ماوه‌یه‌كه كۆنه‌بوونه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك حزبی یه‌كه‌م و دووه‌می هه‌رێمه‌كه‌مان، رۆژه‌ڤی میدیاكانه و خه‌ڵكی تا ئاستێك تووشی دڵه‌ڕاوكه كردووه، به‌وه‌ی ئه‌و كۆنهبوونهوهیه داهاتووی خراپی به‌دوادا بێت. كرۆكی بابه‌ته‌كه تا ئێسته روون نییه بۆ كۆ نابنه‌وه، ته‌نیا ئه‌وه‌نده روونه كه هه‌ردوولا له بیانوو ده‌گه‌ڕێن تا هۆكاریان هه‌بێت بۆ كۆنه‌بوونه‌وه.
ناوه‌ڕۆكی كێشه‌كه هیچ كام له‌و باسانه نین كه له میدیادا هه‌ن
راستییه‌كه‌ی ناوه‌ڕۆكی كێشه‌كه هیچ كام له‌و باسانه نین كه له میدیادا هه‌ن، به‌ڵكو له شوێنێكدا جیاوازن كه ده‌بێت وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌نه‌وه رێك 28 ساڵ پێش ئێسته خه‌ڵكی كوردستان بۆی چوونه سه‌ر سندووقی ده‌نگدان و په‌رله‌مانیان هه‌ڵبژارد، بارزانی و تاڵه‌بانیش ده‌ستیان له شه‌رعییه‌تی شۆڕشگێڕی هه‌ڵگرت و شه‌رعییه‌تی دیموكراسییان قبووڵ كرد. به‌ڵام دوای 28 ساڵ، حزبه‌كه‌ی تاڵه‌بانی جه‌ماوه‌ری نه‌ما و به زمانی چه‌ك قسه ده‌كات و ده‌یه‌وێ پاشگه‌ز بێته‌وه له هه‌ڵبژاردن. ئه‌مه‌ش پرسێكی چاره‌نووسسازیی هه‌موو كورد و به تایبه‌ت ئازادیخوازانه و پێویسته ئه‌و پاشه‌كشه‌یه قبووڵ نه‌كه‌ن كه یه‌كسانه به سفركردنه‌وه‌ی كوردستان.
ململانێی نوێی یه‌كێتی و پارتی رێك پێوه‌ندی به‌و دیده جیاوازه هه‌یه كه هه‌ردوو حزب بۆ حوكمڕانی كوردستان هه‌یانه، ئه‌مه تازه‌یش نییه و پێشینه‌ی هه‌یه، به تێگه‌یشتن له‌و راستییه‌ی كه یه‌كێتیی نیشتمانی له دوای ده‌رچوونی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی كوردستان /له 30ی نیسانی 2014/ كه تێیدا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به 259 هه‌زار ده‌نگ به‌رانبه‌ر 218 هه‌زار ده‌نگی یه‌كێتی، بوو به یه‌كه‌می سلێمانی، سه‌ره‌ڕای بردنی سندووقه‌كانی ده‌نگدان و پڕكردنی له ده‌نگی ساخته له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه به ئاشكرا و به زه‌بری هێز، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه هه‌ر به دڵی ئه‌وان نه‌بوو، بۆیه ئاماده نه‌بوون پارێزگار راده‌ستی گۆڕان بكه‌ن، تا له‌سه‌ر دوو ساڵ به دوو ساڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان پێكهاتن.
مەلا بەختیار: یه‌كێتی یه‌ك كورسیش بێنێ هه‌ر یه‌كێتییه
یه‌كێتی له‌وكاته‌وه مه‌یلی پاشگه‌زبوونه‌وه له شه‌رعییه‌تی هه‌ڵبژاردن و گه‌ڕانه‌وه بۆ زمانی چه‌كی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی شه‌رمنانه ده‌رده‌بڕی و ته‌نیا دوو جار پیاوه خوێندهوارهكهیان "مه‌لا به‌ختیار" به ئاشكرا له لێدواندا گوتی "ئه‌گه‌ر پارێزگار یه‌كێتی نه‌بێت، كێشه‌ی ئه‌منی دروست ده‌بێت"، پێش هه‌ڵبژاردنی 2019ی په‌رله‌مانی كوردستانیش دیسان گوتییه‌وه "یه‌كێتی یه‌ك كورسیش بێنێ هه‌ر یه‌كێتییه".
ئه‌م لێدوانانه هیچی له پشته‌وه نییه جگه له‌وه‌ی ویستی بڵێ ئێمه هێزمان هه‌یه و ده‌توانین كوردستان تێك بده‌ین ئه‌گه‌ر خواسته‌كانمان به‌دی نه‌یه‌ن، بۆیه له‌م حاڵه‌تانه‌دا كاتێك بیر له نیشتمانپه‌روه‌ری و خه‌باتی ئه‌مانه ده‌كه‌ینه‌وه به‌ناوی ئازادی و دیموكراسی و سۆشیال دیموكرات، هه‌موو شتێك ده‌چێته ژێر پرسیار و گومان.
