سه‌رخێڵ هاشم
له هه‌رێمی كوردستان پرسی گه‌نده‌ڵی هێشتا باسی گه‌رمی میدیا و سیاسی و دامه‌زراوه‌كانه، له پاڵ ئه‌وه‌یشدا ئاماده‌كاری بۆ ستراتیجی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌ڵگه‌یه‌كی تره له‌سه‌ر بوونی گه‌نده‌ڵی له ناوچه‌كه‌دا كه ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی هه‌یه پێوه‌ندی به ئیداره‌یه‌كی خراپی حكومڕانی و نه‌بوونی ئیراده‌یه‌كی تۆكمه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌یه، به‌تایبه‌ت له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا.
هه‌رێمی كوردستان كه له چوارچێوه‌ی عێراقێكی گه‌نده‌ڵدایه، به‌پێی ئیندێكسی شه‌فافییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، عێراق له پله‌ی 166دایه له كۆی 176 وڵات. واته 10 وڵات له ڕووی گه‌نده‌ڵییه‌وه له عێراق خراپترن، به‌ڵام دامه‌زراوه‌كانی كوردستان تا ئێسته ئه‌و پێوه‌ره‌یان له‌به‌رچاو نه‌گرتووه كه ئه‌مه سه‌پێنه‌راوی سه‌ر كوردستانیشه و له ئاستی وڵاتان له‌ڕووی گه‌نده‌ڵییه‌وه وه‌ك عێراق هه‌ژمار ده‌كرێین، سه‌رباری هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێ كه كوردستان جیا بكرێته‌وه تا حیسابیكى ترمان بۆ بكرێ.
لێردا قسه ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر له‌و ریزبه‌نده خراپه‌ی گه‌نده‌ڵیدا بین، چی بكه‌ین بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و كه‌ی هه‌نگاوه‌كان بكه‌ین به كردار بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا له چوارچێوی یه‌ك دامه‌زراوه كه ده‌سته‌ی ده‌سپاكییه نه‌مێنێته‌وه، پرسیاری رژد ئێسته ده‌كرێ كه هه‌نگاو به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌نێین بۆ ئه‌وه‌یش حزبه‌كان به نیازن كێبه‌ركێ له‌سه‌ر چوونه په‌رله‌مان بكه‌ن، به‌ڵام پێویسته جارێكی تر هه‌نگاوه دووباره‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی نه‌گرنه‌وه به‌ر.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی زۆر نراوه بۆ ئه‌وه‌ی ستراتیجی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ئاماده بكرێ، به‌ڵام ستراتیجه‌كه ئه‌گه‌ر ئیراده‌یه‌كی تۆكمه‌ی له پشته‌وه نه‌بێ، ناتوانرێ جێبه‌جێ بكرێت. له‌وه‌یشدا هاوشێوه‌ی به‌غدامان لێ دێ كه تا ئێسته دوو ستراتیجی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كۆن كردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی كاری له‌سه‌ر بكرێ.
ئه‌و ستراتیجه‌ی ئێسته قسه‌مان له‌سه‌ری هه‌یه له هه‌شت سێكته‌ری سه‌ره‌كی پێك دێت كه ده‌بێ دامه‌زراوه‌كان ڕۆڵ ببین له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و له ساڵی 2017 تا 2021 ده‌بێ كاری تێدا بكرێ و ستراتیجه‌كه ده‌یه‌وێ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بنیات بنرێت كه سیسته‌مێكی چالاكی دژه گه‌نده‌ڵی تیادا به‌رقه‌رار بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌كانی گه‌نده‌ڵی ببینه‌وه، به‌ڵام له‌ناو ستراتیجه‌كه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌رك دراوه‌ته فه‌رمانبه‌رێكی ئاسایی، ئه‌وه‌نده ئه‌رك و به‌رپرسیارییه‌تی نه‌خراوه‌ته سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌یه‌ك كه ئه‌وه خۆی له‌خۆیدا رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی توند نابێت بۆ پرسی گه‌نده‌ڵی.
بۆ نموونه ستراتیجه‌كه له سێكته‌ری سیاسی باسی ئه‌وه ده‌كات كه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌ست و رۆڵی سه‌ره‌كییان له دامه‌زراوه‌كاندا هه‌یه و پێویسته كار بۆ شه‌فافییه‌ت بكه‌ن. ئه‌وه له كاتێكدا ده‌بوو ستراتیجه‌كه به‌ڕوونی ئه‌وه بخاته ڕوو كه پێویسته ده‌ستی حزب له دامه‌زراوه‌كانی كوردستان دوور بخرێته‌وه و سیسته‌می دامه‌زراوه‌یی كاری خۆی بكات.
بۆیه ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه ستراتیجه‌كه هه‌بێت، به‌ڵام پێشتر كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێت بنه‌ماكانی دامه‌زراوه و ڕۆڵی چاودێری یاسا به هێزتر بكرێت، وه‌ك پێشتریش داوامان كردووه گرنگترین شت كه بكرێت ئه‌وه‌یه رۆڵی ده‌زگا چاودێرییه‌كان به‌هێز بكرێ، ئه‌وكاته روون ده‌بێته‌وه كه بۆچی گه‌نده‌ڵی كه‌م نابێته‌وه، به‌ڵام به‌و توانایه‌ی ئێسته هه‌یه، گه‌نده‌ڵی له‌و ئاسته‌دا ده‌مێنێته‌وه و نیگه‌رانی زیاتری هاووڵاتییانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئیراده‌یه‌ك بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌یه، پێویسته هه‌مووان په‌له بكه‌ین له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی، ئه‌گه‌رنا دواتر نه ستراتیج و نه هیچ شتێكی تر فریای كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گه‌نده‌ڵی ناكه‌وێ.