هه‌تا ئه‌گه‌ر به‌لاڕێشدا ببرێ، كاتی هاتووه حكوومه‌ت و حزبه‌كان له خواست و ناڕه‌زایی خه‌ڵك تێبگه‌ن. به‌پێی موتابه‌عه‌ی خۆم، بێزاریی خه‌ڵك ئه‌مجاره به‌رانبه‌ر دزیی سنوور و ده‌ستێوه‌ردانی حزب و گرووپهكانیهتی له داهاته‌كانی وڵات، رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌مانه‌یش به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و حكوومه‌تی تێدایه، چونكه حكوومه‌ت خۆیشی قوربانیی مافیا و قاچاخچییه.
خه‌ڵك له‌و سته‌مه تێده‌گات كه عه‌ره‌ب له كوردی ده‌كات، به‌ڵام كه حزبه‌كان ده‌بینن له هه‌را و دزی خۆیان ناكه‌ون، بێزارییه‌كه باڵا ده‌كات.
له هه‌موو حاڵه‌تێكدا ناكرێ وڵاتێك بكرێت به قوربانی چه‌ند قاچاخچییه‌ك كه به شه‌و ده‌دزن و به رۆژ وه‌ك پاڵه‌وان خۆیان ده‌نوێنن، بۆیه ئێسته كاتێكی زۆرباشه ئه‌م ناڕه‌زاییانه وه‌ك پشتیوانی بۆ دروستكردنی سیستم بقۆزرێته‌وه و حكوومه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو داهاتێكدا بگرێت و هه‌ر كه‌سیش هاته رێی، ناوی ئاشكرا بكات و لای خه‌ڵك نابووتی بكات.
هاوكات خۆپێشانده‌ر رێ نه‌ده‌ن تێكده‌ر بێنه ناویانه‌وه و به‌هێمنی داواكاری خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن و روون بێت كه چی‌یان ده‌وێت، نه‌ك وه‌ك ئێسته كه زیاتر په‌لاماردانه نه‌ك گوتارێكی ئه‌قڵانی.
به‌گشتی ئێمه هیچ رێیهكمان نییه جگه له چاككردنی ئه‌مه‌ی هه‌یه، بۆیه هه‌ركه‌س له ئاوازێك و له كۆڵانێك بخوێنێ، ناگه‌ین به هیچ جگه له تێكدان و زیانگه‌یاندن به یه‌كتر و داوده‌زگا كه دواتر هه‌ر ده‌بێت به داهاتی گشتیی چاك بكرێنه‌وه، كه‌واته رێی راست ئه‌وه‌یه رازی و ناڕازی روو له حكوومه‌ت بكه‌ن و وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران له رۆژانی رابردوودا ئاماژه‌ی بۆ كرد، به‌ره‌ی گه‌ل فره‌وان بكه‌ن به‌وه‌ی ئه‌مان له شه‌قام پشتیوانی حكوومه‌ت بن بۆ چاكسازی و دروستكردنی سیستم، حكوومه‌تیش به‌هێزه‌وه رووبه‌ڕووی هه‌موو ناڕێكییه‌كان بێته‌وه و هه‌رچی هه‌یه به روونی بیخاته به‌رده‌ستی خه‌ڵك.
به‌پێچه‌وانه‌وه هیچ به‌ده‌ست نایه‌ت و ئه‌م لێكتێنه‌گه‌یشتنه بۆ داهاتوویه‌كی خراپمان ده‌بات كه دیسان هه‌ر حزب و گرووپهكانین بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و هه‌واڵگریی وڵاتان، داواكاری خه‌ڵك ده‌شێوێنن و خۆیشیان كه دزه سه‌ره‌كییه‌كه و هۆی تێكچوونی ژیان و په‌رشوبڵاوی داهاتن، وا ده‌رده‌كه‌ون كه ئه‌مانن شه‌ریف و پشتیوانی خه‌ڵك و حكوومه‌ته پاره‌ی زۆره و نایدات، ئێ ئه‌فه‌ندی تۆ ده‌ست له دزییهكهت هه‌ڵگره حكوومه‌ت ده‌توانێ مانگانه پاره بدات و ئه‌گه‌ر نهشیدات، خه‌ڵك بێگومانم تێده‌گات كه بۆ نادرێت، لێره‌یش دیسان ده‌گه‌ینه‌وه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه گرووپه‌كانی حزبن مه‌ترسین له‌سه‌ر سیستم و داهات و داهاتووی وڵات.
