سه‌لام ناوخۆش
ده‌روازه
ئه‌زموونی حوكمڕانی توركی له نێوان 1921-1950 هه‌ردوو پرسی "ئیسلامی‌بوون" و "كوردبوون" له توركیاى كه‌مالیدا تابۆ بوون. هه‌رچه‌نده حزبی دیموكرات له توركیا له نێوان 1950-1960 كاڵ كرانه‌وه و نیمچه ده‌رگه‌یه‌ك له هه‌ردوو پرسه‌كه وه‌ك پرسی كۆمه‌ڵایه‌تی كرانه‌وه، به‌ڵام به كوده‌تاى گۆرسیل /كوده‌تاى 1960/ ئه‌و دوو پرسه دووباره په‌رده‌پۆش كرانه‌وه .
كوردی باكور نه‌یتوانی خۆى له پاشكۆبوون ڕزگار بكات، به‌شێك له حزبه‌كه‌ى یه‌ڵماز، به‌شێك له چیله‌ر به‌شێكی تر له ئه‌جه‌وید. ئه‌و پاشكۆبوونه، ناسنامه‌ى بۆ كورد دروست نه‌كرد. هه‌رچی ڕه‌وتی موحافیزكارى "ئیسلامی" بوو، كۆڵی نه‌دا بۆ دۆزینه‌وه‌ى ناسنامه به جۆرێك دواى كوده‌تای شه‌ست، سه‌ره‌ڕاى هه‌بوونی دوو كوده‌تای تر له حزبی رزگارى، ره‌فا.. ئاكپارتی بووه خاوه‌نی ناسنامه‌ى خۆى!
پێش گشتپرسی 2017
دواى ئه‌وه‌ى ئاكپارتی له هه‌ڵبژاردنی 2001 به یه‌كه‌م ده‌رچوو، ڕه‌وتی "ئیسلامخوازى موحافیز" له توركیا له چه‌وساندنه‌وه ده‌رچوو به‌ره‌و سه‌رۆكایه‌تیی توركیا. ئه‌و ڕه‌وته موحافیزكاره ته‌واو جودا بوو له حوكمڕانی سیكۆلارى كه‌مالی، هه‌رزوو ده‌رگه‌ى له پرسی په‌رده‌پۆشكراوى كوردی كرده‌وه، به جۆرێك ئاماده بوو پرۆسه‌ى ئاشتی له‌گه‌ڵ (ئۆجه‌لان)ی گیراوى سیكۆلارى كه‌مالی بكات. ئه‌م هه‌نگاوه‌ى ئه‌ردۆگان، جگه له نه‌ته‌وه‌په‌رستان و چه‌په‌كانی توركیا، ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیایشیان هێنایه سه‌ر خه‌ت. له ئاكامی ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵبژاردنی پێش كۆتای سه‌ره‌داوى ئه‌و ململانێیه ده‌ركه‌وت، به‌وه‌ى چه‌پی كوردیش چووه ڕێزى ئۆپۆزسیۆنی توركیا و شه‌ڕی توركیا و په‌كه‌كه‌ى گواسته‌وه شاره‌كانی باكور به تایبه‌تی ئامه‌د و جزیره و نسێبین و شه‌رناخ.
گشتپرسی 2017
ئاماده‌یی ئایدیۆلۆژیا له پرسه جیاوازه‌كان شتێكی نوێ نییه. دیسكۆرس خۆی له‌وانه كۆنتێكستی گشتپرسی یه‌كێك له پره‌نسیپه گشتییه‌كانی بریتییه له كارى ئایدیۆلۆژی-فایره‌كلۆ و ۆداك 1997، ل272. ئایدیۆلۆژیا خۆى شتێكه وا له مرۆڤ ده‌كات كه‌سه‌كه بیر بكاته‌وه، ده‌رك به شته‌كان بكات، ئاره‌زووى ده‌ربڕێت، هه‌روه‌ها خۆزگه‌یه‌ك بخوازێت. ڕه‌خنه‌ی ئاخاوتنی شیكاریی كار له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌ى ئایدیۆلۆژیاى شاراوه له ده‌قدا ده‌كات-ئه‌سماْ خۆشمیر 2017، ل24ی ماسته‌رنامه‌كه‌ى.
له گشتپرسی توركیا دوور له كۆنتێكستی جیۆگرافیا توركیا+باكورى كوردستان، كۆنتێكستی ئایدیۆلۆژی له‌و دوو كۆنتێكسته‌ى سه‌ره‌وه دروست بوو. هه‌ژموونی ئایدیۆلۆژیا له‌سه‌ر ململانێكانی توركیا، هه‌م شووناسی نه‌ته‌وه‌بوونی كاڵ كردووه‌ته‌وه، هه‌م ئامانجه‌كانی نه‌ته‌وه‌ى به‌رپێ كردووه. به جۆرێك ده‌توانین بێژین له باكورى كوردستان پارتێكی نه‌ته‌وه‌یی نییه! ئه‌و پارتانه‌ى هه‌ن یا ماركسین، ئیسلامین، یا مۆدیلی به‌شه‌كانی تری كوردستانن.
