چه‌ند ساڵێكه به‌رده‌وام ئه‌و گفتوگۆیه له‌ناو خه‌ڵك و رۆشنبیراندا هه‌یه كه بنه‌ماكه‌ی له پرسیاری بۆچی گه‌نجی سلێمانی تووڕه‌یه و هه‌ولێر بێده‌نگه؟ سه‌رچاوه‌ی گرتووه. له به‌رانبه‌ردا میدیای سلێمانی و یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستانیش به‌رده‌وام ئه‌و تووڕه‌ییه ئاراسته‌ی هه‌ولێر ده‌كه‌ن، گوایه سلێمانیی پشتگوێ خستووه و خزمه‌تگوزاریی بۆ خۆی و دهۆك پێشكه‌ش ده‌كات. به‌ڵام با قسه له‌سه‌ر راستی ئه‌م جیاوازییه بكه‌ین كه چه‌ند رۆژێكه دیسان قڵیشاوه‌ته‌وه و له‌و زۆنه‌ی ده‌یانگوت ئازادی هه‌یه، كه‌وتنه سه‌ركوتكردنی خۆپێشانده‌ران وه‌ك هه‌موو جاره‌كانی تر.
سلێمانی بۆ خزمه‌ت نه‌كراوه؟
ئه‌م پرسیاره ده‌بێت راسته‌وخۆ له یه‌كێتیی نیشتمانیی بكرێت چونكه له ساڵی 1996ـه‌وه به‌ڕێوه‌بردن و بڕیار لای ئه‌وان بووه و كورد گوته‌نی به‌حر و به‌ڕ خۆیانن به ئێسته‌یشه‌وه. به‌دیاریكراوی له 2005وه بودجه‌ی كوردستان هه‌ر له به‌غداوه به‌جیا هاتووه كه 47%ی به‌ته‌نیا بۆ سلێمانی بووه و 53%ی بۆ هه‌ولێر و دهۆك.
هه‌ر له‌و بودجه‌یه هه‌ولێر كرا به شارێكی تر و ئێسته وه‌ك ئه‌وه‌یه سه‌رله‌نوێ شارێك دروست كرابێته‌وه، به‌تایبه‌ت بۆ یه‌كێك كه پێشتر هه‌ولێری بینیبێت، كه‌چی سلێمانی هه‌ر شاره‌كه‌ی جاران مایه‌وه بێ خزمه‌ت و پاره‌كه‌ی چوو بۆ باڵه‌كان و به‌رپرسه‌كان و كڕینی ئینتیمای خه‌ڵك و چه‌كدار بۆ شه‌خس، له كاتێكدا سلێمانی هه‌میشه پێشڕه‌و و جێی شانازی بووه و شایسته‌ی باشترین خزمه‌ته، به‌ڵام بۆ نه‌تانكرد؟
بۆ ئه‌وه‌ی روونتر بێت، جگه له‌و داهاته زۆره‌ی له به‌غداوه ده‌هات، داهاتی ناوخۆ و سنووریش زۆره له سلێمانی، ئه‌ویش هه‌ر لووش دراوه، به‌تایبه‌ت چه‌ند ساڵێكه به‌ناوی ئه‌وه‌ی سلێمانی پشتگوێ خراوه مانگانه كه‌متر له 20 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌نه‌وه ناو خه‌زێنه‌ی گشتییه‌وه گوایه به‌وه به‌ربه‌ره‌كانیی هه‌ولێر و دهۆك ده‌كه‌ن، به‌ڵام خۆ ئه‌وه‌شتان نه‌خسته خزمه‌تی شاره‌كه‌وه و بۆ شه‌خس ده‌چێت.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه خاڵه سنوورییه‌كانی باشماخ و په‌روێزخان كه بوونه‌ته بنێشته‌خۆشه‌ی ده‌می هه‌موو كه‌س، به ئاشكرا پاره‌كه‌ی ده‌برێت كه دابه‌ش كراوه به‌شی رۆژانه، رۆژێك بۆ هاوسه‌رۆك، رۆژی دووه‌م بۆ هاوسه‌رۆكی تر و رۆژی سێیه‌میش بۆ ئیداره‌ی گشتیی یه‌كێتی، ئه‌وه جیا له شه‌ش خاڵی سنووری نافه‌رمی كه مه‌گه‌ر به‌س خوا بزانێ چیی تێدا ده‌گوزه‌رێت و داهاتی بۆ كێیه، به‌ڵام روونه سه‌رووی 200 ملیۆن دۆلاره.
گه‌نجی سلێمانی ئیتر بۆ تووڕه نه‌بێت؟ له كاتێكدا یه‌ك دیناری پێ نییه و ئیشیش نییه و شاره‌كه خراوه‌ته دۆخێكی ته‌ناهیی وه‌هاوه كه ته‌نانه‌ت له كافتریاش كه داده‌نیشی، راسته‌وخۆ هاوڕێكانت پێت ده‌ڵێن ئه‌مه هی فڵان به‌رپرسه؟ بۆیه بێگومان كه‌سیش حه‌قی ئه‌وه‌ی نییه ناحه‌قی ئه‌و تووڕه‌ییه بگرێت، چونكه رۆژانه ئه‌وه به چاوی خۆیان ده‌بینن و به‌ریده‌كه‌ون.
