زمان چییه و چۆن دروست بووه و چۆن كار و گه‌شه ده‌كات؟. هاوكات منداڵ چۆن زمان ده‌گرێ؟
زمان گرنگترین و به‌هێزترین فاكته‌ری پێوه‌ندیكردنه له نێوان تاك بۆ تاك، كۆمه‌ڵگه بۆ كۆمه‌ڵگه و وڵات بۆ وڵات. وه‌ك ده‌زانن زمانی ئاخاوتن مرۆڤ له بوونه‌وه‌ره‌كانی تر جیا ده‌كاته‌وه. هه‌ڵبه‌ته كرداری سه‌ره‌كی زمان بریتییه له گه‌یاندنی هزر و بیر و ده‌ربڕنی هه‌ست و سۆز له ئاخێوه‌ره‌وه بۆ گوێگر.
زمان رێیه‌كی ناغه‌ریزییه كه پێوه‌سته به هه‌ندێك یاسا و رێسای تایبه‌ت كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤدان. بۆ نموونه، منداڵێك له ئه‌مه‌ریكا یا به‌ریتانیا له دایك بێت، بێگومان زمان و كولتووری ئه‌و شوێنه وه‌رده‌گرێ و فێری ده‌بێت كه لێوه‌ی گه‌وره بووه، به‌ڵام منداڵێك له كوردستان له دایك بێت و گه‌وره بێت، فێری زمانی كوردی ده‌بێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پشیله‌یه‌ك یاخۆ هه‌ر ئاژه‌ڵێك بێ له كوردستان یا هه‌ر وڵاتێكی تر، هه‌ر میاومیاو ده‌كات. كه‌واته زمان رێیه‌كی ناغه‌ریزییه و تایبه‌ته به مرۆڤ.
زمان چۆن دروست بووه؟ دوو گریمان هه‌یه بۆ په‌یدابوونی زمانی مرۆڤایه‌تی ئه‌وانیش بریتین له:
یه‌كه‌م گریمانی خودایی: زۆرینه‌ی ئاینه‌كان وه‌ك ئاینی بابلی و میسری كۆن و ئینجیل و ته‌ورات و هیندۆس و قورئان، له‌و بڕوایه‌دان كه زمان له سه‌ره‌تای بوونی مرۆڤایه‌تی هه‌بووه، خودا ئه‌و زمانه‌ی به مرۆڤ به‌خشیوه و له سه‌ره‌تای ئه‌فراندنی ئاده‌مدا خودا زمانێكی بێ كه‌موكورتی پێ به‌خشی، وه‌ك له كۆنترین به‌شی ته‌وراتدا ئاماژه‌ی پێ كراوه. هه‌روه‌ها له قورئاندا خودا فه‌رموویه‌تی (وعلم الادم اسما‌و كلها) واته ئاده‌مان ئه‌فراند و هه‌موو ناوێكیشمان فێر كرد. كه‌واته ئێمه‌ی مسوڵمان بڕوامان وایه له سه‌ره‌تای بوونی مرۆڤه‌وه خودا ناوی شته‌كانی فێر كردووه.
گریمانی دووه‌م: به بڕوای زانایانی زمانه‌وانی فێربوونی زمان و ئاخاوتن له ده‌نگه سروشتییه‌كانه‌وه فێر بووین و وه‌رگیراوه. بۆ نموونه ده‌نگی با و باران و ته‌قه‌ته‌ق و ژاوه‌ژاو و دڵۆپه‌ی ئاو و وه‌ڕینی سه‌گ و پشیله و ئاژه‌ڵه‌وه. چه‌مكی زمان چه‌مكێكی گشتگیره و زانایان له‌سه‌ری ناكۆكن و هه‌میشه له گه‌شه‌سه‌ندندایه، چه‌ندان زانا و بیرمه‌ند به‌شێوازی جیاواز پێناسه‌ی زمان ده‌كه‌ن. هه‌ڵبه‌ته ئه‌و زانسته‌ی لێكۆڵینه‌وه له زمان ده‌كات (زمانه‌وانی)یه یاخۆ (زمان‌ناسی).
كاری زمانه‌وانی ناساندنه نه‌ك دانان
زاراوه‌ی linguistic زاراوه‌یه‌كی نوێیه و مێژووی به‌كارهێنانی ئه‌م زاراوه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی نۆزده‌م كه له‌لایه‌ن (ره‌ینوارد) له ساڵی 1816 به‌كار هێنراوه.
