دوا شه‌و وه‌ك دوافێرژنى دراماى كوردى
به‌شى سێیه‌م:
نووسینى سیناریۆى زنجیره دراماى ته‌له‌ڤزیۆنى، یه‌كێكه له سه‌ختترین شێوه‌كانى نووسینى دراما، له‌به‌رئه‌وه‌ى تاكه هونه‌رى بینراوه كه زۆرترین بینه‌رى هه‌یه‌و كۆنتاكت له‌گه‌ڵ هه‌موو چین و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگه ده‌كات، بۆیه دراماى ته‌له‌ڤزیۆنى جیاواز له سینه‌ما و شانۆ كه بوارى فه‌نتازیا تێیاندا فراوانتره، ئه‌مه‌یان زیاتر پێوه‌سته به واقیعى ژیانى خه‌ڵك و رۆ ده‌چێته ناو پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و له ژیانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و له‌ناو كایه‌كانى ژیان چه‌كه‌ره ده‌كات و ده‌بێ موقنیع و جێی باوه‌ڕ بێت بۆ هه‌موو جۆره‌كانى بینه‌ر، هه‌ر له ژنێكى نه‌خوێنده‌وارى ناو چێشتخانه‌ى ماڵ تا ده‌گاته كه‌سێك كه به‌رزترین بڕوانامه‌ى هه‌یه، له نه‌دارترین كه‌سه‌وه تا ده‌گاته گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌دار.
ئیتر ئه‌مه واده‌كات كه زمانى دراما زمانێكى جیاواز بێت و راستگۆیی و واقیعییه‌تى تێدابێت و تواناى كۆنتاكتى ئاسان و ساده‌ى به‌بینه‌ر هه‌بێت، بۆیه ئه‌وه‌ى سیناریۆى دراماى ته‌له‌ڤزیۆنى ده‌نووسێت ده‌بێ كه‌سێكى خه‌یاڵفراوان و زه‌ین كراوه و شاره‌زا و ئاگایی له بواره‌كانى كۆمه‌ڵناسى و ده‌روونزانى و په‌روه‌رده و ئابوورى و سیاسى و كولتوورى و یاسایی هه‌بێت، بتوانێت ئامانجى دراماكه دیارى بكات و سه‌ره‌تاو كۆتایی دراماكه لاڕوون بێت و بزانێت رووداوه‌كان به‌ره‌و كوێ ده‌چن و چۆن به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون و چۆنیش به‌یه‌كه‌وه گرێ ده‌رێنه‌وه، چۆنیش ئه‌و ئامانجه ده‌پێكن كه نووسه‌ر دیاری كردووه.
چیرۆكى دراماى (دواشه‌و) ناتوانێت هیچ ئامانجێك بۆ خۆى دیاری بكات، بۆ نموونه له هه‌موو چیرۆك و رۆمانه‌كانى (ئه‌جاسا كریستى) ئامانجێك هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه تاوان سوودى نییه و سه‌رناكه‌وێت، به‌ڵام له‌م درامایه هه‌موو ئه‌و رووداوانه ناتوانن ئامانجێكت بۆ دروست بكه‌ن، تۆ له روانگه‌ى ئه‌و رووبه‌ره بچووكه‌كه‌ى كه هه‌ڵتبژاردووه ده‌ته‌وێ چى بڵێی؟
ده‌ته‌وێ بڵێی ئه‌م ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه كۆمپانیایانه هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن له پێناو پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان؟ ئه‌م قسه‌یه راسته، به‌ڵام پێم بڵێ له‌م درامایه له كوێ مه‌ترسى بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان دروست بووه؟ ده‌ته‌وێ بڵێى ئه‌وان وه‌ك ئه‌وه‌ى له ده‌ره‌وه ده‌رده‌كه‌ون، وا نین و ژیانیان هه‌موو كێشه و ململانێیه؟ ڕه‌نگه ئه‌وه‌ش راست بێت، به‌ڵام له‌م درامایه هه‌موو كێشه‌كان و ململانێكان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كى ساخته و فریوده‌ر بنیات نراون، دراماكه ته‌واو بوو بینه‌ر تێنه‌گه‌یشت هۆكارى كێشه‌ى نێوان ئارام و ئاراز چییه، دراماكه ته‌واو بوو نه‌مانزانى بۆ ئه‌رده‌وان به‌م شێوه‌یه ڕقى له ژنه‌كه‌یه‌تى، دراماكه ته‌واو بوو نه‌یتوانى پێمان بڵێت ئه‌رده‌وان و ژیا چۆن هاوسه‌رگیرییان كردووه و هۆكارى كێشه‌ى نێوانیان چییه، دراماكه ته‌واو بوو نه‌زانرا بۆ ئه‌رده‌وان ده‌یه‌وێت ژیا له خه‌سته‌خانه بكوژێت له كاتێكدا له‌ڕووى یاساییه‌وه ئه‌و هیچ تاوانێكى ئاراسته نه‌كرابوو.