به‌ڵام ئه‌و تووڕه‌ییه ئیتر ده‌بێت بچێته سه‌ر سكه‌ی خۆی و ڕووی له سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كه بێت نه‌ك هه‌ولێر، ئاخر هه‌موو كه‌س ده‌زانێ له سلێمانی پارتی هیچ به‌ده‌سته و له هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌كیش ته‌نیا یه‌ك فه‌رمانبه‌ری پارتی هه‌بێت، جۆره‌ها دژایه‌تی و سووكایه‌تی و جنێوی ناڕاسته‌وخۆی ئاراسته ده‌كرێت و كه‌سایه‌تیی تیرۆر ده‌كه‌ن.
ئه‌وه جیا له‌وه‌ی سه‌تان هه‌زار فه‌رمانبه‌ر و ده‌ره‌جه‌داری سه‌ربازی و مه‌ده‌نی خراونه‌ته سه‌ر بودجه‌ی گشتیی و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌موو سنووره‌كه‌یش ته‌نیا 30%ی داهاتی كوردستان دابین ده‌كه‌ن، له كاتێكدا 55%ی مووچه بۆ ئه‌وان ده‌چێت.
مه‌وداكانی ئازادی له سلێمانی
ئه‌مه‌ش گفتوگۆیه‌كه كه وه‌ك تیر ئاراسته‌ی شاره‌كانی تری ده‌كه‌ن گوایه ئازادییان تێدا نییه و سلێمانی پڕه له ئازادی، به‌ڵام ئه‌م رۆژانه بینیمان كه یه‌كێتیی نیشتمانی هه‌ستی به مه‌ترسی په‌كه‌كه كرد له‌رێی خۆپێشاندانه‌وه به‌ڕه‌كه له‌ژێر پێی ده‌رده‌كرێ، شه‌قامه‌كانی پڕ كرد له هه‌مه‌ڕی سه‌ربازی و ده‌مامكدار، ئازادیتان باش.. .
چه‌ند گه‌نجێك راسته‌وخۆ به ته‌قه‌ی كۆمیته‌كان هاتنه پێكان و هه‌رزوو رۆشنبیری عه‌وام و میدیاكان كپیان كرده‌وه، وه‌ك بینیمان خۆپێشاندانیش به هێز كپ كرایه‌وه، به‌ڵام چونكه ئاراسته نه‌كراون كه‌س باسی ناكات، كه‌مپینیشی بۆ ناكه‌ن، ناشبینین گرووپی پارێزه‌ری خۆبه‌خش دروست بێت داوای خوێنه‌كه‌ی بكه‌ن، كه‌چی به‌ر له 11 ساڵ گه‌نجێك له به‌رده‌م لقی چوار به‌داخه‌وه كوژرا، ئه‌وه‌نده گه‌وره كرا كه‌سوكاره‌كه‌ی بوون به سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵیش و هه‌موو شه‌وێك لێدوانیان ده‌دا و زۆرینه‌ی رۆشنبیرانیش تا ئێسته باسی ده‌كه‌ن و ساڵانه‌یش یادی ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌مجاره‌یش ئازادیتان باش.
هه‌ر شه‌وێك و هه‌ر رۆژێك هه‌ست به ورووژانی خه‌ڵك بكرێت به‌رانبه‌ر یه‌كێتی، ته‌له‌ڤزیۆن داده‌خه‌ن به‌هێز و كه‌ره‌سته‌كانیشی ده‌به‌ن، ئه‌رێ حه‌قمان نییه ئیتر بپرسین مه‌به‌ستتان كام ئازادییه بوو؟
چاكسازی بۆ سسته؟
له‌م بارودۆخه ناهه‌مواره‌دا كه دووچاری كوردستان بووه‌ته‌وه و تازه‌یش نییه، ده‌بوو چاكسازی بكرێت، به‌داخه‌وه له خولی رابردووی په‌رله‌مان یاساكه خنكێنرا و دوایش له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا به یاسایه‌كی كه‌موكورت و پڕ موجامه‌له ده‌رچوو كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك نادادی رێك ده‌خاته‌وه، به‌ڵام كۆی ناڕێكییه‌كانی نه‌كردووه‌ته ئامانج، به‌و حاڵه‌یشه‌وه یه‌كێتیی نیشتمانی دژیه‌تی و قوباد تاڵه‌بانیش كه نوێنه‌ری ئه‌وانه له سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌ت، خۆی له هه‌موو به‌رپرسیارێتییه‌كان ده‌دزێته‌وه به‌ناوی ئه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی به قسه‌ی ناكه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی نییه.
