مافپه‌روه‌ر ڕێدار عومه‌ر
دوای ده‌رچوونی یاسای لێبوردنی گشتیی ژماره (۲) ساڵی ۲۰۱۲، هیچ یاسایه‌كی به‌ركار له هه‌رێمی كوردستان ده‌رنه‌چووه له‌باره‌ی لێبوردنی گشتی سزادراوان و ده‌ستبه‌سه‌ركراوان، ئێسته پڕۆژه‌یه‌ك هه‌یه له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ده‌رچوواندنی یاسای لێبوردنی گشتی و كردنی به یاسایه‌كی به‌ركار, بێگومان لێبوردنی گشتی هه‌م لێكه‌وته‌ی ئه‌رێنی و هه‌م نه‌رێنی هه‌یه له هه‌موو كات و دۆخێك تایبه‌ت له‌م دۆخه‌ی كه كوردستان پێیدا گوزه‌ر ده‌كات، لێكهوتهكان ده‌بێ ڕه‌چاوی ته‌واوی لێ بكرێ.
وه‌ك زانراوه لێبوردنی گشتی هۆكارێكه بۆ كۆتاهێنانی بڕیاری دادگا له سه‌رجه‌م تاوانه ناسراوه‌كان به (الجرائم الاصلیه او التبعیه او التكمیلیه) , واتا تاوانه‌كه ده‌سڕێته‌وه و كۆتای پێ ده‌هێنێت, هه‌روه‌ها بڕیاری سه‌ركۆنه و هه‌موو ڕێكاره‌كانی سكاڵاكردن و لێكۆڵینه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه و لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی هه‌تا دادگاییكردن و وه‌رگرتنی پله‌ی كۆتای بڕیاره‌كه ده‌گرێته‌وه .
لێبوردنی گشتی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانه‌وه (په‌رله‌مان) ده‌رده‌چێت, به‌ڵام ناساندنی به "گشتی" مانای ئه‌وه نییه كه سه‌رجه‌م تاوانه‌كان ده‌گرێته‌وه به‌بێ هه‌ڵاواردن، به‌ڵكو وه‌ك له كۆی یاساكانی لێبوردنی گشتیدا هاتووه، هه‌ڵاواردن بۆ كۆمه‌ڵێك تاوان ده‌كرێت به تایبه‌ت تاوانه‌كانی تیرۆر و ماده‌ی هۆشبه‌ر و هه‌روه‌ها دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی كه ساڵانێكه ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و لیژنه‌ی ده‌ستپاكی په‌رله‌مان و داواكاری گشتی و دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه پێیه‌وه خه‌ریكن، ئه‌مانه نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لێبوردن بیانگرێته‌وه، چونكه ئه‌و تاوانانه به شێوه‌ی رێكخراویی ئه‌نجام دراون و زیانی سه‌ره‌كی هه‌یه بۆ ئاسایشی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی, لێبوردنی گشتی مافه كه‌سییه‌كان و داخوازی به‌و مافانه ناگرێته‌وه كه قه‌ره‌بووی زیانه‌كانیان له دادگای تایبه‌تمه‌ند بكه‌نه‌وه.
•پاڵنه‌ره‌كانی ده‌ركردنی لێبوردنی گشتی له ئێسته‌ی هه‌رێمی كوردستان كه سوودی لێ ده‌كه‌وێته‌وه بریتین له‌و خاڵانه:
۱- كۆمه‌ڵێك حوكمدراو له ئه‌نجامی هه‌ڵه‌ی دادوه‌رییه‌وه سزا دراون كه پێویست ده‌كات ده‌رفه‌تی تریان پێ بدرێت.
۲- قه‌ره‌باڵغی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی چاكسازی له سه‌رجه‌م بیناكانیان، به‌شێوه‌یه‌ك ئێسته حوكمدراوان زۆربه‌یان چاوه‌ڕوانی وه‌ها لێبوردنێك ده‌كه‌ن .