ڕوویه‌كى تر‌ى كێشه‌ى ئه‌و درامایه پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانییه‌كانه، له ڕووى كۆمه‌ڵناسى و عورفى ژیانه‌وه ئاساییه پیاو زاراوه‌یه‌ك قسه بكات و ژنه‌كه‌ى زاراوه‌یه‌كى تر، به‌ڵام له كوێدا ئاساییه له ماڵێكدا دوو برا هه‌ولێرى بن و دوو خوشك سلێمانى بن؟ ده‌بوو ده‌رهێنه‌ر كه ئه‌وه‌ش ده‌كات پاساوێك بۆ ئه‌مه دابتاشێت، بۆ نموونه پێمان بڵێت ئه‌م دوو كچه له زانكۆى سلێمانى خوێندكارن یا خوێندكار بوون، تا بوونى زاراوه‌ى سلێمانى له‌ناو ماڵه‌كه شێوه‌یه‌ك له ڕه‌وایه‌تى هه‌بووایه، دواتر زمان به‌شێكى گرنگى بنیاتى كاره‌كته‌ره، ئاستى مه‌عریفى و فه‌رهه‌نگى و ژینگه و پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان فۆرمى ژیانى مرۆڤه‌كان دروست ده‌كه‌ن، له‌م ماڵه جگه له جیاوازى شێوه‌زار، جیاوازى فۆرمى كاره‌كته‌ر هه‌یه، دوو كچه‌كه‌ى شه‌ماڵى سه‌ده‌ف وه‌ك دوو كچى خێزانێكى راقى و خاوه‌ن ئه‌ته‌كێت و عورفى ژیانێكى ده‌وڵه‌مه‌ندانه ده‌رده‌كه‌ون، هه‌ردوو كوڕه‌كه‌شى رێك ته‌واو پێچه‌وانه‌ن و وه‌ك دوو كوڕى لادێ ره‌فتار ده‌كه‌ن و كولتوورى ره‌فتاره‌كانیان ته‌ریبى كاره‌كته‌رى باوكیانه، بۆیه ئیحساسیى ئه‌وه‌ى ئه‌وانه یه‌ك خێزانن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به بینه‌ر ناگات، هه‌رچه‌نده ئیبراهیم حه‌كیم هه‌وڵ ده‌دات به ئهدایهكى زۆر رووكه‌ش و پڕ له موباله‌غه ئه‌وه پێشان بدات كه ئه‌مانه كچى ئه‌ون، به‌ڵام زۆر ڕوونه كه هه‌ریه‌كه‌یان له دنیایه‌كى جیاوازن و ناتوانن گه‌رمایی ئه‌و پێوه‌ندییه خێزانییه به دراماكه بده‌ن، به‌ڵام له ماڵه‌كه‌ى تر ئه‌م كێشه‌یه بوونى نییه، پێوه‌ندییه‌كى روون له‌نێوان ئارام و ڕه‌وێن، یا ئارام و راوێژ، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئهردهوانیش هه‌یه، چونكه جۆرێك له ستایل و ئه‌ته‌كێت هارمۆنییهكى به‌و خێزانه به‌خشیوه و بینه‌ر به ئاسانى قه‌ناعه‌ت ده‌كات كه ئه‌وانه خێزانێكن، ئه‌گه‌رچى كێشه له پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشیان هه‌بێت.
خاڵێكى تر‌ى گرنگ له نووسینه‌وه‌ى سیناریۆ مه‌سه‌له‌ى شاره‌زاى یاساییه، ناكرێ تۆ سیناریۆ له‌سه‌ر كۆمپانیا و گرووپ بنووسیت و نه‌زانیت له ڕووى یاساییه‌وه ئه‌م كۆمپانیا و گرووپانه چۆن دروست ده‌كرێن و چۆن به‌ڕێوه ده‌برێن و هه‌ره‌مى ئیداری‌یان چۆن رێكخراوه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌زانى تووشى هه‌ڵه‌ى گه‌وره و زه‌ق ده‌بیت وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌و درامایه تێی كه‌وتووه، له یاسای كۆمپانیاكان هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان له ڕێی ئه‌نجوومه‌نى كۆمپانیا ده‌درێت، به‌ڕێوه‌به‌رى رێپێدراویش كه‌سى دیاریكراوه بۆ ئیداره‌دانى كۆمپانیا و ئه‌و ده‌توانێت ده‌سه‌ڵات بۆ خواره‌وه‌ى خۆى شۆڕ بكاته‌وه، هه‌ر ئه‌ویش ده‌توانێت به یه‌ك نووسراو هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانى خواره‌وه كانسڵ بكاته‌وه و بیداته‌وه به خۆى یا هه‌ر كه‌سێكى تر.