زمان له كۆنه‌وه بایه‌خی گرنگی پێ دراوه
سه‌ره‌تای لێكۆڵینه‌وه له زمان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هیندییه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی (پانینی) كه هه‌ستا به داڕشتنی 400 یاسا و ده‌ستوور بۆ زمانی خۆی (سانسكریتی). پێش سه‌ده‌ی نۆزده زمان له دنیای رۆژئاوادا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی جێی گرنگی پێدانی فه‌یله‌سووفه‌كان بووه، به‌تایبه‌ت فه‌یله‌سووفانی یۆنانی ئه‌فلاتوون و ئه‌رستۆ.
زمان هۆیه‌كه بۆ دروستبوونی نه‌ته‌وه كه ده‌توانرێ كولتووری ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه بناسرێته‌وه.
بیرمه‌ندێكی ئینگلیز ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك ژێرده‌ستیش بێت، به‌ڵام توانیبێتی زمانی خۆی بپارێزێ، وه‌ك ئه‌وه وایه له گرتووخانه‌دا بن و كلیلی گرتووخانه‌یش لای خۆیان بێت. نه‌ته‌وه‌یه‌ك زیندوو ده‌بێ كه زمانی زیندوو بێت.
فریدیكریك شۆمان ده‌ڵێ: زمان باشترین دیمه‌نی كولتووری خه‌ڵكه.
چۆمسكی ده‌ڵێ: زمان كۆمه‌ڵه تێگه‌یشتنی بێ كۆتایه، رسته چه‌ند درێژ بێ سنوورێكی هه‌یه، زمان له كه‌ره‌سته‌ی دیاریكراو پێكدێت.
ئێمه له‌ناو زماندا گه‌وره ده‌بین، بۆیه زمان سنووره‌كان دیاری ده‌كات، به‌ڵام زمانیش له‌ناو ئێمه‌دا له‌گه‌ڵمان گه‌وره ده‌بێت، بۆیه ده‌توانێ سنووره‌كانی بیركردنه‌وه بگۆڕێت.
زمان ئه‌و پارچه گۆشته‌ی ناو ده‌مه كه ئه‌ندامێكی له‌شی مرۆڤه و گرنگترین و سه‌ره‌كیترین ئه‌ندامه بۆ گۆكردنی ده‌نگه‌كان، پیت و وشه و رسته. هه‌ڵبه‌ته زمان به هاوكاری ددان و پووك و شه‌ویلگه‌كان ده‌نگه‌كان گۆ ده‌كات.
زمانیش وه‌ك پره‌نسیپێك چه‌ند جۆری هه‌یه، زمانی دایك، زمانی ستاندارد.
زمانی دایك بریتییه له‌و زمانه‌ی له ماڵه‌وه قسه‌ی پێ ده‌كرێ و هیچ جۆره یاسا و رێكاری تایبه‌تی خۆی نییه و ته‌نیا بۆ لێكگه‌یشتن و لێكدانه‌وه‌ی رووداو و قسه و پێشهاته‌كانه. به‌ڵام زمانی ستاندارد زمانی داوده‌زگای حكوومی و وڵات و ده‌سه‌ڵاتی حوكمڕانی، زمانێك ده‌كات به زمانی ره‌سمی و كارگێڕی و زمانی نووسین و زمانی باڵای ئه‌و وڵاته. به‌وه‌یش هه‌موو كاروباری ئه‌م وڵاته به‌و زمانه ستاندارد ده‌بێ.
هه‌ر زمانێكی دنیا پێك دێت له چه‌ندان شێوه‌زار، هۆكاری سه‌ره‌كی دروستبوونی شێوه‌زاریش شوێنی جیۆگرافییه، بۆ نموونه كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك له گوندێكی دوور له شار ده‌ژین یان له‌ناو چیا و چۆڵه‌كان ژیان ده‌كه‌ن، شێوه‌ی ئاخاوتنیان زۆر جیاوازه له‌گه‌ڵ ئاخێوه‌رێكی شاری، ئه‌وان زاراوه و وشه‌گه‌لێكی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه به‌كاری دێنن. هه‌روه‌ها نه‌بوونی پێوه‌ندی و ئاڵوگۆڕ ده‌بێته هۆی دروستبوونی شێوه‌زاری جیاواز، وه‌ك چۆن ئێمه‌ومانن ده‌زانین زمانی كوردی چه‌ندان شێوه‌زار له‌خۆ ده‌گرێ، گۆران، كرمانجی، لوڕی، كه‌لهوڕ و ماچۆ و هتد.