مافپه‌روه‌ر/ ڕێدار عومه‌ر
بازرگانی به مرۆڤ دیارده‌یه‌كی جیهانییه هه‌م له‌ناو شارستانیه‌ت و ئاینه‌كان وجوودی خۆی هه‌بووه، رێژه‌كه‌ی له شوێنێك و بۆ شوێنێكی تر له كاتێك و بۆ كاتێكی تر دێته گۆڕین، له‌و دیارده‌ییه پیاو و منداڵ و ئافره‌ت و كه‌مئه‌ندامان ده‌بن به قوربانی ئه‌و دیارده‌یه‌٫ ئێسته بازرگانیكردن به مرۆڤ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه به رێگا و شێوازی جیاواز ده‌كرێت به كۆیله‌كردن و بازرگانیكردن به مرۆڤ له‌پێناو ده‌ستكه‌وتێكی دارایی و به رێگایه‌كی نایاساییه ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش به پێشێلكردنی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ داده‌نرێت.
به‌پێی جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ و ماده‌ی چوار ده‌ڵێت: "نابێت هیچ كه‌سێك بكرێت به كۆیله و به‌نده، كڕین و فرۆشتن به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به مرۆڤ قه‌ده‌غه‌یه"، له‌و ماده‌یه باس له كۆیله‌بوون ده‌كات. مه‌به‌ستی كڕین و فرۆشتنه به مرۆڤ، ڕاسته ئێسته كۆیله‌بوون به‌و شێوه‌ی له مێژوو بوونی هه‌بوو، نییه. به‌ڵام به شێوازێكی نوێتر مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتن به مرۆڤ ده‌كرێت, زیاتر له 150 وڵات پڕوتۆكۆلی به به‌ره‌نگاریی بازرگانیكردن به مرۆڤیان واژوو كردووه، 700 هه‌زار تا دوو ملیۆن كه‌س له جیهان بازرگانیان پێوه ده‌كرێت له ساڵێكدا، ئه‌مه له كاتێكدایه ساڵانه ته‌نیا له ئه‌مه‌ریكا 17 هه‌زار و 500 كه‌س ده‌هێنرێن، به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی یان نایاسایی.
بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی بازرگانی به مرۆڤ پێوستمان به یاسا هه‌یه، له هه‌رێمی كوردستان ئه‌م یاسایه ده‌بێت په‌سند بكرێت و كاری پێ بكرێ، هه‌روه‌ها هاوشێوه‌ی یاساكانی جیهان بێت و ده‌بێت ڕه‌چاوی بكرێت تا بتوانیت به‌شێك بن له پروتوكۆڵه‌كانی جیهان. ئه‌وانه‌ی بازرگانی به مرۆڤ ده‌كه‌ن به‌شێوه‌ی رێكخراو، گرووب یان وه‌ك تاك كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام داتاكانی بازرگانیكردن به مرۆڤ و جه‌سته‌ی مرۆڤ له ئاستێكی مه‌ترسیداردان به‌شێوه‌یه‌ك كه جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ و هه‌ردوو په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ش كه به دوایدا هات، له‌گه‌ڵ رێكه‌وتنی ئه‌وروپای تایبه‌ت به مافی مرۆڤ به به‌ڵگه‌نامه‌ی دامه‌زرێنه‌ر داده‌نرێن، كه حوكمه‌كانی چۆنێتی و چییه‌تی مافی مرۆڤی له‌سه‌ر داده‌ڕێژرێت.
بۆ ئێسته له‌وپه‌ڕی لاوازیدان بۆ ئه‌وكات نه‌خشه‌رێگای چاره‌سه‌ری بۆ زۆر كێشه پێ بووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ زۆر جیاوازه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و لیست و به‌ڵگه‌نامانه پیرۆزییان نه‌ماوه و پێویستییان به پێداچوونه‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به كه‌ڵكی داهاتوو بێن.
گۆڕانكارییه‌كانی جیهان چۆنێتی روانینی بۆ جه‌سته‌ی خۆشمان گۆڕیوه، ئه‌وه‌تا ده‌توانین ژیانی مرۆڤ درێژ بكه‌ینه‌وه، ده‌توانین بازرگانی به جه‌سته‌مانه‌وه بكه‌ین، وه‌ك فرۆشتنی قژ، خوێن، تۆ‌و، شیری سروشتی. جیهان هه‌میشه سه‌رقاڵی جه‌نگ و ململانێ و خۆپڕچه‌ككردنن، نه‌ك ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سروشت و ڕووانین بۆ به‌خته‌وه‌ری و سه‌لامه‌تی مرۆڤ . ئه‌وكاته‌ی ئه‌مه‌ریكا (78) ملیار دۆلاری بۆ جه‌نگی عێراق خه‌رج كرد. نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ڕاپۆرتێكیدا ده‌ڵێت: "به كه‌متر له نیوه‌ی ئه‌و پاره‌یه، ده‌مانتوانی گه‌ره‌نتی ئاوی شیرین و سه‌لامه‌تی بۆ هه‌موو تاكێكی گۆی زه‌وی بكه‌ین، ته‌ندروستی و خوێندن و خزمه‌تگوزاری باشیان پێشكه‌ش بكه‌ین".