بۆیه له‌م درامایه‌دا كه باس له واژوو و ده‌سه‌ڵاتى ئه‌رده‌وان ده‌كرێت له واژووكردنى گرێبه‌سته‌كان كه ده‌بێ له ماوه‌ى 14 رۆژ تازه بكرێنه‌وه و ئهردهوانیش دیار نییه، له‌ڕووى یاساییه‌وه ئه‌وه هیچ كێشه نییه و به‌ڕێوه‌به‌رى ڕێپێدراو به یه‌ك نووسراو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى ئه‌رده‌وان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و ده‌یدات به كه‌سێكى تر، بۆیه كاتێ درامایه‌ك چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌ك ته‌رخان ده‌كات بۆ كێشه‌یه‌كى ساخته كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه بوونى نییه، ساوێلكه‌یی و نه‌زانى دروستكه‌رانى دراماكه پێشان ده‌دات، چونكه له كۆمپانیا هیچ واژوویهكى شه‌خسى بوونى نییه، تۆ وه‌ك پێگه ئیدارییهكهت كه كۆمپانیا به بڕیارێك پێتى داوه واژوو ده‌كه‌یت، ده‌شتوانرێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ت به‌یه‌ك بڕیارى كارگێڕى كانسڵ بكرێته‌وه، بۆیه كاتێ ئه‌و درامایه باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌رده‌وان گرێبه‌سته‌كانى به شێوه‌ى شه‌خسى واژوو كردووه، ئه‌وه بێ ئاگایی نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر پێشان ده‌دات له یاساى كۆمپانیاكان، كه‌چى بوێریى هه‌یه 20 ئه‌ڵقه له‌سه‌ر كۆمپانیا بنووسێت.
ئه‌م بێ ئاگاییه له یاسا واى له ده‌رهێنه‌ر كردووه له دیمه‌نى موزایهدهكهش تووشى هه‌ڵه بێت و نه‌زانێ چۆن ره‌وایه‌تى به بابه‌ته‌كه بدات، به‌گوێره‌ى یاسا هه‌ندێ موزایه‌ده تایبه‌ته به كۆمپانیاكان و له‌ناو كۆمپانیاكانیش ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه پسپۆڕن له‌و بواره‌دا، بۆیه هه‌موو كۆمپانیایه‌ك ناتوانێت بچێته ناو هه‌موو موزایهدهكهیهوه، بۆیه كاتێ راوێژ وه‌ك نوێنه‌رى كۆمپانیاى ئارام له‌وێیه، ئه‌رده‌وان به‌ناوى چ كۆمپانیایه‌كه‌وه دێته ناو موزایه‌ده‌كه، ئه‌گه‌ر به ناوى كۆمپانیاى ئارامیشه‌وه بێت كه دوو كه‌س به‌شدار بن له‌و موزایه‌ده و پاره له‌سه‌ر یه‌كتر زیاد بكه‌ن، كه ئه‌وه هه‌رگیز روو نادات، ئه‌رده‌وان ته‌نیا ده‌توانێ به نووسراوێكى ئارام له‌و موزایه‌ده به‌شدارى بكات، ئه‌ى پرسیاره‌كه لێره ئه‌وه‌یه ئه‌رده‌وان چۆن هاته ناو موزایهدهكهوه؟ له كاتێكدا هه‌ر كۆمپانیایه‌ك كه دێته ناو موزایه‌ده ده‌بێ 20%ی نرخى خه‌مڵێنراوى موزایه‌ده‌كه بخاته بانكه‌وه و چه‌كى بانك به‌و بڕه پاره‌یه پێشكه‌ش بكات كه رێى پێ ده‌دات بێته ناو موزایه‌ده‌وه.
له بڕگه‌ى كۆتایی ئه‌رده‌وان به 30 ساڵ حوكم ده‌ردرێت ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ى له خێزانه‌كه‌ى داوه، یا هه‌وڵى كوشتنى داوه، وه‌ك بینه‌ریش بینیمان ئه‌م دوو رووداوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ناو رێوشوێنیى یاسایی تێنهپهڕێوه، له‌به‌رئه‌وه‌ى هیچ كه‌سێكى سكاڵاكار نه‌بوو له هه‌ردوو رووداوه‌كه، كه كه‌سى سكاڵاكار نه‌بێت كه‌واته هیچ دۆسیه‌یه‌ك نییه، ئه‌رده‌وان ده‌توانرێت ته‌نیا له‌سه‌ر كێشه‌ى ڕفاندنى كچه‌كه‌ى كاروان سزا بدرێت، ئه‌و ڕفاندنهى كه نه‌زانراوه بۆ كرا و چ مه‌به‌ستێكى به‌دواوه بوو وه‌ك زۆر له راكهڕاكهى ناو ئه‌و درامایه، ئه‌و دوو پیاوه‌ش كه ویستیان ژنه‌كه‌ى ئه‌رده‌وان بكوژن، نه‌كه‌وتنه ده‌ست پۆلیس و لاى كه‌یوان به‌ند كرابوون، ئه‌ى چۆن ئه‌رده‌وان به 30 ساڵ حوكم درا، له كاتێكدا حوكمى 30 ساڵ له یاساى عێراقییدا نییه.
(ماویه‌تى)