به‌درێژایی مێژووی حوكمڕانێتیی دنیا، هه‌میشه ئه‌و كه‌سه سه‌ركه‌وتووانه‌ی حوكمی وڵاته‌كانیان كردووه، دووچاری لێشاوێك له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی قورسی نه‌یاره‌كانیان بوونه‌ته‌وه، چونكه سه‌ركرده سه‌ركه‌وتووه‌كان كاتێك دێنه سه‌ر كورسیی حوكمڕانی، به پلانی تۆكمه و هه‌ڵسه‌نگاندنی دروسته‌وه دێنه سه‌ر كورسیی ده‌سه‌ڵات، بۆیه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و حزبانهیشی دژایه‌تی حكوومه‌تێكی سه‌ركه‌وتوو ده‌كه‌ن، شكست دێنن به‌و پێیه‌ی خه‌ڵك متمانه‌ی به حكوومه‌ته نه‌ك حزب كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ندامه‌كانی بیر ده‌كاته‌وه كه تێوه‌گلاوی گه‌نده‌ڵین، به‌ڵام حكوومه‌ت بۆ میله‌ته.
ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌كی ورد و دروست بۆ ئه‌م ململانێیه بكه‌ین، ئاشكرایه چاویان به پێشكه‌وتوویی و سه‌ركه‌وتوویی ئه‌و حكوومه‌ته هه‌ڵنایه‌ت (هه‌ڵبه‌ت خۆیان كۆمه‌ڵێك كه‌سی بێ توانان و ته‌نیا كه‌سی قسه‌كه‌ری بێ كردارن)، وه‌ك نموونه ئه‌و كه‌سانه‌ی دژایه‌تی ماوتسی تۆنگ سه‌رۆكی چینیان كرد و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی بوون و هه‌وڵی زۆریان دا بۆ شكست پێهێنانی، كه‌چی ڕۆژ به‌ڕۆژ ماوتسی تۆنگ سه‌ركه‌وتووتر ده‌بوو تا ئه‌وه‌ی ئێسته بووه‌ته سیمبۆلی چین و زۆر له وڵاتانی تریش، له سه‌رجه‌م شوێنه گشتییه‌كانی چینیش وێنه‌ی هه‌ڵواسراوه و نه‌یاره‌كانیشی ناویان له كووله‌كه‌ی ته‌ڕیشدا نه‌ماوه.
له هه‌رێمی كوردستانیش و وێنه‌ی وڵاتان، ده‌سته‌یه‌ك دروست بوونه چاویان به سه‌ركه‌وتنه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌سروور بارزانی هه‌ڵنایه‌ت، بۆ ئه‌وه‌یشی دژایه‌تی بكه‌ن، تۆڕێك له گه‌نج و هه‌رزه‌كاریان پێكهێناوه و ڕۆژانه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی دژایه‌تی كابینه‌ی نۆیه‌م و به‌دیاریكراویش سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌نگوینیان له كلۆره داردا دۆزیبێته‌وه، وه‌لێ نازانن ئه‌وه‌ی ئێسته سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمه، كه‌سێكی ناشاره‌زا نییه، به‌ڵكو هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ره له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ماوه‌ی زیاتر له 20 ساڵیشه له نزیكه‌وه و له‌ناوجه‌رگه‌ی كوردستان ئاگاداری سه‌رجه‌م كێشه و بابه‌ته سیاسییه‌كانی كوردستان و ناوچه‌كه و دنیایه، بێ‌ئاگان له‌وه‌ی به درێژایی ته‌مه‌نی سه‌رقاڵی پاراستنی ئاسایش و ته‌ناهی خه‌ڵكی كوردستان بووه.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌فته‌ی ڕابردوو له وتارێكدا ڕاستگۆیانه باسی له دۆخی هه‌رێمی كوردستان كرد و ئاماژه‌ی بۆ چه‌ند خاڵێك كرد، وه‌ك ڕه‌وشی ته‌ندروستی له هه‌رێمه‌كه و ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به كۆرۆنا ڤایرۆسه‌وه هه‌یه، به‌ڕاستی شانازییه له‌چاو ئه‌و دۆخه قورسه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی تێدایه، سه‌ره‌ڕای بڕینی مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌لایه‌ن عێراق و سه‌رجه‌م شایسته داراییه‌كان، به‌ڵام حكوومه‌ت به‌سه‌ركه‌وتووانه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و ده‌رده كوشنده‌یه بووه‌ته‌وه.
له خاڵێكی تردا باسی له دۆخی دارایی هه‌رێمه‌كه‌ی كرد و گوتی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 27 ملیار دۆلار قه‌رزداره، خێرا ئه‌و گرووپه دژه وه‌ك كاری هه‌میشه‌ییان ده‌ستیان كرد به دژایه‌تی و له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌وتنه وتاردانی بێبنه‌ما و ئامانجدار، به دیاركراویش سه‌رۆكی په‌رله‌مان گوتی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ قه‌رزێكی لا نییه، ته‌نیا پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و قه‌رزی هه‌ندێ كومپانیا نه‌بێت.
من به سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ڵێم ئێوه له‌پێناو ئه‌دای حزن، ئاگاتان له‌وه نه‌ماوه ئێوه سه‌رۆكی ده‌زگه‌یه‌كی گرنگن، دواتر به‌دژایه‌تیكردنی سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌م كاته‌دا ئه‌گه‌ر ئامانجێكی له پشت نه‌بێت، ئه‌م لێدوانه به‌دیاریكراوی بۆچی؟ تا ده‌توانن دژایه‌تی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم بكه‌ن، هه‌موو ده‌زگه و په‌یج و ئه‌كاونت و نووسه‌ر و ڕۆژنامهنووسهكانتان، بخه‌نه حاڵه‌تی ئاماده‌باشی، به‌رده‌وام با بنووسن، دژایه‌تی بكه‌ن، ده‌زانن بۆچی؟ چونكه سروشتی ئه‌و سه‌ركرده حوكمڕانه وایه كه تا دژایه‌تی بكرێت، به‌هێزتر ده‌بێت و تا ڕووبهڕوویشی ببنه‌وه، به‌رده‌وامتر ده‌بێت له‌و ڕێیه‌ی هه‌ڵیبژاردووه، ئه‌ویش ڕیشه‌كێشكردنی گه‌نده‌ڵی و ئه‌نجامدانی چاكسازییه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی میله‌ت، بۆیه دڵنیابن ده‌بێته ده‌ستێكی پۆڵایین بۆ هه‌موو گه‌نده‌ڵكاران و ئێوه‌ش هه‌ر به جێماو ده‌بن بۆ دژایه‌تی ئه‌و، له‌م كاته‌دا راسته‌وخۆ ده‌تانخاته به‌ره‌ی به‌رگریی له گه‌نده‌ڵی، ئه‌ویش هه‌ر به‌رده‌وام و زیاتر ده‌ستكه‌وتی ده‌بێت، چونكه ده‌ستی بۆ چاره‌سه‌ركردنی برینه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بردووه و خه‌ڵكی له‌پشته بۆ هه‌نگاوه‌كانی بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و ئه‌نجامدانی چاكسازی.