سمكۆ محه‌مه‌د
كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى به‌هه‌موو كێشه ئهزهلییهكانیهوه كه كێشه‌ى بوونى شوناسى گه‌وره‌ى هه‌یه، تا ئێسته دیار نه‌بووه خاوه‌ن چ هێزێكه و چۆن دابه‌ش بووه به‌سه‌ر به‌ره‌ى جیاواز، چونكه هێشتا وه‌ك نه‌ته‌وه دیار نییه له كام به‌ره‌یه و چ به‌ره‌یه‌ك له خزمه‌ت ته‌واوى كۆمه‌ڵگه و جیاوازییهكانیهتى، تا ئێسته دواى ململانێیه‌كى زۆر له‌گه‌ڵ خۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئایا خاوه‌ن شوناسى نهتهوهیییه و نه‌ترسێت له‌وه‌ى ببێت به بارمته بۆ ده‌وڵه‌تانى مه‌زه‌وى و شۆڤێنى، خه‌ریكه ئه‌و مه‌ترسییه سه‌ر هه‌ڵده‌دات كه ئه‌مجاره‌یان له جیاتى ململانێى حزبى كلاسیكى دابه‌شبوو به‌سه‌ر دوو ده‌وڵه‌تدا، به‌پێچه‌وانه‌وه خه‌ریكه دابه‌شى سه‌ر دوو به‌ره‌ى جیاواز ده‌بێت، به‌ره‌ى ئیسلامى كه زۆرینه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان له‌رێى ترسه‌وه به ئیسلام كراوه، به‌ره‌یه‌كى تر‌ى به‌ناو عیلمانى و كه‌م ده‌سه‌ڵات، ئه‌و به‌ره‌ى ئیسلامییه بۆیه مه‌ترسییه، چونكه هه‌ژموونى ئه‌مجاره‌یان خوێندنه‌وه‌ی بۆ كراوه به‌گوتارى ئیسلامى توندڕۆ و توندوتیژ، ئه‌ویش كه‌ڵك وه‌رگرتنه له گوتارى ئۆپۆزسیۆنى و دژه گه‌نده‌ڵى و دژه حكوومه‌تى و، بێ‌باك له گوزه‌رانى خه‌ڵك و به‌رژه‌وه‌ندیى گشتى.
یه‌كێك له مه‌ترسییه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانى به‌ره‌ى ئیسلامى كه نامۆیه به‌دنیاى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تیى كوردستان، ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى له غیابى ده‌سه‌ڵاتێكى یاسایى و ئاشنابوونى خه‌ڵك به ده‌ستوورێك كه نییه‌تى و به مافێك كه شاره‌زایى لێى نییه و به هۆشیارییه‌ك كه دووره له به‌شدارییه‌كى رژدی سیاسى و فه‌رهه‌نگى، ئه‌مجاره‌یان رووبه‌ڕووى ئه‌و به‌ره‌یه ده‌بێته‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، هه‌رچى زیاتر گوشارى كۆمه‌ڵایه‌تى و مه‌رجه دواكهوتووهكانى زیندوو ده‌كاته‌وه، ته‌نانه‌ت وه‌ك توونس و میسر و وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست نییه به حزبى ئیسلامى وه‌ك حزبى راپه‌ڕینى ئیسلامى رازى بێت به بنه‌ماكانى شارستانیه‌تى دواى داگیركارى فڕه‌نسایى بمێنێته‌وه، بۆیه مه‌ترسییه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌و په‌راوێزه له ئازادى كه هه‌بوو بۆ نووسین و ئازادى پۆشین و مه‌ده‌نییه‌ت بۆ خه‌ڵك، ئه‌ویش ده‌كه‌وێته به‌رده‌م مه‌ترسیی، چونكه هێزێكى عیلمانى نییه تا به‌ره‌نگارى ئه‌و به‌ره‌یه و كرده‌وه‌كانى بكات و رێ نه‌دات زیاده‌ڕۆیی بكات بۆ سه‌ر مافى خه‌ڵك.