۳- له ڕووی دارایییه‌وه ده‌بێت به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌رك له‌سه‌ر حكوومه‌ت، وه‌ك خه‌رجی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی تر، چونكه ئێسته به‌هۆی زۆربوونی ژماره‌ی گیراوه‌كانه‌وه تێچووی زیاد له پێویست ده‌كه‌وێته سه‌ر حكوومه‌ت.
٤- ده‌رفه‌تێك ده‌دات به هه‌ندێك له گیراوه‌كان كه سوودمه‌ند بوونه له بواری چاكسازییه‌وه، گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناو ژیانی ئاسایی له ناو كۆمه‌ڵگه.
۵- له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بۆ خێزانه‌كانیان كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی جۆراوجۆر چاره‌سه‌ر ده‌كات.
٦- بڕیاره‌كه ده‌بێت به‌هۆی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هۆی لێخۆشبوونی خێزانه‌كان له یه‌كتر، زیاتری ئه‌و كه‌یسانه‌ی كوشتنی تێدایه و پێشتر زۆرترین ڕووداوی كۆمه‌ڵایه‌تی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
٥- ده‌بێت به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌رك و ماندووبوونی دادگاكان به گشتی.
یاسای لێبوردنی گشتی به‌ده‌ر نییه له لێكه‌وته‌ی خراپ و زیان وه‌ك له‌و خاڵانه‌دا ده‌بینرێ:
١- زۆر جار له‌م ڕێیه‌وه تاوانباری مه‌ترسیدار ئازاد ده‌كرێت، یان سوڵحی كۆمه‌ڵایه‌تی كه زۆر جار له گه‌وره‌یی تاوانه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه و وا ده‌كات، تاوانبار به‌بێ ترس به‌هۆی بوونی پاڵپشتی عه‌شایه‌ری تاوان دووباره بكاته‌وه.
٢- هه‌ندێك له تاوانباره‌كان له بری سوودوه‌رگرتن له چاكسازی، پێچه‌وانه‌كه‌یان وه‌رگرتووه به‌هۆی تێكه‌ڵاوییان له‌گه‌ڵ كه‌سانی ترسناك كه زۆر مه‌ترسیدار ده‌رده‌چن دوای سوودمه‌ندبوونیان له لێبوردنی گشتیی و ده‌بنه هۆی مه‌ترسی بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه.
٣- ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌كه به ڕێكاره‌كانی خۆیدا نه‌ڕوات، كاریگه‌ری خراپی بۆ كۆمه‌ڵگه ده‌بێت، واته سه‌رجه‌م ڕێكاره یاسایییه‌كانی پێڕه‌و نه‌كرێن، مه‌ترسیدار ده‌بێت و له ئامانجه‌كانی كه‌م ده‌كاته‌وه كه چاكسازییه.
٤- ئه‌گه‌ر له دوای ئازادكردنیان، گیراوه‌كان چاودێری نه‌كرێن، ئه‌وه زیانه‌كانی زۆرتر ده‌بێت وه‌ك له سووده‌كانی.
٥- لێبوردنه‌كه ڕه‌نگه ببێت به‌هۆی هاندانی خه‌ڵك بۆ كردنی تاوانی ههمهجۆر و بڵێن دواتر به به‌ر لێبوردنی گشتی ده‌كه‌وین و ئازاد ده‌بین.
ئه‌گه‌ر یاساكه ده‌رچوو، پێویسته په‌رله‌مان ئامارێكی وردی له به‌رده‌ست بێت له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له (ڕاگیراو, حوكمدراو, ماده‌كانیان, سوودمه‌ندان و گه‌ڕاوه‌كان بۆ تاوان دوای سوودمه‌ندبوون) سه‌رنج و پێشنیازی لایه‌نی پێوه‌ندیدار وه‌ربگیرێت به‌تایبه‌ت (ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری, وه‌زاره‌تی كار, به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی چاكسازیی, ڕاپۆڕتی ڕێكخراوه تایبه‌تمه‌نده‌كانی گرتووخانه)، ئینجا ڕاپۆڕتی ئیداره‌ی چاكسازییه‌كه و توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر گیراوه‌كه كه "چاكبوونی" بسه‌لمێنێت.