به‌ڵام ئێسته به‌هۆی نه‌مانی مام جه‌لال، ئه‌و مه‌یله شه‌رمنانه‌ی 2014 بووه به سنگ ده‌رپه‌ڕاندنی ئاشكرا و جۆرێك له شانازی، به‌تایبه‌تی كه نه‌وه‌ی دووه‌می تاڵه‌بانییه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان وه‌رگرتووه و هیچ باكیان به مێژوو و قوربانیدانی خه‌ڵكی كوردستان نییه و زۆر كاڵفامانه مامه‌ڵه به كوردستانه‌وه ده‌كه‌ن.
ده‌بن به پشتوپه‌نای ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشتر پێیان ده‌گوت تیرۆریست
ئه‌م نه‌وه‌یه و ئه‌و یهكێتییانهیشی به ده‌وریانه‌وه ماون، له پشتی رهفتارهكانیانهوه رێك ئه‌وه‌یان حه‌شار داوه كه یان گه‌ڕانه‌وه بۆ نزیك په‌نجا به په‌نجا، یان شه‌ڕ و دوو ئیداره‌یی. بۆیه ده‌بینین رۆژێك له زینی وه‌رتێ هێز دژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌جووڵێنن، رۆژێكی تر ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن پابه‌ندی حكوومه‌ت نین، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌شكێنن، به‌یانییه‌ك داوای لامه‌ركه‌زی تا دوو ئیداره‌یی ده‌كه‌ن و ئێواره‌یه‌ك به رێككه‌وتنی حزبی و له ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌ته‌كێتێكی حوكمڕانی و ئیداری و ته‌ناهیی، تیرۆریست راده‌ستی ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی كه‌ركووك و راكان جبووری ده‌كه‌نه‌وه كه ماوه‌یه‌كه به چڕی خه‌ریكی ته‌عریب و سووتاندنی ده‌غڵودانی كوردن. رۆژێكی تریش ته‌نیا بۆ دژایه‌تی پارتی و سه‌رۆك وه‌زیران، ده‌بن به پشتوپه‌نای ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشتر پێیان ده‌گوت "تیرۆریست" و په‌رله‌مانیشیان به‌هۆیه‌وه په‌ك خست، هه‌موو رۆژێكیش وه‌ك دژه حكوومه‌ت له میدیاكانیانه‌وه خه‌ریكی هه‌راسانكردنی زاكیره‌ی ماندووی كوردن و به‌رپرسه‌كانیشیان سه‌ت پله له ئۆپۆزسیۆن توندڕه‌وترن له لێدواندا. به‌ڵام بۆ ئه‌مه ده‌كه‌ن؟
ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌م مه‌یله شه‌ڕانگێزییه و هێنانه خواره‌وه‌ی خواستی خه‌ڵكی كوردستان بۆ ئاستی سفر و دڵه‌ڕاوكێی شه‌ڕ و دوو ئیداره‌یی، رێك پێوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه كابینه‌ی نۆی حكوومه‌ت هه‌وڵی جێگیركردنی جۆرێك له سیستم ده‌دات و ده‌یه‌وێ به‌هایه‌ك بۆ ئیداره و داوده‌زگا بگێڕێته‌وه، یه‌كێتی له‌مه ده‌ترسێت و دڵنیایه له‌وه‌ی له‌ناو سیستمدا جێی نابێته‌وه و به‌ره‌و پووكانه‌وه ده‌چێت، بۆیه ماوه‌یه‌كه به زمانی چه‌ك ده‌یه‌وێت خۆی یه‌كسان بكاته‌وه و سیستمی نزیك له په‌نجا به په‌نجا بگه‌ڕێنێته‌وه كوردستان، ئه‌و لۆجیكه تازه‌ی سۆشیال دیموكراته‌كه‌ی كوردستان 18 كورسی به 50 حساب ده‌كات، چونكه دڵنیایه جه‌ماوه‌ری له ده‌ست داوه و ئه‌وانه‌ی به ده‌ورییه‌وه ماون، كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكن كه به‌رژه‌وه‌ندی له ده‌وری یه‌ك كۆی كردوونه‌ته‌وه و هیچ پڕۆژه‌یه‌ك له ئارادا نه‌ماوه له‌سه‌ری كۆك بن.