ئه‌مه له راستیدا به‌ر له‌وه‌ى به ده‌سه‌ڵات و حزبه به‌ناو عیلمانییه‌كان بكرێت، به خه‌ڵكى هۆشیار و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى چاو كراوه به مانا مه‌ده‌نییه‌كه‌ى ده‌كرێت، نه‌ك ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ى له‌لایه‌ن سیاسه‌ت و حوكمڕانییه‌وه پشتى تێكراوه و كه‌س خۆى به خاوه‌نى خه‌ڵك نازانێ.
مه‌ترسى دروستبوونى به‌ره‌یه‌كى سیاسیى ئیسلامى به‌هاوكارى حزبه سوننه‌تییه كوردییه‌كان، ئه‌وه‌یه به‌ر له‌وه‌ى ده‌ست ببه‌ن بۆ هیچ هێزێك و بیركردنه‌وه‌یه‌ك، ده‌ست بۆ ئه‌و گرووپه چالاك و ئاین و ئاینزایانه ده‌به‌ن كه له ده‌ره‌وه‌ى فه‌زای بیركردنه‌وه‌ى ئاینى ئیسلام ده‌ژین، مه‌به‌ستم له كاكه‌یى و ئێزیدى و ئه‌رمه‌نى و سابیئه و كریستیان و گرووپى كۆمه‌ڵایه‌تى كوردییه كه هێشتا شوناسى خۆى دیارى نه‌كردووه، ئه‌مانه هێشتا به‌ره‌یه‌كیان پێك نه‌هێناوه بۆ به‌رگریكردن له شوناسى ئاینى و كولتوورى و فه‌رهه‌نگى خۆیان و خه‌ریكن به‌بێ هیچ پشت و په‌نایه‌كى یاسایى و ده‌ستوورى ده‌كه‌ونه به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كى خوێندنه‌وه بۆكراو كه هێزى هه‌رێمایه‌تى پشتگیری‌یان لێ ده‌كات.
له‌ولایشه‌وه حزبه به‌ناو عیلمانی و چه‌په‌كان، كه‌مته‌رخه‌م له ئاینده‌ى خۆیان و كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى كه هیچ چاره‌نووسێكى دیار چاوه‌ڕوانى ناكات و هه‌میشه وه‌ك ئه‌وه‌ى له هۆڵی چاوه‌ڕوانیدا به‌رده‌وام بێت به دیار جه‌سته‌یه‌كى نه‌خۆشه‌وه بێت وایه، له حاڵێكدا ئه‌و جه‌سته‌یه به‌بێ هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كى دارایى گه‌ره‌نتی كراوهوهیه، كه‌چى به‌ره‌یه‌كى خاوه‌ن دارایى بشتبهستوو به دارایى ده‌ره‌وه‌ى وڵات، ئه‌ویش به‌ره‌ى ئیسلامییه، خه‌ریكى خۆسازدانن، ئه‌ویش دروستكردنى به‌ره‌ن به‌بێ نوێنه‌رى به‌ره‌ى عیلمانى و پێشكه‌وتووخواز، یان لانیكه‌م به‌بێ هیچ ئه‌لته‌رناتیڤێك بۆ ئه‌م دۆخه ناجێگیره سیاسى و ئابوورییه‌ى ئێسته هه‌رێمى كوردستانى تێكه‌وتووه. له‌لایه‌كى تریشه‌وه نه‌بوونى یه‌ك گوتارى له به‌رانبه‌ر به‌غدا و نه‌یاره‌كانى تر‌ى هه‌رێمایه‌تى.
بۆیه ده‌ڵێم به‌ره‌ى ئیسلامى مه‌ترسى هه‌یه، چونكه ئه‌وان بهنیازێكى كوردانه و پاكژهوه له خه‌مى كۆمه‌ڵگه‌دا نین، به‌ڵكو به ئه‌جێندایه‌كى ده‌ره‌كى و به رۆحێكهوه هاتوون كه هه‌رچى بونیات نراوه هه‌ڵیبوه‌شێننه‌وه و دیارده‌ى تر‌ى له‌سه‌ر بنیات بنێن، كه ئه‌مه زه‌وینه‌ى له‌بارى هه‌یه.