هه‌ده‌په خۆى له پێڕه‌و و پرۆگرامی نكۆڵی له‌وه ناكات كه پارتێكی توركیایییه نه‌ك كوردی، هه‌روه‌ها ناتوانێ نكۆڵی بكات ته‌واو له‌ژێر هه‌ژموونی په‌كه‌كه‌یه.
له‌ولایشه‌وه، ئاكپارتی له توركیا و ئه‌وروپا و رۆژهه‌ڵات به پارتێكی ئیسلامیخوازى موحافیزكار ناسراوه، خۆیشی هه‌رچه‌نده بانگه‌شه‌ى ئیسلامی‌بوون (وه‌ك حزبه رۆژهه‌ڵاتییه‌كان، له‌وانه عه‌ره‌بی و كوردی) ناكات، به‌ڵام نكۆڵی له‌وه‌ش ناكات كه حزبێكی موحافیزكاری عوسمانییه.
لێره‌دا هه‌ده‌په + جه‌هه‌په به‌ره‌ى سیكۆلارى چه‌پی توركیان
ئاكپارتی +مه‌هه‌په موحافیزكار و ناسیۆنالیستی توركیان
وه‌ك دوو به‌ره‌ى ئایدیۆلۆژیا ده‌ركه‌وتن، نه‌ك وه‌ك دوو به‌ره‌ى كوردی + توركی !
ئه‌نجامی ڕاپرسییه‌كه پێشبینییه‌كه‌ى ئێمه ده‌سه‌لمێنێت، چۆن؟! هه‌ندێ شارى باكورى كوردستان دوور له پرسی نه‌ته‌وه‌یی ده‌نگیان به (به‌ڵێ)دا به هه‌مانشێوه هه‌ندێ شارى توركی ده‌نگی به (نه‌خێر)دا !
ئه‌و به‌ره‌ى كولتوورى و ئایدیۆلۆژییه له باشوورى كوردستانیشدا، له شه‌سته‌كان له هه‌بوو، بۆ نموونه زۆربه‌ى چه‌په‌كان له كۆیه، ڕواندز، شه‌قڵاوه، سه‌رسه‌نگ، ئامێدی، ئاكرێ هه‌بوون.. له‌وانه‌یه هه‌بوونی ئه‌و هه‌موو چه‌په له‌و شارۆكانه پێوه‌ندی به‌وه‌یشه‌وه هه‌بێت ئه‌و شارۆكانه شارۆكه‌ى گه‌شتوگوزاری دڵڕفێنن، فاكته‌رى موحافیزكاری و كولتووریی تێیادا لاوازه!
جگه له پرسی ئایدیۆلۆژیا وه‌ك میسر، ده‌ركه‌وتنی ئاكپارتی كۆمه‌ڵگه‌ى توركی كرده دوو به‌ره: به‌ره‌ى هونه‌رى (فیلمسازیی، كۆنسێرت، نایت كله‌پ...) و به‌ره‌ى نا-هونه‌رى!
لێره‌دا ئایدیۆلۆژیا، پرسی كورد لاواز ناكات؟! له چله‌كانه‌وه ئه‌و ململانێ ئایدیۆلۆژییه له نێوان (حزبی كوردی + ده‌سه‌ڵاتی داگیركا‌ر) و (حزبی كوردی له‌گه‌ڵ یه‌كتر) نه‌ك هه‌ر هه‌یه، به‌ڵكو ئاماده‌ییشی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كان له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان دڵخۆشكه‌ر نین!
دواى گشتپرسی 2017
دواى گشتپرسی 2017، هه‌ر سیسته‌می توركیا ناگۆڕێت، به‌ڵكو پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت، ده‌رگه‌یه‌كی خراپتر له هه‌ده‌په بكرێته‌وه: 1. ده‌رگه‌ى كوردی 2. ده‌رگه‌ى ئایدیۆلۆژی.
ئه‌و دوو ده‌رگه‌یه‌ش ناسیۆنالیستی تورك ره‌حم به دۆزی كورد ناكات، به‌ڵكو (باخچه‌لی) داواى له سێداره‌دانی (ئۆجه‌لان) و داخستنی (هه‌ده‌په) ده‌كات، ئه‌و دوو پرۆسه‌یه‌ش له مێژووى توركیا نامۆ نین. چه‌ندان جار حزبی هاوشێوه‌ى ئاكپارتی و هه‌ده‌په له توركیا داخراون، هه‌روه‌ها كه‌سانی وه‌ك (عه‌دنان مه‌نده‌ریس) و (ئۆزال) به ئاشكرا و نهێنی كوژراون.
ئه‌نجامگیریی
خۆم باوه‌ڕم وایه تا (هه‌ده‌په) ده‌ستبه‌ردارى ئایدیۆلۆژیاى چه‌پ نه‌بێت، ناتوانێ هه‌م ببێته حزبێكی كوردی خاوه‌ن دۆز، هه‌روه‌ها به‌ره‌یه‌ك له ئاكپارتی ده‌كاته‌وه به ده‌ردی گرووپی گوله‌نی ببات. كه‌واته با ململانێكانمان له‌گه‌ڵ داگیركه‌ران نه‌ته‌وه‌یی بن، نه‌ك ئایدیۆلۆژی!