ئاخر زۆر نوكته‌یه دز خۆی بێت داوا بكات حكوومه‌ت ژیانی خه‌ڵك چاك بكات، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه خه‌ڵك وشیاره و هه‌موو دز و مافیاكان ده‌ناسن و فریو نادرێن.
ئه‌م دۆخه‌ی چه‌ند ساڵێكه له كوردستان به‌رده‌وامه و دوو مانگ باشه و دوو مانگ ئاڵۆز، پێویستی به‌وه‌یه له ره‌گه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت و هه‌موو شتێك له سه‌ره‌تایترین خاڵه‌وه تا سه‌ره‌كیترین، به یاسا دابڕێژرێته‌وه و یاساكانیش گرووپێكی ئه‌قڵانی به‌رپرس بینووسنه‌وه نه‌ك ئه‌م په‌رله‌مانتارانه‌ی كوردستان، به‌ڵكو ئه‌مان دوای گفتوگۆی ناو په‌رله‌مان ده‌نگی پێ بده‌ن، وه‌ك چۆن بۆ رێوشوێنه‌كانی كۆرۆنا له هه‌ندێك وڵاتی ئه‌وروپا هه‌موو رۆژێك په‌رله‌مان كۆ ده‌بووه‌وه، چونكه بارودۆخێك هاتبووه ئاراوه پێشتر رووی نه‌دابوو و پێویستی به یاسای نوێ بوو.
له‌لایه‌نی جێبه‌جێكردنیشه‌وه حكوومه‌ت بۆ ماوه‌یه‌ك پشت له حزبه‌كان بكات و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو كه‌س و لایه‌نێك بخاته لاوه و به‌ڵێن به كوردستان بده‌ن كه وه‌ك ستافێكی دڵسۆز و بێ ره‌چاوكردنی هیچ موجامه‌له و پێوه‌ندییه‌كی تایبه‌ت كار ده‌كه‌ن و هه‌ركه‌سیش هاته به‌رده‌میان كۆسپ دروست بكات، بیر له‌وه نه‌كه‌نه‌وه سه‌ربه كێ و چ لایه‌نێكه، راسته‌وخۆ ئاشكرای بكه‌ن و به خه‌ڵك بڵێن كێیه و جۆری دزی و سه‌رپێچییه‌كه‌ی چییه.
به‌م شێوه‌یه ده‌توانین بڵێین داهاتوویه‌كی باش و گه‌ش له پێشمانه و گه‌ل و ده‌سه‌ڵات له‌پێناو یه‌ك تێده‌كۆشن، ئه‌گه‌رنا به‌و رسته سۆزداری و گه‌نجانه‌یه‌ی هه‌ندێك كه‌س باسی ده‌كه‌ن وه‌ك به‌هاری عه‌ره‌بی و شۆڕش و ڕاپه‌ڕین، ناگه‌ین به‌هیچ و لێره ئه‌وه‌ش روو نادات و ناشبێ خۆزگه‌ی بۆ بخوازین، چونكه نموونه‌كان له‌به‌رچاون كه دانیشتوانی ئه‌وێ خۆزگه به پێشوو ده‌خوازن، ئه‌وه‌نده شڕه حاڵیان و ته‌نانه‌ت به‌شی ئه‌وه‌نده‌ش له ته‌ناهیدا نین شه‌وێك به ئارامی بخه‌ون، ئاخر سووریا و یه‌مه‌ن و لیبیا نموونه‌ن تا چاویان لێ بكرێ؟ ده فه‌رموو خۆت سه‌یری هه‌واڵه‌كان بكه هه‌ر شه‌وێك خۆت پێت خۆش بوو تا بزانی له چ حاڵێكدان.