بۆنه‌ی له‌دایكبوونی "مه‌سیح" په‌یامهێنه‌ری خودا، به‌دڵخۆشییه‌وه وه‌رێ كرا.. ئه‌م دڵخۆشییه ته‌نیا له‌نێو تاكه‌كانی ئاینی مه‌سیحی مت بووه. به‌گشتی ئاینه‌كان، ده‌رفه‌تی پێكه‌وه‌ژیانی ناو ئاینه جیاوازه‌كانیان نه‌هێشتووه‌ته‌وه. له ڕاستیدا ئاین دژی یه‌ك نین، وه‌لێ كۆك و هاوژین نین. دوو هاوڕه‌گه‌زی ناو دوو ئاین، توانای به‌یه‌كه‌وه بوونی ژیانیان نییه.. تاكه‌كان قوربانی ده‌ستی ئاینهكانن، به‌شێوه‌ك له چوارچێوه‌یه‌كی بچووكی ئاینی جوغز دراون، له سۆنگه‌یه‌كی بچووكه‌وه -له ده‌رگای ماڵه‌وه‌وه- دنیا ده‌بینن.
ژیان، پڕه له ڕووداوی خۆش و ناخۆش، باش و خراپ، ئهنرێنی و نه‌رێنی، به‌شێك له ڕووداوه‌كان له هزری مرۆڤدا ده‌مێننه‌وه و ده‌بنه یاده‌وه‌ری. هه‌فته‌ی ڕابردوو، به پاس به‌ره‌و زانكۆ ده‌ڕۆیشتم، پاسێكی پڕ له مرۆڤی جیا و شێوه جیاوازی دوور له‌یه‌ك. دانیشتوانی ناو پاسه‌كه، دوو به دوو، ورته ورتیان ده‌كرد، كورسی پێش من، خانم و منداڵێكی بچووكی له‌سه‌ر دانیشتبوون، دایكێكی نزیك به 30 ساڵ و منداڵێكی شه‌ش ساڵه،.. هێدی هێدی، له‌باره‌ی ئاینه‌وه قسه‌یان ده‌كرد و به‌م شێوه‌یه ده‌دوان:
دایك: كوڕم تۆ مه‌سیحی. چیتر پێت نه‌ڵێمه‌وه، نابێ مسوڵمان بی.
كوڕ: دایكه، بۆ مه‌سیحم؟
دایك: چونكه من مه‌سیحم، ئاینی بنهماڵهكهمه.
كوڕ: ئێستا من چی بكه‌م؟
دایك: كه گه‌وره‌بووی ده‌بێ پێڕه‌وی ئاینی مه‌سیحی بكه‌ی و ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ بكه‌ی.
كور: ئه‌ی بۆچی باوكم ده‌ڵێ تۆ مسوڵمانی؟
دایك: تۆ به قسه‌ی دایكی خۆت بكه.
كوڕ: ئاخر بۆ بابم ده‌ڵێ: مسوڵمانی؟
دایك: چونكه باوكت مسوڵمانه.
كور: بۆ مه‌سیحیی بم؟
دایك: چونكه ئاینی مه‌سیحی باشه و ئاینی ئیسلام خراپه.
كور: بۆ مسوڵمان خراپه؟
دایك: چونكه، له خه‌ڵكی ده‌ده‌ن، خه‌ڵك ده‌كوژن، شه‌ڕ ده‌كه‌ن، ئه‌ها دیوته هه‌مووی داعشن!
كور: ئه‌ی دایكه بۆچی بابم خه‌ڵكی ناكوژی و له كه‌س نادا؟
دایك: ئاخر بابت ده‌سه‌ڵاتی نییه.
كور: به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی پاسه‌كه ڕووی له په‌نجه‌ره كرد، به خه‌ڵكه‌كه‌ی وت، ئه‌ی بۆ ئه‌و خه‌ڵكه كه‌س ناكوژنَ؟ ئه‌وانه زۆرن و ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه؟
دایك: كوڕم واز له‌وه بێنه، ئه‌تو مه‌سیحی و ته‌واو.
