سه‌رباز ساڵح
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه هه‌میشه له میدیادا حزبێكی مۆدێرن و ئه‌ندامی سۆسیال دیموكراته‌كانه، له ناوه‌ڕۆكدا كۆبوونه‌وه‌ی گرووپگه‌لی به‌رژه‌وه‌ندی جیاواز و ناپیشه‌یین كه لایه‌نی كه‌م بوونه‌ته به‌ڵایه‌كی گه‌وره بۆ كوردستان به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌س و ته‌نانه‌ت خۆیشیان نازانن چی‌یان ده‌وێت و چۆن سیاسه‌ت ده‌كه‌ن. دواین په‌ڵه‌یش كه خستیانه سه‌ر تابلۆی جوانی كوردستان، چوونی شاندێكی ئه‌و حزبه بوو بۆ ئێران له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم.
ئه‌مه جیا له‌وه‌ی سووككردن و ناته‌بایی كوردی به سووكی خسته‌وه به‌رچاوی ئێران، هاوكات كۆماری ئیسلامی زۆر له ئاستی نزمدا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و شانده كرد و زیاتر وه‌ك فه‌رمانبه‌ری كۆمار ئامۆژگاری پێ دان نه‌ك دانوستاندن له‌سه‌ر شتێك، كه له بنه‌ڕه‌تدا یه‌كێتی ئه‌و مافه‌یشی نییه دانوستاندن بكات به‌ناوی كورده‌وه، به‌و پێیه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ریفراندۆم هه‌یه و نوێنه‌ری ئه‌وانیشی تیادایه.
هۆیه‌كی سه‌ره‌كی ئه‌م ناڕێكی و نه‌مانی دیسپلینه له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، پارتییه. به‌و پێیه‌ی پارتی له هه‌موو دۆخه‌كاندا یه‌كێتی گرتووه و هه‌رچی هه‌یه كردوویه‌تی به قوربانی بۆ حزبێك كه هه‌رگیز له‌یه‌ك رسته‌دا راستگۆ نه‌بووه له‌گه‌ڵیدا. ئه‌مه به ئه‌زموون و تا ئێسته‌یش سه‌لماوه و دووباره ده‌بێته‌وه. ته‌نیا یه‌ك جار پارتی ده‌ستی له یه‌كێتی به‌رداوه، ئه‌ویش له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بوو له 2013 و راسته‌وخۆ ئه‌و حزبه چووه‌وه ناو حه‌جمی خۆی و 18 كورسیی به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام دواتر هه‌مان هه‌ڵه كرایه‌وه له‌لایه‌ن پارتییه‌وه و مامه‌ڵه‌ی حزبی 38 كورسیی له‌گه‌ڵ كردنه‌وه.
به‌خواستی یه‌كێتی بێت كه خۆی به حزبی جیاوازی بۆچوون و دیموكراسی و سۆسیال دیموكرات داناوه، كوردستان هه‌ر ئه‌و فه‌رمانانه جێبه‌جێ ده‌كات كه ئێران پێی ده‌سپێرێ، ئه‌م قسه‌یه بۆ پارتیش ده‌گوترا پێشتر له به‌رامبه‌ر توركیادا، به‌ڵام له پرسی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ده‌ركه‌وت پارتی له رووی نه‌ته‌وه‌یییه‌وه ته‌واو سه‌ربه‌خۆیه و هیچ داشێك به ئاره‌زووی توركیا ناجووڵێنێ، بگره ته‌واو پێچه‌وانه‌ی خواستی ئه‌نكه‌ره جووڵایه‌وه. به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌م حه‌یابه‌ره‌ییه‌ی یه‌كێتی كه‌س باسی ناكات، نوێنه‌ری له ئه‌نجوومه‌نی ریفراندۆمه كه به به‌رنامه دانراوه ئه‌نجوومه‌نه‌كه سه‌ردانی چه‌ند وڵات ده‌كات، به‌ڵام حزبه مۆدێرنه‌كه دێت بۆ ئه‌وه‌ی دیمه‌نی كوردستان وه‌ك حاڵی خۆی شێواو پیشان بدات، سه‌ردانی ئێران ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی مه‌یلێكی ترسناكی شاردبێته‌وه بۆ دژایه‌تی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان كه جاران ئه‌وانیش داوای مافی چاره‌ی خۆنووسینیان بۆ ده‌كرد و ئێسته له روانگه‌ی ئابووری و ته‌ناهییه‌وه بیر له داهاتوو ده‌كه‌نه‌وه و مه‌رجیان هه‌یه بۆ ده‌وڵه‌ت راگه‌یاندن. ئه‌مه جیا له‌وه‌ی بردنی مام جه‌لال به‌و ته‌ندروستییه خراپه‌وه بۆ ئێران له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا، به‌ته‌واوی جێی گومان و دڵه‌ڕاوكێیه.
یه‌كێتی هه‌میشه له‌سه‌ر ئه‌و هێڵه ده‌ڕوات كه پێچه‌وانه‌ی پارتی و ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی كورد بووه، ئێسته ته‌نیا بۆ بیانووگرتن داوای سه‌پاندنی مه‌رج به‌سه‌ر پارتی ده‌كات بۆ به‌شداری هه‌موو حزبه‌كان، به‌ڵام له كۆبوونه‌وه‌دا هه‌میشه داوای هاوسه‌نگی و په‌نجا په‌نجا له حوكمڕانی تا پۆستی شۆفێری ئۆتۆمبێلی زبڵ ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ته‌نیا بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵ بكرێت و خه‌ڵك حسێبی مێشووله‌ی بۆ بكرێ كه ده‌چن بۆ ده‌نگدان. خۆ ئه‌گه‌ر پارتی به حه‌جمی خۆیان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكردایه‌ن، ئێسته ئاوا نیوقه‌دبڕی نه‌ده‌ڕۆشتن له ئاستی خۆیان ده‌جووڵانه‌وه. هه‌رچه‌نده ئه‌م حزبه مۆدێرنه دوای هه‌ڵبژاردن هه‌ڕه‌شه‌ی تێكدانی دۆخی كوردستانی ده‌كرد به ئاشكرا نه‌ك بۆ پۆسته باڵاكان ته‌نانه‌ت بۆ پارێزگاری سلێمانیش هه‌مان هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌كرد، به‌ڵام ده‌بوو پارتی نه‌چێته ژێر ئه‌و سازشه نیشتمانییه و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بدایه حزبه‌كه‌ی رۆشنبیران ئارامی بشێوێنێت و پێگه ئه‌سڵه‌كه‌ی خۆی لای خه‌ڵك و مێژوو بچه‌سپێنێ.
كێشه سه‌ركییه‌كه ئه‌وه‌یه پارتی له‌م رێڕه‌وه سیاسییه‌دا تا ئێسته‌یش هه‌مان هه‌ڵه ده‌كات و له‌گه‌ڵ جۆرێكی یه‌كێتی قسه ده‌كات كه بڕیاری به‌ده‌ست نییه و هه‌رچی بڵێ، یه‌كێتییه‌كانی داده هێرۆ ره‌جمی ده‌كه‌ن، بۆیه ناگه‌ن به هیچ، گرنگه ئه‌گه‌ر بڕیاره له‌گه‌ڵ یه‌كێتی به‌رده‌وام بن، ته‌نیا له‌گه‌ڵ هێرۆ برایم قسه بكرێت به‌و پێیه‌ی ده‌ركه‌وت كه‌س هیچ نییه ئه‌و نه‌بێ له‌ناو حزبه سه‌وزه‌كه‌دا.