ئه‌گه‌ر دوو هه‌ڵوێستی مه‌ردانه‌تان هه‌بووایه له‌سه‌ر كێشه زه‌قه‌كانی سلێمانی، ده‌مانگوت ئازادیخوازن. به‌ڵام ئێوه به‌كرێگیراوی ده‌زگا سیخوڕییه‌كانن و تایبه‌ت كراون به گێچەڵکردن بە هه‌ولێر.
- به به‌رچاوتانه‌وه سلێمانی پڕه له مافیا و شه‌و رۆژ ده‌ستدرێژی ده‌كه‌ن، بۆ قسه ناكه‌ن؟ خۆ بافڵ تاڵه‌بانی خۆیشی ئه‌مه‌ی گوت.
- ئاسایش به چه‌قۆ ده‌كوژن نقه‌تان نایه‌ت.
- پێش دوو مانگ ئاسایشی سلێمانی له‌سه‌ر رێی چه‌مچه‌ماڵ گه‌نجێكی به رۆژی رووناك كوشت كه نۆ منداڵی هه‌یه و مرۆڤ ئاگر ده‌گرێ كه ده‌یانبینێ، وه‌ك براكه‌ی گوتی هۆی كوشتنه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر وازی له یه‌كێتی هێناوه، ته‌نانه‌ت نه‌تانكرد به خه‌به‌ریش. سەیرە دیمەنی ئەو منداڵانە نابینن، بەڵام هی منداڵێکی هەولێروێرانتان دەکات.
- تاوانباری مه‌ترسیدار و بكوژ له‌به‌رچاوتانه و ناگیرێ و ناتانجووڵێنێ.
- كوڕی به‌رپرس ده‌ستدرێژی له ماڵی ئه‌فسه‌ری پۆلیس ده‌كات، ته‌نانه‌ت له فه‌یسبووكیشه‌وه پۆستێكی له‌سه‌ر ناكه‌ن.
- 10 ساڵی ته‌واوه هه‌ر مانگه‌ی به كێشه‌یه‌كه‌وه سه‌رقاڵتان ده‌كه‌ن كه دواینیان لامه‌ركه‌زییه، ناورووژێن بڵێن ئه‌م شاره بۆ وا لێ ده‌كه‌ن.
- ئامانج و لانه و منداڵه كۆرپه‌كه‌یان به نێره‌كه‌ری كوژران، هه‌ر نه‌تانوێرا لێدوانیشی له‌سه‌ر بده‌ن.
- دوو کادری باڵای پەکەکە لە ئەزمەڕ کوژران پۆلیس هەر شاردییەوە تا پەکەکە خۆی ئاشکرای کرد، کەچی نەبووە بابەتی چایخانەکانیشتان.
هه‌ر پێرێ له سه‌رچنار خاوه‌نی هۆڵێك كوژرا و دوێنێ ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه، بۆ كوشتن باشتره لاتان له گرتن؟
-خاوه‌ن چێشخانه و هوتێل له ململانێی باڵه‌كاندا شه‌قشه‌قێنی پێ ده‌كرێ به به‌رچاوی كامێراوه، هه‌ستی پێ ناكه‌ن.
- په‌كه‌كه منداڵ ده‌ڕفێنێ و دایكی قیژه‌ی ده‌گاته ئاسمان نایه‌ڵن یەکجاری تر بیبینێ، لای ئێوه ئه‌وه ئەو دایکە بێشعوورە.
- ئاسۆس هه‌ردی هه‌موو سه‌روچاوی شكا، غیره‌تی كه‌مپینێكتان نه‌بوو.
- جوامێرێكی رۆژهه‌ڵاتی له گرتووخانه رای كرد و هانای بۆ سلێمانی هێنا، به ئۆتۆمبێل بردیانه‌وه تا باره‌گای ئیتڵاعات، مووتان نه‌بزوا.
- یه‌ك كۆمه‌ڵ كچه بێژه‌ر دیار نین له‌و سنووره، یان له رووداوی گوماناویدا فه‌وت ده‌كرێن، مافی مرۆڤ ناكه‌وێته بیرتان.
- 55 ملیار دۆلار له 2005 تا 2013 له به‌غداوه هاته سلێمانی و نیوه‌ی لووش درا، ده‌ڵێن هه‌ولێر خواردی.
- ئێران باره‌گای زۆرتره له یه‌كێتی له سلێمانی و گه‌رمیان، ناڕه‌زایی ده‌رنابڕن.
- ئه‌وه خێره بۆ دادگاییكردنی چه‌ند كه‌سێك وا خرۆشاون؟ ئه‌ی ئێوه‌ی ئازادیخواز ئاوا دوژمنی یاسابن، چۆن داوا ده‌كه‌ن دادگا سه‌ربه‌خۆ بێت كه خۆتان به‌رینگتان گرتووه؟ بۆ ئێوه به‌دوای حه‌قدا ده‌گه‌ڕێن؟ فه‌رموون ئه‌وانه‌ی نووسیم هه‌مووی دۆسیه‌ی گه‌رمن كاری له‌سه‌ر بكه‌ن.
هه‌ر پێرێ له سه‌رچنار خاوه‌نی هۆڵێك كوژرا و دوێنێ ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه، بۆ كوشتن باشتره لاتان له گرتن؟ دەی قسه بكه‌ن.
به‌سه عه‌یبه زۆر ده‌ستان ئاشكرایه و زۆرینه‌شتان له‌ناو سوپای ئه‌لیكترۆنی سوپای پاسداران‌دا رێكخراون و مووچه وه‌رده‌گرن بۆ ئه‌و هاژوهوژه، ئیتر كه‌م یاریی به هه‌ستی خه‌ڵك بكه‌ن و خۆشتان مه‌كه‌ن به گاڵته‌جاڕی به‌و پۆسته‌رانه‌ی ده‌ستان و سینگ ده‌رپه‌ڕاندن به‌رانبه‌ر به كامێرا.
لەسەر حسابی خەڵکی بەشمەینەت هەمووتان بوون بە پەرلەمنتار و مانگانە دەیان ملیۆن دینار لووش دەدەن و مووچەی پاسەوانەکانیشتان دەدزن، تێرتان نەخوارد؟