دڵنیان پارتی شه‌ڕی ناوێت
یا ئه‌و كچ و كوڕه گه‌نجانه‌ن كه به رائید و عه‌قید و عه‌مید له‌سه‌ر بودجه‌ی كوردستان خانه‌نشین كراون و له جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازیدا ئه‌وانیش مووچه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه و ره‌نگه ئینتمایان بۆ حزبه‌كه نه‌مێنێ. هه‌ندێكیشی خه‌ڵكی دڵسۆزن و مێژوو بهستوونیهتییهوه به یه‌كێتییه‌وه، به‌ڵام ئه‌مانه‌ی كۆتایی ئیحراجن له ئاست ئه‌و ره‌فتارانه‌ی حزبه‌كه‌یان. به‌هه‌رحاڵ، نه‌وه‌ی نوێی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی دڵنیایه له‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی به ده‌وریانه‌وه‌ن به‌شی ململانێی هه‌ڵبژاردن ناكه‌ن، بۆیه بیانووی شه‌ڕ ده‌گرن تا پارتی سازش بكات و حكوومه‌ت بكه‌ن به قوربانی، به‌و پێیه‌ی دڵنیان پارتی شه‌ڕی ناوێت.
ئه‌وانه هۆی سه‌ره‌كی كۆنه‌بوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتین، بۆیه هیچ دڵخۆش نیم به كۆبوونه‌وه‌یان، ئاخر هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر رێك بكه‌ون، ئه‌وه حوكمڕانی و دروستكردنی ئیداره‌یه‌كی باش و به‌هێز ده‌خه‌نه گۆڕه‌وه، چونكه روونه خواستی یه‌كێتی ئه‌وه‌یه ئه‌وان له سنووری خۆیان هه‌موو شت بن و حكوومه‌ت حه‌قی نه‌بێت و حزبه‌كانی تر به‌تایبه‌ت گۆڕان بچه‌وسێننه‌وه، تا زۆنه‌كه به‌ته‌واوی وه‌ك عاموود و پرده‌كانی سه‌وز بكه‌نه‌وه، له به‌رانبه‌ریشدا حكوومه‌ت ده‌یه‌وێ داوده‌زگا بنیات بنێت و جۆرێك له شه‌فافییه‌ت ده‌سته‌به‌ر بكات و قۆرخكاری كه‌م بكاته‌وه، ئه‌م خواستانهیش درزییهكن بۆ سیستمی حزبایه‌تیی كوردستان كه یه‌كێتی نایه‌وێ به‌ری بكه‌وێت.
هه‌رێمی كوردستان له به‌رده‌م دوو بژارده‌دایه یان پاشگه‌زبوونه‌وه له هه‌ڵبژاردن و سیستمی په‌رله‌مانی؟ یان شه‌ڕ و دوو ئیداره‌یی
بۆیه هیوادارم ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه هه‌ر نه‌كرێت ئه‌گه‌ر بۆ لاوازكردنی حكوومه‌ته، هه‌موو خه‌ڵكێكی ئازادیخواز و نیشتمانپه‌روه‌ر بێنه ده‌نگ و رێ نه‌ده‌ن كوردستان بخرێته‌وه ده‌ستی حزب و چه‌كداری شه‌خسی. واته ئێسته هه‌رێمی كوردستان له به‌رده‌م دوو بژارده‌دایه یان پاشگه‌زبوونه‌وه له هه‌ڵبژاردن و سیستمی په‌رله‌مانی؟ یان شه‌ڕ و دوو ئیداره‌یی، به‌ڵام ئه‌وانه نیشتمانپه‌روه‌رن كه بژارده‌ی سێیه‌م ده‌خه‌نه ڕوو كه پاڵپشتی حكوومه‌ت و لاوازكردنی رۆڵی حزبه، له‌پێناو داهاتوویه‌كی باشتر و له‌وكاته‌دا خه‌ڵك مافی خۆیه‌تی هه‌ر ره‌خنه و داوایه‌ك ئاراسته‌ی حكوومه‌ت بكات، به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه بۆ رۆڵی حزب، ده‌مانباته‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی بودجه و مووچه له به‌غداوه به‌جیا ده‌هات و 50 ملیار دۆلاری ئیداره‌ی سلێمانی دیار نییه و نهشكراوهته خزمه‌تگوزاری، به‌گوێره‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر له یه‌كێتی له‌و سنووره، كه‌چی ئێسته خه‌ڵكه‌كه به‌وه فریو ده‌ده‌ن كه له هه‌ولێره‌وه سته‌م له سلێمانی ده‌كرێ، بۆیه لامه‌ركه‌زی باشتره.
ئێ هه‌ڤاڵی تێكۆشه‌ر تۆ 1994 تا 2011 نه‌ك لامه‌ركه‌زی بووی، بگره ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆییش بووی و بكوژ و ببڕ خۆت بووی، كوا خزمه‌تی خه‌ڵك و پڕۆژه و پێشخستنی سنووره‌كه‌ت؟