سمكۆ محه‌مه‌د
سیاسه‌ت خاوه‌ن موڵكیه‌تێكه كه تاكه سیاسییه‌كان ناتوانن له هه‌موو به‌شه‌كانى خاوه‌ن پشك بن، وه‌ك چۆن سایكۆلۆجیاى كۆمه‌ڵگه به‌شێكى زۆر هاوبه‌شى هه‌مان فه‌زا ده‌كه‌ن كه هه‌ڵگرین، بۆیه كه باس له كاره‌كته‌رى سیاسى ده‌كرێت سا با له هه‌ر شوێنێكى ئه‌م سه‌رزه‌وینه بێت، واته سایكۆلۆجیایه‌كى جیاواز له خه‌ڵكى ئاسایى، سیاسه‌ت بۆ خۆى سایكۆلۆجیایه‌كى تایبه‌تى هه‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكى عه‌وام به‌گشتى خاوه‌ن سایكۆكۆلۆجیایه‌كى تایبه‌تمه‌ند بن و له دۆخێكى ناجێگیردا بژین، ئه‌وا سیاسى وه‌ك كاره‌كته‌رێكى جیاواز له ژیانى رۆژانه‌ى گشت ده‌ژى.
بۆ نموونه، ئه‌وان هه‌میشه له دڵه‌ڕاوكێی به‌رده‌وام و ترس له نه‌یار و ئۆپۆزسیۆن و ئه‌وانیترى دوژمن‌دا، درێژه به‌ته‌مه‌نى خۆیان ده‌ده‌ن، ئه‌وان هه‌میشه به‌هۆى ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته ناشه‌رعییه‌كان و له‌گه‌ڵ سته‌مدا هه‌ڵ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر بۆ خه‌ڵك قبووڵكردنى ئه‌ویترى ئاینى جیاواز و نه‌ریت و كولتوورى جیاواز، به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئاسایى بكرێت و به یاسا رێك بخرێت، ئه‌وا بۆ سیاسى قبووڵكردنى ئه‌ویترى سیاسى كه خاوه‌نى ئاماده‌یییه‌كى هه‌میشه‌یییه، بۆ گۆڕینى ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌كه‌ى. بۆیه سایكۆلۆجیایه‌كى نائاسایی هه‌یه.
سیاسى خۆى به كاره‌كته‌رێكى سیمبۆلی و كاریزما ده‌زانێ بۆ جه‌ماوه‌ر و بنكه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى حزبه‌كه‌ى. ئه‌و هه‌میشه خۆى به به‌رزتر و زیاتر و جیاوازتر ده‌زانێ له هاوڕێ كۆنه‌كانى و له‌وانه‌ش كه كێبه‌ركێى ده‌كه‌ن، بۆیه هه‌رچى ئه‌مه ده‌چێته ناو ره‌فتار و سروشتییه‌وه و له هه‌ڵسوكه‌وتى رۆژانه‌یدا ره‌نگ ده‌داته‌وه، هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه‌یه كه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ كایه‌ى مه‌عریفه‌دا كێشه‌ى هه‌یه و هه‌ر جۆره ره‌خنه‌یه‌ك له جومگه‌كانى ده‌سه‌ڵات، سا با ره‌خنه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندى خۆى و گشتیش بێت، لێى ده‌ترسێت و به ره‌خنه‌گرتن له خۆى وه‌ك كه‌س تێده‌گات.
بۆ ئه‌مه‌ش ناچاره په‌نا بۆ ئه‌و كاره‌كته‌رانه ببات كه ده‌توانن ره‌واج به عه‌قڵیه‌ت و ئه‌جێندا و بیركردنه‌وه‌كانى بده‌ن و له‌ناو كایه‌ى میدیادا سایكۆلۆجیاى ئه‌و ره‌نگ بداته‌وه، تا رووبه‌ڕووى مه‌عریفه ببێته‌وه به گوتارێك كه بونیاتى كۆمه‌ڵگه به ئاراسته‌ی بیركردنه‌وه‌ى خۆیدا به‌رێت، نه‌ك ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ى كه ره‌خنه له جومگه‌كانى ده‌سه‌ڵات وه‌ك ره‌خنه‌یه‌كى نیشتمانپه‌روه‌رى پێش بكه‌وێ، لێره‌وه سایكۆلۆجیاى سیاسى سا با له هه‌ر پله و پایه‌یه‌كدا بێت، ده‌بێته ترس نه‌ك چاكسازى بۆ خزمه‌تكردنى گشت.
كاره‌كته‌ره سیاسییه‌كان كه ده‌وڵه‌ت و خاك و ته‌ناهیی گشتى به موڵكى خۆیان ده‌زانن، نه‌ك موڵكى گشتى، بۆ ئه‌وان دڵنیابوون و دادپه‌روه‌رى و پاراستنى ده‌وڵه‌ت، به‌وه تێگه‌یشتووه كه دڵنیابوون واته پاراستنى ئاسایشى قه‌واره‌ى سیاسى و پاراستنى سنوور، واته دزه‌نه‌كردنى ده‌وڵه‌ت و هێزى نه‌یار بۆ ناوخۆ، نه‌ك به‌ماناى دڵنیایى بۆ گشت و پاراستنى كولتوور و موڵكیه‌ته گشتییه‌كان له دزین و ره‌وانه‌كردنى به پاره‌ى قاچاخ و پاراستنى ئاسایشیش، واته دڵنیابوونى گشت له هه‌موو مه‌ترسییه‌كى خۆراك و ته‌ندروستى و هیتر.
سایكۆلۆجیاى سیاسى به‌شێكى ئه‌وه‌یه كه سه‌ركه‌وتنى له پاراستنى ئه‌و شته بنچینه‌یییه له قه‌واره ته‌سكه‌كه‌ى خۆى و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر دوژمنه وه‌همى و ناوه‌همییه‌كانیدا، ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ى هه‌میشه‌یى نه‌یاره‌كانیدا زیاتر ده‌بێت، سه‌ركه‌وتن له‌لاى ئه‌و بریتییه له كۆنتڕۆڵكردنى ته‌واوى جومگه‌كانى ده‌سه‌ڵات به‌ده‌زگه رۆشنبیرییه‌كانیشه‌وه، به‌مه‌ش تا سایكۆلۆجیاكه‌یان له‌و ترسه نه‌ڕه‌وێته‌وه، ده‌وڵه‌ت نابێته خاوه‌نى قه‌واره‌یه‌كى دڵنیا له مه‌ترسى دوژمن، كوردستان و كاره‌كته‌ره سیاسییه‌كانى له‌م دۆخه‌دا سایكۆلۆجییه‌دا ده‌ژین.