سه‌لام ناوخۆش
پۆست كریتیسیزم، پۆست مۆدرنیزم، پۆست سیكیولاریزم.. پره‌نسیپ و ئه‌دگارى خۆیان هه‌یه. به دیدی من پۆست ڕیفراندۆم هه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و سێیه‌دان، هه‌م له‌گه‌ڵ پۆست وۆر (پاش شه‌ڕ)، به واتاى به‌شی یه‌كه‌م پره‌نسیپ و ئه‌دگارى خۆى هه‌یه، به‌شی دووه‌م قۆناغێكی سیاسی و ئابوورییه.
له پۆست ڕیفراندۆمدا، كێشه سیاسییه‌كان له نێوان باشوورى كوردستان و ئێران و توركیا و عێراق ئاڵۆزتر ده‌بن، به‌ڵام فاكته‌رى ئابوورى وا ده‌كات، نه ئێران نه توركیا بۆ یه‌كتر چۆڵ ناكه‌ن. ده‌وڵه‌تێكی وه‌ك ئێران 6 ملیار، یه‌كی وه‌ك توركیا 8 ملیار بازرگانی له‌گه‌لأ كوردستان هه‌یه! وێڕاى ئه‌وه‌ش دراوى ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته له ڕه‌وشێكی هه‌ره خراپدان! بۆیه هه‌ر ئیمبارگۆیه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ى زیاتر له به‌هاى دراوه‌كه‌یان ده‌كه‌ن! ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر بزانین، ڕه‌وشی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و دوو وڵاته له ڕه‌وشێكی ئه‌وتۆ نین حه‌سوودییان پێ ببرێت!
عێراق رۆڵێكی پاشكۆیی ده‌بینێت! ئه‌گه‌ر ئێران ڕازی بێت، شیعه‌ى عێراق هیچ ئاریشه‌یه‌كی جیۆگرافی له‌گه‌لأ باشوورى كوردستان نییه.
ئه‌و هاتوهاواره‌ى عه‌بادی بۆ مه‌رگی سیاسی خۆیه‌تی نه‌ك هه‌ڕه‌شه بێ بۆ سه‌ر كوردستان. له لایه‌كی تر ناوێرێت حه‌شدی شه‌عبی بجووڵێنێت نه‌ك به زیانى خۆی ته‌واو بێت!
ئه‌و هه‌موو گورگه له چوارده‌وره‌ى كورد هه‌یه، كورد له سه‌ریه‌تی گورگ بێت بۆ ئه‌وه‌ى گورگه‌كان بیخۆن یا ئازارى بده‌ن!
به كورتی، ڕاى من ئاوایه كه قۆناغی پۆست ڕیفراندۆم وه‌ك فیشه‌كێكی له تفه‌نگ ده‌رچووه، دوور یا نزیك كوردی باشوور له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی (له میساقی میلی) هه‌نگاو داوێ به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی و چاره‌نووسی شێخ مه‌حموود 1918-1919، 1922-1924 و قازی محه‌مه‌د 1945-1946 و مسته‌فا بارزانی 1970-1974 نابێت!