زۆر ڕه‌وشی سیاسی هه‌یه ئاراسته‌ى حه‌ڵاڵ و حه‌رام ده‌گۆڕێ! حه‌ڵاڵ و حه‌رام ته‌نیا له خواردن و خواردنه‌وه نییه. له ئیسلام حه‌ڵاڵ و حه‌رام ته‌نیا له دوو چه‌مكی (ئه‌رێ) و (نه‌رێ) كورت نه‌كراوه‌ته‌وه، به واتاى فڵان شله و ئاو بخۆ و بخۆوه، فیسار مه‌خۆ و مه‌خۆوه. له فۆنه‌تیكی هه‌ردوو وشه‌دا (گۆكردنی هه‌ردوو وشه‌ى حه‌ڵاڵ و حه‌رام)دا ده‌رده‌كه‌وێ به‌شی حه‌ڵاڵ زۆر زیاتره له پشكی حه‌رام! پێش ئیسلام، ڕاهیب و ئهحبارهكان به ئاره‌زووى خۆیان سنووریان بۆ حه‌ڵاڵ و حه‌رام ده‌كێشا، به جۆرێك لاى هه‌ندێ پیاوى په‌رستگه حه‌ڵاڵ و حه‌رام پێوه‌ندی به ئیقتیساده‌وه هه‌بوو !
كورده‌وارى جوانی گوتووه "ئاینی محه‌مه‌د به ئاشكرا خۆشه"، بۆیه ئه‌م ئاینی محه‌مه‌ده به ئاشكرا و ڕاشكاوى ده‌ڵێ: ئه‌وه‌ى بۆ تۆ حه‌ڵاڵه، بۆ منیش حه‌ڵاڵه، به پێچه‌وانه‌كه‌شی دروسته!
دواى ئه‌وه‌ى ئیستعمارى نێوده‌وڵه‌تی چه‌ندان ئیستیعمارى لۆكاڵی به‌رهه‌م هێنا، شه‌رمی له ئیستیعماربوونی خۆى كرد و بارگه‌ى خۆى تێك نایه‌وه! ئیستیعمارى لۆكاڵی وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی توركی و عه‌ره‌بی و فارسی نه‌وعی ئیستیعمارى نێوده‌وڵه‌تی نییه: ئه‌وه هه‌موو شتت داگیر ده‌كات و له ڕواڵه‌تیش خۆى به دیندار ده‌زانێ!
له 25ی ئهیلوول زۆربه‌ى كوردی باشوور له‌گه‌ڵ پێكهاته ئاینی و نهتهوهیییهكانی تر به ڕێژه‌ى (92%) بڕیاری دا ماڵى خۆى له عه‌ره‌بی عێراق جیا بكاته‌وه، قیامه‌ت قه‌وما! چۆن ده‌بی میله‌تێك خاوه‌ن جیۆگرافییهكهى داخراو بێ، داواى سه‌ربه‌خۆیی بكات؟ له مێژه هه‌رسێ حوكمڕانی هاوسێ، كه به نیسبه‌ت كورد ئیستیعمارى لۆكاڵین، تۆمه‌تی ئیسرائیلی دووه‌م بۆ كورد داده‌تاشن، ئه‌م جاره گوتیان نه‌مانگوت: سه‌یركه‌ن كورده‌كان له ده‌ره‌وه و هه‌نده‌ران، ئاڵاى ئیسرائیل به‌رز ده‌كه‌نه‌وه! شهناوى ڕه‌حمه‌تی له نه‌وه‌ته‌كان ده‌یگوت: الاكراد یتامى المسلمین! بۆچی ژماره‌یه‌كی كه‌می كورد ئاڵاى ئیسرائیل به‌رز ده‌كه‌نه‌وه؟! له‌و هه‌موو ده‌وڵه‌ته موسڵماننشینه یه‌كێ وه‌ك ئیسرائیل به ئاشكرا گوتی: من لایه‌نگیری كوردانم؟! ئێوه سوننه و شیعه و سه‌له‌فی و ئیخوانی خوێنی یه‌ك فڕ ده‌كه‌ن، بۆ له‌مه‌دا بوونه یه‌ك؟!
ئه‌مڕۆ مامۆستایه‌كی زانكۆی جووله‌كه له ئیسرائیل له دیدارێك گوتی: دوێنی ئه‌میرێكی سعوودی له ئیسرائیل بوو؟! چی ده‌كرد؟ ده‌عوه‌ى له‌گه‌لأ سه‌رۆكی ئیسرائیل ده‌كرد! ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى سیسی تا پێی كرا مسوڵمانی گه‌نجی كوشت و ئه‌وانی تر‌ى له گرتووخانه رزانده‌وه، دوێنێ گوتی: من له‌گه‌لأ عه‌بادیم، ئاماده‌م ئابڵووقه‌ى فڕین له‌سه‌ر كوردستان په‌سه‌ند بكه‌م! له‌و وڵاته‌ش نه‌ك ئاڵاى ئیسرائیلی، به‌ڵكو پیاوی ئیسرائیل ته‌ڕاتێن ده‌كه‌ن!
ئه‌و هه‌موو ده‌وڵه‌ته ئیستیعمارییه زۆربه له ئایدیۆلۆجیا له ستراتیجیی، له به‌رامبه‌ر كه‌سی تر له به‌رامبه‌ر ئاینی خودا، له ئیسرائیل خراپترن! كام ده‌وڵه‌ت له‌و ده‌وڵه‌تانه به ڕاشكاوى ده‌ڵێت: من له‌سه‌ر به‌رنامه‌ى قورئانم؟ ئیسرائیل به ڕاشكاوى ده‌ڵێ: من ده‌وڵه‌تێكی تهوراتیم!
بوونی ئه‌و هه‌موو ده‌وڵه‌ته ئیستیعمارییه بوونه‌ته بار به‌سه‌ر ئیسلامه‌وه و ته‌واو پێچه‌وانه‌ى گوتارى قورئانه‌وه‌ن، بوونه‌ته ڕاهیبی زه‌مانه هه‌ر خۆیان حه‌ڵاڵ و حه‌رام دیار ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: بۆ ئێمه ئاسایییه چه‌ندان ده‌وڵه‌تمان هه‌بێ، به‌ڵام كورد بۆی نییه دهوڵهتۆكهیهكیشی هه‌بێ!
نووسه‌رى The First Muslim ده‌ڵێت: محه‌مه‌د زیندوو ببێته‌وه، ئه‌وه‌نده‌ى شه‌ڕی ئه‌وانه ده‌كات، شه‌ڕی كافران ناكات!