كوڕ: بۆ؟
دایك: مسوڵمان ناهێڵێ ژن بێته ده‌ره‌وه و ده‌بێ له‌چك له‌سه‌ر بكه‌ین.
كور: دایكه ئه‌وه نییه تۆ له ده‌ره‌وه‌ی؟
دایك: كوڕم بۆ هێنده پرسیار ده‌كه‌ی؟
كوڕ: دایكه، تۆ لهچكت له‌سه‌ر نییه واته به‌قسه‌ی بابمت نه‌كردووه؟
دایك: كوڕم، هێنده قسه مه‌كه.
كور: دایه نازانم ئه‌من مه‌سیحم یا مسوڵمان؟
دایك: تۆ مه‌سیحی.. ته‌واو.. مه‌سیحی.
كوڕ: به‌بێزارییه‌وه وتی: باشه.
دایك: كوڕم ته‌واو چیتر ئه‌و پرسیارانه نه‌كه‌ی، له ماڵه‌وه‌یش لای باوكت باسی ئه‌و قسانه مه‌كه، مه‌ڵێ دایكم وتوویه‌تی: ده‌بێ ببمه مه‌سیح و نه‌چمه سه‌ر ئاینی ئیسلام.
له قسه‌كانیاندا، دیار بوو باوكی كوڕه مسوڵمان و دایكی مه‌سیحه. له‌و نێوانه‌دا، منداڵه‌كه له دۆخێكی خراپ و شپرزه‌دا بوو، گه‌ر به‌مشێوه‌یه له ژیان به‌رده‌وام بێ، ئه‌نجامێكی باش چاوه‌ڕوانی ناكا، گریمانه‌ی ڕووداوی زۆر خراپی لێ ده‌كرێ، ته‌نانه‌ت په‌رچه‌كرداری زۆر تووندی لێ چاوه‌ڕێ ده‌كرێ! له‌وانه: هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له ئاین، دژایه‌تیكردنی ئاینه‌كان ڕق ئه‌ستووری به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی پێڕه‌وی ئاین ده‌كه‌ن.
له‌م باره‌یه‌وه فیزیكزان و فه‌یله‌سووفی به‌ریتانی جۆن لۆك (١٦٣٢-١٧٠٤)، ده‌بێژێ: "مێشكی منداڵ وه‌ك په‌ره‌یه‌كی سپی وایه، چۆنت بوێ ئاوای ده‌نووسیته‌وه". ده‌ربڕینی ئه‌م چه‌مكانه، زۆر مانا به‌خشن.. ده‌رفه‌تی ده‌یان و سه‌دان تۆژینه‌وه به پهیجوارانی تایبه‌ت ده‌ده‌ن، تا شیكردنه‌وه و شرۆڤه‌ی له‌باره‌یه‌وه بكه‌ن.
گفتوگۆی ئه‌و دایك و منداڵه، ده‌رخه‌ری (ئه‌قڵیه‌تی فه‌لسه‌فی) منداڵه، كه به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات بیر بكاته‌وه.. به‌ڵام كۆمه‌ڵگه و كه‌سه نزیكه‌كان ئه‌و بیره ده‌مرێنن.. نایانه‌وێ زیندوو بن.. ڕێگه‌یان پێ ناده‌ن و سه‌ركوتیان ده‌كه‌ن. ناهێڵن ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێ بپرسن و بیزانن، ده‌رفه‌تیان پێ بده‌ن.. ئه‌مه درێژه‌پێده‌ری هه‌مان كۆمه‌ڵگه‌ی ڕابردووه.. ئه‌و ڕووداوه، ده‌بێته هۆی ڕه‌شبینی منداڵ و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ناهۆشیار، به‌هۆی بیركردنه‌وه‌ی نه‌رێنی.