سه‌ره‌تای كابینه‌ی نۆ سه‌رۆك وه‌زیران ئاماده‌یی ده‌ربڕی هه‌موو گه‌نده‌ڵی و بندیوارێكی سنووری پارتی ببڕێت و بۆ ئه‌وه‌یش هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی له حزبه‌كه‌یه‌وه پێ درابوو، به‌ڵام جێگره‌كه‌ی نه‌ك ده‌سه‌ڵاتی نه‌بوو، بگره حزبه‌كه‌ی وه‌ك دژه حكوومه‌تیش كار ده‌كات.
خه‌ڵك ئه‌م سستییه ده‌بینێت بۆیه تووڕه‌یه، چاوكراوه‌شن و خۆیان چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ن بزانن له كوێدا هه‌نگاو نراوه، به‌ڵام هیچ نابینن كه كاریگه‌ر بێت، ده‌زانن بۆ؟
چونكه یه‌كێتیی نیشتمانی دژی چاكسازیشه و له خولی رابردووی په‌رله‌مان به روونی ده‌یانگوت نابێت ئه‌م یاسایه ده‌ربچێت چونكه ئێمه هه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه مووچه‌خۆره‌مان ماوه. له كابینه‌ی نۆش چه‌ند مانگێك كۆسپیان خسته به‌رده‌وام یاساكه له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌و ئامانجه‌ی نادادییه‌كان رێك نه‌كاته‌وه و هه‌ر شتێك بێت بۆ چاوبه‌ستنی خه‌ڵك، خۆشبه‌ختانه پارتی رازی نه‌بوو به‌وه و كۆمه‌ڵێك بڕگه‌ی گرنگیان تێدا جێگیر كرد.
ئێسته و داهاتوویش، هیچ چاره‌یه‌كی تر نییه جگه له رێكخستنه‌وه‌ی كه‌رتی وه‌زیفی و داخستنی ده‌رگاكانی گه‌نده‌ڵی و لابردنی ئه‌وانه‌ی كه به ناشایسته مووچه‌ی زه‌به‌لاح وه‌رده‌گرن، ئاخر مرۆڤ چۆن ئینتیمای ده‌مێنێ فه‌رمانبه‌ر به 20 ساڵ خزمه‌ته‌وه ملیۆنێك وه‌رنه‌گرێ، دراوسێ جاشه‌كه‌ی سێ په‌نجه‌ی نه‌ماوه به كه‌مئه‌ندامی سه‌نگه‌ر سێ ملیۆن دینار وه‌ربگرێ؟
ئه‌مانه زانیاری تازه نین، زۆرینه‌ش ده‌یزانن و رۆژانه به‌ری ده‌كه‌ون یان له میدیاوه ده‌یبینن، به‌ڵام زانیاری و هه‌واڵ ئه‌وه‌یه كه‌ی چاك ده‌كرێ، چونكه ئه‌م تووڕه‌ییه‌ش كپ كرایه‌وه، بێگومان به‌و فه‌وزای نادیاری به‌رپرس و داهات و بێسه‌روبه‌رییه‌ی سلێمانییه‌وه له داهاتوو سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه، دیسان كوڕی هه‌ژار ده‌كرێته‌وه به قوربانی و سه‌دان ملیۆن دۆلاره‌كه‌یش هه‌ر بۆ خه‌ڵك نایه‌ته‌وه و ژیانیش خراپتر ده‌بێت.
كه‌واته ئه‌و بیركردنه‌وه و كاركردنه سیاسییانه هه‌ڵه‌ن كه ساده و رووكه‌شن و له‌سه‌ر بنه‌مای رووداوێك ئاراسته ده‌كرێن، ده‌بێت ئه‌و حزبانه ده‌ستی یه‌ك بگرن و بچنه پاڵ حكوومه‌ت و ده‌ستكراوه‌ی بكه‌ن بۆ چاكسازی، راستییه‌كه‌ی ئه‌وه زۆر باشیشه چونكه خه‌ڵك تێده‌گات له‌وه‌ی حكوومه‌ت پرۆسه‌یه‌كی ئیدارییه و ئه‌گه‌ر مووچه و گه‌نده‌ڵییه‌كه‌یشی بڕا، حكوومه‌ت بڕیویه‌تی نه‌ك حزب، ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌ی ئیحراج ده‌بن لای لایه‌نگرانیان، ئاوا ده‌توانین داهاتوویه‌كی باش مسۆگه‌ر بكه‌ین و ره‌ش و سپی لێك جیا بكه‌ینه‌وه، ئیتر كه‌سیش هه‌ڕه‌شه ناكات بڵێ فڵان شت نه‌كه‌ن له حكوومه‌ت ده‌كشێینه‌وه و ده‌یكه‌ین به دووئیداره‌یی و شه‌ڕی ناوخۆ. شووره‌ییه بۆ حزبی كوردیی دوای 25 ساڵ بژارده‌ی بیركردنه‌وه‌ی شه‌ڕ بێت.