه به ئه‌نقه‌ست هێڵێك دروست ده‌كات به‌ناوى هێڵى سوور و له رێى ئه‌ده‌ب و فكره‌وه جێگه‌كه‌ى پڕ ده‌كرێته‌وه و رێگه له توێژى رۆشنبیر ده‌گرێت بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر سیاسه‌ت، پیرۆزكردنى بابه‌ت و ترساندنى رۆشنبیر به‌هه‌ر بیانوویه‌كه‌وه بێت ده‌رهه‌ق به بابه‌ته هه‌ستیاره‌كانى ناو كۆمه‌ڵگه، به ناڕاسته‌وخۆ دانانى هێڵى سووره.
له‌و وڵاتانه‌ى كه نه خاوه‌نى رێنسانسن و نه به‌شدارییان له ریفۆڕمى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئاینى و سیاسى كردووه و نه به‌نیازن ده‌ست بۆ هیچكام له‌وانه ببه‌ن، ئه‌و وڵاتانه نه خاوه‌نى كولتوورى ره‌سه‌نى خۆیانن و نه كێشه‌كه‌یان ناسراوه وه‌ك پێویست، هه‌موو شتێك به ئیجماعێكى كه‌م له ناوه‌ندى سیاسى كراوه به‌هێڵى سوور، بۆ ئه‌مه‌ش جه‌ماوه‌رێك هان دراوه كه ئه‌گه‌ر هێڵى سوور ببه‌زێنرێت، ئه‌وه ماناى وایه به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و پیرۆزییه‌كان و به‌هاى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئه‌خلاقیش ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، له حاڵێكدا ئه‌م تێگه‌یشتنه ئه‌گه‌ر وه‌ك خۆى ته‌ماشا بكرێ و به‌پێوه‌رى مێژوو مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێ، ئیتر مانایه‌ك نامێنێ بۆ هێڵى سوور، چونكه ئه‌وه‌ى هێڵى سوور ببه‌زێنێ به لۆژیكێكى تر قسه ده‌كات و زانیارى ده‌دات و رۆشنبیرى خۆى نمایش ده‌كات، مه‌ترسى سیاسه‌ت له خۆ ئاراسته‌كردنى رۆشنبیر به‌ره‌و گفتوگۆى سیاسه‌ت، هێنده‌ى كۆمه‌كه بۆ راسته‌ڕێكردنى ده‌سه‌ڵاتى سیاسى، هێنده ترس نییه تا هێڵى سوورى بۆ دابنرێت، ئه‌م فه‌زایه له كوردستان نه‌بێ نه‌ماوه له دنیادا كه خه‌ڵكیش هان بدرێت رۆشنبیر هێڵى سوور ده‌به‌زێنن.
له وڵاتێكدا باسى هێڵى سوور ده‌كرێ كه هه‌موو هاووڵاتییانى خاوه‌نى هێڵى سوورى كه‌رامه‌ت و كه‌سایه‌تیى خۆیان بن، مه‌به‌ستم له‌وه‌یه كه هه‌موو پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هه‌موو ئاین و كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یى و مه‌زه‌وییه‌كان پارێزراو بن و ته‌ناهیی كۆمه‌ڵایه‌تییان مسۆگه‌ر بێت، نه‌ك ئه‌وه‌ى هێڵى سوور ته‌نیا بۆ ئاینێك و كه‌سایه‌تییه‌كى سیاسى و پڕه‌نسیپێكى كۆمه‌ڵایه‌تیى تایبه‌تى بێت، یان سازشكردنى هێزێكى سیاسى بێت به‌رامبه‌ر ره‌وتێكى ئاینى، دانانى هێڵى سوور رێككه‌وتنى كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌ره‌كه، نه‌ك به‌شێك له كۆمه‌ڵگه له رێى گوتارێكى ئاینى زاڵه‌وه هێڵێك دابنێن و سوورى دروست بكه‌ن و خه‌ڵك بترسێنن و ده‌سه‌ڵاتى سیاسیش پشتگیرى بكات، له كاتێكدا رۆژانه كه‌رامه‌ت و پیرۆزییه‌كانى خه‌ڵكى تر بێنه به‌زاندن و هیچ هێڵێك نه‌بێت به‌پێى یاسا دیاری كرابێت، كه‌چى باس له هێڵى سوور بكرێت.
تێكه‌ڵكردنى ژیانى سیاسى و ئاینی، تێكه‌ڵكردنى شه‌ڕ و ئاشتییه به‌بێ ئاماده‌یى یاسا، ئه‌گه‌ر یاسا ئه‌م جۆره كێشه ئاینى و سیاسییه چاره‌سه‌ر نه‌كات، ئاسانه هه‌موو شتێك به‌هێڵى سوور له قه‌ڵه‌م بدرێت و سنوورێك بۆ ئازادى گوتن دابنرێت و ژیان هه‌مووى له هێڵه سووره‌كاندا قه‌تیس بكرێ، خه‌تاى گه‌وره‌ى ئه‌و دۆخه ئه‌و سیاسه‌ته‌یه له كوردستان پێڕه‌و ده‌كرێت و رێى بۆ خاوه‌نى ئه‌م لۆژیكه خۆش كردووه و رۆشنبیرى ترساندووه له گفتوگۆى بابه‌ته هه‌ستیاره‌كان، ئه‌م تێكه‌ڵكردنه‌ى ژیانى سیاسى و ئاینى، زه‌وینه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى دۆخى كۆنه‌په‌رستى و دواكه‌وتوویى ساز ده‌كات كه به‌ناوى به‌زاندنى هێڵى سووره‌وه تیرۆری فكرى خۆى به‌رهه‌م بهێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر سیاسییه‌كان له‌لایه‌كه‌وه كه‌ڵك له‌م دۆخه وه‌ربگرن، ئه‌وا كۆمه‌ڵگه له چه‌ندان لایه‌نه‌وه زیانى لێ ده‌كات و سیاسه‌تیش پیرۆز ده‌كرێت.